|
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن
زاده: ئه‌و هه‌لانه‌ی بوون و کورد له
ده‌ستی چوون، به‌شێکی که‌متری خه‌تای
خۆی بوون
(وتووێژی
رۆژنامه‌ی "ئاوێنه" له‌گه‌ڵ
مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده)
ئاوێنه: مامۆستا به‌ر له هه‌ر
شتێک، خۆشه له زاری خۆته‌وه کورته‌یه‌کی
ژیانی به‌ڕێزتان بزانین،
به‌تایبه‌ت ئه‌و رۆژانه‌ی له
بناری قه‌ندیل مامۆستای ئایینی بوونه
و له‌وێ مه‌لا بووونه؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن
زاده: له سه‌ریه‌ک، پێم وایه ژیانی
من ئه‌وه‌نده جێگای سه‌رنج نیه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر به کورتی بۆت باس بکه‌م، له
دێیه‌کی چکۆڵه‌ی ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له دایک بووم.
له به‌رئه‌وه‌ش که دێیه‌که‌ی من تا
چه‌ند ساڵێک دوای گه‌وره بوونی من
قوتابخانه‌ی ده‌وڵه‌تیی لێ نه‌بوو، به‌ڵام
قوتابخانه‌ی ئایینیی لێ بوو، له حوجره‌ی
فه‌قێیان ده‌ستم کردوه به خوێندن. له
سه‌ره‌تاوه، هه‌ر وه‌ک باو بوو، هه‌ندێک
ورده کتێب که به فارسی بوون، ئه‌وانم
خوێندوه و پاشان ئه‌وانه‌م خوێندوون
که پێیان ده‌ڵێن علومی عه‌ڕه‌بی یا
زانسته ئایینییه‌کان، که ره‌نگه
زانسته عه‌ڕه‌بییه‌کان راستتر بێت،
چونکه زانسته ئایینییه‌کان چه‌ند
زانستێکی سنووردارن، فیقهه و حه‌دیسه
و ئوسووله له‌گه‌ڵ چه‌ند زانستێکی
ئاوا، ئه‌وانی تر هه‌موویان عه‌ڕه‌بین.
سه‌ره‌نجام، پاشی چه‌ند ساڵێک که
نزیکی هه‌شت ساڵ بوو، خوێندنی مه‌لایه‌تیم
ته‌واوکرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر له
ئه‌وه‌ڵه‌وه زۆر حه‌زم له خویندنه‌که‌ی
بوو ئێستاش هه‌ر شانازیی پێوه ده‌که‌م
، به‌ڵام حه‌زم له ئیشی مه‌لایه‌تی
نه‌بوو. ره‌نگه له پێش ده‌ورانی
منیش هه‌ر وا بووبێت، به‌ڵام له سه‌رده‌می
مندا تاڕاده‌یه‌کی زۆر، له مۆد که‌وتبوو،
قه‌دری جارانی نه‌مابوو. پێم خۆش نه‌بوو
مه‌لایه‌تی بکه‌م، به‌ڵام به حوکمی
ئه‌وه‌ی من له دێ بووم و کاسبیه‌کی
دیکه‌شم نه‌بوو بیکه‌م ،( بۆ خۆم کوڕه
جۆڵام حه‌تا جۆڵاییشم نه‌ده‌زانی )
بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
مه‌لایه‌تیم کرد. له مه‌لایه‌تییه‌که‌دا،
خه‌ڵک پێی وابوو مه‌لای باشم. نه‌ک مه‌لای
باش به‌و مانایه که من زۆر عالمم،
زیاتر مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی
ئه‌رکی خۆم بوو وه‌کوو مه‌لا، له ده‌رس
گوتنه‌وه به قوتابییانی دینی و ئه‌و
ئه‌رکانه‌ی که ده‌که‌ونه سه‌ر ئه‌ستۆی
مه‌لا وه‌کوو کاروباری دینی به راده‌یه‌کی
زۆریش کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌وه‌دا
خه‌ڵک لێم ڕازی بوون. به‌خۆشییه‌وه،
له‌به‌رئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی سیاسیم
هه‌بوو و خه‌ڵکیش ئه‌و بیروباوه‌ڕه
سیاسییه‌ی پێوه شک ده‌بردم، زیاتر
ئولفه‌تیان به لای منه‌وه هه‌بوو و
مه‌سائیلی زۆریان ده‌هێنایه لای من،
ته‌نانه‌ت له ده‌ورووبه‌ریش (نه‌ک
هه‌ر له دێیه‌که‌ی خۆم)، که
گیروگرفت هه‌بووایه، خه‌ڵک ده‌هاتن و
کێشه‌که‌یان ده‌هێنایه لای من و
داوایان لێ ده‌کردم داوه‌ری بکه‌م، ئه‌مه
جگه له‌وه‌ی جار هه‌بوو کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییشیان
ده‌هێنایه لای من بۆ ئه‌وه‌ی
بۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌م.
ره‌نگه ئه‌وه‌نده بۆ باسکردنی
ژیانی خۆم کافی بێ، ئه‌گه‌ر شتێکی لێ
زیاد بکه‌م، ئه‌وه‌ی لێ زیاد ده‌که‌م
که من له ته‌مه‌نێکی زۆر که‌مدا،
هاتمه نێو کاری سیاسی، یان باشتر بڵێم
واریدی کاری حيزبی بووم ، چونکه به‌ڕاستی
پێنج ساڵیش بوو ببوومه حيزبی ، به‌ڵام
نه‌ببوومه سیاسی. زیاتر له‌وه‌ش، پاش
ماوه‌یه‌کی شه‌ش ساڵی که ئیتر له‌گه‌ڵ
دونیای سیاسه‌ت تێکه‌ڵاو بووم، مه‌جبوربووم
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌جێبهێڵم و ده‌ربه‌ده‌ر
بم و بێمه باشووری کوردستان. که
هاتیشـم بۆ باشوور، دیسان ناچار بووم وه‌ک
مه‌لایه‌ک له دێیه‌کی لای سه‌نگه‌سه‌ر
و بناری مه‌نگوڕان دابنیشم. دواتر که‌وتمه
نێو دنیای سیاسه‌ت و کاری حیزبی و ئینجا
رۆژنامه‌نووسی و نووسین و وه‌رگێڕان. ئه‌وه
کورته‌یه‌کی ژیانی منه، هیچ شتێکی وای
تێدا نیه که بۆ خه‌ڵک جێگای سه‌رنج
بێ.
ئاوێنه: مامۆستا تۆ وه‌ک شۆڕشگێڕێک و
سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌دیب و نووسه‌ر و وه‌رگێڕ
و رۆژنامه‌نووسێک، که ته‌واوی ژیانی
خۆت له‌و بووارانه‌دا سه‌رف کرد، که
ئێستا ئاوڕ له‌و مێژووه دوور و درێژه‌ی
خۆت ئه‌ده‌یته‌وه، هه‌م رۆژانی شکست
و هه‌میش رۆژانی سه‌رکه‌وتن، چۆن ئه‌و
رۆژانه ئه‌بینیت، ئه‌و رۆژانه چۆن
ئه‌خوێنیته‌وه، به‌تایبه‌ت له
ژیانی سیاسی و ئه‌ده‌بیتدا؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: پیاوێکی گه‌وره
قسه‌یه‌کی جوانی هه‌یه ده‌ڵێ "زۆر
گرنگ نییه ئینسان له ژیانیدا چ ده‌کا،
به‌ڵام ئه‌وه گرنگه ئینسان ئه‌و
کاته‌ی ده‌مرێ، بتوانێ بڵێ ئه‌وه‌ی له
توانامدا بوو کردم". ئه‌من ناڵێم ئه‌وه‌ی
له توانامدا بووه کردوومه، به‌ڵام
تا راده‌یه‌ک له‌وه رازیم که ئه‌و
ئه‌رکه‌ی ده‌بوو یه‌کێکی وه‌کوو من
له مه‌وقیعییه‌تی مندا به‌جێی بگه‌یه‌نێ،
تا راده‌یه‌کی باش ، ئه‌گه‌ر به
نیسبه‌تی سه‌دی بگرین، لانی که‌م له
سه‌دا هه‌شتای ئه‌وه‌ی کردوومه لێی
ڕازیم. به‌ڵام خه‌بات بۆ هه‌ر شتێک بێت،
خه‌بات بۆ ژیان بێت و بۆ کار و کاسبییش بێ،
حه‌تمه‌ن سه‌رکه‌وتن وشکانی هه‌یه،
ژیانی من و ژیانی سیاسییشم و حه‌تا ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تییشم پڕه له سه‌رکه‌وتن
و تێشکان، که به‌داخه‌وه وه‌کوو
میلله‌تی کورد، ناکامییه‌کان و تووشی
شکست هاتنه‌کان، ره‌نگه زیاتر بن، به‌ڵام
سه‌رکه‌وتنیشی تێدان، ئه‌من پێم وایه
سه‌رکه‌وتنه‌کان و شکسته‌کان هه‌ردووکیان
ده‌توانن ببنه سه‌رمایه بۆ ژیانی
سیاسی یا حه‌تا ژیانی شه‌خسی و کۆمه‌ڵایه‌تییش.
