|
مامه قاله
(1) !: ح. س. سۆران
به
ناوی کوردستانی گه‌وره !
(تابلۆمووزیکال)
• -
مامه قاله! ئه‌ی ده‌روێش عه‌بدوڵڵای
سۆران، شمشاڵ ژه‌نی مه‌زنی ره‌به‌ن،
رۆڵه‌ی زه‌مان؛
ده‌نگی زه‌نگی خۆش ئاهه‌نگ و
هه‌وای
شه‌نگی کۆنی مێژو،
بیرخه‌ره‌وه‌ی هه‌ست
بزوێنی سه‌رده‌می زوو،
پیری ده‌وران، ئه‌ی ئاهه‌نگسازی به
ئاوه‌ز ،
ئه‌ی داهێنه‌ری بێ
نیشان. هاوڕێ
و هاوڕازی سۆزی ساز،
پارێزه‌ری دنیایه
راز ، هونه‌رمه‌ندی شازی بێ ناز، ئه‌ی ئیلهامی
پڕ په‌یامی قام
و به‌یت و
به‌سته و ئاواز
.
• -
ئه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌ستبه‌تاڵ، هه‌ناسه‌سارد، پسپۆڕی
لێدانی شمشاڵ، خۆێندکاری مه‌کته‌بی شوانی
و ده‌شته‌وانی، ئه‌ی قوتابی کێو
و چیا و ده‌شت و ده‌وه‌ن، لێده‌ری
شمشاڵی ره‌سه‌ن،
رۆڵه‌ی شه‌وێن(2)
و بانه‌مه‌ڕ،
ده‌زگیرانی په‌ری
جوانی، چاودێری مه‌ڕ، وه‌ستای ئیشی په‌ز و
کار و
به‌ر خه‌وانی، تۆ بازی ده‌وری ته‌ره‌غه و چیاکانی موکوریانی.
• -
خولقێنه‌ری گه‌نجی
هونه‌ر! خاوه هونه‌ری گه‌ل په‌روه‌ر،
دۆستی گیانی گیانی دوکته‌ر(3)، ده‌ستبه‌تاڵی
خاوه‌ن منداڵ، ئه‌ی پسپۆڕی ئاکادێمیا و
زانکۆی نه‌زمی به‌زمی شمشاڵ، ماموه‌ستای
شوبێڕت و شۆپه‌ن، مێمڵی
ئۆڕگی یاماها و لۆتی به‌رقی و قه‌میش و
فه‌ن، رۆڵه‌ی زگماکی
ساکاری کۆنه هه‌واری ئێش و غه‌م، په‌پووله‌ی
عاشقی کوردان، سووتاوی تیشکی وشکی شه‌م،
وێڵی هه‌واری چۆڵ و هۆڵ و
ده‌شت وچه‌م، نانه‌وچنی
نانی شوانی و مه‌ڕرۆیی کاتی به‌یانی،
پاکت ئه‌نجام دا پڕ به دڵ، له هه‌وڵ
و کار
قه‌ت نه‌تکرد سڵ، رۆڵه‌ی
شاخ و داخ و به‌رد بوی، شوانی مه‌ڕ و
مه‌ردی هه‌رد بوی .
