|
بۆ ناهێلن بۆ ناهێلن بەختەوەریم بە گشت جیهان بناسێنم شیعرو گۆرانی و ئاوازم بە بە دەنگی ئەو بنەخشێنم گوڵێکی سوور لە یەخەی دەم لە چاوەکانی ڕامێنم دەست و پەنجەی تێر بگووشم کۆتای بە خەماکانم بێنم بۆ ناهێلن بەهار ئاسا کانیاوی ڕۆح بژێنمەوە پایزی زەرد و هەڵوەریو لە گیانی خۆم دوور خەمەوە خۆ من هێشتا چرۆ ئەکەم بۆ لە بنا ئەم بڕنەوە خۆشی ژیانم نەدیووە بۆچی وا زوو ئەم کوژیننەوە بۆ ناهێلن فرمێسکەکان بۆ ئەبەدی بەجێ بهێلن بینایم خۆ ئەگەر دەریاش بوومایە ووشکی ئەهێنا چاوانم دەستەو نزا ڕاوەستاوم بۆ کێی باس کەم غەمەکانم کێ غەمی من لە کۆڵ ئەگرێ نەڕێژم ئەسرینی چاوانم بۆ ناهێلن دەنگی بگا بە ئەو کەسەی خۆشی ئەوێ خۆ ئەمە تاوان نییە تەنها هۆنراوەی نوێی لێم ئەوێ دڵمان خستوەتە ناو قەفەس لەمە زیاتر چیتان ئەوێ کام خودا بکەم بە شایەت کە باوەڕ کەن خۆشم ئەوێ بۆ ناهێلن کە هەوری ڕەش ئاسمانی شینم جێ بێڵێ گزنگی خۆری بەیانیان مژدەی ڕووناکیم بۆ بێنێ یان ئەو شیرین بێ و من فەرهاد بە نیگای سیحراوی بم دوێنێ منیش دووبارە پێی بڵێم بێ تۆ قەبرەکەم جێگای لاشەم بێ
ڕێبوار هەژار 2008 لەندەن Rebwar1983@hotmail.co.uk
:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
دووریت لە من دووریت لە من وەک ئەگرەو مۆمی تەمەن ئەسووتێنێ لە ناو ماڵی بێ تۆییدا تابلۆی جوانیت ئەنەخشێنێ گەر دە ئەوەندە دوور بیت لێم دڵم لە تۆ گومان ناکا بە جۆرێک ئاوێتەی یەک بووین نە زەمان ی نە زەمین ناتوانێ لێکمان بکا کاتێک هەست بە دووریت ئەکەم ژیانم لە لا ڕەش ئەبێ بە نزیک بوونەوەشم لێت بەهەر لە چاوما سەوز ئەبێ گەر لە سەفەر هاتیتەوە وەک میوانێک دێم بۆ لای تۆ باسی دووریتم بۆ بکەوە دڵم مەشکێنە بە بێ هۆ دووریت بۆ من وانەی عەشقە خۆشەویستی بەرهەم دێنێ وەک ئازارە بە جەستەمدا گوزەر ئەکاو خەو لە چاوم ئەتۆرێنێ ئەم شەو دڵم نوقمی دووری و چرپە چرپی دەنگی تۆیە مەلی ڕوحم بێ قەرارە و لە ئاسمانی عەشقی تۆیە
ڕێبوار هەژار لەندەن Rebwar1983@hotmail.co.uk :::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
