کۆچی دوایی
دایکی دوو شه‌هیدی حیزبی دێموکراتی
کوردستان له گوندی بنێوخه‌ڵێف له سه‌رده‌شت
به داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ئاگادار کراین که ڕێکه‌وتی 22 ـ 12 ـ 2008 خاتوو فاتمه خزری دایکی شه‌هیدان کاک محه‌ممه‌د و کاک خدر خزری و هه‌روه‌ها دایکی به‌رێز کاک برایم خزری به هۆی نه‌خۆشی له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری مه‌هاباد له ته‌مه‌نی 78 ساڵی دا کۆچی دوایی کرد و ئاوات و ئاره‌زووه‌کانی که ئازادی و سه‌ربه‌ستی کوردستان بوو له‌گه‌ڵ خۆی برده ژێر گڵ. خاتوو
فاتمه‌ی ژنێکی ڕووخۆش و دڵ پر له هه‌ست
و نیشتمان‌په‌روه‌ر بوو، ئه‌و مرۆڤێکی
خۆشناو و دڵسۆز و به مانای وشه کورد
بوو، دایه فاتمه ژنێکی گورج‌وگۆڵ و
ناودار و به مشوور بوو و خۆشه‌ویستی خه‌ڵکی
سه‌رده‌شت و ناوچه‌ی سوێسنایه‌تی بوو. ئه‌و له پێناو ئازادی کوردستان دا جگه‌رگۆشه‌کانی خۆی فیدای گه‌ل و نیشتمان کردن و ئه‌وه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه که زیاتر له پێشوو یارمه‌تی‌ده‌ری تێکۆشه‌رانی دێموکرات بێ و هانی خه‌ڵک بدات که چیدی له ئاست جاش و به‌سیجی‌یه‌کان دا بێده‌نگ نه‌بن و ڕۆڵه‌کانیان فێری وانه‌ی نیشتمان‌په‌روه‌ری بکه‌ن. دایه فاتمه به هۆی ئه‌وه کوڕه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانن و شه‌هیدی گه‌لی کوردن، زۆرجار له لایه‌ن کاسه‌لێسان و به‌کرێگیراوانه‌وه بێ حورمه‌تی پێکراوه و ئازار و ئه‌شکه‌نجه کراوه، هه‌روه‌ها 2 که‌س له نه‌وه‌کانی به ناوه‌کانی جه‌میله مروه‌تی کچی یه‌کێک له کچه‌کانی و ڕه‌حمان خزری کوڕی شه‌هید محه‌ممه‌د به هۆی ده‌سترێژی جاش و پاسداره‌کان گیانیان لێده‌ستێندرێ و ئه‌وه‌ش خه‌مێکی دیکه ده‌بێت بۆ دایه فاتمه‌ی خزری، به‌ڵام دایه فاتمه قه‌ت بۆ جارێکیش وازی له کار‌و تێکۆشان نه‌هێناوه و به دڵ پشتیوانی له ئازادیخوازان و پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان ده‌کرد و تا کاتی ماڵئاوایی یه‌کجاره‌کی هه‌روا خۆڕاگر و به ئیمان و وه‌فادار مایه‌وه، دایه فاتمه چه‌ند مانگ به‌ر له ئێستا بۆ دیتنی برایمی جگه‌رگۆشه‌ی سه‌ردانی سوئێدی کرد و بۆ دوایین جار قه‌ڵافه‌تی مێرانه‌ی کوڕه‌که‌ی له ئامێز گرت و خۆی گوته‌نی تامه‌زرۆی دیداری هه‌موو ئازیزانی له ده‌ستچووی به‌م دیداره شکاند. به کۆچی دوایی خاتوو فاتمه، ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و به تایبه‌ت گوندی بنێوخه‌ڵێف و بنه‌ماڵه‌که‌یان که‌سێکی تێکۆشه‌ر و به‌رێزیان له ده‌ست دا، هیوادارین که دایکانی کورد وه‌ک دایه فاتمه، ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌ی فێری خۆراگری و فیداکاری و کوردایه‌تی بکه‌ن. به‌م بۆنه‌وه ئێمه وێڕای ده‌ربڕینی ئه‌و په‌ڕی خه‌م و په‌ژاره‌مان سه‌باره‌ت به کۆچی دوایی ئه‌و ئازیزه، له لایه‌ن کومیته‌ی سویدی حیزبی دێموکراتی کوردستان و گشت هاوڕێیانی حیزبیمان له وڵاتی سوید، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان پێشکه‌شی هاوڕێی ماندوو نه‌ناس کاک برایم خزری و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕیزی و گشت خزم و ئاشنایان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و هه‌موو خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت و بنێوخه‌ڵێف ده‌که‌ین و خۆمان له‌و کۆسته گه‌وره‌یه دا به شه‌ریک و به‌شدار ده‌زانین و سه‌بووری و سه‌رفرازی بۆ بنه‌ماڵه‌ی تێکۆشه‌ری خزری له شاری سه‌رده‌شت و بنێوخه‌ڵێف و ده‌ره‌وه ئاواتمانه.
ڕۆحی
شاد و که‌س و خزمانیش ته‌مه‌ن درێژ بن.
|