عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن
زاده: ئه‌منیش له گه‌ڵ ئه‌وانه‌م كه
ئۆرگانی حیزبی به رۆژنامه نازانن
له‌م دیمانه تایبه‌ته‌دا مامۆستا عه‌بدوڵڵا
حه‌سه‌ن زاده كه له ماوه‌ی ئه‌م
ده‌وره‌یه‌دا له به‌رپرسان‌و
هاوكارانی سه‌ره‌كیی "كوردستان"
بووه
ئاوڕ له مێژووی ئه‌م
رۆژنامه‌یه ده‌داته‌وه‌و ره‌خنه‌و
سه‌رنجه‌كانی ده‌خاته روو.
دیمانه: "كوردستان"
بڵاوكرانه‌وه‌ی "كوردستان"
وه‌ك رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی سه‌رده‌می
كۆماری كوردستان دا له لایه‌ن حیزبی
دێموكراتی كوردستانه‌وه چ گرنگییه‌كی
هه‌بوو و چه‌ند كاریگه‌ریی له سه‌ر
پێشكه‌وتنی فه‌رهه‌نگیی ناوچه‌ی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمار هه‌بوو؟
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و
وه‌ختی ده‌زانین بڵاوبوونه‌وه‌ی
روَژنامه‌یه‌كی كوردی به تایبه‌تی
بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان ده‌سكه‌وتێكی
زۆر گه‌وره بوو. چونكه تا پێش ده‌ورانی
ژ. ك له جێ دا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر
بڵاوكراوه‌ی كوردی له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان هه‌ر باو نه‌بوو. دیاره پاش
دامه‌زرانی حیزبی دێموكرات له پێش
دا گۆڤاری كوردستان ده‌رچوو كه
مانگانه بوو، به‌ڵام جاری وابوو به
دوو سێ مانگ جارێك ده‌رده‌چوو دواتر
رۆژنامه‌ی كوردستان ده‌رده‌چوو.
رۆژنامه‌ی كوردستان به بێ شك هه‌م له
گه‌یاندنی بیروباوه‌ڕی حیزبی
دێموكراتی كوردستان دا (كه ئه‌و وه‌ختی
ناویشی ئۆرگان نه‌بوو ناوی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی
بیری حیزبی دیموكراتی كوردستان بوو)
و هه‌م له په‌ره‌پێدانی وشیاریی
سیاسی و فه‌رهه‌نگیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك
دا نه‌قشێكی زۆر باشی هه‌بوو. له عه‌ینی
حاڵ دا مه‌جالێكش بوو بۆ ئه‌و شاعیر‌و ئه‌دیب
و نووسه‌رانه كه عه‌لاقه‌ش و
تواناشیان هه‌بوو به‌رهه‌مه‌كانیان
به زمانی كوردی بێننه سه‌ر كاغه‌ز
و بڵاوی بكه‌نه‌وه كه تا ئه‌و وه‌ختی
زۆر ده‌ره‌تانیان كه‌م بوو مه‌گه‌ر
جاروبار ناردبایان بۆ كوردستانی گه‌رمێن
بۆ ئه‌و گۆڤار و رۆژنامانه‌ی كه له
باشووری كوردستان ده‌رده‌چوون. به
بێ شك ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره بوو بۆ
كورد هه‌تا پێش دامه‌زرانی كۆماری
كوردستان بڵاوبوونه‌وه‌ی نیشتمان یا
بڵاوبوونه‌وه‌ی گۆڤاری "كوردستان"
بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان ده‌سكه‌وتێكی
گه‌وره بووه.
"كوردستان" له‌و كاته‌دا ده‌كرێ
وه‌كوو ئۆرگانی حیزبی دێموكرات و یان
وه‌ك بڵاوكراوه‌ی ره‌سمیی كۆمار
چاوی لێ بكرێ؟
به بێ شك ئه‌و وه‌خته ئێمه
شتێكمان نیه كه ئۆرگانی حكومه‌تی
كۆماری كوردستان بێ. له واقیع دا ئه‌و
بڵاوكراوانه‌ی ئه‌و وه‌خته هه‌بوون
، چ رۆژنامه‌ی كوردستان بێ چ گۆڤاری
كوردستان چ بڵێێن گڕوگاڵی منداڵان و هه‌ڵاڵه‌و
ئه‌وانه‌و هیچیان به ناوی ئۆرگانی
حكومه‌ت نه‌بوون. ئه‌میان بۆ منداڵان
بوو ئه‌ویان بۆ لاوان بووه ئه‌ویان
ئۆرگانی حیزب بووه. له به‌ر ئه‌وه
نه‌قشی رۆژنامه‌یه‌كی ئۆرگانی
حكومه‌تیشی گێڕاوه هه‌رچه‌ند ناوی
ئۆرگانی ره‌سمیی ده‌وڵه‌تی له
سه‌ر نه‌بووه و هه‌ر به ناوی حیزبی
دێموكراتی كوردستان ده‌رچووه.