به‌و مانایه که له سه‌رکه‌وتنه‌کان،
ئیستیفاده ده‌که‌ین بۆ به‌ره‌وپێشچوون،له
شکسته‌کانیش دیسان ئیستیفاده ده‌که‌ین،
بۆ ده‌رس لێوه‌رگرتن بۆ ئه‌وه‌ی له
خه‌باتی ئایینده‌ماندا تێ بکۆشین ئه‌و
شکستانه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که
له هه‌ڵه و ئیشتیباهی خۆمانه‌وه
دێن، ئه‌وانه دووپاته نه‌که‌ینه‌وه.
ئاوێنه: که‌م که‌س هه‌یه بتوانێ
ژیانی سیاسی و ئه‌ده‌بیی خۆی به‌یه‌که‌وه
گرێ بدا و به‌یه‌که‌وه بیان گونجێنێ،
به‌ڵام وه‌ک دیاره تۆ توانیوته، هه‌م
ژیانی ئه‌ده‌بیی خۆت به‌رده‌وامی پێ
بده‌یت تا ئه‌و چرکه ساتانه‌ی ئێستا،
ژیانی سیاسییشت هه‌روه‌ها، پێت وایه
له کام به‌شی ژیانتا، هه‌م سه‌رکه‌وتووتر
بوویت، هه‌میش مورتاحتر و ئاسووده‌تر
بوویت؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: زۆر که‌س
گوتوویانه، پاشمله و به‌ره‌وروو، جا
هه‌ر که‌سه به مه‌به‌ستێک گوتوویه‌تی
بریا فڵان که‌س (مه‌به‌ست له عه‌بدوڵا
حه‌سه‌ن زاده‌یه) کاری ئه‌ده‌بیی
بکردایه‌و کاری سیاسیی نه‌کردایه. ئه‌من
بۆخۆم رایه‌کی دیکه‌م هه‌یه، له
پێشدا زۆرجارم گوتوه (به بێ ئه‌وه‌ی
هیچ مه‌به‌ستێکم هه‌بێ) که ئه‌من خۆم
به ئه‌دیب نازانم، خۆم به ئه‌ده‌بدۆست
ده‌زانم. پێم خۆشه ئه‌و ناوه له‌سه‌ر
خۆم دانێم. کارێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌شم
له‌باره‌ی ئه‌ده‌به‌وه نه‌کردوه،
به‌ڵام به هه‌ر حاڵ، پێم وایه ئه‌و
خزمه‌تانه‌ی بۆ میلله‌تی خۆم له ده‌ستم
هاتوون ئه‌وه‌ی له‌باری سیاسییه‌وه
کردوومن، پترم له ده‌ست هاتوه تا ئه‌وانه‌ی
له باری ئه‌ده‌بییه‌وه کردوومن،
چونکه پێم وایه له باری سیاسییه‌وه
هه‌رچه‌ندیش که‌م بێ ئه‌وه‌ی ئه‌من
کردوومه، به هه‌موو ئه‌وانه‌ی
توانای ئه‌ده‌بییان به قه‌د من بوو نه‌ده‌کرا،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌باری ئه‌ده‌بییه‌وه
کردوومه، به هه‌موو ئه‌وانه‌ی له
باری سیاسییه‌وه به قه‌د من بوون ده‌کرا.
ئاوێنه: مێژووی حيزبی دیموکرات، به‌شێکه
له مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازیی کورد،
رۆژانێک هۆکاری سه‌رکه‌وتنی گه‌لی
کورد بووه، رۆژانێکیش هه‌بوونه
دیموکرات کوردی به‌ره‌و ئاقاری خراپ
بردوه، ئێستا زه‌مه‌نێکی دوورودرێژ
به‌سه‌ر ئه‌و حيزبه به‌سه‌رچووه.
تۆ خوێندنه‌وه‌ت چیه بۆ رابردووی ئه‌و
حيزبه و داهاتوو و ئێستاشی؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: هه‌ر وه‌کوو
له پرسیاره‌که‌دا هاتوه، هه‌م
مێژووی حیزبه‌که به‌شێکه له
مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی میلله‌تی
کورد، هه‌م حيزبی دیموکڕاتی کوردستان و
ئه‌ندامانیشی به‌شێکن له میلله‌تی
کورد. که‌وابێ ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی بۆ
میلله‌تی کورد هه‌ن، بۆ حيزبی دیموکڕات
و ئه‌ندامانیشی هه‌ن. ئه‌و شته باشانه‌ش
که له میلله‌تی کورد و بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی میلله‌تی کورددا هه‌ن،
بۆ حيزبی دیموکڕاتی کوردستانیش هه‌ن.
بێگومان، حيزبی دیموکڕات سه‌رکه‌وتنی
هه‌بوون و شکانی هه‌بوون، له به‌رنامه‌کانی
خۆیدا، له سیاسه‌ته‌کانی خۆیدا و له
دروشمه‌کانی خۆیدا شتی دروستی هه‌بوون،
شتی نادروستی هه‌بوون. ره‌نگه هه‌ر له
وه‌ختی خۆیدا به هه‌ڵه چووبێ، شتی
واشی هه‌بووه له‌وانه‌یه له وه‌ختی
خۆیدا دروست بووبێ و دوایی به‌سه‌ر
چووبێ پێویست بووه بیگۆڕێ. به‌ڵام له‌سه‌ر
یه‌ک پێم وایه حيزبی دیموکرات بێ ئه‌وه‌ی
له‌به‌ر ئه‌ندامه‌تیی خۆم ده‌و حيزبه‌دا
وا بڵێم، له نێو حيزبه سیاسییه‌کانی
کوردستاندا ده‌توانێ به هه‌ڵوێسته‌کانی
خۆی دڵخۆش بێ. سیاسه‌تێکی تاڕاده‌یه‌کی
زۆر راستگۆیانه‌ی هه‌بووه، ده‌گه‌ڵ
میلله‌تی خۆی راست بووه. ئه‌وه‌نده‌ی
له توانایدا بووبێ خزمه‌تی میلله‌تی
خۆی کردوه. سه‌ربه‌رزانه ژیاوه.
ناڵێم هه‌ڵه‌ی نه‌کردوه، یه‌قینه‌ن
هه‌ڵه‌ی کردوه، ره‌نگه هه‌ر بۆ
خۆم بزانم چه‌نده‌مان هه‌ڵه کردوه،
به‌ڵام هه‌ڵه‌ی وای نه‌کردوه زه‌ڕبه
له سه‌ربه‌رزیی میلله‌ته‌که‌ی و سه‌ربه‌رزیی
تاریخه‌که‌ی خۆی بدا، ئه‌مه‌ش ده‌توانم
بڵێم جێی شانازییه. له‌و باره‌یه‌وه،
به رابردووی حيزبه‌که‌ی خۆمان سه‌ربه‌رزم.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حيزبه‌که سه‌رکه‌وتنی
گه‌وره‌ی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵام
نه کارێکی کردوه قه‌ره‌بوو نه‌کرێته‌وه،
ئه‌وه‌نده غه‌ڵه‌تێکی گه‌وره بێ،
نه غه‌ڵه‌تی چوکه‌ڵه‌شی ئه‌وه‌نده
دووباره کردۆته‌وه که لێی ببێته
کاره‌سات.
ئاوێنه: پێت وایه ئه‌و قۆناغه‌ی که
ئێستا کورد تێیدا ده‌گوزه‌رێنێ له هه‌ر
چوار پارچه‌ی کوردستان، قۆناغێک بێ له
به‌رژه‌وه‌ندیی کورد. پێت وانیه کورد
ئه‌و هه‌موو هه‌له‌ی له به‌ر ده‌ستی
دا بوو له ده‌ستی داوه، ئایا ئه‌و هه‌لانه‌ی
که پێشتر بۆ کورد رێک که‌وتوون و کورد
نه‌ی قۆستوونه‌ته‌وه، رێک ده‌که‌ونه‌وه،
ئایا ئه‌و هه‌لانه رێک ده‌که‌ونه‌وه،
ئه‌ی ئایا کورد له‌و چوار چێوه‌یه‌دا
به کوێ ده‌گا؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: لێره‌دا روا‌نگه‌که
فه‌رقی هه‌یه. به باوه‌ڕی من، ئه‌و
هه‌لانه‌ی که بوون و کورد له ده‌ستی
چوون، به‌شێکی که‌متری خه‌تای خۆی بوون.
