|
تاکڕهووی
و فرهڕهووی (
Multiparty
system
/
Autocracy
)
سه‌ره‌تا
پێناسه‌یه‌کی کوورتی تاکڕهووی و فرهڕهووی
پێویسته‌و دووایی ده‌چینه سه‌ر
وورده‌کاری و جیاوازی و نموونه‌ی چاک و
خراپی هه‌ردوو جۆری ده‌سه‌ڵاته‌که‌و
مێژووی له‌دایک بوونیان و کاتی کار‌و به‌رده‌وام
بوون و به‌سه‌رچوون و له‌ناوچوونیان به‌کوورتی
باسی ده‌که‌ین و شیده‌که‌ینه‌وه .
تاکڕهووی
(
Autocracy
) تاکڕهووی
: تاریکترین و ناشرینترین جۆری ده‌سه‌ڵاته
له‌مێژووی کۆن و نوێی مرۆڤایه‌تیدا ده‌سه‌ڵاتێکی
نامرۆڤانه‌و دیکتاتۆری و زاڵمه به‌رامبه‌ر
میلله‌تێکی بنده‌ستی هه‌ژارو ڕه‌شوو
ڕووتی بێچاره . زۆرجار ئه‌م شێووه
ده‌سه‌ڵاته ناڕهوواو توندووتیژه
به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانیش
به‌هه‌مان شێووه سه‌رسه‌خت و بکووژو
تاوانباره . جیهانی
تاکڕهووی جیهانێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
پڕزووڵم و سته‌می ده‌ستی مرۆڤی
دیکتاتۆرو خوێن ڕێژوو ناحاڵی و مێشکه
ڕه‌ق و ژهنگرتووهکانه دنیایه‌کی
تاریک و پڕچه‌رمه‌سه‌رییه بۆ مرۆڤایه‌تی
و لاپه‌ڕیه‌کی ڕه‌ش و لاواز له‌هۆش و
بیر‌و هزری نامرۆیی و دوور له‌کاری باش و
سوودمه‌ند بۆ جیهانی ئاده‌میزادو ده‌سه‌ڵاتێکی
هه‌تا سه‌رئێسقان دوور له مرۆڤ دۆستی
یه . تاکڕهووی تاڵترین زه‌هری ده‌سه‌ڵاته
تاوانبار‌و زۆرداره‌کانه بهمیللهته
بنده‌سته هه‌ژارو ڕه‌شوو ڕووت و
بێچاره‌کانی ده‌فرۆشێته‌وه‌و کڕینێکی
زۆرداری و بهزۆرهو ده‌ربازبوون
تێیدا مه‌حاڵه‌و مه‌گه‌ر ته‌نها ڕێگه‌چاره‌ی
مرۆڤ ئه‌وه‌بێت که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
تاریکه جێبهێڵێت و بڕوات . ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
ڕه‌شه خه‌سڵه‌ته‌کانی زۆرن کاری
نامرۆیی یێجگار گه‌وره ده‌کات به‌رامبه‌ر
مرۆڤ و هه‌ندێکجاریش به‌رامبه‌ر سروشت
و .. هتد . تاکڕهووی کاری داخستنی هه‌موو
گوێکانی بیستن و کوێرکردنی هه‌موو چاوه‌کانی
بینین و شکاندنی هه‌موو ده‌سته‌کانی
ئازادی و سه‌ربڕینی خه‌وه په‌مه‌یی و
جوانه‌کانی مرۆڤ و سه‌رکووت کردنی که‌سایه‌تی
و مرۆڤ بوونی تاک و بڕین و قرتاندنی زمانه
شیرینه‌کانی سه‌رده‌می نوێی ناوازه (
هۆش / عقڵ / Brain)
پێشکه‌وتووه‌کانی دنیای ئازادی و
سێکۆلارو .. هتد . هه‌تا
له‌سه‌ر تاكڕهووی و کاره خراپه‌کانی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌رامبه‌ر به‌مرۆڤ
بنووسین و بڵێین ته‌وواو نابیت به‌کوورتی
مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه‌یه ئه‌وه‌یه
که کاری میری و ده‌سه‌ڵاتی باڵای
ووڵات له‌ده‌ستی یه‌ک که‌س دایه و ته‌نها
سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاته بڕیار به‌ده‌سته‌و
هه‌موو واژۆیه‌ک و ڕه‌زامه‌ندییه‌ک و
بڕیاری کار‌و جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانه‌کانی
