|
هیچ ئینسانێک له‌دنیا دا پله‌ی یه‌کجاریی زانین و که‌ماڵی وه‌رنه‌گرتوه و نه‌گه‌یوه‌ته جێگایه‌ک که که‌س‌پێی نه‌گا. که‌وایه یه‌کێک له مه‌مانانێش له دوا رۆژ دا ده‌توانێ ببێته قاسملوویه‌ک. ئه‌م هونه‌ر و لێوه‌شاوه‌یی یه نه له گه‌ڵ دوکتور قاسملوو دا له دایک ببوو،نه به‌میرات بۆی به‌جێ مابوو، به‌ڵکوو به هه‌وڵ و تێکۆشان، به‌کاری بێ‌وچان، دڵسۆزی و خوێندنه‌وه و لێکۆڵینه‌وه به ده‌ستی هێنابوو. که وایه یه‌ک یه‌کی تێکۆشه‌رانی ئه‌و حێزبه‌ش به تایبه‌تی لاوه خوێنده‌وار و تێگه‌یشتووه‌کان ده‌توانن بگه‌نه ئه‌و جێگایه که قاسملوو پێی گه‌یشتبوو. به‌ڵام هه‌وڵی ده‌وێ،پشووی درێژی ده‌وێ، سه‌بری شۆرشگێڕانه‌ی ده‌وێ تاڵی و سوێری چێشتن و شه‌و و شه‌و نخوونیی ده‌وێ.
|