له کورده‌واریدا ده‌ڵێن "ئه‌وه‌ی
له شه‌ڕێ نه‌بێ، شێره". که‌سێک که
له لاوه ته‌ماشا ده‌کا، هێندێک
خوێندنه‌وه‌ی هه‌یه که ئه‌گه‌ر له
نێو ڕووداوه‌که‌دا بێ، به‌رپرسیاره‌تیی
شته‌که‌ی له ئه‌ستۆ بێ، ته‌ماشا ده‌کا
وا نیه.
بۆ نموونه، هه‌ر ئێستا زۆر شت به
قیاده‌ی کورد ده‌گوترێ "دووباره ده‌ڵێم
پاکانه بۆ هیچ حيزبێک، رێبه‌رێک و که‌سێکی
سیاسیی کورد و غه‌یری کورد ناکه‌م''، که‌سیان
بێ خه‌تا نین ،ئه‌وه‌ی کار بکا خه‌تای
هه‌ر ده‌بێ، به‌ڵام زۆر شت ئێستا به
قیاده‌ی کورد ده‌گوترێ (مه‌به‌ستم
قیاده‌ی باشووری کوردستانه)، پێیان ده‌ڵێن
ئه‌وه‌یان غه‌ڵه‌ته، ئه‌وه‌یان نه‌ده‌بوو
وا بکردایه و له ده‌رفه‌ته‌که
ئیستیفاده‌یان نه‌کردوه‌و... به باوه‌ڕی
من وا نیه. رێبه‌رایه‌تیی کورد تا راده‌یه‌کی
باش توانیویه‌تی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی
پێک هاتوه بقۆزێته‌وه، به‌ڵام ده‌رفه‌تێک
نه‌خوڵقاوه هه‌ر له هه‌لومه‌رجی
ئێستاماندا و له پاش ساڵی 91ه‌وه بگره
تا ساڵی 2003، ئه‌و ده‌رفه‌ته پێک نه‌هاتوه
که کورد بتوانێ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ
دامه‌زرێنێ تا بڵێین قیاده‌ی کورد
بێتوانابوو نه‌یتوانی که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێ.
وا نیه، هه‌له‌کان که له ده‌ست
چوون، هه‌لی وا گه‌وره بووبن که له
بێ توانایی قیاده‌ی کوردی له ده‌ست
چووبن. هێندێک عامیلی ده‌ره‌کیی هه‌ن
که به ده‌سه‌ڵاتترن، کاریگه‌رترن،
به‌تواناترن له تواناکانی کورد. ئه‌گه‌ر
بێمه‌وه سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌که،
ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌کهى ئێستا تێیدا
ده‌ژین بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی
کورد، هه‌لومه‌رجێکی باشه. به‌و
مانایه ده‌ڵیم که ئه‌و ده‌ورانه
به‌سه‌رچووه که کورد جارێکی دیکه
حاشا له بوونی بکرێ و جارێکی دیکه گه‌له‌کۆمه‌ی
ده‌وڵه‌تانی لێ بکرێ و قه‌تڵوعامی لێ
بکرێت. ئه‌و رۆژانه‌شمان له مێژوودا
زۆر دیون، به‌تایبه‌تییش له دوو به‌شی
کوردستان "باکوور و باشوور"، قه‌ڵاچۆمان
دیوه له‌م دوو به‌شه‌دا ئه‌وه‌ش له
مێژووی سه‌د ساڵی رابردوودا به‌ڕوونی
دیاره. پێم وایه ئه‌و ده‌ورانه به‌سه‌ر
چووه. له پاشان،ڕاسته مه‌سه‌له‌ی
کورد نه‌بۆته مه‌سه‌له‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی،به‌ڵام
به هه‌ر حاڵ مه‌سه‌له‌ی کورد مه‌سه‌له‌یه‌که
له دونیادا ناسراوه.
ئه‌وانه هه‌موو فاکته‌ری موناسیبن بۆ
خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی میلله‌تی
کورد . هێندێک ناته‌واویمان هه‌ن ئه‌گه‌ر
بتوانین ئه‌وانه چاره‌سه‌ر بکه‌ین
ڕه‌نگه له داهاتوودا به‌رهه‌می
باشی لێ وه‌ده‌ست بکه‌وێ.
ئاوێنه: بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تریش که‌مێکی
تر له‌سه‌ر ئه‌وه بوه‌ستین، له
ماوه‌ی داهاتوودا، سێ هه‌ڵبژاردن له
تورکیا، عێڕاق و ئێرانیش ده‌کرێن، پێت
وایه ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه
گۆڕانکاریی وا به‌دوای خۆیاندا بهێنن که
له به‌رژه‌وه‌ندیی کورد بن و کورد
شتێکیان لێ وه‌ده‌ست بخات؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: ره‌نگه ئه‌من
زیاتر حه‌قم هه‌بێ له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی
ئێرانێ قسه بکه‌م، هیچ ئومێدیکیشم نیه
به‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی له ئێرانێ ده‌کرێن.
هه‌ر که‌سێک بێته سه‌رکار یان هه‌ر
جه‌ناحێک له ئێران بێته سه‌رکار،
پێم وانیه ئاڵوگۆڕێکی باش به قازانجی
بزووتنه‌وه‌ی کوردی تێدا به‌دی بکرێ.
له باشووری کوردستان یان بڵێم له
عێڕاق به گشتی، (هه‌رچه‌نده زۆر حه‌قی
نه‌زه‌ڕ ده‌ربڕینم نیه) به‌ڵام زۆر
ئومێده‌وار نیم که هه‌ڵبژاردن له سه‌رتاسه‌ری
عێراقێشدا، له جاران یان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی
پێشوو زیاتر به قازانجی کورد بێ، چونکی
پێم وایه هێندێک فاکته‌ر هاتوونه
ئاراوه که کورد به قه‌باره‌ی
جارانی، به قه‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی
پێشووی ناتوانێ حوزووری خۆی له هه‌ڵبژاردنی
سه‌رتاسه‌ریی عێڕاقدا، بچه‌سپێنێ.
ئاره‌زوو ده‌که‌م ئه‌و پێشبینییه‌ی
من ناڕاست ده‌رچێ، به‌ڵام باوه‌ڕ ناکه‌م
ئه‌وه‌نده نوێنه‌ره‌ی کورد که
ئێستا له په‌رله‌مانی عێڕاقدا هه‌یه‌تی،
له ئینتیخاباتی ئایینده‌دا بیبێ،
چونکی موقابیله‌کانمان "من ناڵێم
دوژمنه‌کانمان یان موخالیفه‌کانمان"،
پێیان وایه کورد زۆری به لاوه چووه‌و
ده‌بێ هێندێکی لێ بسه‌ندرێته‌وه . بۆیه
ناتوانم به‌وه‌ش زۆر ئومێده‌وار بم.
له باکووری کوردستان یان بڵێم تورکیا،
ره‌نگه بارودۆخه‌که که‌مێک فه‌ڕقی
هه‌بێ. وا فکر ده‌که‌مه‌وه به نیسبه‌ت
کوردستانه‌که‌ی، ره‌نگه ئینتیخاباتی
ئه‌م جاره به‌تایبه‌تی ئینتیخاباتی
شاره‌وانییه‌کان، له جاری پێشوو
چاکتر بێ. جاری پێشێ کورده‌کان به
هێندێک ده‌لیلی قابیلی ده‌رک، پاڵیان
وه حيزبی داد‌و گه‌شه‌سه‌ندن دا. ره‌نگه
کورده‌کان ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی ئه‌و کاره
نه‌که‌ن و ده‌نگ به خۆیان بده‌ن. واتا
یان ده‌نگ به کاندیدای سه‌ربه‌خۆ بده‌ن،
یان ده‌نگ به DTP بده‌ن. ئه‌وه‌نده ئه‌رێنییه
له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی تورکیادا ده‌بینم.
له‌سه‌ریه‌ک، باوه‌ڕناکه‌م هیچکام له
هه‌ڵبژاردنه‌کان، ئه‌وه‌نده کارساز
بن که موعجیزه‌یه‌ک به قازانجی کورد
بخوڵقێنن.