"كوردستان" سه‌ره‌تا وه‌كوو
رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه ده‌رچووه،
به‌ڵام به هۆی گۆرانی هه‌لومه‌رج
به‌ر له‌وه‌ی مۆمی دووه‌مین ساڵی
ته‌مه‌نی خۆی داگیرسێنێ نه‌توانی
به‌م شێوه‌یه درێژه به تێكۆشانی
خۆی بدا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به پچڕ
پچڕی( بێجگه له‌و 25ساڵه‌ی دوایی)
له تاراوگه به‌شێوه‌ی مانگانه‌و 2حه‌وتووانه
ده‌رچووه به‌رێزت وه‌ك كه‌سێك كه
نزیكه‌ی 40 ساڵ كه له به‌رێوبه‌رانی
سه‌ره‌كیی كوردستان یان یاری نزیكی
بووی ده‌كرێ ئاوڕێك له قۆناخ و ده‌رچوونی
ئه‌م رۆژنامه‌یه بده‌یه‌وه؟
ئه‌وه‌ی كه وتت رۆژنامه‌ی
كوردستان له ئه‌وه‌ڵه‌وه به شێوه‌ی
رۆژانه ده‌رچووه، كه‌مێك ته‌سحیحی
ده‌وێ. ئه‌وه‌ی من بزانم كوردستان
هیچ وه‌ختێَكی به‌شێوه‌ی رۆژانه
ده‌رنه‌چووه. له ده‌ورانی كۆمار
دا ماوه‌یه‌ك دوو رۆژ جارێك ده‌رچووه
هه‌فته‌ی 3 ژماره‌ی لێ ده‌رچووه،
جاری وابووه هه‌فته‌ی 2ی ژماره‌ی
لێ ده‌رچووه. یانی به شێوه‌ی
رۆژانه 6 ژماره یان 7 ژماره له هه‌فته‌دا
وه‌كوو هێندێك رۆژنامه ده‌رده‌چن قه‌تی
ئه‌وه نه‌بووه. له پاشانیش به‌داخه‌وه
نه‌ك هه‌ر رێك‌و پێكییه‌كه‌ی ساڵه
وه‌ختی تێ وه‌رنه‌سووڕابۆوه، به‌ڵكوو
ده‌رچوونه‌كه‌شی ساڵێكی ته‌واو نه‌كرد
كه رووخانی كۆماری كوردستان له ده‌رچوون
وه‌ستا به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌ماشای
رۆژنامه‌ی كوردستان بكه‌ی ده‌ورانی
زۆر سه‌خت و دژواری به‌جێ هێشتوون له
پاش روخانی كۆماری كوردستان كه
كوردستانیش له ده‌رچوون ده‌وه‌ستێ
بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ر له جێ دا پچڕانێك
هه‌یه، هه‌ر ده‌رناچێ. پاشان هێندێك
محاوه‌له ده‌بن كه یه‌كێكیان له
ساڵی 27 به‌م لاوه هه‌وڵێك بوو كه هه‌ر
تێكۆشه‌رانی حیزب له نێوخۆی وڵات
دایان و شاراوه‌ش نیه كه به كۆمه‌كی
حیزبی تووده بوو كه 4 یان 5 ژماره‌ی
له ته‌ورێزێ لێ ده‌رچوو له چاپخانه‌یه‌ك
كه وا بزانم هه‌ر سه‌ر به حیزبی
تووده بوو. ئه‌و جار عیدده‌یه‌ك له‌وانه‌ی
كه سه‌ر به حیزبی دێمۆكراتی
كوردستان بوون به‌ڵام له پاش جمهوری
كوردستان رۆیشتبوون بۆ ئازه‌ربایجانی
شووڕه‌ویی ئه‌و كات، له‌وی َ بۆ ماوه‌یه‌كی
دوورودرێژ نزیكه‌ی12ساڵان رۆژنامه‌ی
كوردستانیان ده‌رده‌كرد كه رۆژنامه‌یه‌كی
ته‌واو موسته‌قیل نه‌بوو، هه‌ر به
ناوی حیزبی دێموكراتی كوردستانیش
ده‌رده‌چوو. به‌ڵام له راستیدا هه‌ر
به ئیمكاناتی حیزبی تووده‌و له
سێبه‌ری كۆمه‌گی حیزبی كۆمۆنیستی
ئازه‌ربایجانی شووره‌وی‌دا ده‌رده‌چوو.