ووڵات و ته‌نانه‌ت ژیان و مردن و شه‌ڕو
ئاشتیش ده‌گه‌ڕێته‌وه ته‌نها بۆ
بڕیاری سه‌رۆک خۆی . به‌وواتایه‌کی تر ئه‌م سیستم و جۆری ده‌سه‌ڵاته ڕێبازێکی مل هوڕانهی فاشیزمیی خراپ و توندوو زۆرداره . ئه‌و وه‌زیرو ئه‌ندام پارله‌مان و جێگرانه‌ی که‌هه‌یه‌و ده‌بینرێن له‌ناو ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌دا هه‌مووی ڕووکه‌شه‌و ته‌نها بۆ جوانی و ( ماکیاج ) ی ده‌موچاوی نادیموکراتیانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌و بۆ له‌خشته‌بردن و خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی سڤیلی ووڵاتهکهیهو خۆڵ کردنه چاویان و خه‌ڵه‌تاندنیان به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆی نامرۆڤایه‌تی و درۆکردن و فڕوفێڵ کردن له‌گه‌ڵیاندا . ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا ده‌یبینیت ته‌نها یه‌ک که‌سێتی نه‌خۆش و خۆ سه‌پێنه‌ری جه‌نابی سه‌رۆکه که‌خۆی له‌خه‌ڵکانیتر بهزیاترو گه‌وره‌تر ده‌زانێت و له‌تاو ئازاری هه‌ناوی ڕه‌شی خۆی و په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌تی منداڵی و توندووتیژی له‌گه‌ڵیداو بێبه‌ش بوونی له‌هه‌موو پێداویستی یه‌کانی ژیان و کۆمه‌ڵێ که‌موکووڕی تریش کاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر باری ده‌روونی سه‌رۆک بۆیه ئه‌و جۆره مرۆڤانه له‌ئه‌نجامی ڕق و کینه‌یه‌کی ئێجگار زۆری ناو هه‌ناویان هه‌ست به‌که‌می ده‌که‌ن و کهگهورهدهبن و هه‌لیان بۆده‌ڕه‌خسێت تۆڵه‌ی خۆیان به‌وجۆره ده‌که‌نه‌وه‌و ڕۆحی خۆیان خۆش و ئارام ده‌که‌ن و ده‌که‌ونه مرۆڤ کووشتن و ئازاردانی خه‌ڵکی سڤیلی بێ‌تاوان . زانستی ده‌روونی نوێ و زانایانی گه‌وره‌ی ده‌روونناسی ئه‌مڕۆ ده‌ریانخستووه که‌ئه‌و مرۆڤانه‌ی دیکتاتۆرن و ئاده‌میزاد ئازار ده‌ده‌ن و حه‌زیان له‌بینینی خوێن و جه‌نگ و ماڵوێرانییه به‌دڵنیایی یه‌وه ئه‌و سه‌رکردانه مرۆڤی سروشتی نین و له‌کاتی چه‌وساندنه‌وه‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانی خه‌ڵکیدا خۆیان خۆشیی یه‌کی ڕۆحی و ده‌روونی ده‌بینن و گه‌وره‌یی و بلیمه‌تی و که‌ڵه‌گایی خۆیان ده‌بینن ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی گه‌وجی و خۆلهبیرچوونهوهو نه‌خۆشیی یه . ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته زۆر گرنگی پێ ده‌دات و ده‌یکاته بنه‌ماو پایه‌ی به‌هێزی ڕاوه‌ستێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌های خۆی ( مطلق ) و که‌س و نزیکه‌کانی خۆی بۆ ته‌رخان ده‌کات چوار بڕگه‌و بوواری سه‌ره‌کیین : آ/
گرنگیدان به‌هێزی سه‌ربازی له‌هه‌موو
بوارێکه‌وه زه‌مینی و ده‌ریایی و
ئاسمانی به‌تایبه‌ت زه‌مینی . ب/
گرنگیدان به‌ئابووری و کۆکردنه‌وه‌ی
سامان له‌پێناوی کڕینی مرۆڤ و چه‌کدا بۆ