ئاوێنه: مامۆستا با جارێکی تریش
بێینه‌وه لای حيزبی دیموکڕات،
دیموکڕات له سه‌ره‌تاوه ده‌ستکه‌وتی
زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێنا و هه‌نگاوی
زۆر گه‌وره‌ی نا، یه‌که‌م کۆماری
کوردیی له مێژووی خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی کورد دامه‌زراند، به‌ڵام
هه‌ست ده‌که‌ی داخوازییه‌کانی حيزبی
دیموکڕات هه‌م له ناوخۆ هه‌م له
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، داخوازییه‌کانی
ئه‌و حيزبه به‌ره‌و بچووکبوونه‌وه
و پووکانه‌وه چوون، ئایا به‌هێزبوونی
ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ر بوو که ئه‌و
داخوازییانه‌ی حيزبی دیموکڕاتی به‌ره‌وه
بچووکبوونه‌وه برد‌و وای کرد له
داخوازییه‌کانی خۆی پاشگه‌ز بێته‌وه،
یان خودی سه‌رکردایه‌تیی حزبی دیموکرات
به‌رپرسه له‌و پاشگه‌زبوونه‌وه و
بچووکبوونه‌وه‌یه؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: من له‌گه‌ڵ
تۆ خوێندنه‌وه‌که‌م جیاوازیی هه‌یه.
پێم وایه هه‌ر ئه‌وه‌ی که باسی ده‌که‌ی
که حيزبی دیموکڕات له سه‌ره‌تادا ده‌ستکه‌وتی
گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه، هه‌ر ئه‌و
سه‌رکه‌وتنه داخوازی کورد یان
داخوازی حيزبی دیموکڕاتی بچووک کردۆته‌وه.
خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر بۆ به‌رنامه‌کانی
کۆماری کوردستان ده‌کرێ، به‌ڵام
راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه پێش حيزبی
دیموکڕاتی کوردستان ، له هه‌موو
جێگایه‌ک بزووتنه‌وه‌ی کورد یان نه‌بوو،
یان داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی گه‌وره
یان بڵیم سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی ده‌کرد،
به‌ڵام به دامه‌زرانی حيزبی
دیموکڕاتی کوردستان،(هۆیه‌کان زۆرن)
دروشمه‌کانی حيزبی دیموکڕاتی کوردستان
چووک بوونه‌وه. ئه‌و کاته‌ی که
دیموکڕات کۆماری کوردستانی دامه‌زراند،
کۆماری کوردستان ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ
نه‌بوو. هه‌رئه‌و ڕۆژه‌ی کۆماری
کوردستان داده‌مه‌زرێ، له پێشه‌وا
قازی محه‌ممه‌دی ده‌پرسن "راسته
کورده‌کان ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان
دامه‌زراندوه؟"، پێشه‌وا قازی ده‌ڵێ
"نا وانیه، ئێمه داوای خودموختاری
ده‌که‌ین، خودموختارییه‌که‌شمان له‌مێژه
دامه‌زراندوه." ده‌کرێ بڵێی قازی
محه‌ممه‌د که رێبه‌ری حيزب و پێشه‌وای
حيزب بوو و سه‌رکۆماری کوردستان بووه،
نه‌ی زانیوه سیاسه‌تی حزبه‌که‌ی یان
حکومه‌ته‌که‌ی چیه؟ خۆ شتی وا مومکین
نیه. ئه‌و بۆخۆی وا ده‌ڵێ. به‌ڵام ئه‌من
پێم وایه ئه‌وه هی بچووکبوونه‌وه
نه‌بوو، هی ده‌رکی دروستی هه‌لومه‌رجی
خه‌بات بوو. ئه‌و هه‌لومه‌رجه که
پێک هاتبوو، شاراوه نیه که له نه‌تیجه‌ی
ته‌واوبوونی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی و
داگیرکرانی ئێران له لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌کانه‌وه
پێک هاتبوو. ئه‌و به‌شه‌ی که کۆماری
کوردستانی تێدا دامه‌زرا، له راستیدا
که‌سی تێدا نه‌بوو، نه هێزی ئینگلیسه‌کانی
تێدا بوو و نه هێزی سۆڤییه‌تی تێدا بوو،
ئه‌و به‌شه هه‌ر به‌تاڵ به‌تاڵ بوو،
به‌ڵام وه‌ک ناوچه به ناوچه‌ی ژێر
ده‌سه‌ڵاتی سۆڤییه‌ت ده‌ژمێردرا. له
نه‌تیجه‌ی ئه‌وه‌دا، توانیویانه قه‌واره‌یه‌کی
کوردی دروست بکه‌ن. ده‌کرێ بڵێین هه‌ر
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که حاکم بووه به‌سه‌ر
مه‌وقیعییه‌ته‌که‌دا، ئه‌و پاڵپشته
ئه‌جنه‌بییه بۆخۆی ده‌گه‌ڵ ئه‌وه
نه‌بووه شو‌عارێکی له‌وه گه‌وره‌تر
بدرێ. هه‌ر وه‌ک ئێستاش وه‌زعێک که
پێک هاتوه له نه‌تیجه‌ی بوونی هاوپه‌یمانه‌کان
له مه‌نتیقه‌که‌دایه، به‌ڵام
هاوپه‌یمانه‌کان که لێره‌ن، موافیقی
ئه‌وه نین که کورد شو‌عارێکی زیاتر
له فێدڕالیزمی هه‌بێ، ئه‌و وه‌ختیش
وا بووه. داخوازیی بزوتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی کوردیش گۆڕانی به‌سه‌ردا
هاتوه و به‌ره و پێشه‌وه چووه. له
ئه‌وه‌ڵه‌وه تا چه‌ند ساڵ پێش ئێستا
خودموختاری بووه، ئێستا گؤڕانی گه‌وره
به‌سه‌ر داخوازیی حيزبه کوردییه‌کاندا
هاتوه. حزبه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان ئه‌وه‌ی
ئێستا که‌می ده‌وێ فێدڕالیزمی ده‌وێ.
هی واشمان هه‌یه " دوو سێ حيزبمان هه‌ن"
داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌ن،
ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی گه‌وره‌شیان
به‌یه‌که‌وه نه‌وێ، لانیکه‌م سه‌ربه‌خۆیی
به‌شه رۆژهه‌ڵاتییه‌که‌یان ده‌وێ.
به نیسبه‌ت حيزبی دیموکڕاتی
کوردستانیشه‌وه، له خودموختاری
تێپه‌ڕیوه و داوای فێدڕالیزم ده‌کا،
داخوازییه‌کان به‌ره‌وژوورتر چوون.
ئاوێنه: مامۆستا ئێستا له رۆژهه‌ڵات،
له هه‌ر کاتێک زیاتر، خه‌ڵک بێزاره
له رێژيمی ئێرانی، که‌چی جۆرێک له بێ
هیوایی له‌سه‌ر روخساری هه‌ر تاکێکی
رۆژهه‌ڵاتی به‌رانبه‌ر حيزبه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان
ده‌بینرێ. پێت وا نیه ئێوه‌ی سه‌رکرده‌ی
رۆژهه‌ڵاتی به‌رپرسیارییه‌تییه‌کی ئه‌خلاقی
و مێژووییتان ده‌که‌وێته سه‌رشان و
پێویسته ئه‌و بێ هیواییه به‌ره‌و
کاڵبوونه‌وه ببه‌ن و جۆرێک له هیوا
ببه‌خشن به خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات و
جددییانه‌تر داواکانی خۆتان په‌ره پێ
بده‌ن و له خه‌ڵکی خۆتان نزیک بن له
ناوخۆ‌و شاخیش؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: من دیسان ده‌ڵێم
خوێندنه‌وه‌که‌مان فه‌ڕقی هه‌یه.
راسته هێزه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵات
و یه‌ک له‌وانیش یان بڵێم له پێشی هه‌موویانه‌وه
حيزبی دیموکڕات وه‌کوو جاران له مه‌یدانی
خه‌باتی به کرده‌وه‌دا ئاکتیڤ نین.
راسته، به‌تایبه‌تی له‌و له‌تبوونانه‌ی
له نێو حيزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا
هاوتۆته پێشێ و به‌تایبه‌ت له نێو
حيزبی دیموکڕاتدا، خه‌ڵک ناڕه‌حه‌ته،
هه‌روه‌ک ئێمه‌ش پێی ناره‌حه‌تین. به‌ڵام
وانیه که وه‌ک جه‌نابت به دیققه‌ت
باست کرد له‌سه‌ر سیمای هه‌ر یه‌کێکیان
ئه‌و بێ هیواییه‌ی ده‌بینی، ئه‌من وای
نابینم.
ئه‌من پێم وایه زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی
که واریدی کاری سیاسی ده‌بن له
چوارچێوه‌ی ته‌نزیم و ته‌شکیلات و
رێکخراودا، ئومێدیان به حيزبه
سیاسییه‌کان، به حيزبه ته‌قلیدییه‌کان
یان سوننه‌تییه‌کان و له پێش هه‌مووشیانه‌وه
به حيزبی دیموکڕاتی کوردستان هه‌یه.