وابزانم ده‌وری 1300و چه‌ند ژماره‌یه‌كی
لێ ده‌رچوو. ئه‌وه‌یان به رۆژنامه‌یه‌كی
4 لاپه‌ره‌یی ده‌رده‌چوو، 3 لاپه‌ڕی
ئازه‌ربایجانی بوو هه‌ر ناویشی ئازه‌ربایجان
بوو یه‌ك لاپه‌ڕیشی كوردی بوو كه
ناویشی كوردستان بوو. ئه‌وه ده‌وره‌یه‌كی،
ده‌وره‌یه‌كی دیكه‌ی دیوه كه له
ده‌رێ ده‌رده‌چوو كه ژماره‌یه‌ك
له تێكۆشه‌رانی حیزب و دۆستانی
حیزب وه‌ك دوكتور قاسملوو، حه‌سه‌نی
قزلجی و كه‌ریمی حیسامی و عه‌لی گه‌لاوێژ
هاوكارییان له‌گه‌ڵ ده‌كرد و هێندێك قه‌ڵه‌می
دیكه كه ره‌نگه ئێستا ناوه‌كه‌یانم
له بیرم نه‌بێ ده‌ریان ده‌كرد. راسته
فكره‌كه هه‌ر له ده‌وروبه‌ری
فكری حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو
به‌ڵام ناوی ئۆرگانیان له سه‌ر دانه‌ده‌نا،
ته‌نیا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان ده‌نووسی
كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی نووسه‌رانه‌وه
ده‌رده‌چێ. ئه‌ویشان به چه‌ند ساڵ (وابزانم
سێ ساڵ كه‌متر نه‌بوو لانیكه‌م) 26 ژماره‌ی
لێ ده‌رچوو كه له را دوو ژماره‌شی
هه‌ر به 25 ده‌رچوو. له بیریان چووبوو
كه ئه‌وه ژماره‌ی 26ه، دوو ژماره‌یان
هه‌ر ژماره‌ی 25ی له سه‌ر بوو. به‌داخه‌وه
ئه‌وانیش یه‌ك له‌وان بۆ خۆشم له
ده‌ستم دا نین. ئاخر ده‌وره‌یشیان ئه‌و
ده‌وره‌یه‌یه كه ئیستا ده‌رده‌چێ
و بۆ ئه‌و ژماره‌یه ده‌بێته‌ژماره‌ی
500، ئه‌وه له رێبه‌ندانی 1349(فێوریه‌ی
1971 )دا ده‌رچوو. ئه‌گه‌ر دیققه‌ت بكه‌ی
ئه‌ویش رێك‌وپێك نیه. باسی رێكوپێكیی
دوو ده‌یه‌ی ئه‌خیرتان كرد راسته له‌سه‌ریه‌ك
رێكوپێكتره، به‌ڵام ئه‌ویش مانگانه
بووه جاری وابووه دوو حه‌وتووانه
بووه. ماوه‌یه‌كی زۆر مانگانه بوو
به‌ڵام جاری وابوو سێ مانگان ده‌رنه‌ده‌چوو.
له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی خه‌باته‌كه‌ی
حیزبی دێموكرات كه ئه‌ویش ئۆرگانی
بوو هه‌لومه‌رجێكی زۆر سه‌خت و دژوار
بوو رۆژنامه‌كه‌ش مه‌جبوور بوو ببێته
تابعی ئه‌و هه‌لومه‌رجه. بۆیه
زۆری ناموره‌تته‌بی به خۆیه‌وه
دیوه.
ئه‌و چه‌ند ژماره‌یه‌ی كه له
ته‌ورێز ده‌رچوون هه‌ر درێژه‌ی ئه‌و
سه‌د وچه‌ند ژماره‌یه بوون كه له
سه‌رده‌می كۆماری كوردستاندا ده‌رچوون؟
نه‌خێر ئه‌وان ژماره‌ی تایبه‌تییان
لێ درا بوو یه‌ك و دوو سێ و چوار‌و پێنج.
