|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره ح.س.سۆران soransa@hotmail.com تاران
- 5/10/2708
حه‌زره‌تی
"گا" : -
ئه‌وه‌ی
گا ده‌یکێڵێ ، گا نایخوا ( په‌ند) . -
جوانه
گا ، گایه‌ک که دو ساڵ پێش ، له دایک
بووبێ . -
جووت
و گا (
کشت و کاڵ ) . -
خه‌سو
( دایکی خێزان) ، له جووتێک گا چاکتره (
په‌ند) .
به‌ڵام هێندێک له گه‌لانی دیکه
، وا گه‌ش بین نین . -
ده‌ڵێی
بلوێر بۆ گا لێ ده‌ده‌ی ( په‌ند ) . -
سێ
به گایی ، کاتێک که له جووت کردن دا ،
به جووتێک گا کارده‌که‌ن و گایهکیش
به نۆبه ده‌هێنن ، بۆ ماندوو حهساندنهوی
هه‌ر کامێک له‌و گایانه ، که ماندو
ده‌دن
. یانی گایه‌کیان وه‌ک زاپاس وایه .
-
که‌ڵ
گامێش " بووفالۆی)
نێر .
-
گا
، له داخی که‌ر پیر ده‌بێ ( په‌ند) .
-
گا
جووت ، ئه‌و گایه‌ی که زه‌وی پێ ده‌کێڵن
و جووتی پێ ده‌که‌ن
. -
گا
سوور تۆ بخه‌وه ، منیش ده‌خه‌وم ،
بزانین کاممان زه‌ره‌ر ده‌که‌ین! ( په‌ند)
. -
گا
شه‌ڕ ده‌که‌ن ، پڕ و پانێر له بن پا دا
قڕ ده‌بن( په‌ند)
. -
گا
کۆتر ، چه‌شنه کۆترێکی کێوی . -
گا
مێش " بووفالۆ " ی ، مێو . -
گابازه‌ڵه
، گوندێکه له موکریان . -
گابۆڕ
، کاتی مرۆڤه کان ، یه‌کێک له هۆزی
"گا" سه‌رده‌بڕن
، ئه‌م هۆزه هه‌مو بوی ده‌گرین ، و له‌سه‌ر
خوێنه‌که‌ی قوڕ ده‌پێون
- رسته‌ی گابۆڕ له‌مه‌وه هاتوه .
هه‌مومان ده‌زانین ، قه‌ت نه‌مان
بیستوه ، گایه‌ک ، دانه‌یه‌ک له
هۆزی خۆی بکوژێ .
واته به مسقاڵ
" جه‌رده‌وانیان " تێ دانیه -
هه‌مو
دڵسۆزی یه‌ک و یه‌ک ده‌نگن
. -
گاده‌ر
، چۆمێکه له په‌راسوی باکووری مۆغه‌ره‌ی
پشتی جهله کێوی زاگڕۆسه‌وه
سه‌ر چاوه ده‌گرێ و له نزیکی
شاری
نه‌غه‌ده ، ده‌ڕژێته گۆلی ورمێ .