حيزبی دیموکراتی کوردستانیش، ئێستا ئه‌و
ناچالاکه نیه، حزوری هه‌یه. بۆ
نموونه، ئێمه ته‌له‌فزیۆنێکی چکۆڵه‌ی
بێ ئیمکانیاتمان هه‌یه، تۆ سه‌یر بکه،
هه‌ر بۆ تاقیکردنه‌وه ته‌ماشای به‌رنامه
خه‌به‌رییه‌که‌ی بکه، هه‌موو رۆژێ
که خه‌به‌رت بۆ باس ده‌کا، پێیه‌وه
دیاره که له هه‌موو به‌شه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌سی خۆی هه‌یه.
له هه‌موو به‌شه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان خه‌به‌ری هه‌یه. تۆ بڵێی په‌یامنیری
هه‌بێ و هه‌موو مانگێکیش 2000$ی بداتێ یان
ئه‌وه رێکخستنی حزبیه؟ ئه‌ندامی
حزبیه ،له‌وێیه و راپۆرت و زانیارییه‌کانی
ده‌داتێ. ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه
که ئه‌و حيزبه حزوری هه‌یه و خه‌ڵکی
زۆرباش و تێگه‌یشتووی هه‌یه. خه‌ڵک
هاوکاریی ده‌کاو خه‌ڵک ئومێدی پێی هه‌یه
. ئێمه لێره هه‌میشه مه‌دره‌سه‌ی
حيزبیمان ده‌کار دایه. لاوه‌کان دێن و
ده‌بنه پێشمه‌رگه، باشه بۆ دێن ؟
ئه‌گه‌ر ئومێدیان به حيزبی دیموکراتی
کوردستان نه‌بێ؟ ئه‌گه‌ر ئومێدیان پێ
نه‌بێ بۆ روو له شوێنێک ده‌که‌ن که
هیچ ئومێدێکیان پێی نیه؟
ئاوێنه: له‌تبوونی حيزبی دیموکڕات
جارێکی تریش نیگه‌رانییه‌کی زۆرتری لای
خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵات دروست کرد، پێت وایه
ئه‌و له‌تبوونه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
کورد و پێشکه‌وتنی کێشه‌ی کوردی له
رۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌یتر دوانه‌خست؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: به‌بێ شک، له‌تبوونی
حيزب به‌تایبه‌ت حزبێکی وه‌ک دیموکڕات،
هه‌م بۆ خۆی زه‌ره‌ره ، هه‌م بۆ لایه‌نگرانی
رووداوێکی تاڵه. له‌وه‌دا هیچ گومان
نیه، به‌ڵام ده‌کرێ ئێمه شته‌که
هه‌ر به باری خراپه نه‌خوێنینه‌وه،
به باری دیکه‌دا بیخوێنینه‌وه. وه‌ختێک
له نێوخۆی حيزب‌دا، کێشه و ململانێی
نێوخۆیی هه‌یه و ده‌بێته خۆره و
حیزبه‌که ده‌خوا، ره‌نگه له‌تبوونه‌که
ـ که ئه‌مه زۆر نه‌خوازراوه ـ بتوانێ
ئه‌و ململانێیه‌ی که ده‌گه‌ڵ یه‌کتره،
ته‌واو بکاو رووی ئه‌و شه‌ڕ و کێشه‌یه
بکاته دوژمن. به‌و شه‌رته ئه‌و
حيزبه که له‌ت بووه، هه‌ردوو له‌ته‌که‌ی
ـ ئه‌گه‌ر له حزبێکداـ نه‌یان
توانیوه به‌یه‌که‌وه هاوکاری بکه‌ن،
پێکه‌وه له چوارچێوه‌یه‌کی به‌رینتردا
هاوکاری بکه‌ن، یان لانیکه‌م هه‌رکامه‌یان
بۆخۆی، رووی خه‌باته‌که‌ی و هه‌وڵ
و ته‌قه‌لایه‌که‌ی بکاته دوژمنی ماف
و ئازادییه‌کانی میلله‌ته‌که‌ی خۆی.
ئه‌من یه‌ک دووجار گوتوومه، ره‌نگه
له‌تبوونی حيزبی دیموکڕاتی کوردستان
یان هێزه‌کانی دیکه تا راده‌یه‌ک
کۆمه‌ک بکا به‌وه‌ی هاوپه‌یمانییه‌کی
هێزه کوردستانییه‌کان پێک بێ، چونکی
پێشتر حيزبی دیموکڕات بۆ پێکهێنانی به‌ره‌یه‌ک
(جا ئیئتیلافه‌که به هه‌ر ناوێک بێ)
داوای ئه‌وه‌ی ده‌کرد له وێدا سه‌رده‌ست
بێ، ئه‌وانی دیکه‌ش به هه‌ر ده‌لیلێک
قبووڵیان نه‌بوو، به‌ڵام ره‌نگه
ئێستا وا نه‌بێ. ئێستا دوو حيزبی
دیموکڕات هه‌ن (دیاره ناوه‌که‌شیان
جیایه)، نه حيزبی دیموکڕاتی کوردستان
قبووڵ ده‌کا لایه‌که‌ی دیکه باڵاده‌ست
بێ، نه لایه‌که‌ی دیکه قبووڵ ده‌کا
که ئه‌ملا باڵاده‌ست بێ. له‌ولاشه‌وه،
حيزبه‌کانی دیکه هیچیان بانگه‌شه‌ی
باڵاده‌ستی ناکه‌ن به‌سه‌ر ئه‌م دوو
حيزبه‌وه. که‌واته، ده‌توانین
بڵێین کۆسپێک له‌سه‌ر ڕێی به‌یه‌کگه‌یشتنی
هه‌موو هێزه سیاسییه رزگاریخوازه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵ گیراوه.
ده‌توانین ئه‌و له‌تبوونه به
باری موسبه‌تدا بخوێنینه‌وه ، له باتی
ئه‌وه‌ی هه‌ر به باری سه‌لبیدا
بیخوێنینه‌وه.
ئاوێنه: مامۆستا له دونیای سیاسه‌تدا،
زۆربه‌ی له‌تبوونه‌کان مه‌سه‌له‌ی
فکرییه، به‌ڵام من تێبینی ئه‌وه‌م
کردوه و جارێکیش له دیمانه‌یه‌کی به‌ڕێزت
ئه‌وه‌م تێبینی کرد که شتێکی فکریی
نییه ئه‌وه‌نده‌ی تموحی ده‌سه‌ڵاته،
ناکۆکییه‌که له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته
نه‌ک فکر؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: له‌پێشدا با
ئه‌وه‌ت پێ بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌و دیمانه‌یه‌ی
من هه‌یه بۆم بێنه، بۆ ئه‌وه‌ی یا
خۆم سه‌رکۆنه بکه‌م یان ئه‌و که‌سه‌ی
که چاپی کردوه گله‌یی لێ بکه‌م. ئه‌من
هه‌رگیز نه‌م گوتوه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
بووه، قه‌ت شتی وام نه‌گوتوه، چونکه
پێشم وا نیه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بووبێ.
گوتوومه، له‌سه‌ر شێوه‌ی مودیرییه‌ت
بووه. هه‌ر له‌و کاته‌دا، پێم وانیه
ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نی موقابیلی خۆمان
ته‌نيا له‌سه‌ر مه‌سائیلی سه‌لیقه‌یی
و ئه‌و شتانه ئیختیلافمان هه‌بووبێ.
راسته له شیعاره‌کانماندا یان له
مه‌سه‌له سیاسییه ئیستراتیژییه‌کاندا
ئه‌وه‌نده ئیختیلافمان نه‌بووه، به‌ڵام
تۆ به‌رنامه و بڕیاراتی دوو کۆنگره‌ی
هه‌ردوومان به‌دیققه‌ت بخوێنه‌وه،
ته‌ماشا ده‌که‌ی ته‌واو له باری
فکرییه‌وه فه‌رقیان هه‌یه. له
باری سیاسییه‌وه، له باری ته‌نزیمییه‌وه،
له‌باری ته‌شکیلاتییه‌وه و له زۆر
باری دیکه‌وه فه‌رقی سه‌ره‌کییان هه‌یه،
وانیه که جیاوازییان نه‌بێ. ئه‌من هه‌رگیز
نه‌م گوتوه و هه‌رگیزیش ناڵێم که له‌تبوونه‌که‌مان
له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بووه. زۆرجار ئه‌وه‌یان
ده‌گوت که گوایه ئێمه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات
وا ده‌که‌ین، ده‌سه‌ڵاتی چی؟ ئه‌من له
دوانزده کۆنگره‌ی حیزب‌دا به‌شداربووم،
له کۆنگره‌ی 14 دا زیاتر له هه‌موو
کۆنگره‌کان شانسی ئه‌وه‌م هه‌بووه
به ره‌ئى زۆر باڵاوه بۆ کومیته‌ی ناوه‌ندی
و بۆ که‌سی یه‌که‌می حيزبه‌که‌ش هه‌ڵبژێرێم،
به‌ڵام بۆخۆم کشاومه‌وه. که‌سێک مه‌قامپه‌رست
بێ و شه‌ڕ له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بکا، وا
ده‌کا؟ یان من له ره‌ئسی حيزب‌دا بووم ،سکرتێری
حزب بووم ، ته‌قریبه‌ن به نیوه‌زۆری
شتێکم هێناوه‌ته نێو پێڕه‌وی نێوخۆی
حيزب که هیچ که‌س بۆی نه‌بێ له دوو ده‌وره
زیاتر ببێته سکرتێری حيزب. که‌سێک
تینووی ده‌سه‌ڵات بێ شتی وا ده‌کا؟ شتی
وا ناکا. که‌وابێ ئه من قه‌ت باوه‌ڕم وا
نه‌بووه و قه‌تیش له‌تبوونه‌که له‌سه‌ر
ئه‌وه نه‌بووه.