پێنجه‌كه‌ش زۆر مه‌علووم نیه، بووه‌و
بڵاونه‌بۆته‌وه یان نه‌بووه؟ ئه‌وه‌ی
كه من له بیرم بێ فه‌قه‌ت چوار ژماره
كه هه‌ر ژماره‌ی یه‌ك ودوو سێی
وچواریان لێ ده‌درا. نه‌ك ته‌سه‌لسولی
زه‌مانی جمهوریی لێ بدرێ. هی زه‌مانی
جمهوری 113 ژماره‌ی مه‌علوومه. ره‌وایه‌تێكیش
هه‌یه كه 114 ژماره‌بووه، ژماره
114ه‌كه بڵاونه‌بۆته‌وه یا خه‌ڵك نه‌یدیوه.
به هه‌ر حاڵ ته‌سه‌لسولی وی نه‌بووه.
وه‌ك ده‌زانین
یه‌كه‌م ژماره‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی
"كوردستان" له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی
70ی زاینی له به‌غدا بڵاوكرایه‌وه.
به‌و پێیه‌ی كه هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا
ژماره‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوكراوه‌ی
كوردی له باشووری كوردستان بلاَو ده‌كرایه‌وه
ده‌كرێ بڵێی پێگه‌ی "كوردستان"
له نێو ئه‌م بڵاوكراوانه‌دا چۆن بوو؟
زۆر به ئینسافه‌وه ده‌بێ بڵێین
كه رۆژنامه‌ی كوردستانی ئه‌و وه‌خت
(كه من پێی ده‌ڵێم رۆژنامه به
مانای ئه‌وه نیه كه به‌شێوه‌ی
رۆژانه ده‌رچووه. عاده‌ته‌ن ئه‌و
بڵاوكراوه‌یه‌ی كه به شێوه‌ی وه‌ره‌ق
ده‌رده‌چێ پێی ده‌ڵێن رۆژنامه ئه‌گه‌ر
به دوو ساڵیش ده‌ربچێ. مه‌جه‌لله‌ش
ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژێ ده‌ربچێ پێی
ده‌ڵێن مه‌جه‌لله) شتێك نه‌بوو كه
له نێو رۆژنامه‌كانی دیكه دا
حیسابی بۆ بكرێ، چونكه هه‌ر ئه‌و
وه‌ختی كه ئه‌و رۆژنامه‌یه‌مان ده‌رده‌كرد
له به‌غدایه( دیاره ئیستا ده‌زانین
كه له به‌غدایه‌ده‌رچووه ئه‌و وه‌ختی
نه ده‌گوترا له به‌غدایه ده‌رده‌چێ)،
رۆژنامه‌ی حه‌فتانه هه‌بوو به
بیست سه‌فحه ده‌رده‌چوو، به 16 سه‌فحه
ده‌رده‌چوو به‌ناوی "هاوكاری"،
"برایه‌تی" ده‌رده‌چوو. گۆڤاری
جۆراوجۆر ده‌رده‌چوون هه‌فتانه،
مانگانه، وه‌رزانه و كتێب و شتی زۆر
ده‌رده‌چوون. له‌و باره‌یه‌وه حه‌جمه‌كه‌ی
زۆر نه‌بوو. به‌و حاڵه رۆژنامه‌ی
كوردستان له دوو باره‌وه زۆر زۆر له
نێو رووناكبیران و، ئه‌ویش له نێو
بژارده‌ی رووناكبیران دا، موعته‌به‌ر
بوو. یه‌كێكیان ئه‌وه بوو كه له
باری سیاسییه‌وه وه‌زنی باشی بوو،
مقالاتی باشی تێدابوون، سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی
شه‌هیدی گه‌وره‌مان دوكتوور قاسملوو
بوو. نووسه‌ره‌كانی دیكه‌شی نووسه‌ری
باش بوون له سه‌ر یه‌ك. كه‌وابێ له
باری موحتواوه ده‌وڵه‌مه‌ند بوو،
ئیستقباڵی لێ ده‌كرا، زۆر باش بوو. له
باری دیكه‌وه، له باری زمانه‌وه،
ته‌نانه‌ت له باری زمانه‌وه ناوی
ده‌ركردبوو، یانی خه‌ڵك ده‌یان نووسی
(نه‌ك ئێمه بنووسین)، ئه‌دیبه‌كانی
باشووری كوردستان ده‌یان نووسی ده‌بێ
زمانی "كوردستان" بكرێته نموونه‌ی
نووسینی كوردی له حاڵێك دا له چوار
لاپه‌ره دا ده‌رده‌چوو. به‌داخه‌وه
"كوردستان" له‌و باره‌یه‌وه هه‌م
له‌به‌ر ئه‌وه كه‌مێ بێ مبالاتیی
تێدا ده‌كرێ له باری زمانه‌وه، هه‌میش
له به‌ر ئه‌وه‌یه كه نه‌شرییاتی
دیكه زۆره‌و ره‌نگه بڵێم ئه‌م شێوه
نووسینه زاڵ بووه كه نه‌شرییاته‌كه‌ی
دیكه‌ی پێ ده‌رده‌چێ، ئه‌و به‌رچاوییه‌ی
ئه‌و كات هه‌یبوو ئێستا نیه‌تی. ئه‌و
وه‌ختی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر مه‌حدوود
بوو، مانگانه بوو، له چوار لاپه‌ره
دا ده‌رده‌چوو جێگه‌یه‌كی زۆر باشی
هه‌بوو.
