|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره ح.س.سۆران soransa@hotmail.com تاران
- 30/9/2708 مافی
وشتر !!! له‌م
رۆژانه‌دا ،کهساڵهوگهڕی مافی مرۆڤ
بو ، له‌و به‌ستێنه‌دا زۆر قسه و باس و
خواس هاته نێوان ، که پێویسته له
ته‌واوی ئه‌وانه‌ی ، که به گیان و به
دڵ له‌م بواره‌دا تێده‌کۆشن سپاس بکرێت
و رێز بۆ کاره‌که‌یان دابنرێ . ره‌نگه زۆر
که‌سانی دڵسۆز، ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا
له ده‌ستیان هاتبێ
، ئه‌نجامیشیان دابێ ؟ .
به‌ڵام
به داخه‌وه ، مافی مرۆڤ هه‌ر خودی
مرۆڤی دو لاق پێشێلی
ده‌کا ، نه‌ک وشتر ، گیاندارنی دیکه ،
جڕوجانه‌وه‌ره و دێ‌و و دێوه‌زمه وشت .
ئه‌گه‌ر به وردی تێی بڕوانین ، له‌وانه‌یه
بڵێم په‌رژینی قایم بێ دو له روی خوێنه‌رانی
هێژا ، له هێندێک شوێنی جیهان دا ، مافی
وشتر زۆر باشتر ده‌پارێزرێ تا هی مرۆڤ .
بۆ وێنه ،له ده‌ستوری نه نووسراوی رێکخراوه‌ی
( دێفاکتۆ) ی
ئاژه‌ڵداران دا ،
مافی وشتر به‌م چه‌شنه له به‌رچاو
ده‌گیررێ ،
که به پێی ئه‌م داروله‌له‌یه
ده‌بێ یا وشترت هه‌ر
نه‌بێ و رای نه‌گری
، یا ئه‌گه‌ر بووت و رات
گرت ، ده‌بێ ئه‌م
شتانه له به‌رچاو بگیررێ : 1.
له
کێو و شاخی زه‌رد و به‌رد ، زه‌مه‌ن ،
ته‌قته‌ق و هه‌ڵه‌مووت و به‌رده‌ڵان
، که دژی سروشتی وشتره ، رای نه‌گری . 2.
د‌رك
و داڵی شیاوی بۆ
خواردن ،به مشه ، بۆ دابین بکه‌ی
. 3.ئه‌گه‌ر
بارت کرد ، ده‌بێ جیاز ( زینی وشتر) ی لێ
بکه‌ی و قه‌ت
به رووتی باری پێ نهکێشی . 4.بۆ
حه‌سانه‌وه و
حاواندنه‌وه‌ی ، خانوی "وشتر خان"
ی میچ به‌رزی بۆ دروست بکه‌ی ، که
دانگه‌ی (ئاخوڕی تایبه‌ت)
و ده‌رگه‌ی به‌رزی به باڵای وشتر
و ... ی ببێ . 5.کاتی
ی‌خ دان ( دانیشاندن) ، ده‌بێ خوڵکی بکه‌ی
بۆ دانیشتن و به ئامێریکی زۆر
نه‌رم ، به ئه‌سپایی ،
وا به به‌زه‌وه
له چۆکی بده‌ی ، که پای
به مسقاڵ نه‌یه‌شێ
و بڵێی "یخخخخخ " ، که واته فه‌رمو
دانیشه !!!. 6.نابێ
به راوه‌ستانه‌وه ئاڵف و دڕوی پێ بده‌ی
، به‌ڵکه ده‌بێ
"ی‌خ بدرێ " ، یانی داینیشێنی ، چون ئه‌گه‌ر
به پێوه بوێستێ و دانه‌وێ
، ملی زۆر درێژه
و بۆی ده‌بێته هۆی
شه‌که‌تی و
خواردن و خواردنه‌وه ، به هیچ کلۆجێک
به دڵیه‌وه نانووسێ
. خه‌وتن و راکشانیش که ته‌واو
به‌ده‌ست خۆیه‌تی . 7.
