|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com
تاران
– 16/9/ 2708
با
کورده‌کانی خوراسان له‌قه‌ڵه‌م نه‌خه‌ین
.
ئاکاری له‌قه‌ڵه‌م
خستنی ده‌ڤه‌ر و پارچه‌کانی کوردستان ،
زۆر به هه‌ڵوێستێکی نه‌رێیی ( مه‌نفی )
له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ ، که دروشمی زه‌قی
ئه‌م کاره ،
له‌قه‌ڵه‌م خستن و وره ورده له‌بیربردنی
پارچه‌ی پێنجه‌می کوردستانه ، که له
کاتی ده‌سته‌ڵاتی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت
دا ، به کۆماری سووری کوردستان ده‌ناسرا
و من وه‌ک به‌ڵگه و بۆ سه‌لماندنی ئه‌م
وته‌یه ، دیسان لێره دا نه‌خشه‌ی ئه‌م
کۆماره خشپیلانه‌ی کوردستانی سوور
بڵاو ده‌که‌مه‌وه ، که خودی به‌رپرسانی
یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت به چه‌شنی فه‌ڕمی
کێشاویانه و ناساندویانه . به‌ڵام
پاش رووخانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت ، له
ژێر شه‌پۆلی " هه‌ل نه‌قۆستنه‌وه ،
قه‌ی ناکا و به جه‌هه‌ننه‌م " کورد
دا ، که‌وته گرێژه‌نه‌ی
دۆڕاندن و ئێستا زۆر له خۆشمان به‌سه‌رسامی
هه‌ر ده‌ڵێین "چوار پارچه‌ی کوردستا
". نازانم ئه‌و کۆماره کوردیه هه‌ژدیهای
حه‌وت سه‌ر هه‌ڵی لووشی ، که‌وته سێ
گۆشه‌ی بێڕموودا یا عاره‌ب وته‌نی "
عه‌یب بو "؟ .
ئێستاش هه‌ر ئه‌و کاره‌ساته له‌وانه‌یه
به‌سه‌ر کورده‌کانی خوراسانیش بێ !!!. له
که‌م جێگه دا مێدیا کوردیه‌که‌ن
یادێکیان لێ ده‌که‌ن و ناوێکیان لێ ده‌هێنن
. با بڵێم : نزیکه‌ی پارێزگه‌یه‌ک ،
مه‌ڵبه‌ندی له خوراسانی پێش‌و
( ئێستا خوراسان بوه به سێ پارێزگه)
، له باکووری
رۆژهه‌ڵاتی ئێران ، که نێوه‌نده‌که‌ی
شاری "بجنورد "ه ، زۆرایه‌تی
دانیشتوانی کوردن ، که خۆیان به
خۆیان ده‌ڵێن " کورمانج = کرمانج ) . ئه‌م
پارێزگه‌یه چه‌ند شار ، شارۆچکه و
زۆر تر له سه‌دان گوند و هه‌واری هه‌یه
.
ئه‌م کوردانه ، خاونه‌نی مێژو ،
زاراوه‌ی کوردی تایبه‌ت ، فۆلکلۆر ،
مۆسیقا و فه‌رهه‌نگێکی یه‌کجار ده‌وڵه‌مه‌ندن
و خۆشیان له زۆر کورد ، به کوردتر ده‌زانن
. بۆ ناسیاوی زۆرتر له‌گه‌ڵ ئه‌م کورده
هاو خوێنه ره‌سه‌نانه ، بڕواننه
کتێبی ( حه‌ره‌که‌تی مێژویی کورد بۆ
خۆراسان ) ، نووسراوی م. که‌لیموڵڵا ته‌وه‌حوددی
، که له 4 به‌رگی ئه‌ستوور دا
نووسیویه و کتێبی کاک ئه‌حمه‌دی عه‌زودی
، که هه‌ر دووکیان خه‌ڵکی خودی ئه‌و
ده‌ڤه‌ره‌ن .
کاکڵ
: له ته‌واوی مێدیا کوردیه‌کان ، به
تایبه‌ت له تێلێڤیزیۆن ، رادیۆ ، و
رۆژنامه‌کان تکا ده‌که‌م ، ئه‌م خۆشه‌ویستانه
له‌بیر نه‌که‌ن و
زۆرتر بپه‌رژێنه سه‌ریان ،تا ئه‌وانیش
به هێز و
ته‌وژم تر له پێش‌و ، بێنه
گه‌ڕی شایی هه‌ستانه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی مه‌زنی کورد و وا
نه‌زانن هه‌ڵیان ده‌بوێرن .
خزمه‌تگوزاری چکۆله‌ی کوردستانی گه‌وره
. ح. س. سۆران
|