باشتر به‌ڕێووه‌بردنی جه‌نگ و کووشتنی
ئه‌ومرۆڤانه‌ی ده‌بنه به‌رهه‌ڵستکاری
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته . ج/
گرنگیدان به‌ئاین و پیاوانی ئاینی که‌له‌ناو
خه‌ڵکیدا باوه‌ڕیان هه‌یه له‌پێناو
خه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵکی سڤیل و ساده . د/ بێ‌کاری به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رز له‌ووڵاتدا به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بۆئه‌وه‌ی لاوان له‌پێناوی ئه‌وه‌ی بژین له‌بری کارکردن چه‌ک هه‌ڵگرن بۆ ده‌سه‌ڵات و به‌رگری لێبکه‌ن . مێژووی
مرۆڤایه‌تی کۆن و نوێی هاوچه‌رخ زۆری
دیووه‌و زۆری به‌ڕێکردووه‌و زۆریشی
تۆمار کردووه له‌لاپه‌ڕه‌کانی خۆیدا
بۆیه نموونه‌ی پیاوانی خۆ به‌زل زان و
خراپ و سه‌رسه‌ختی له‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌ی
زۆره بۆ وێنه : ستالین ، ئه‌تاتورک ،
مارکۆس ، چه‌رچڵ ، حافظ ئه‌سه‌د ،
میلۆزۆڤیچ ، خومه‌ینی ، هیتله‌ر ، فیدڵ
کاسترۆ ، کارادزیتش ، سه‌دام ، شاوشیسکۆ
، مۆسۆلۆنی ، ( مه‌لا عومه‌ر ) تاڵیبان ،
موباره‌ک و خه‌ریکه باشووری کوردستان
و .. هتد ده‌گرێته‌وه . خراپیی ئه‌م
جۆره ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆری یه له‌م
چه‌ند خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا کۆده‌بێته‌وه
: 1/
ووڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێرو جه‌نگ و نه‌هامه‌تی
و برسێتی و ماڵوێرانی ده‌بات . 2/
سه‌رۆکی ووڵات کوڕ‌و کچ و ژن و خزم و که‌سوکاری
خۆی ده‌خاته شوێنه هه‌ستیاره‌کانه‌وه
وه‌کو پله‌ی به‌رزی ده‌سه‌ڵات و گرتنه‌ده‌ستی
باری ئاسایشیی و ئابووری و .. هتد . 3/
کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکانی نه‌خوێنده‌وارو
پیاو کوژوو چه‌وره له‌ده‌وری ده‌سه‌ڵات
( مه‌به‌ست له‌وه نی یه که هه‌موو
نه‌خوێنده‌وارێک پیاو خراپه ) چونکه
ئه‌و که‌سانه هه‌موو کارێکی نه‌شیاوو
ناڕه‌وا ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر میلله‌ت
له‌پێناوی ده‌ستکه‌وتی تایبه‌تی
خۆیان . 4/
به‌رتیل خواردن و ( الرشوة ) کاری نابه‌جێ
و زهرهرلێدان له‌ووڵات به‌شێوه‌ی
هه‌ڕه‌مه‌کی و نابه‌رپرسیارێتی له‌لایه‌ن
که‌س و نزیکه‌کانی سه‌رۆک خۆی و لێنه‌پرسینه‌وه‌یان
. 5/
لاوازی و ڕووخانی ئابووری ووڵات و برسی
کردنی هاووڵاتیان بۆئه‌وه‌ی ناچار
دووای ده‌سه‌ڵات بکه‌ون و خزمه‌تکارو
نۆکه‌ری بن و وه‌ک و کاری پاسه‌وانی ،
سوچه‌ر ، ماستاوچی ، پۆلیس ، پیاوکووژ ،
ده‌ڵاڵ .. هتد . 6/
له‌ئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاتی توند‌و خزم
خزمێنه‌و به‌رتیل و کاری نه‌شیاو کۆچی
لاوان و به‌جێهێشتنی ووڵات ده‌ست پێده‌کات
که‌ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ره .