"كوردستان" له سه‌ره‌تاوه
رۆژنامه‌یه‌كی حیزبی بووه تا
ئێستا، هێندێك پێیان وایه رۆژنامه‌ی
حیزبی رۆژنامه نیه، ناتوانێ به
پێی پێوه‌ره‌كانی كاری رۆژنامه‌نووسی
كار بكا. به رای جه‌نابت "كوردستان"
چه‌ند توانیوێتی به پێی ئه‌و هه‌ورازو
نشیوانه‌ی له مێژووی خۆیدا بوویه‌تی
به گشتی له گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی
كاری رۆژنامه‌نووسی خۆی رێك بخا؟
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه خزمه‌تی
رۆژنامه‌ی كوردستان خزمه‌تێكی
گه‌وره‌یه و جێی شانازییه، زۆری
خزمه‌ت به فكر‌و ئه‌ده‌بیات و زمانی
كوردی كردوه به بێ شك، به‌ڵام ئه‌منیش
له گه‌ڵ ئه‌وانه‌م كه ئۆرگانی
حیزبی به رۆژنامه نازانن. پێم وایه
وه‌كوو رۆژنامه رۆژنامه‌یه‌كی
خراپه یا ده‌كرێ پێی بڵێین كه هه‌ر
رۆژنامه نیه. بریا ناوێكی دیكه‌یان
دانابا بۆ ئه‌و رۆژنامانه كه زمان
حاڵی حیزبێكن ناویان لێ نه‌نابان
رۆژنامه. چونكه رۆژنامه ئه‌وه‌یه
له گه‌ڵ ژیانی كۆمه‌ڵ سه‌روكاری
هه‌بێ، تازه‌ترین ئه‌خباری رۆژ، تازه‌ترین
ئیحتیاجاتی خه‌ڵك، نه‌زه‌راتی
جۆراوجۆری خه‌ڵك بتوانێ بڵاو بكاته‌وه.
نیزیك بێ له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك.
رۆژنامه‌یه‌ك كه له ئه‌شكه‌وتێك ده‌رده‌چێ
و رۆژنامه‌یه‌ك كه به دزی ده‌رده‌چێ
به حه‌فته‌و چه‌ند مانگ جارێك ده‌رده‌چێ
و به دزی بڵاوده‌بێته‌وه قه‌ت
ناتوانێ خه‌سڵه‌تی رۆژنامه‌ی هه‌بێ.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌گه‌ر نومره‌ی
بده‌مێ، نومره‌كه له سه‌د بگرم ره‌نگه
هه‌ر پێنجی بده‌می، به‌ڵام وه‌كی
دیكه به رۆژنامه‌یه‌كی رووسوور و
سه‌ربه‌رزی ده‌زانم.