ئاوێنه: شتێکی تر له‌تبوون هه‌موو
حزبه‌کانی کوردستانی گرتۆته‌وه و
مێژوویه‌کی درێژیشی هه‌یه، حه‌تا ئه‌وه
په‌که‌که بوو که زۆر تۆکمه بوو له‌ناو
خۆی، که‌چی ئه‌ویش له‌تێکی لێ بووه‌وه،
رۆژهه‌ڵاتییه‌کان زۆربه‌یان له‌ت
بوون، پارتی دیموکڕاتی کوردستانی
عێڕاقیش سه‌رده‌مه‌ک باڵی مه‌کته‌بی
سیاسیی تێدا دروست بوو، به کورتی ئه‌م
له‌تبوونه دیارده‌یه‌کی مێژووییه
که زۆربه‌ی پارته سیاسییه‌کانی
کوردستانی گرتۆته‌وه، به‌ڵام کاره‌ساته‌که
له‌وه‌دایه، ئه‌و پارتانه له‌سه‌ر
خاڵی هاوبه‌شیش یه‌ک و کۆک نین. به
نموونه پارتی سه‌ربه‌ستی و پارتی سه‌ربه‌خۆیی
له رۆژهه‌ڵات بوونیان هه‌یه، هه‌ردووکیان
داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌که‌ن، حزبی
دیموکڕات و هه‌ندێکی تر داوای فێدڕاڵی
ده‌که‌ن، کاره‌ساته‌که له‌وه‌دایه
له‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌شدا یه‌ک نین،
خوێندنه‌وه‌ت بۆ ئه‌مه چییه؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: به‌ڵێ، له
واقیعدا، ئه‌وه‌ی خراپه هه‌ر ئه‌وه‌یه.
سه‌یره‌که‌شی ئه‌وه‌یه هه‌م پارتی
سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هه‌م پارتی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان، هه‌ردووکیان له حيزبی
دیموکڕاتی کوردستاندا بوون. به‌تایبه‌تی
کاک ئه‌میری قازی بۆ ماوه‌ی چه‌ند
ساڵێک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و بۆ
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکیش ئه‌ندامی ده‌فته‌ری
سیاسیی حيزبی دیموکڕات بووه. ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی
که پێویسته له حيزبه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان
بگیرێ، ئه‌وه‌یه که نه‌یان توانیوه
له‌سه‌ر شته هاوبه‌شه‌کانیش کۆک بن و
به‌ره دروست بکه‌ن و هاوکاری بکه‌ن.
ئه‌وه ته‌نها تایبه‌ت به ئێمه و
کوردستانی ئێمه و به‌شه‌کانی
کوردستان نیه، له هه‌موو وڵاتاندا هه‌یه،
حيزبی ئورووپاییش له‌ت ده‌بن، حيزبی ئه‌مریکاییش
له‌ت ده‌بن و شتی وا له هه‌موو جێیه‌کی
هه‌یه، ئه‌وه‌ش هیچ گوناح نییه. یان
بڵێین ئه‌و فره‌ییه، نیشانه‌ی پێشکه‌وتنی
کۆمه‌ڵ و وریا بوونه‌وه‌ی تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵه، که‌واته ئه‌وه خراپ نیه.
ئه‌وه خراپه که له‌سه‌ر شته
هاوبه‌شه‌کان پێکه‌وه هاوکاری نه‌که‌ین.
ئه‌وه‌نده‌ت پێ ده‌ڵێم که ئه‌وه‌نده‌ی
مه‌ڕبووته به‌و حزبه‌ی که من تێیدام،
له ئه‌وه‌ڵه‌وه تا ئێستا ئه‌و رۆحه
هه‌بووه ، هه‌ر هه‌یه و دڵنیاشم هه‌ر
ده‌بێ که حازرین له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه
سیاسییه‌کانی کورد له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و
شتانه که هه‌موومان قبووڵمانه،
پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ین و هاوپه‌یمانی
ببه‌ستین، بۆ هیچ که‌س شه‌رتمان نیه و
تا بڵێین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌که‌ین و
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناکه‌ین.
ئاوێنه: که‌واته هه‌م کۆنگره‌یه‌کی
کوردستانی "چوار پارچه" هه‌میش یه‌کبوونه‌کی
رۆژهه‌ڵاتی به پێویست ده‌زانن؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: یه‌کبوونێکی
رۆژهه‌ڵاتی یه‌قینه‌ن پێویسته،
کۆنفرانسێکی چوارپاڕچه‌ییش هه‌روا(ئه‌و
ماوه‌یه ئه‌من وتارێکم له‌سه‌ری
بڵاوکرده‌وه) ئه‌ویان له شێویه‌کی
دیکه‌دا ره‌نگه پێویست بێ. ئێستا
ئیمکانی ئه‌وه نیه که هێزه سیاسییه‌کانی
هه‌ر چوار پارچه‌که بێن بڵێن به‌ره‌یه‌کی
هاوبه‌ش پێک دێنین، به‌ڵام ئیمکانی
هاوکاری و کارکردنی پێکه‌وه له‌سه‌ر
هێندێک شتی که بۆ ئایینده‌ی دووری کورد
ده‌توانن کارساز بن، هه‌یه. ئه‌گه‌ر
نه‌یکه‌ین، پێم وایه ئه‌رکێک و به‌رپرسییارییه‌کی
نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقیمان
به‌جێ نه‌هێناوه.
ئاوێنه: مامۆستا دوای کۆنگره، له یه‌کێک
له لێدوانه‌کانتدا وتت "فرمێسکه‌کان
ده‌که‌ینه قاقای پێکه‌نین"، مه‌به‌ستت
له‌وه بوو که گۆڕانکاریی گه‌وره ده‌که‌ن
و حيزب به‌ره‌وپێشچوونی زۆر به‌خۆیه‌وه
ده‌بینێ، پێت وایه ئه‌و قاقایانه
هاتبنه دی؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: ئه‌من له یه‌کێکم
گوێ لێ بوو که قسه‌ی بۆ ته‌له‌ڤزیۆنه‌که‌ی
ئێمه کردبوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی من
به‌رێ ده‌ڵێ "ئه‌وه فرمێسکه‌کان
بوونه قاقا". ئه‌من له‌بیرمه دوای
له‌تبوون چیم گوتوه، ئه‌وانه‌ش که
گوێیان لێ بووه ده‌توانن ته‌ئییدم بکه‌ن
یان موخاله‌فه‌تم بکه‌ن. ئه‌من
گوتوومه "ئه‌گه‌ر هه‌موومان مه‌سئوولانه
ره‌فتار بکه‌ین، فرمێسکه‌کان ده‌بنه
قاقا".
به‌ڵێ، ئێمه له نێو حيزبی دیموکڕات
ده‌ممان تێک نابوو، هه‌موو کاره‌کانمان
بۆ موقابه‌له‌کردنی یه‌کتر بوو. ئه‌گه‌ر
هه‌ردوولامان مه‌سئوولانه عه‌مه‌لمان
کردبایه، ده‌مان توانی خه‌ڵک خۆشحاڵ
بکه‌ین. ئه‌من ناڵێم ئامانجه‌کانمان
هاتوونه دی و گۆڕانی گه‌وره‌مان پێک
هێناوه، به‌ڵام ئێستا حيزبی دیموکڕاتی
کوردستان، گۆڕانی زۆری له خۆیدا، له
بۆچوونی سیاسیی‌دا، له پێداچوونه‌وه‌ی
رابردوویدا پێکهێناوه و دروستی کردوه.