7/
لانه‌چوونی سه‌رۆک له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات
بۆماوه‌ی چه‌ندساڵێکی زۆر‌و نه‌کردنی
هه‌ڵبژاردن و لاچوونی سه‌رۆک به‌مردن
یان کووده‌تا . 8/
شکاندنی که‌سایه‌تی مرۆڤ و فێری بنده‌ستی
و سهشۆڕی و لاوازی که‌سیی و کووشتنی
ئاره‌زوو ئاواته‌کانی تاک و نایه‌کسانی
و سه‌رکووت کردنی کۆمه‌ڵگاو .. هتد . 9/
نه‌زانین و نادیاری بودجه‌و نه‌زانینی
چۆنێتی خه‌رجکردنی له‌لایه‌ن
هاووڵاتیانه‌وه . 10/
ناسه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری . 11/
نه‌بوونی مافی تاک . 12/ به‌تاڵان بردنی به‌رهه‌می ووڵات و فرۆشتنی به‌هه‌رزان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات . تاکڕهووی
یه‌کێکه له‌هه‌ره ڕه‌شترین ده‌سه‌ڵاته‌کان
که‌مرۆڤایه‌تی کهبهخۆیهوه
دیوێتی و پێوه‌ی ده‌ناڵێنیت و مێژووی ئه‌م
ده‌سه‌ڵاته زۆر کۆنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ 1514 ی زایینی و ده‌سه‌ڵاتی عوسمانلی و
داگیرکردنی ووڵاتی عێراق و هه‌ندێک له‌ده‌وروبه‌ری
ئه‌م ووڵاته‌و داگیرکردنیان له‌لایه‌ن
ووڵاتی تورکیای ئه‌وسه‌رده‌مه‌و هه‌تا
ئێستاش که‌ساڵی 2008 ه و قه‌یسه‌ره‌کانی
ڕۆمای سه‌ده‌ی شانزه‌و حه‌ڤده .
نمونه‌ی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته به‌داخه‌وه
هه‌رماوه‌و زۆربه‌ی ووڵاتانی عاره‌بی
و که‌نداو ده‌گرێته‌وه که 22 ووڵاتن
و زۆربه‌یان تاکڕه‌وو دیکتاتۆرن بێجگه
له ووڵاتی لوبنان و کوه‌یت که‌هه‌ڵبژاردن
و پارله‌مانیان هه‌یه‌و تاڕاده‌یه‌ک
دیموکراتین . ئه‌وه‌ی جێی داخه دووای
ئه‌و هه‌موو خه‌بات و خوێن و شۆڕش و
ئاواره‌بوون و ماڵوێرانییه‌ی کورد ئه‌م
جۆره ده‌سه‌ڵاته ترسناکه
نامرۆڤانه‌یه خه‌ریکه له‌باشووری
کوردستان بناغه داده‌کوتێت و دروست ده‌بێت
که‌مایه‌ی نیگه‌رانی ئازادیخوازانی
کوردستان و جیهانه . به‌داخه‌وه
هه‌موومان ده‌زانین کهزۆرداری به‌رامبه‌ر
مرۆڤ تاوانه‌و کارێکی هه‌ڵه‌و خراپه‌و
ئه‌نجامه‌که‌شی به‌هه‌مان شێووه
خراپ ده‌بێت که‌چی کورسی ده‌سه‌ڵات و
له‌خۆبایی بوون ئه‌وه له‌بیر خه‌ڵکانی
ڕه‌ق و دیکتاتۆر ده‌باته‌وه . له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئه‌م جۆره میری و دسه‌ڵاته کۆنه‌په‌رستی
یه ماوه‌ی دیاری کراوی نی یه‌و سه‌رۆک
خۆی واز له‌ده‌سه‌ڵات ناهێنێت بۆیه
هه‌موو ده‌سه‌ڵاته تووندڕه‌وه‌کان
و تاکڕه‌وه‌کان به‌ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری
یان کوده‌تای سه‌ربازی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
لاده‌برێن و زۆرجاریش خۆیان و داروده‌سته‌یان
ته‌فروتوونا ده‌بن و ده‌کووژرێن وه‌کو
: ڕه‌زا شای ئیران 1979 نیکۆلای شاوشیسکۆی
ڕۆمانیا 1989 سه‌دام حسێنی عێراق 2003 .. هتد .