• -
مامه قاله! به سۆزی ده‌نگی شمشاڵت،
به قامکی پڕ خه‌یاڵت،
بۆم لێده مۆسیقای
کۆنی پێش‌و،
بمبه‌ره‌وه به‌ره‌و
مێژوی
سه‌رده‌می زو…
• -
سۆزی لۆره‌ی شمشاڵه‌که‌ت،
هێزی هه‌ستی شنه‌ی
مه‌ستی جامی خه‌ستی خه‌یاڵه‌که‌ت،
کزه‌ی ئامێره
زاڵه‌که‌ت، دڵبزوێنه و
تۆشه‌ی دڵه،
رامکه‌ری مرۆڤی سڵه،
ده‌نگی هه‌زاری سه‌ر چڵه. ئه‌و لاوژه و
به‌سته‌و حه‌یرانه، بیرخه‌ره‌وه‌ی کاتی
زوه، په‌ڕه‌ی دیڕۆکی زیندوه،
هی ده‌وره‌ی بوداق
سوڵتانه، که
سه‌رداری موکوریانه، خاوه‌نی قۆشه‌ی
کوردانه‌ی زه‌ربی
(4) خاکی کوردستانه،
سروه‌ی باسه‌ری
ئێواره‌ی ده‌شتی چۆمی
مه‌جیدخان و بناری چۆمی لاوێن و هه‌واری کۆنه‌لاجانه، شه‌ماڵی ده‌شتی
شامات و نه‌سیمی گوندی
دریازو شه‌قه‌ی
ماچی کچی کۆڵانی
ماچانه (5)، شه‌قامی کۆنی
مێژویی هه‌رێمی شاری وێرانه
(6)، قه‌ڵای سه‌ربه‌رزی سه‌رداره،
که بووکی شاری بووکانه(7)،
که شاری کاکه سۆرانه، خوڕه‌ی ئاوی
شین و ئاویی که‌ناری
تاڤگه‌یی کرژی
هه‌رێمی که‌سکی شه‌ڵماشه،
خوڕێنی چۆمی
که‌ڵوێیه و ته‌وژمی
گاده‌ری په‌نگی خوڕ و پانه، وه‌بیرهێنی
شاری سنه و ئه‌میرانی ئه‌رده‌ڵان
و قه‌سری کۆنی پاڵه‌نگان و زرێبارو
قه‌ڵای کۆنی مه‌ریوانه،
وه‌سفی کێوی ئاویه‌ره‌ی بووکی
شه‌نگی کوردستانه،
ئاوره سووره‌که‌ی زه‌ڕده‌شته، که
رۆڵه‌ی شازی سه‌رده‌شته، مێژوی
شاری چوارچرایه‌و مه‌دحی
پێشه‌وای پێشینه، که خۆشه‌ویستی خه‌ڵکیه
و سه‌رۆک کۆماری کوردانه.
• -
مامه قاله! به سۆزی ده‌نگی شمشاڵت، به
قامکی پڕ خه‌یاڵت،
بۆم لێده مۆسیقای کۆنی پێش‌و،
بمبه‌ره‌وه به‌ره‌و
مێژوی
سه‌رده‌می زوو.
• -
ئه‌و شمشاڵه هه‌ست بزوێنه، خه‌م ره‌وێنه، ناڵه‌ی
ئه‌شعاری ناڵیه، تۆزی رێگه‌ی شاره‌زوری
هۆنه‌رێکی رێگه‌دووره، وه‌ڵامی نامه‌ی سالم
و داری پیری پیرمه‌سووره، سنووری چۆمی
خاپووره، هێند حه‌زنیه، خه‌زێنه و
کانی ئه‌سرینه،
سه‌بوونی ده‌شتی هه‌ولێر و گه‌رمای گه‌رمی گه‌رمیانه،
شه‌خته‌ی کوێستانی قه‌ندیله، قیبله‌ی
قنجی کوردستانه، به وێنه‌ی به‌یتی دمدمه
و هه‌ستی نه‌رمی مه‌موزینه.
ته‌زبێحی میری لاله‌شه،
کتێبی مه‌سحه‌فا ره‌شه(8)، حه‌سێنه‌ری
رۆح و مێشک ومرخ و بیر
و له‌شه، قه‌ڵای
کۆنی شاری دێرین، هه‌ولێر پێته‌ختی
خوێن شیرین، ماڵی ئێستای
کورده ژنه، که ژاندارکی کوردستانه،
جێگه‌ی شانازی هه‌موانه.
• -
ئه‌و شمشاڵه‌ت، ئه‌و
ئامێره پڕ
له ناڵه‌ت، رامده‌چه‌نێ،
مێژوی کوردم وه‌بیردێنێ، له
ئوقیانووسی خه‌یاڵدا،
له نێو گۆلاوی هه‌واڵ
دا، ده‌مباته به‌رزایی به‌رزان، زێد
و دروشمی چازانی،
شێخ سه‌لام و
شێخ ئه‌حمه‌د و سه‌رۆک مسته‌فا
بارزانی؛ ده‌مباته‌و
سوله‌یمانی و شاری کۆنه، شاری گه‌وره‌ی مه‌لیک
مه‌حموودی تاقانه، شاری
شێعر و هه‌ست و هونه‌ر، مینگه‌ی هۆنه،
ده‌مباته سه‌رگردی یاره -
گۆیژه و ئه‌زمه‌ر له‌وێ دیاره -، ده‌مباته‌وه
گردی سه‌یوان، گڵکۆی مرۆڤی خاوه‌ن بیر،
مه‌کۆی هونه‌رمه‌ندو هۆزان، جێی
شانازی هۆزی کوردان، قه‌برستانی شه‌هیده‌کان،
شه‌هیده‌کانی
کوردستان، کوردستانی
گه‌وره‌ی سۆران .