هه‌ر له‌و کاته‌دا، له کۆنگره‌ی
چوارده‌دا له بڕیاره‌کانماندا ئه‌وه‌مان
راگه‌یاندوه که له‌گه‌ڵ هه‌موو
هێزه رۆژهه‌ڵاتییه‌کان و له‌گه‌ڵ
کۆنه ره‌فیقانیشماندا، ئاماده‌ین بۆ
هه‌موو شێوه هاوکارییه‌ک، له په‌یوه‌ندییه‌کی
دۆستانه و برایانه و سروشتییانه‌وه
بگره تا ده‌گاته ئه‌و جێیه‌ی که ئه‌گه‌ر
ئیمکان پێک هات، له‌سه‌ر شتی هاوبه‌ش
که هه‌موومان پێی رازی بین، یه‌ک
بگرینه‌وه. جا ئه‌گه‌ر هه‌موومان وا
بکه‌ین، به‌ڵێ ئه‌و قسه‌یه ئه‌وکاتیش
نه‌مکردبایه ئێستا ده‌یکه‌م،
فرمێسکه‌کانمان ده‌بنه قاقای پێکه‌نین.
ئاوێنه: مامۆستا جارێک هه‌ر خۆت بووی
که ریزه‌کانی دیموکڕاتت یه‌کخسته‌وه
و ئه‌وانه‌ت هێنایه‌وه رێزی دیموکڕات
که به رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ
ناسرابوون، هیوات به‌وه هه‌یه
جارێکی تر ئه‌و ده‌وره بگێڕیته‌وه و
دیموکرات یه‌کبخه‌یته‌وه؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: ئه‌من ئه‌وه
به شانازيی ده‌زانم که به‌شم له
یه‌کخستنه‌وه‌که‌دا هه‌بووه، به‌شێکی
باشیش بوو. ناڵێم کارسازه‌که هه‌ر ئه‌من
بووم، چونکه به هیممه‌تی هه‌مووان
کراوه، ئێستاش ناتوانم بڵێم ئه‌من ئه‌و
ده‌وره‌م ده‌بێ، چونکه ئه‌من نه له
حيزبه‌که‌ی خۆمدا و نه له حيزبه‌که‌ی
دیکه‌دا له‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
نیم، ئه‌ساسه‌ن هیچ مه‌سئولییه‌تێکی
رێبه‌ریم وه‌رنه‌گرتوه. به‌ڵام
حيزبه‌که‌ی من ئاماده‌یه بۆ کارکردن
له پێناو هاوکاری و پێکه‌وه
کارکردن‌دا. ره‌نگه پێویست نه‌کات هه‌ردووک
حه‌تمه‌ن ببینه‌وه حيزبێک، به‌ڵام چ
ده‌گه‌ڵ ره‌فیقانی پێشوومان چ له‌گه‌ڵ
هه‌موو حيزبه رۆژهه‌ڵاتییه‌کانی
دیکه، حيزبه‌که‌ی ئێمه ئاماده‌یه
هاوکاری بکا و هاوپه‌یمانی ببه‌ستێ، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی باش هه‌بوو، ده‌گه‌ڵ
ئه‌و حيزب یان ئه‌م حيزب، ببێته یه‌ک
حيزبیش.
ئاوێنه: تا ئێستا حيزبی دیموکڕاتی
کوردستان سکرتێری دانه‌ناوه، له‌م
ماوه‌یه‌شدا وا بڵاوکرایه‌وه که
خالیدی عه‌زیزی وته‌بێژی حيزبی
دیموکڕاتی کوردستان، ده‌ستی له‌کار
کێشاوه‌ته‌وه، نازانم ئه‌وه راستيی
تێدا بوو یان هه‌ر قسه‌یه‌کی
دروستکراوبوو، که‌ی سکرتێر داده‌نێن و
وا بزانم ئه‌و دوو جێگری سکرتێره‌ش که
دانراون موخالیفی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی
حيزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانن؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: ئه‌گه‌ر له
بۆچوونی من ده‌پرسی، ئێمه سکرتێرمان
هه‌یه. سکرتێری ئێمه کاک خالیدی عه‌زیزییه.
کاک خالیدی عه‌زیزییش باسی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی
نه‌کردوه، به‌ڵام له پێڕه‌و و
پڕۆگرامی ئێمه‌دا شتێک هاتوه ده‌ڵێ
"سکرتێر، وته‌بێژی حيزبه به‌ره
دونیای ده‌ره‌وه"، ئێستا که کاک
خالیدی عه‌زیزی وته‌بێژی حيزبه به‌ره‌و
دونیای ده‌ره‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
که پۆستی سکرتێريی وه‌رگرتوه، به‌ڵام
به ده‌لیلێک که بۆخۆی هه‌یه‌تی و ره‌نگه
ئه‌منیش هێشتا نه‌یزانم، نه‌یویستوه
ناوی سکرتێر له‌سه‌ر خۆی دابنێ. ئه‌من
ئاره‌زوو ده‌که‌م که ئه‌وه‌ش ته‌واو
بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌ش بڕه‌ونه‌وه،
چونکه ئه‌گه‌ر وێبسایته‌کان ته‌ماشا
بکه‌ی، شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره ده‌نووسن.
ده‌نووسن فڵانه که‌س ده‌یه‌وێ (فڵانه‌که
منم) فڵانه که‌س بکاته سکرتێر له
خالیدی عه‌زیزی ناگه‌ڕێ ببێته سکرتێر،
یه‌کێکی دیکه ده‌نووسێ، عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن
زاده ناهێڵێ کاک خالیدی عه‌زیزی ببێ،
ناشهێڵێ هه‌مان ئه‌و که‌سه ببێته
سکرتێر که پێشتر یه‌کێکی دیکه ئاماژه‌ی
پێ کردوه که گۆیا ئه‌من ده‌مه‌وێ
بیکه‌مه سکرتێر. ئه‌مانه هه‌مووی هه‌ڵبه‌ستن
و هه‌مووی بوختانن و هیچی وا نیه. له
حيزبی دیموکڕاتی کوردستاندا، ناتوانم
بڵێم هیچ که‌سێک، به‌ڵام هیچ گرووپێک
نیه موخالیفی به سکرتێر بوونی کاک
خالیدی عه‌زیزی بێ. ده‌توانم بڵیم، هیچ
رێبه‌ری حيزبێک به‌قه‌د کاک خالیدی عه‌زیزی
لایه‌نگری نیه بۆ رێبه‌رایه‌تیکردنی
حیزبه‌که‌ی.
ئاوێنه: له ژیانی سیاسی‌دا، هه‌میشه
جۆرێک ئینسان هه‌ن ئه‌بنه قوربانی به‌وه‌ی
که زۆر تۆمه‌تیان بۆ هه‌ڵ ده‌به‌سترێ،
تۆش یه‌کێکی له‌وانه و هه‌میشه تۆمه‌تی
ئه‌وه‌ت ده‌خرێته پاڵ که به بکه‌ری
زۆربه‌ی له‌تبوونه‌کان ده‌درێیته قه‌ڵه‌م،
ئێستا ده‌ته‌وێ چی به‌و که‌سانه بڵێی
که ئه‌و تۆمه‌تانه‌ت بۆ هه‌ڵ ده‌به‌ستن؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: ئه‌من وه‌ڵامی
ئه‌وانه ناده‌مه‌وه، زۆر جارم
گوتوه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه ده‌که‌ن
و ده‌ڵێن له‌تبوونه‌که خه‌تای ته‌ڕه‌فه‌که‌ی
لای من بوو، با حازر بن له منازه‌ڕه‌یه‌کی
ته‌له‌ڤزیۆنیدا، به حزووری چه‌ندین
هه‌زار که‌س یان به حزووری چه‌ند داوه‌رێک،
دانیشین و گفتوگۆ بکه‌ین بزانین له‌تبوونه‌که
خه‌تای کێ بوو؟ ئه‌و حيزبه بۆ وای لێ
هات؟ به‌ڵام ئه‌وه که خه‌ڵک شت ده‌ڵێ
(هه‌رچه‌ند ئه‌من ده‌خوێنمه‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی بزانم خه‌ڵک چیم پێ ده‌ڵێ،
چونکه گه‌ر له ده شتان یه‌کێکی به
راست بزانم، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێم
ناخۆشه که عه‌یبێکی وام تێدا هه‌یه،
به‌ڵام پێم خۆشه که پێیان گوتووم و وه‌خه‌به‌ریان
هێناوم بۆ ئه‌وه‌ی لێی بگه‌ڕێمه‌وه) ،
ئه‌وه‌نده گرنگ نیه. سه‌عدی
شیرازی قسه‌یه‌کی هه‌یه ده‌ڵێ "باش
بی و خه‌ڵک به خراپت باس بکا، چاکتره
له‌وه‌ی خراپ بی و خه‌ڵک به باشت باس
بکا". ده‌توانم بڵێم ئه‌وه وه‌ڵامێکه
بۆیان.
