بۆ ناهێلن

بۆ ناهێلن بەختەوەریم بە گشت جیهان بناسێنم

شیعرو گۆرانی و ئاوازم بە بە دەنگی ئەو بنەخشێنم

گوڵێکی سوور لە  یەخەی دەم لە چاوەکانی  ڕامێنم

دەست و پەنجەی تێر بگووشم کۆتای بە خەماکانم بێنم

بۆ  ناهێلن  بەهار ئاسا کانیاوی ڕۆح    بژێنمەوە

پایزی زەرد و هەڵوەریو لە گیانی خۆم دوور خەمەوە

خۆ من هێشتا چرۆ ئەکەم بۆ لە بنا ئەم   بڕنەوە

خۆشی ژیانم نەدیووە بۆچی وا زوو ئەم   کوژیننەوە

بۆ ناهێلن فرمێسکەکان بۆ ئەبەدی بەجێ بهێلن بینایم

خۆ ئەگەر دەریاش بوومایە ووشکی ئەهێنا چاوانم

دەستەو نزا ڕاوەستاوم بۆ کێی باس کەم غەمەکانم

کێ غەمی من لە کۆڵ ئەگرێ نەڕێژم ئەسرینی چاوانم

بۆ ناهێلن دەنگی بگا بە ئەو کەسەی خۆشی ئەوێ

خۆ ئەمە تاوان نییە تەنها هۆنراوەی نوێی لێم ئەوێ

دڵمان خستوەتە ناو قەفەس لەمە زیاتر چیتان ئەو‌ێ

کام خودا بکەم بە شایەت کە باوەڕ کەن خۆشم ئەوێ

بۆ ناهێلن کە هەوری    ڕەش ئاسمانی شینم  جێ  بێڵێ

گزنگی  خۆری  بەیانیان   مژدەی  ڕووناکیم  بۆ  بێنێ

یان ئەو شیرین بێ و من فەرهاد بە نیگای سیحراوی بم دوێنێ

منیش دووبارە پێی بڵێم بێ تۆ قەبرەکەم جێگای لاشەم بێ

 

ڕێبوار هەژار 

2008

لەندەن

Rebwar1983@hotmail.co.uk

 

 

 

بگه‌رێوه