بارودۆخی ئازاد و
پارێزراوی ته‌واویشی هه‌یه . قه‌ت نه
بۆمباران وشت ومت ده‌کرێ ، نه له
سێدداره و مێداره ده‌درێ ، نه به‌ندی
و ئهشکانجه ده‌کرێ ، نه له
زێدی دوور ده‌خرێته‌وه و
زۆر شتی دیکه‌ش ، که گشت ئه‌و
خاڵانه لێره‌دا
له وتن نایه‌ن
. به‌ڵام
بۆ وێنه ئه‌گه‌ر چاو له به‌ره‌ی
مرۆڤی چه‌وساوه بکه‌ی
، زۆریان که‌م له‌و مافانه‌یان به
کرده‌وه پێ دراوه و هه‌ر قسه‌ی
نێوبه‌تاڵ بوه
، مه‌گه‌ر تاقمێکی که‌می دیاریکراو .
تازه زۆر ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌شیان
هه‌یه ، که رێزدار
وشتر نیه‌تی .
بۆ وێنه مرۆڤ : 1-
مافی
هه‌ڵبژاردنی ژینگه‌ی نیه و له نێو
سنوورگه‌لێکی داتاشراو و داسه‌پاو دا
به‌ندی کراوه . سه‌دان ره‌گه‌ز و لهونیشی
هه‌یه : مرۆڤی کێوی ،ده‌شته‌کی ، زه‌رد
، ره‌ش ، سپێ و سوور ، که پاکیان شاز و
ناشازیان هه‌یه و زۆر سه‌یر پۆلێن
کراون . 2-
زۆریان
وا له برسان پشتیان ده‌شکێ و بۆ
کار په‌یدا کردن و تیکه نانێ ، ده‌چنه
خوڕه‌ی ئاو . 3-
هه‌میشه
بێ جیاز و زین ،
باری قورسی ژیان به سه‌ر کۆڵیانه‌وه‌یه
و له ژێریا نقه‌یان دێ . 4-
زۆر
شه‌و ، ره‌نگه زۆریان له نێو کارتۆن
، له سه‌ر قیر تاو و له که‌له‌وا کۆن
دا بخه‌ون ،
ئاده‌م خان (ماڵ و حاڵ)،یش بێ ئاده‌م خان
. 5-
هه‌ر
لار بجوولێته‌وه ، به کابل ، قه‌مچی
و خهرهزهنگ و شتی خراپتریش وا تێی
ده‌سره‌وێنن ، که کورد کوته‌نی "سێوه
تاڵ به خه‌و ببینێ " . 6-
له
باتی "ی‌خ دان "، به پاڵه پشتی و
سیمڕ سیمڕ ، دهیترنجێننه کون و کاژێر
و به‌ندی خانه وشت و مت . 7-
زۆر
شتی دیکه‌ش ، که لێره دا
ده‌رفه‌تی نووسینیان
نیه . جا
به‌م پێیه ،له‌وانه‌یه بلێم "بیلامانێ
زۆر مرۆڤ ،
خۆزگه به وشتر و به مافی وشتر ده‌خوازن
". کامه مافی مرۆڤ ، به تایبه‌ت
نزیکه‌ی 50
میلیۆن مرۆڤی کورد له ته‌واوی
جیهان ؟ که‌چی
، من له هۆنراوه‌یه‌کم دا نزیکه‌ی په‌نجا
ساڵ پێش ، له روانگه‌ی مێردمناڵێکی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌وه نووسیومه
: مرۆڤی
جیهان پاکی هاوبه‌شن ، گشتی
ئه‌ندامی یه‌ک گیان و له‌شن ، سۆران
جیاواز نین ، هه‌مو وه‌ک
یه‌کن ، چ
سوور ، چ سپی ، چ زه‌رد ، چ ره‌شن !!!. بڵێی
ئه‌مه‌ش خه‌و دیتنێکی شاعێرانه بووبێ
؟.
|