ئاوێنه: مامۆستا دوا شت که ده‌مه‌وێت
له‌گه‌ڵتی باس بکه‌م، ئه‌و ماوه‌یه
حيزبی دیموکڕاتی کوردستان- ئێران، واتا
باڵه‌که‌ی دیکه، یه‌کێتیی زانایانی
ئایینی کوردستانی دروست کرد، پێت وایه
ئه‌وه جۆرێکه له قۆستنه‌وه‌ی هه‌ستی
خه‌ڵکی ساده یان پێویسته و پێویستیش
بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی
حزبی دیموکڕات شتێکی له‌و جۆره هه‌بووایه؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: هیندێک شت له‌سه‌ر
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له وێبسایته‌کاندا
نووسرا، هه‌رچه‌نده من له‌گه‌ڵ به‌شێک
له‌و نووسینانه موافیق نیم، به‌ڵام وا
فکر ده‌که‌مه‌وه دانانی یه‌کێتیی
زانایانی ئایینیی کوردستان خۆی له
خۆیدا کارێکی باشه. زانایانی ئایینی ده‌توانن
یه‌کێتییه‌کی ئاوایان هه‌بێ و
رێکخراوی خۆیان هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه
کاری حيزبی سییاسی نیه. حيزبی سیاسی بۆ
وا ده‌کا، واتا مه‌لایه‌کی دێیه‌ک که
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی گونده‌که‌یه بۆ له
ده‌وڵه‌تێ قاچاخ بێ. یه‌کێتیی زانایانی
ئایینی گوتراوه به‌ڵام له کوێیه؟
ئه‌ندامه‌کانی کێن؟ باره‌گاکه‌ی له
کوێیه؟ له‌و باره‌یه‌وه پێم وایه
شتێکی باش نیه، ئه‌گه‌ر نا مه‌لایان
پێیان خۆشه یه‌کێتییه‌ک بۆ خۆیان
دروست بکه‌ن هیچ عه‌یبی نیه.
ئاوێنه: خه‌ڵکێکی زۆر چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره ده‌کا که ئایا که‌ی ئه‌و
که‌مپنشینه‌ی کۆیه و هه‌ولێر و لای
سلێمانی کۆتایی دێ؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش،
خوێندنه‌وه‌کانمان فه‌ڕقی هه‌یه. که‌مپنشینی
شتێک نیه ئێمه به هه‌ڵبژاردن هه‌ڵمان
بژاردبێ. بارودۆخێک که ئێستا هه‌یه
یان بڵێم جۆرێک چالاک نه‌بوونی هێزه
سییاسییه رۆژهه‌ڵاتییه‌کانی
کوردستان، ئه‌وه ئاکامی که‌مپنشینی
نیه. که‌مپنشینییه‌که بۆخۆی ئاکامی
بارودۆخێکه که به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی
کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هاتوه.
ده‌لیله‌که چیه؟ له سه‌ره‌تای
هاتنه سه‌ر کاری ئه‌و ئاخوندانه‌دا،
له هه‌موو ئێرانێ ته‌قریبه‌ن که‌م و
زۆر هه‌م میلله‌ته‌کان وهه‌م حزبه
سیاسییه‌کان راپه‌ڕینێکیان هه‌بوو و
موخاله‌فه‌تێکیشیان هه‌بوو، کۆماری
ئیسلامی توانی هه‌موویان سه‌رکوت بکا،
ته‌نها له کوردستان به‌رگری مایه‌وه.
ئێرانیش چونکی له شوێنه‌کانی دیکه به‌رگری
نه‌ما، توانی هه‌مو هێزه‌کانی خۆی
بێنێته سه‌ر کوردستان، کوردستانیش نه‌ی
توانی له‌وه زیاتر خۆی رابگرێ.بزوتنه‌وه‌ی
کوردستان ناچار بوو بکه‌وێته پشتی
سنووره‌کانه‌وه، که که‌وته پشتی
سنووره‌کانه‌وه، خۆ ناکرێ ئه‌و ژن و
منداڵه به‌جێبهێڵی بۆ ته‌وهین و ئه‌زییه‌ت
و زه‌برو زه‌نگ و فشاری کۆماری ئیسلامی .
ژن و منداڵیش له کۆڵێ ناکرێ و به
کێواندا بسووڕێیته‌وه، بۆیه که‌مپنشینی
نه‌تیجه‌ی ئه‌وه‌یه. له پاشانیش که‌نگێ
ته‌واو ده‌بێ، ئه‌وه به‌رنامه‌یه‌کی
ئیرادی نیه که به‌ده‌ست خۆت بێ سبه‌ینێ
ده‌یکه‌ی و دوو سبه‌ی نایکه‌ی یان سبه‌ینێ
نایکه‌ی و دوو سبه‌ی ده‌یکه‌ی. به‌ستراوه‌ته‌وه
به هێندێک شت. هه‌ر کوردی باشووری
کوردستانیش، بۆ چه‌ندین ساڵ له ئێرانێ
بوون، که‌مپنشین بوون و په‌نابه‌ر بوون.
ئه‌وه تایبه‌تیش نیه ته‌نها به
کورد. بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی
زۆر وڵاتان، تووشی حاڵه‌تی وا بووه. په‌نابه‌ر
بوونه له وڵاتی دیکه، ئاواره بوون
و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، له هه‌لومه‌رجی
تایبه‌تی خۆیدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه. هه‌ر
بۆ نموونه، کاتێک راپه‌ڕینی گه‌لانی
ئێران پێک هات ئێمه به‌شێکی زۆرمان ئه‌وه‌ی
که پێیان ده‌گوترا رێبه‌ری یان کادری
نزیک له رێبه‌ری، له باشووری
کوردستان وله نێو ده‌وڵه‌تی عێڕاقێ
بووین. کاتێک فرسه‌ته‌که پێک هات گه‌ڕاینه‌وه،
خه‌ڵکیش پێی وا بوو حه‌قی قسه‌کردنێشمان
نیه چونکی ئێمه ده‌ربه‌ده‌ر بووین
وئاواره بووین و هیچ کاره نین. به‌ڵام
له ماوه‌ی چوار مانگان‌دا، حيزبی
دیموکڕات بوو به حيزبی ملیۆنان که‌س له
خه‌لكی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ئاوێنه: شتێکی تر که هه‌رچه‌نده ده‌بێت
وتوێژی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان بکرێ، به‌ڵام
شتێک هه‌بوو تا راده‌یه‌کیش خه‌ڵک به
موشکیله‌ی ده‌بینێ له نێوان تۆ و مام
هێمنی شاعیر، ئایا ئه‌وه ناتێگه‌یشتنی
خه‌ڵکه یان هیچی وا له ئارادا بوو، به
نموونه هێمن هه‌ندێک شتی له‌سه‌ر تۆ
نووسیوه و تۆ وه‌ڵامت دایته‌وه؟
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده: پێم وایه
جارێکی دیکه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
قسه‌م کردوه، له نێوان من و هێمندا تا
پێکه‌وه بووین هیچ ڕووی نه‌داوه، قه‌تیش
هیچم له‌سه‌ر هێمن نه‌نووسیوه و
قه‌تیش هێمن هیچی له‌سه‌ر من نه‌نووسیوه.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی من
و هێمن پێکه‌وه بووین ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ئه‌من شاعیر نه‌بوومه، هه‌رچه‌ند وه‌کوو
هه‌موو کوردێک شیعرم گوتوه به‌ڵام قه‌ت
شیعرم بڵاونه‌کردۆته‌وه، چونکی ده‌مگوت
شاعیری چاک نیم و ناشمه‌وێ شاعیرێکی
خراپ بم. به‌ڵام تا پێکه‌وه بووین،
هێمن هیچ شیعرێکی بڵاونه‌کردۆته‌وه
تا من ئۆکه‌یم نه‌کردبێ. وه‌ختێکیش
دیوانه‌که‌ی چاپ بوو، ئه‌و له به‌غدایه
بوو، ئه‌منیش ساڵی 74 له نێو پێشمه‌رگه
بووم، نوسخه‌یه‌کی بۆ ناردبووم ئیمزای
کردبوو، ده‌ڵێ "برای ئازیزم عه‌بدوڵا،
ئیعتیڕاف ده‌که‌م که ته‌ئسیری تۆ له‌سه‌ر
شیعره‌کانم هه‌یه. له حاڵیکدا که
شانازی به برایه‌تی و هاوسه‌نگه‌ریی
تۆوه ده‌که‌م، ئه‌و دیوانه‌ت پێشکه‌ش
ده‌که‌م." له‌گه‌ڵ دکتۆر قاسملووی،
که مامۆستا و رێبه‌ر و سه‌روه‌ر و هه‌موو
شتێکم بوو، ده جار به‌شه‌ڕ هاتووم، ره‌نگه
له‌گه‌ڵ هێمنیش دوو سێ جارێک به شه‌ڕ
هاتبم، به‌ڵام هه‌رگیز شتی وا نه‌بووه.
رێکخه‌ر که‌ماڵ چۆمانی
10/12/2008
|