له قسه‌كانت دا ئاماژه‌ت به
هێندێك له‌و قه‌ڵه‌مانه كرد له"كوردستان"دا
ده‌وریان بووه، دیاره ئه‌گه‌ر بگه‌رێینه‌وه
بۆ مێژوو ریزێك ناوی دوورودرێژ ده‌بینین،
به‌ڵام ڵانیكه‌م ده‌كرێ یادێك له‌و
كه‌سانه بكه‌یه‌وه كه له ده‌یه‌ی
یه‌كه‌می "كوردستان"دا ده‌وریان
هه‌بووه؟
به‌راستی ئه‌وانه‌ی له ده‌یه‌ی
یه‌كه‌م دا تێ‌یان دا ده‌نووسی ژماره‌یه‌كی
كه‌م بوون. ده‌كرێ بڵێین شه‌هید دوكتۆر
قاسملوو بوو، كاك كه‌ریم حیسامی و
قزڵجی بوون، كاك حه‌مه‌ده‌مین سیراجی
بوو، خوالێخۆشبوو هێمن بوو، ره‌فیقێكمان
شه‌هید بوو جه‌لال میراوه‌یی یان
عوسمانی یه‌زدانپه‌ناه خه‌ڵكی
میراوێی سه‌رده‌شت كه ساڵی 58 شه‌هید
بوو، كاك مه‌لا ره‌حمان بوو. به‌ڵام ده‌وره‌كانی
دیكه ماشه‌ڵڵا زۆرن ره‌نگه هه‌مووی
له بیر نه‌بن به‌ڵام له‌وانه‌ی
كه زۆریان نه‌قش تێدا هه‌بوو ده‌توانین
جگه له شه‌هید دوكتۆر شه‌ڕه‌فكه‌ندی
هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری
سیاسیی ئه‌و وه‌خت باس بكه‌ین. به‌ڵام
له نووسه‌ره‌كانی دیكه ده‌توانین
كاك قادر وریا، كاك هه‌یاس كاردۆ، كاك
برایم لاجانی ناو به‌رین.
به‌و پێیه‌ی كه تۆ یان له
به‌رێوه‌به‌رانی سه‌ره‌كی یان
یاری نزیكی "كوردستان" بووی ده‌زانی
له‌و ده‌وره‌یه‌ش دا وه‌كوو ده‌وره‌كانی
دیكه دابڕان و وه‌ستان هه‌بووه به
تایبه‌ت پێش شۆڕشی 57 و دوای شۆڕشی 57.
ده‌كرێ بڵێی كه ئه‌و وه‌ستان و
دابرانانه چۆن بوون؟
له پێش دا كه ئێمه ده‌ستمان به‌و
ده‌وره تازه‌یه كرده‌وه ده‌وره‌یه‌ك
بوو كه نه‌وعێك ئیستقراری هه‌بوو.
نوێنه‌رایه‌تییه‌كمان له به‌غدایه
هه‌بوو (نوێنه‌رایه‌تیی ره‌سمی نه‌بوو،
به‌ڵام ماڵێكمان له‌وێ هه‌بوو ) له‌وێ
ده‌رمان ده‌كرد. تا ژماره‌ی 35 و ئه‌وانه‌ی
باش بوو له چاپخانه‌یه‌ك ده‌رده‌چوو
رێك‌وپێك. له پاشان وای لێ هات كه
هێندێك ئاڵوگۆڕی سیاسی له ناوچه‌كه
دا رووی دا به تایبه‌تی له پێوه‌ندیی
نێوان ئێران و عێراق دا. ئه‌و وه‌ختی
عێراق لێی قه‌ده‌غه كردین
رۆژنامه ده‌ربكه‌ین. مه‌جبوور به
تایپ ده‌مان نووسی ئه‌ویش به تایپی
ده‌ستی نه‌ك به تایپی ئێستا، له
سه‌ر كاغه‌ز ده‌مان چه‌سپاندو ده‌مان
نارد بۆ یه‌كێ له پایته‌خته‌كان له‌وێ
چاپ بێ. به زه‌حمه‌ت بڵاو ده‌بۆوه.
ژماره‌یه‌كم له بیره سێ چوار پایته‌ختی
كردن تا ده‌رچوو. له به‌غدایه چاپ نه‌كرا،
چووه به‌یرووتێ، چووه ئه‌ڵمانی (پایته‌ختی
ئه‌و كات بۆن نه‌بوو بێرلین بوو) چووه
برلینێ چوو له پاریس چاپ كرا. ئه‌و ده‌ورانه‌ی
به خۆوه بینی. له پاشان كه گه‌ڕاینه‌وه
وه‌زعه‌كه جۆرێكی دیكه گۆڕا و
گۆڕانێكی موسبه‌ت هاته ئاراوه.
ئێمه گه‌ڕاینه‌وه كوردستان. بۆ ماوه‌یه‌كی
دیسان "كوردستان"یش ده‌رنه‌چوو. ئه‌و
جار كه ده‌رچوو ماوه‌یه‌ك ده‌ستمان
پێ كرد به تایپ و به پۆلی‌كۆپی ده‌رمان
ده‌كرد، دوای چه‌ند مانگ چاپخانه‌یه‌كمان
كڕی بۆ یه‌كه‌مین جار حه‌وتانه‌ش 2،3
ژماره‌ی له مه‌هاباد لێ ده‌رده‌چوو.