فرهڕهووی
( Multiparty
system
)
فرهڕهووی ئاوێنه‌ی بیری دیموکراتی و ماف و یه‌کسانی و مرۆڤ دۆستیی یه .. جیهانگیری و به‌رزیی ئاستی زانست و ڕۆشنبیری ڕامیاری و هۆشمه‌ندیی سه‌رده‌می نوێی سه‌ده‌ی 18 ، 19 ، 20 ، 21 ه و جیهانی پێشکه‌ووتنی مرۆڤه ئازادیخوازه‌کان و ئاستی به‌رزی تێگه‌یشتن و ده‌رئه‌نجامی هزری گه‌وره‌یی و پیرۆزیی مرۆڤه‌و ڕێبازێکی سه‌دله‌سه‌دی سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌و مافی تاک و مرۆڤ دۆستی و ئه‌رک و مافه بنه‌ڕه‌تیی یه‌کانی ژیانی ئاده‌میزاده . یاسا‌و
پرۆگرامی فرهڕهووی زۆره بۆ وێنه :
دیموکراتی و فره ده‌نگی و هه‌ڵبژاردن
و یه‌کسانی و مافی مرۆڤ و فره‌ڕه‌نگی و
سه‌روه‌ری یاسا‌و مافی تاک و .. هتد . ده‌توانین
بڵێین فرهڕهووی یان دیموکراتی دروست
پێچه‌وانه‌ی تاکڕهووی یه‌و فره
بۆچوون و جۆره‌ها ڕاوو گفتووگۆی جیاوازه
که‌به‌ڕاستی سیستمێکی نوێ و سێکۆلارو (
مه‌ده‌نی ) یه و
گونجاوترین سیستمی ده‌سه‌ڵاتیی و بهڕێووهبردنه
، ته‌مه‌نی نزیکه‌ی 200 دووسه‌د ساڵێک
ده‌بێت و دروست له‌دووای شۆڕشی پیشه‌سازی
Industry
Revolution
فه‌ره‌نساوه
1830 دووای سه‌ده‌ی حه‌ڤده سه‌ری هه‌ڵداوه‌و
به‌ڵام به‌داخه‌وه جارێ ئه‌م جۆره
سیستم و ده‌سه‌ڵاته ئازادی یه نه‌گه‌یشتۆته
هه‌ندێک له‌ووڵاتانی جیهان به‌تایبه‌ت
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین . فرهڕهووی
بریتی یه له فره‌ڕه‌نگی و فره‌ده‌نگی
و یه‌کسانی و ماف و ئه‌رک و ژیان و نان و
ئازادی فرهڕهووی ئاوێنه‌ی جیهانگیری
و به‌رزی ئاستی زانست و هۆشمه‌ندیی سه‌رده‌می
نوێی جیهانی
پێشکه‌ووتنی مرۆڤه ئازادیخوازه‌کان و
ئاستی به‌رزی ئابووری و گه‌وره‌یی و
پیرۆزیی مرۆڤه‌و ڕێبازێکی زۆر نزیک و
هاوڕا به‌سه‌ربه‌ستی کۆمه‌ڵ و مافی
تاک و مرۆڤ دۆستی یه . بنه‌ماو پایه‌و
بنچینه‌ی فرهڕهووی و فره‌ده‌نگی و
فره‌ڕه‌نگی به‌م شێوه‌یه دروست
ده‌بێت : کۆمه‌ڵیک پارتی ڕامیاری ووڵات
له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێکی
ڕاستگۆیانه‌و پاک و بێگه‌ردو دوور له‌فڕوفێڵ
به‌ڕێوه ده‌برێت و له‌دووایشدا ئه‌و
پارته‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت
ده‌سه‌ڵات و میری ووڵات ده‌بات به‌ڕیوه‌و
وه‌کو زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپای
ڕۆژئاوا که‌پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیران وه‌رده‌گرن
یان له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی جیهان وه‌کو
ئه‌مریکا سه‌رۆک داده‌نێن .. ئه‌وکات
ده‌سه‌ڵاتێک و پارله‌مانێک پێک ده‌هێنن