• -
شنه‌ی ده‌نگی هه‌ستی په‌نجه‌ت، وه‌بیر
هێنی قه‌ڵپه‌زه‌ی چۆمی سیروانه،
به‌رجه‌وه‌ندی کێوی هڕگه(9) و دوندی
ته‌ته‌و و شاخ و داخی پڕ له باخی
ناوچه‌ی هه‌ورام و گۆرانه، خۆڕه‌ی تاڤگه‌ی کرژی
بڵ و ماریفه‌تو
پیر شالیاری
پیری ته‌خته، قسه‌ی حه‌ققی سه‌ره‌نجامی(10)
سووڵتان ساهاکی دێرینی په‌یام هێنی
دڵۆڤانه، تیشکی ئاته‌شگه‌ی
له مێژی کێوی شاهۆی
کن پاویه
و به‌رگی مێژوی
به‌رده‌نووسی هه‌رێمی گوندی
هه‌جیج و سانه‌کانی هه‌ورامانه،
که کان
و
کانی سانانه.
• -
مامه قاله! به سۆزی ده‌نگی شمشاڵت، به
قامکی پڕ خه‌یاڵت،
بۆم لێده مۆسیقای کۆنی پێش‌و،
بمبه‌ره‌وه به‌ره‌و
مێژوی
سه‌رده‌می زوو…
• -
ده‌نگی خۆشی شمشاڵه‌که‌ت، هه‌ستی سروه‌ی
شنه‌ی نه‌رمی گۆمی
وانه -که هی
ئێمه و به ده‌ست وانه - ده‌قی
مێژوی شه‌ره‌فخانه، شۆڕشه‌که‌ی
ئاڕاڕات و
ئاگریداغی ئیحسانی
نووری قاره‌مانه.
مناره‌ی مزگه‌وتی
نه‌مرووت،
چیڕۆکی ناوچه‌ی جزیر
و ده‌شتی سه‌وزی بادینانه، گوڵی
باژێڕی بۆتانه.
زریانی کاتی ئێواره‌ی که‌ڵه‌شاره‌که‌ی
ئامێده و بزاڤی مه‌زنی فه‌رهه‌نگی بنه‌ماڵی
به‌درخانه، خه‌باتی داده
له‌یلایه و
گرتوخانه‌ی ئێمره‌لیه، جێگه‌ی ئاپۆی
دڵۆڤانه، شۆڕشی
شێخ عوبه‌یدیلا و شێخ
سه‌عیدی میری پیری پیرانه.
• -
به هۆی ده‌نگت، به هۆی په‌نجه‌ی داهێنه‌ری شه‌نگت،
دمبه‌یته‌وه باڵه‌خانه‌ی
کۆنی مێژوی کاتی
پێش‌و، ده‌چمه‌وه
کێوی بێستوون، قه‌ڵای فه‌رهاد، پاڵه‌وانی کوردی
ناشادی ره‌نج به‌باد،تاقی
تاقوه‌ستان ئه‌بینم،
شاری کرماشانی
مه‌زن، قه‌لبی کوردستانی گه‌وره،
شانازی سۆران ئه‌بینم، کتێبی
فه‌رهادو شیرین،” هه‌رچه‌ن مه‌واتان” ئه‌خوێنم،
هۆنراوه‌ی
شاعیری نه‌مر، خانای قوبادی بیره‌وان،
رۆڵه‌ی دڵۆڤان ئه‌خوێنم.
