|
مامه
مامه قاله ! ئه‌ی ده‌روێش عه‌بدوڵڵای سۆران ، شمشاڵ ژه‌نی مه‌زنی ره‌به‌ن ، رۆڵه‌ی زه‌مان ؛ ده‌نگی زه‌نگی خۆش ئاهه‌نگ و هه‌وای شه‌نگی کۆنی مێژو ، بیرخه‌ره‌وه‌ی هه‌ست بزوێنی سه‌رده‌می زو،پیری ده‌وران، ئه‌ی ئاهه‌نگسازی به ئاوه‌ز،ئه‌ی داهێنه‌ری بێ نیشان.هاوڕێ و هاوڕازی سۆزی ساز،پارێزه‌ری دنیایه راز،هونه‌رمه‌ندی شازی بێ ناز،ئه‌ی ئیلهامی پڕ په‌یامی قا م و به‌یت و به‌سته و ئاواز .
ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ستبه‌تاڵ ،هه‌ناسه‌سارد ، پسپۆڕی لێدانی شمشاڵ ، خۆێندکاری مه‌کته‌بی شوانی و ده‌شته‌وانی ،ئه‌ی قوتابی کێو و چیا و ده‌شت و ده‌وه‌ن ، لێده‌ری شمشاڵی ره‌سه‌ن ، رۆڵه‌ی شه‌وێن ( شه‌و) و بانه‌مه‌ڕ ، ده‌زگیرانی په‌ری جوانی ، چاودێری مه‌ڕ ، وه‌ستای ئیشی په‌ز و کار و به‌ر خه‌وانی ، تۆ بازی ده‌وری ته‌ره‌غه و چیاکانی موکوریانی . (نووسینی : ح.س.سۆران)
به‌بۆنه‌ی ساڵرۆژی له دایک بوونی هونه‌رمه‌ندی ناوداری شمشاڵ ژه‌ن قاله‌مه‌ڕه،
و ساخی و سه‌لامه‌تی دووباره بۆ ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان.
رۆژی له دایک بوونت پیرۆز بێ
ره‌حمان نه‌قشی
|