|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره . soransa@hotmail.com تاران
– 26/9/2708
چه‌ند
میلیۆن پیتی { و } ی نا‌پێویست !!!؟؟؟ وێڕای
رێز و
داوای سه‌رکه‌وتنی پتر بۆ هۆگرانی
زمانی کوردی ،
ئه‌م پێشنیاره به
بیرمه‌ندان و پێنووسه‌وانان (
کیبۆڕده‌وانان) ی هێژا
پێشکه‌ش ده‌که‌م ، تا ئه‌گه‌ر
کاتیان
ببێ ، له ده‌رفه‌تێک دا ، یه‌کجار زۆر
به وردی
بیخوێننه‌وه و ئه‌گه‌ر پێیان باش
بو ، ئه‌وانیش له
نووسینی زاره‌وه‌ی سۆرانی زمانی کوردی
دا ، ئه‌م
رێوشوێنه له به‌ر چاو بگرن ، با
وزه و
کاتمان به فیرۆ
نه‌چێ . پێویسته ئاماژه به‌مه‌ش
بکه‌م ، که من بۆ خۆم له مێژه
هه‌ر به
پێی ئه‌م داروله‌له‌یه
ده‌نووسم
و تکاش ده‌که‌م ئه‌گه‌ر مێدیاکان
نووسراوه‌کانی منیان له هه‌ر جێگه‌یه‌کدا
بڵاو کرده‌وه ، ئه‌مه بزانرێ که به
ئه‌نقه‌ست به‌م له‌ونه نووسیومه و
هه‌ر به‌م چه‌شنه بڵاوی بکه‌نه‌وه
، تا ئه‌گه‌ر خه‌ڵک پێیان باش بو، له
بارودۆخی ئێستا دا ،له نووسین دا ، ئه‌وانیش
له‌به‌رچاوی بگرن ،
ئه‌گه‌ر پێشیان باش نه‌بو ، خۆی لێ
ببوێرن . به‌ڵام پێویسته بڵێم ، خۆم قه‌ت
له به‌کاربردنی ئه‌م رێنووسه دا ،
دوچاری کێشه‌ی زمانه‌وانی نه‌بووم .
1-
دو دانه پیتی { و } ، له هه‌وه‌ڵی وشه
دا : هه‌روه‌ک
ده‌زانن ، زۆر له مێژه نووسینی دو
دانه پیتی
{ و
} مان له هه‌وه‌ڵی وشه‌دا له‌بیر
بردوه‌ته‌وه ، بۆ
وێنه ئیدی وه‌ک جارن نانووسین {
ووشه ) ، ده‌نوسین {وشه } . به‌س دو
دانه پیتی (و) له هه‌وه‌ڵی وشه دا
پێویست نیه . 2-
دو دانه پیتی { و } ، له نێوه‌ڕاستی وشه‌دا
: ته‌نیا
کاتێک پێویسته ، که له نێوان دو
پیتیی بێده‌نگ دا بێ ، وه‌ک {کووڕ = چه‌ماوه
) ، چون ئه‌گه‌ر دو دانه {و} نه‌نوسین
وه‌ک { کوڕ
– نێرینه‌ی که‌م ته‌مه‌ن } ده‌خوێندرێته‌وه
. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ئه‌م لا یا ئه‌و لای پیتی ده‌نگ دار بێ ،
دو دانه {و} بنووسی و نه‌ینووسی ، هه‌ر
به چه‌شنێک ده‌رده‌بڕرێ ،
بۆ وێنه
{ بوه = بووه } ،
{ کوا= کووا } ،{ بوی =بووی } ، {ئاور
= ئاوور} ، { شێوه‌رد = شیووه‌رد } . 3-
دو دانه پیتی {و} ، له ئاخری وشه‌دا : قه‌ت
پێویست نیه ، چون بینووسی و نه‌ی نووسی
، هه‌ر درێژ
ده‌خوێندرێته‌وه ، وه‌ک { بو } ، {چو
} ، {خو} ، (شو} ، که ئه‌گه‌ر بشنووسین {
بوو} ، {چوو}
{خوو) یا { شوو} ، ده‌ربڕینه‌که ، هه‌ر
یه‌که . له
زۆر زمانی دیکه‌ش دا ، کاتێک زانیویانه
پیتێک پێویست نیه لایانبردوه ، وه‌ک
زمانی رووسی ، ئینگلیسی و
... ،
چون نووسینی پیتی نا‌پێویست ، وه‌ک چرای
به‌رخۆر وایه . روونکردنه‌وه
: لێره‌دا مه‌به‌ستم
له پیتی { و} ه ، نه‌ک {ۆ} ، چون پیتی (ۆ)
، بۆ هه‌موومان باشتر ناسراوه و باس
و خواسی جوێی ده‌وێ .
پاشکۆ
: زانستی زمان وه‌ک زانستی کۆمپیوتێر
وایه ، هه‌مشه ده‌بێ به‌ره‌و قاڵ
بوون ، کارامه بوون ، بێخه‌وشی و چاک
سازی بڕوا ،
به‌م ئامانجه بو ، که
زمان ناسانی کورد هه‌ر له سه‌ده‌ی
20 دا ، ئه‌م
چاک سازیانه یان کرد : 1-
کورداندنی
پیتگه‌لی عاره‌بی ، ده‌نا له سه‌ده‌ی
19 و پێش ئه‌وه دا ، زمانی
کوردی ئه‌گه‌ر نووسرابێتیش ، هه‌ر به
پیتی ئاسایی عاره‌بی بوه . 2-
گوێزانه‌وی
دروشمی ( v
)
، له سه‌ر پیتی (ر) وه بۆ بن پیته‌که
. 3-
لابردنی
هێلێ (-) ، له سه‌ر پیتی (و) و نووسینی دو
دانه واو، بۆ
نیشان دانی ( و) ی درێژ . 4-
ناساندنی
پیتی (ڤ) ، له ئه‌لفۆبێ کوردی دا . 5-
چه‌ند
شتی دیکه‌ش . به
هیوام ئه‌م پێشنیاره‌ی سه‌ره‌وه ،
بکه‌وێته به‌ستێنی بورای چاک سازی و
به خشلی سه‌رنجی زمان ناسان بڕازێته‌وه
. وه‌بیرخستنه‌وه
:
چه‌ند جاری ده‌که‌ش ئه‌م مه‌به‌سته‌م
له‌م به‌ستێنه‌دا نووسیوه ، به‌ڵام
ئه‌م جاره هێندێک لق و پۆپم له بابه‌ته
زیاد کرد و پێشکه‌شم کرده‌وه .
|