و له‌ئه‌مریکاش ( کۆنگرێس / پیران ) هه‌یه‌و
به‌گوێره‌ی ده‌نگ هه‌ر پارته چه‌ند
کورسی یه‌ک به‌ده‌ست ده‌هێنێت و چه‌ند
شالیارێک ( وه‌زیر ) وه‌رده‌گرێت و .. هتد
. ئه‌م سیستمی دیموکراتی و هه‌ڵبژاردنه
ده‌بێت هه‌موو 4 چوار ساڵ جارێک دووباره
بکرێته‌وه . باشیی ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته
( فرهڕهووی / دیموکراتی ) له‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه‌دا کۆده‌بێته‌وه : 1/
وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی که‌جوانترین
ووشه‌و باشترین پاداشتی ئه‌م سیستمه‌یه
بۆ مرۆڤ و ئازادیش وواتای ژیانه که‌له‌سیستمی
دیموکراتیدا هه‌یه . 2/
پێشکه‌ووتنی ووڵات له‌باری ڕۆشنبیری و
ئاستی تێگه‌یشتنی خه‌ڵک و ڕێزی مرۆڤ بۆ
مرۆڤ و پێکه‌وه ژیان به‌شێوه‌یه‌کی
باش و مرۆڤ دۆستانه . 3/
به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی ئابووری و به‌رزی
ئاستی بژێوی ژیانی هاووڵاتیان . 4/
مافی مرۆڤ و یه‌کسانی و مافی تاک . 5/
مافی ئاژه‌ڵان و پارێزگاری ژینگه‌و خه‌شه‌ویستی
بۆ دارودره‌خت و سروشت و پاریزگاریان له‌لایه‌ن
مرۆڤه‌وه . 6/
ئازادی بیروباوه‌ڕو بۆچوونه جیاوازه‌کان
به‌تایبه‌ت ئاین و کتێبه ئاسمانییه‌کان
. 7/
ڕێزی که‌سایه‌تی مرۆڤ وه‌ک و مرۆڤ که‌په‌یوه‌ندی
به‌ئابووری ئه‌و که‌سه‌وه نی یه . 8/
ئه‌رک و ماف . 9/
بیمه‌ی بێ‌کاری و چاره‌سه‌ری ئابووری و
ژیان و بژێوی هاووڵاتی . 10/
یاسا سه‌روه‌رو له‌سه‌رو هه‌موو که‌سێکه‌وه‌یه
. ئه‌م
جۆره سیستمی دیموکراتی و هه‌ڵبژاردن و
یه‌کسانی یه جوانترین و باشترین به‌رنامه‌کانی
پارته سۆسیال دیموکراته‌کانی ئه‌وروپای
ڕۆژئاوایه ، ته‌نها ئه‌م جۆره
پرۆگرام و بیرکردنه‌وه‌یه له‌ده‌سه‌ڵات
کار‌و ژیانی ئاده‌میزاد ئاسان ده‌کات و
بنبڕی جیاوازییه‌کان و ئاسته به‌رزونزمه‌کان
و ناوازه ( عقل ) شۆڤێنییستییهکان ده‌کات
.. ته‌نها ئه‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته‌یه
موڵکی میلله‌ته‌و خه‌ڵکی پێشکه‌وتوخواز
به‌ماڵی خۆی ده‌زانێت ته‌نها فرهڕهووی
و فره‌ده‌نگی درێژه به‌خۆشگوزه‌رانی
ژیانی خه‌ڵکی ده‌دات . کوردستانیش
پێویستی به‌م جۆره ده‌سه‌ڵاته
دیموکراتیی و پێشکهووتنخوازه هه‌یه‌و
له‌سایه‌ی ئازادی و ماف و یه‌کسانیدا
بژی چونکه نه‌ته‌وه‌ی کورد هیچی که‌متر
نی یه له نه‌ته‌وه‌کانی تری جیهان
که‌مافی ژیان و یه‌کسانی و ئازادی و
نانیان هه‌یه . تێبینی
: کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ژیانی وینستۆن چه‌رچڵ
1/
وینستۆن چه‌رچڵ له‌دایکبووی 1874 ی
ووڵاتی ئینگلستانه ( به‌ریتانیا ) . 2/