-
گاسن
، ئه‌و ئاسنه‌ی که
به هۆی ده‌ندی ئاموور ، زه‌وی پێ
ده‌کێڵن
و به مانای " گا + ئاسن " ه . -
گاگه‌ش
، کێوێکی سه‌ربه‌رزی موکریانه . -
گاگێره
، ئه‌و رهشهوڵاغانهی که گێره‌یان
پێ ده‌که‌ن . -
گام
به باره‌وه‌یه و مه‌شکه‌م به داره‌وه‌یه
( په‌ند)
. -
گامێش
گۆلی ، گوندێکه له موکریان . -
گامێشان
، گوندێکه له موکریان . -
گا‌و
کردن ، پته‌و تر کردنی که‌ره‌سه‌ی
ئاسنه واڵه ، به هۆی کاری ئاسنگه‌ری
. -
گا‌و
گوێر ، هۆزی ره‌شه‌وڵاغ . -
گاوان
( جابان ) ، ده‌ڤه‌رێکی کورد نشینه ، له
باشووری
نووچکه‌ی کێوی ده‌ماوه‌ند . -
گاوان
، شوانی گاڕان . -
گاوانی
، ئه‌و که‌سه‌ی له ئاخری جه‌غزی
شاییه‌وه هه‌ڵده‌په‌ڕی ، که له
پێش دا ، گاوانه‌کان
له‌وێوه ده‌ستیان گرتوه و
پێچه‌وانه‌ی وشه‌ی سه‌رچۆپیه . -
گاوه
شه‌له ، گوندێکه له ناوچه‌ی سه‌قز
. -
گاوهخان
، به‌شێک له زه‌ویه که جووتیار به
چهڵێک
ده‌یکێڵێ ، واته به زمانی فه‌ڕه‌نگی
( باچ ) ێکه . -
گاوه‌رۆ
، چۆمێکه له نیزیک چه‌می ژاوه‌رۆ ،
له نزیکی کرماشان . -
گاڕان
، رانی گاگه‌ل و
ڕه‌شه‌وڵاغ
. -
گاڕان
رۆیی !!! ، گاوانه‌کان ئه‌م رسته‌یه به
ده‌نگی به‌رز ده‌ڵین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی
ئاوایی
گاوگوێریان بۆ
بهینن ، ئه‌وانیش بیانبه‌ن
بیانلهوڕێنن . -
گاڕانیان
به تاڵان ده‌برد ، له مانگا به‌ڵه‌کیان
ده‌پرسی ( په‌ند ) . -
گای
بوغه ، گایه‌ک که نهخهسابێ و به
وته‌ی ئینگلیسی بووبێ به " پله‌ی
بۆی " .
-
گاینجه
، ئامرازیکه له ئامرازه‌کانی ئاموور
، که له‌گه‌ڵ" شیله‌په" و "ده‌سته
که‌وشه" و ئه‌وانه،
که‌ڵکی لێ ورده‌گرن . -
گورزی
گاوسهر ، ئه‌و گورزه‌ی وه‌ک سه‌ری گا
وا بوه و دروشمی هۆزی چهرداوڕو ، له
مه‌حموود جوغ ( نێوان میاندواو و ساینقه‌ڵا)
بوه . -
مانگا
، گای مێو
. -
وشتر
گا پڵینگ
( زهررافه
) . -
وشه‌ی"
گا" وه‌ک ناسناو : چون کورده‌واری مه‌ڵبه‌ندێکی
کشت و کاڵی و ئاژه‌ڵداریه و
"گا " شوێنی زۆر سه‌ره‌کی له
ژیانی ئابووری زوربه‌ی خه‌ڵک دا هه‌یه
،
ره‌نگه
سه‌دان ناسناوی ئاسایی کۆنی کوردی
ببێ ، که وشه‌ی گای تێدایه : وه‌ک
گادزراو ، گا قوڵ ، گا پیس ، گا به‌ڵه‌ک و
شتی وا ، که ناوی سه‌ره‌کی ههوهڵیشی
له‌گه‌ڵه ، بۆ وێنه " حه‌مه گادزراو
" .
-
وه‌ک
گای قه‌شقه وایه ( قسه‌ی نه‌سته‌ق ) .
ده‌ڵێن
قسه ، قسه ده‌هێنێ و جاری وا ش هه‌یه
به وته‌ی کۆنی کوردی "گۆێزێک ده‌خۆی
سێوێکی تێدایه " . منیش هه‌ر به‌م
پییه و له‌گه‌ڵ رێزم بۆ گشت
بیروڕاکانی خه‌ڵکی ته‌واوی
جیهان
،
بۆ وینه به
کورتی ئاماژه
به باسی " گا " له فه‌رهه‌نگی
رێزدار و ره‌سه‌نی هیندوهکانیش دا ده‌که‌م:
هه‌ر وه‌ک ده‌زانن ، ئه‌وانیش وه‌ک
گشت گه‌لانی دیکه‌ی جیهان ، شتێکی
ماقووڵ و پیرۆزی
ئایینیان بۆخۆیان هه‌ڵبژاردوه ،
که بهفهرمایشی خۆیان
حه‌زره‌تی " گا " یه .
|