جارێكی دیكه كه مه‌جبوور بووین
ئاواره بینه‌وه، ده‌ردبه‌ده‌ر
بووینه‌وه دووباره په‌نامان بۆ
تایپ و پۆكۆپی برده‌وه. به كورتی
بڵێم پاشان له باری حه‌جمیشه‌وه،
حه‌جمه‌كه‌ی وه‌ختێك به ئه‌ندازه‌ی
حه‌جمی كتێب بوو، وه‌ختێك به ئه‌ندازه‌ی
A4 بوو، جا دوایه كردمانه A3ئێستا حه‌جمه‌كه‌ی
حه‌جمی رۆژنامه‌یه‌كی مامناوه‌ندییه.
زۆری ئه‌و ده‌ورانانه به خۆیه‌وه
دیون. ئێمه جارێكی شتێكمان له سه‌ر
نووسیوه كه ره‌نگه هه‌ر من
نووسیبێتم كه ده‌ڵێین "كوردستان"
رۆژنامه‌ی تێكۆشه‌رانی كورده و
چاره‌نووسی له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی ئه‌وان
لێك گرێ دراوه، كه ئه‌وان ئاشكرا
بوون ئه‌ویش ئاشكرا بووه، كه ئه‌وان
نهێنی بوون ئه‌ویش نهێنی بووه، ئه‌وان
ئیمكاناتێكیان هه‌بووه ئه‌ویش هه‌یبووه.
له سه‌ر یه‌ك رۆژنامه‌ی كوردستان
ئاوێنه‌یه‌ك بووه له خه‌بات
وتێكۆشانی ئه‌ندامانی حیزبی
دێموكرات.
له ده‌یه‌ی یه‌كه‌م دا كه
هه‌لومه‌رج له چاو ئێستا شتێكی دیكه
بوو "كوردستان" چه‌نده ده‌گه‌یشته‌وه
نێوخۆی وڵات و ده‌ست ئه‌و كه‌سانه‌ی
ده‌بوو بی خوێننه‌وه؟
ژماره‌یه‌كی زۆر مه‌حدوود ده‌چوو
ره‌نگه بكرێ بڵێین له باشترین حاڵه‌ت
دا 100 ژماره‌یه‌كی ده‌گه‌یشته‌وه
وڵات. به‌ڵام عه‌لاقه‌یه‌كی زۆر هه‌بوو
له نێو ئه‌وانه‌ی كه "كوردستان"یان
به ده‌ست ده‌گه‌یشت. ئه‌و وه‌خت
زۆریش ئیمكانی كۆپی و ئه‌وه نه‌بوو
ره‌نگه هه‌ڵكه‌وتوه كه رۆژنامه‌یه‌ك
50 كه‌س یان ژماره‌یه‌كی زیاتر ده‌یان
خوێنده‌وه. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌وه
وڵات دوو جۆرمان چاپ ده‌كرد به‌شێك له
سه‌ر كاغه‌زی مه‌عمولیمان چاپ ده‌كرد
به‌شێكی دیكه‌ش كاغه‌زێكی ته‌نك و
قایم له عه‌ینی كاتدا مقاوم كه به
نوشتاندنه‌وه زوو خرا نه‌بێ، ئه‌وه‌مان
ده‌نارده‌وه وڵات. ئه‌وه‌ش هه‌ر
قاچاغ بوو .
ده‌زگای "ژین" به‌شێكی به‌رچاو
له ژماره‌كانی سه‌ردمی كۆماری
چاپ و بڵاو كردۆته‌وه ئه‌و هه‌وڵه
چۆن هه‌ل َده‌سه‌نگێنی؟
له باره‌ی "ژین"ه‌وه
بڵێم چی، بریا "ژین" ناوی خۆی
گۆڕیبا كردبایه بنكه‌ی ژیاندنه‌وه،
نه‌ك بنكه‌ی "ژین". چونكه ئه‌و
بنكه‌یه هه‌م "ژین"ی ژیاندۆته‌وه
هه‌میش زۆری دیكه له گۆڤار‌و
رۆژنامه‌كان و به‌رهه‌مه تاریخییه‌كانی
نووسه‌رانی كوردی ژیاندۆته‌وه.
