|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره soransa@hotmail.com ئاماژه
به دو خاڵی پێویست : 1-
ئه‌م هۆنراوه‌یه هی چه‌ند ساڵ پێشه . 2-
بابم (سه‌رهه‌نگ برایم سه‌لاح) ، فه‌رمانده‌ی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆماری دێمۆکڕاتیکی
کوردستان بوه (بڕوانه وێنه‌ی خواره‌وه)
. پاشه
مه‌رگه‌ی رێی نه‌جاتم ، منداڵی
خۆزگه
و
ئاواتم ، خولقاوی
رامیاری
کاتم . ************************* چه‌کم
پێنووسێکی
چووکه ، قامیشێکی
سووک و پووکه ، سه‌نگه‌رم
سه‌فحه‌ی په‌ڕتووکه ، ناسک
وه‌ک سه‌رپۆشی بووکه . ******************************** خاکم
گه‌وره و پان و جوانه ، ره‌نگه
چه‌ند هێنده‌ی لوبنانه، کانی
مرۆڤی
چازانه، پڕ
به‌رهه‌مه
و
کانی کانه، *************************** پێنج
پارچه‌م و بێ په‌رچه‌مم ، بۆخۆم
شێعری مێژوی غه‌مم ، گه‌لێ
زۆرم، که‌چی که‌مم ، من
په‌پووله‌م، له کوێ شه‌مم . ********************************* له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌ش
بێوڵاتم ، ده‌ربه‌ده‌رێ
کشوماتم، ماڵبه‌کۆڵی
رۆژهه‌ڵاتم، له
رۆژهه‌ڵاتیش
هه‌ڵاتم. *************************** مارش
و سروودیشم
نیه، گه‌ر
بیشم بێ ، به کوردیه، جێی
ده‌گه‌شه و
قاچاغیه، وه‌ک
ئاڵاکه‌م ره‌سمی نیه . ***************************** جا
که وایه - کاتێ مردم ، وه‌ختێ
ژینیان له نێو برد، کاتێ
ته‌رمه‌که‌تان
بردم، چونکه
وام و چونکه کوردم. ***************************** له‌سه‌ر
تابووتی
بێده‌نگم ، له‌سه‌ر
مه‌یتی وست و مه‌نگم، له‌باتی
ئاڵای
بێڕه‌نگم ، له‌جێی
مارشی شینی
شه‌نگم. ******************************* جامانه‌ی
پێشمه‌رگه
داخه‌ن ، که
هه‌ڵۆی به‌رزی ئه‌م شاخه‌ن، چون
گوڵی سووری ئه‌م باخه‌ن، جێگه‌ی
شانازی ئه‌م
چاخه‌ن . ********************************* مامه
قاله‌ش
به
شمشاڵی ، به
سۆزی
نێو گه‌روی تاڵی، به
قامکی
پڕ
خه‌یاڵی، لێدا
هه‌وای
خیڵگه‌ی
خاڵی . ***************************** به‌م
چه‌شنه بمبه‌ن بۆ قه‌بران، بۆ
نێو
گڵکۆی شه‌هیده‌کان، شه‌هیده‌کانی
کوردستان، کوردستانی
گه‌وره‌ی
سۆران.
|