له تێكهه‌ڵچوونی
نێوان چه‌ند تێكۆشه‌رێكی كورد و هێزه‌كانی
رێژیم دا به‌ندییه‌كی سیاسی شه‌هید ده‌كرێ
كوردستان
و كوردنیوز: چه‌ند تێكۆشه‌رێكی كورد هه‌وڵی
ئازاد كردنی به‌ندییه‌كی سیاسی به
ئێعدام مه‌حكووم كراوی كورد ده‌ده‌ن
و له ئاكامدا مه‌ئموورانی به‌كرێگیراوی
رێژیم، شه‌هیدی ده‌كه‌ن.
به پێی ئه‌و هه‌واڵ و
زانیاریانه‌ی كه له سه‌رچاوه‌كانی
نزیك به به رووداوه‌كه‌وه به
ناوه‌ندی "كوردستان و كوردنیوز"
گه‌یشتوون، رۆژی چوارشه‌ممه 13ی سه‌رماوه‌ز
كاتژمێر 8:30ی پێش نیوه‌رۆ ماشێنێكی
را‌گوازتنی زیندانیانی سیاسی سه‌ر به
ئیتلاعاتی سیاسی سپای پاسداران كه به‌ندییه‌كی
سیاسی به ئێعدام مه‌حكووم كراوی كورد
به ناوی "محه‌ممه‌د عوسمانی"
ناسراو به (محه‌ممه‌دی برایم به‌گ)ی
پێ ده‌بێ و به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی
حوكمه‌كه‌ی ده‌یانه‌وێ له
زیندانی سه‌رده‌شته‌وه بۆ زیندانی مه‌هابادی
رایگوێزن له لایه‌ن چه‌ند تێكۆشه‌رێكی
ئازای كورده‌وه پێشی پێ ده‌گیرێ و
داوای راوه‌ستانی لێ ده‌كرێ.
به پێی هه‌واڵ مه‌ئموورانی به
كرێگیراوی رێژیم بێ گوێدان به داوای
تێكۆشه‌رانی كورد هه‌وڵی رفاندنی به‌ندیی
سیاسی كورد، محه‌ممه‌د عوسمانی و خۆ ده‌رباز
كردن ده‌ده‌ن كه له لایه‌ن تێكۆشه‌رانی
به هه‌ڵوێسته‌وه پێشیان پێده‌گیرێ
و تێكهه‌ڵچوون له نیوان هه‌ر دوولادا
دێته ئاراوه.له درێژه‌ی ئه‌م
تێكهه‌ڵچوونه‌دا له كاتێك دا كه ئه‌و
چه‌ند تێكۆشه‌ره ده‌یانه‌وێ به‌ندكراوی
ناوبراو رزگار بكه‌ن، له لایه‌ن یه‌كێك
له مه‌ئموورانی رێژیمه‌وه ده‌سرێژی
لێده‌كرێ و به‌داخه‌وه كاك محه‌ممه‌د
عوسمانی ناسراو به محه‌ممه‌دی برایم
به‌گ هه‌ر له‌وێ شه‌هید ده‌بێ.
به دوای شه‌هید بوونی تێكۆشه‌ری
كورد محه‌ممه‌د برایم به‌گ، رۆڵه به
هه‌ڵوێسته‌كانی كورد له مه‌ئموورانی
رێژیم وه‌خۆ ده‌كه‌ون و له ئاكامدا
دوو ده‌ره‌جه‌داری ئیتلاعاتی سپای
پاسداران به ناوه‌كانی ته‌یموری و
بابایی ده‌كوژرێن.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه‌دا،
حه‌سه‌ن قادرزاده به‌رپرسی ته‌شكیلاتی
حیزبی دێموكراتی كوردستان وێرای پشت
راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت
به كه‌سایه‌تی شه‌هید محه‌ممه‌د
عوسمانی ناسراو به محه‌ممه‌دی برایم
به‌گ و هۆی گیران و زیندانی كردنی
ناوبراو له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی
رێژیمه‌وه به "كوردستان و
كوردنیوز"ی راگه‌یاند كه: شه‌هید
محه‌ممه‌د عوسمانی یه‌كێك له ئه‌ندامانی
چالاك و نیشتمانپه‌روه‌ری حیزبی
دێموكراتی كوردستان بوو. ناوبراو ساڵی 1355ی
هه‌تاوی له ئاوایی له‌یلانی سه‌ر
به ناوچه‌ی ره‌به‌ت و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی
تێكۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ر له دایك
بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه هه‌میشه له
خزمه‌ت گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی دا بوو
به‌ڵام به شێوه‌ی ره‌سمی هاوینی
ساڵی 1384ی هه‌تاوی دوای رزگار كردنی
هونه‌رمه‌ندی جوانه مه‌رگ "سمایل
سه‌رده‌شتی" له چنگی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی
رێژیم ـ كه شه‌هید محه‌ممه‌د رۆڵێكی
گرینگی له‌م كاره دا گێرا ـ پێوه‌ندی
به ته‌شكیلاتی نهێنی حیزبه‌وه
گرت و وه‌ك ئه‌ندامێكی چالاك و هه‌ڵسووڕی
حیزبی دێموكراتی كوردستان كار و
تێكۆشانی ده‌ست پێكرد. به تایبه‌ت له‌م
یه‌ك ـ دوو ساڵه‌ی دوایی دا زیاتر كاتی
خۆی بۆ راپه‌راندنی ئه‌ركه نیشتمانی
و حیزبییه‌كانی ته‌رخان كردبوو. هه‌ر
بۆیه هێزه دژی گه‌لییه‌كانی رێژیم
لێی به گومان ده‌بن و ده‌یخه‌نه ژێر
چاوه‌دێرییه‌وه‌و هاوینی ساڵی 1387ی هه‌تاوی
ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ و پاشان به زه‌مانه‌تێكی
قورس و به شێوه‌ی كاتی ئازاد ده‌كرێ.
دووهه‌مین جار له پاییزی ئه‌مساڵ دا
قۆڵبه‌ست ده‌كرێته‌وه و له
داداگایی كردنێكی فه‌رمایشی دا به
تاوانی هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبی
دێموكراتی كوردستان حوكمی له سێداره
دانی بۆ ده‌بڕدرێته‌وه و له ئاكامدا
وێرای هه‌وڵی چه‌ند تێكۆشه‌رێكی
ئازای گه‌ل بۆ رزگار كردنی، له لایه‌ن
مه‌ئموورانی رێژیمه‌وه شه‌هید ده‌كرێ.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا كۆمیسیونی ته‌شكیلاتی
حیزبی دێموكراتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی
له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هید
"محه‌ممه‌د عوسمانی" و خه‌ڵكی
ناوچه‌ی ره‌به‌ت و سه‌رجه‌م
مافخوازانی كورد و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كات.
وه‌ک
به‌رێوه‌به‌رانی سایتی سه‌رده‌شت
سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی
بنه‌ماڵه‌و که‌س و کاری شه‌هید
محه‌ممه‌د
عوسمانی ده‌که‌ین و خۆمان به شه‌ریکی
غه‌می له‌ده‌ستدانی ئه‌م تێکۆشه‌ره
ده‌زانین ئاواته‌خوازین که‌رێگاکه‌ی
پڕ رێبوار بێت .
هه‌زاران
هه‌زار سڵاو بۆ گیانی پاکی مردن و نه‌مانیش
بۆ داگرکه‌رانی کوردستان روحی
شادبێت
http://kurdistanukurd.com/kurdi/news.php?extend.1743
|