خزمه‌تی بنكه‌ی "ژین" به
تایبه‌ت ئه‌و دوو برا به‌رێز و تێكۆشه‌ره
مامۆستا ره‌فیق ساڵح و مامۆستا سه‌دیق
ساڵح ئه‌وه‌نده به‌رچاوه كه زمانی
من له تاریفی عاجزه. ئه‌وانه له‌و
كه‌سانه‌ن ته‌نیا كه‌سانێك نین به‌ڵام
له‌و كه‌سانه‌ن كه هه‌ق وایه هه‌ر
به زیندوویی په‌یكه‌ری زێڕیان بۆ
دروست كه‌ی. به‌ش به حاڵی خۆم هه‌ر
ئه‌و كاره‌یان نا، هه‌رچی كردوویانه
به خزمه‌تی گه‌وره‌و به شاكار ده‌زانم.
ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌م ئه‌وان
هه‌ر به‌رده‌وام بن، سه‌ركه‌وتنی
زیاتریان بۆ به ئاوات ده‌خوازم و
زۆریشم پێ خۆشه كه یادت كردنه‌وه.
راسپارده‌ت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئێستای "كوردستان" چیه بۆ ئه‌وه‌ی
له ئاست ئه‌و چاوه‌روانیانه‌دا كه
لێی ده‌كرێ ؟
به بێ شك له گه‌ڵ هه‌موو سپاس و
شانازیم به زه‌حمه‌ت و تێكۆشانی
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌وه
ده‌بێ بڵێین كه رۆژنامه‌ی كوردستان
نه‌ك هه‌ر وه‌كوو گوتم رۆژنامه نیه
به مانای واقیعیی كه‌لیمه، به‌ڵام
وه‌ك ئۆرگانی حیزبییش له خواره‌وه‌ی
ئینتزاراتی خه‌ڵكه و له خواره‌وه‌ی
ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ رۆژنامه‌ی
حیزبێكی وه‌ك حیزبی دێموكراتی
كوردستان بێ. كه‌وابێ له‌گه‌ڵ ته‌قدیرم
له زه‌حمه‌ته‌كان ده‌بێ زه‌حمه‌تی
زیاتر بكێشن، پتری پێوه ماندوو بن، له
قه‌ڵه‌می دیكه بگه‌ڕێن، ته‌نه‌وعی
زیاتری پێ ببه‌خشن. له‌وانه زیاتر ئه‌وه‌ی
كه بۆ من زۆر موهیممه مه‌سه‌له‌ی
زمانه. چونكه به تایبه‌تی رۆژنامه‌ی
كوردستان ده‌بێ ئه‌و نه‌قشه‌ی هه‌بێ
كه زمانی سه‌حیحی كوردی،
رێنووسی سه‌حیحی كوردی فێری خوێنه‌رانی
كورد بكا. زۆر به ئه‌ده‌به‌وه ده‌ڵێم
به‌ڵام ئێستا ره‌خنه‌ی پێ واریده،
به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه‌لیماتی
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی تێدا ده‌بینم كه
له كوردی نه‌زانانه‌وه فێریان ده‌بێ.
له حاڵێك دا كه‌لیماتی ئه‌سیلی
كوردیمان هه‌یه، كه‌لیماتی نامۆ به
كار ده‌برێ. كه‌متره له رۆژنامه‌كانی
دیكه به‌ڵام وادیاره فێری بووین. له
هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه‌لیماتێك
ده‌بینم كه له فارسی وه‌رگیراوه،
كورده‌كانی باشوور به غه‌ڵه‌ت وه‌ریان
گرتوه. ئێمه‌ش ده‌چین غه‌ڵه‌ته‌كه‌ی
له‌وان وه‌رده‌گرینه‌وه. بۆ نموونه
كه‌لیمه‌ی ئاماده‌باش كه‌لیمه‌یه‌كی
فارسییه، كورده‌كانی باشوور ده‌ڵێن
ئاماده‌باشی كه‌چی ئێمه كه له
فارسی‌دا له‌وان واریدترین ئاماده‌باشی
به كار ده‌به‌ین، یان مه‌سه‌له‌ن
"كجا مرحبا" به كار ده‌به‌ین. كه‌لیماتی
وامان هه‌یه حه‌ق وایه "كوردستان"
بژاری بكا كه له باری ئینشاییشه‌وه
"كوردستان"ی ئێستا له گه‌ڵ
كوردستانی پێشوو ئه‌و هه‌مووه بێ
ئیمكاناتییه‌ی ده‌ورانی سه‌ره‌تای
ده‌رچوونی ئه‌و ده‌وره‌یه ئه‌گه‌ر
به‌راوه‌ردی بكه‌ین ده‌بینین هاتۆته
خوارێ.
|