ده‌مبه‌یه‌وه کووچه‌کانی
شاری دێرینه‌ی دینه‌وه‌ر،
سه‌دان که‌سی خاوه‌ن بیر‌و
مرۆڤی چازان ئه‌بینم، ده‌چمه‌وه عیلامی
(11) پێش‌و، له مه‌یدانی شاری
ئیلام، په‌یکه‌ری شاعیری نه‌مر،غوڵامڕه‌زاخان
ئه‌بینم، شاکه و مه‌سوورخان ئه‌بینم،
عێلی گه‌وره‌ی به‌ختیاری
و که‌ڵوڕ و له‌ک، مرۆڤی دڵ‌پاکی ره‌به‌ن،
خه‌ڵکی لوڕستان
ئه‌بینم.
• -
سۆزه‌ی ده‌نگی شمشاڵی تۆ، قامیشی نێو به
تاڵی تۆ، مێژوی شاری
قامیشلیه و دیڕۆکی کۆنی عه‌فرینه،
یادی کرمانجی ئیزه‌دی و گۆلی سێوان
و
لاچینه، باسی شیروان
و قووچانی خوراسانه، په‌یامی شاری
جابانه (12).
• -
ناڵه‌ی شمشاڵی شه‌نگی تۆ، کزه‌ی ده‌روونی
ته‌نگی تۆ، ده‌نگی کۆنی په‌ری ژینه،
فۆلکۆره، که‌له‌پووره، قسه‌ی
لاس و سیامه‌نده و
باسی به‌یتی مه‌م و زینه، قه‌تاری عه‌لی
مه‌ردانه و
سه‌حه‌ری ده‌نگی سێوه‌یه و پێزی هێزو
مایه‌ی ژینه،
سروودی به‌زه‌و ئه‌وینه، دژی کێشه و
زوڵم و رق و قینه.
• مامه
قاله! به سۆزی ده‌نگی شمشاڵت، به
قامکی پڕ خه‌یاڵت، بۆم لێده مۆسیقای کۆنی پێش‌و،
بمبه‌ره‌وه به‌ره‌و
مێژوی
سه‌رده‌می زوو…
• -
ده‌نگی لۆره‌ی ئه‌و شمشاڵه‌ت، هۆره و
سیاچه‌مانه‌یه، تڕاژێدیای ساڵ و قه‌ڕن
و بانگه‌وازی زه‌مانه‌یه،
بالۆره‌ی حوزنی حه‌یرانی جانانه‌یه، شینی
دایکی شه‌هیدانی کوردستانه، ناڵه‌ی
زامی سارده‌وه بوی پێشمه‌رگه‌یه، که
گیانفیدا و قاره‌مانه، زمانی حاڵی هه‌ژاره،
بۆڵه‌ی مرۆڤی بێکاره،
ئاهوناڵه‌ی برسیان و
ئاواران و بێ ماڵانه،
سروودێکی راسته‌وخۆیه، دژ به ئه‌نفال
و حه‌ڵه‌بجه‌و به سه‌رده‌شت و داره‌له‌ک
و قه‌ڵاتانه .
• مامه
قاله! قاڵه مه‌ڕه! هه‌ر ئه‌ونده!
مانای بڕێک له وشه‌کان :
(1) مامه
قاله = ماموه‌ستا قاله‌مه‌ڕه،
شمشاڵ ژه‌نی ناسراوی کورد. (2)
شه‌وێن = شه‌و له‌وه‌ڕی ران. (3) دوکته‌ر
=
دوکتور… (
4) زه‌رب (
زه‌ربی قۆشه و سکه). (5)
کۆڵانی ماچان = جێگه‌یه‌که لای خانێ. (6)
شاری وێران = شاروێرانی موکوریان. (7)
بووکان =
بۆکان. (8) مه‌سحفا ره‌ش = کتێبی
پیرۆزی ئایینی هاوخوێنه ئیزه‌دیه‌کان.
(9) هڕگه یا وڕگه– کێوێکی رماوه سه‌یره،
له فه‌راغی چۆمی سیروان. (
10) سه‌ره‌نجام= کتێبی ئایینی هاوخوێنه
ئه‌هلی حه‌قه‌کان. (11)
عیلام
= وڵاتی کۆنی عیلام . (12) جابان = شارێکی
کورد نشینی لای تاران .
|