سه‌رۆکی وه‌زیران بووه له‌به‌رواری
1940 دا ( جه‌نگی جیهانی دووه‌م ) . 3/
به‌رهه‌ڵستکاری ده‌ووڵه‌تی ئینگلستان
بووه له‌ساڵی 1945 دا . 4/
له‌به‌رواری 1951 دا جارێکی تر پۆستی سه‌ره‌ک
وه‌زیرانی ئینگلستانی پێدراوه‌ته‌وه
. 5/
یه‌کێک بووه له‌سه‌د که‌سایه‌تی یه
به‌ناوبانگه‌که‌ی ووڵاتی ئینگلستان . 6/
له‌به‌رواری 1953 دا خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرتووه
لهوێژهو مێژووی ئینگلستاندا . 7/
به‌یه‌کێک له‌سه‌رکرده گرنگه
مێژوویی یه‌کانی ئینگلستان ده‌ژمێردرێت
. 8/
له‌به‌رواری 1955 دا خانه‌نشین کراوه . 9/ له‌به‌رواری 1965 دا کۆچی دووایی کردووه . *
به‌ڵام له‌لای من وه‌کو کوردێک ئه‌مانه
هیچی گرنگ نین له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی
خواره‌وه : آ/
به‌شداری جه‌نگی جیهانی دووه‌می
کردووه‌و خه‌ڵکانێکی زۆریان کووشتووه
. خاکێکی زۆری ووڵاتانی تریان
داگیرکردووه‌و به‌سووتاوی و
وێرانکراوی به‌جێیانهێشتووه . ب/
دابه‌ش کردنی کوردستان و په‌یمانی
لۆزان 1923 له‌لایه‌ن ده‌ووڵه‌تانی
ئینگلستان و فه‌ره‌نساو تورکیاوه له‌و
ده‌مه‌دا ته‌مه‌نی وینستۆن چه‌رچڵ 49
ساڵ بووه‌و پیاوێکی نووسه‌رو ڕامیاریست
بووه که‌چی به‌دێڕێک باسی دابه‌ش
کردن و ماڵوێرانی کوردی نه‌کردووه .
ئیدی پله‌وپایه‌و خه‌ڵاتی نۆبڵه‌که‌ی
بهمن چی که‌له وێژه‌و مێژوودا وه‌ریگرتووه
. ج/
پیاوێکی ئۆستۆکراتی و بورژوابووه هه‌میشه‌ش
له‌خزمه‌تی خه‌ڵکانی سه‌رمایه‌داردا
بووه . د/
هه‌مووکه‌س ئازاده چۆن بیرده‌کاته‌وه
بۆنمونه من سه‌دام حسێن به‌پیاوێکی
دیکتاتۆر ده‌زانم به‌ڵام به‌عسیه‌ک به‌نیشتمان
په‌روه‌ری ده‌زانێت .. من خومه‌ینی بهپیاوکووژ
ده‌زانم به‌ڵام پاسدارێک وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی
ڕوحانی ده‌یبینێت سوجده‌ی بۆده‌بات . ه/
به‌ڕاستی ئه‌وه جێی ڕه‌خنه نی یه
که‌که‌سێک له‌ده‌سه‌ڵاتدا کاری
کردبێت و جه‌نگ و ماڵوێرانی خه‌ڵکانی
تری دروست کردبێت من به دیکتاتۆرو
خراپی له‌قه‌ڵه‌م بده‌م . * هه‌ندێک له‌خه‌ڵک وینستۆن چه‌رچڵ بهشۆڕشگێڕو پیاوچاک و ڕامیارزان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و به‌دڵسۆزی ووڵاتی ئینگلستانی ده‌زانن و .. هتد له‌م ڕووه‌وه مافی خۆیانه . منیش وه‌کو کوردێک چه‌رچڵ به‌وانه نازانم چونکه به‌دێڕێکیش له‌کتێبه مێژوویی یه‌کانیدا باسی مافی گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستی نه‌کردووه کهکوردهو دهووڵهتهکهی که‌دابه‌ش کراوه له‌لایه‌ن ئینگلستانه‌وه ( په‌یمانی لۆزان 1923 ) که‌کوردستانه . م
. حه‌مید عه‌زیز Hamid773@hotmail.com
|