دڵم بێ تۆ دڵم بێ تۆ خەراباتە ژیان بێ مانا ئەبینێ لەگەڵ هەموو لێدانێکیا مردن مزگێنی بۆ دێنێ دڵم بێ تۆ بیابانە نەمامێک تێیا ناڕوێ دەریایەکە پڕ فرمێسک ئازار تێیا دێت و دەچێ دڵم بێ تۆ ئاسمانێکە پان و بەرین بێ ئەستێرە وەک تاوانبار بە بێ توانا بۆ جوانیەکەی تۆ ئەسیرە دڵم بێ تۆ وەک پایزە پەڕەی گوڵ هەڵدەوەرێنێ بەهار تێیا سەوز نابی گەر فەلەک تۆ لە من بسێنێ دڵم بێ تۆ وەک هەتیوە کەس دەست بە سەریا ناهێنێ باوەشی پڕ سۆزی دایەش مەگەر لە خەوا ببینێ دڵم بێ تۆ کێڵگەی غەمە تەنها خەفەت بەرهەم دێنێ هەتا ئاوا بە بێ تۆ بم مەحاڵە خەفەت واز بێنێ دڵم بێ تۆ کۆست کەوتو وە دایم ڕەنگی ڕەش ئەپۆشێ هیچ ڕەنگێکی ئاڵاو واڵا نەی توانیوەکە نەهێڵێ مەی بنۆشێ گوڵم گوڵم وەرە کە ئەزانی ئەمە وێنەی ڕاستی دڵمە با هێندە بە تەنیا نەبم چونکە دڵێک چاوەڕێمە تەمەن زۆر بێ وەفایە ئاگای لە خۆشەویستی نییە یەک چرکەش لە خۆی خۆش نابێ چونکە ڕووەو کۆتاییە باش بزانە لە بەهاری عیشقی مندا تۆ تەنها گوڵی منی وەرە لە چاوم دا جێگە داخە و تێر تێر بنو بە هێمنی با دڵم لێت بێخەم بێ و وا تێ بگا لە نزیکترین شوێنی منی ئەو کاتە منیش چاو لێک ئەنێم لە ناو شوشەکەی دڵی تۆ هەتا ژیان بەردەوام بێ کەسمان نەژین نە تۆ بێ من نە من بێ تۆۆۆۆ
ڕێبوار ههژار لهندهن هاوینی 2008 Rebwar1983@hotmail.co.uk :::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
دەپێم بڵێ!!!! دە پێم بڵێ با بزانم ئەو دڵەی تۆ نهێنی چی له خۆ گرتووە لە بێ بەختی عەشقی مندا ئە و ڕێگا سەختەت بۆ گرتووە؟؟ چونکە دڵت رێت پێ نادا نە بە چاو و نە بە زمان ووشەیەک نادرکێنی تا بۆت بکه م به هۆنراوه و له باخی خۆشەویستیماندا وەکو نەمامێک بیچێنی ئەگەر هەتا ئێستا لەگەڵ پایز بە چەشنی تۆ بدوامایە لە پایزی خۆی خۆش ئەبوو خۆشەویست پێ ئەوتم بە چەندین ئاوازو لایلایە کاتێک کە پێت ئەڵێم گوڵم لە خۆشیدا دڵم لە ئاسمانی تۆ دا ئە فڕێ بەڵام هێندە بێ وڵامە ووشەکانم نازانم چۆن لە فڕین خۆی ناکەوێ گەر چاوی تۆ وەک تیشکی خۆر سەرچاوەی ڕووناکی بوونایە لە ڕووناکیش بێ بەش ئە بووم چونکە هیچ سۆزێکی تۆ لە دڵە وە بۆ من نایە من وا هاتم وەک تێشکی خۆر دڵێک رووناک بکەمەوە لە ئاوێزانی غەمێکدا عەشقێکی نوێ جێکەمەوە لەکەناری ئارامیدا سوژدە بۆ عەشقی تۆ بەرم و دڵی خۆشم ژیرکەمەوە دە پێم بڵێ چۆن بتوانم تۆم خۆش بوێ کە پێم نە ڵیی خۆشم ئەوێی لە کاتێکا ئازار ترپەی دڵی گرتووم و بۆشایی ناو دڵمی ئەوێ ئاخر گوڵم ڕەنگ و ڕوخساری تۆزاویم وەک مانگە شەو بۆ تۆ ئەدوێ لەگەڵ هەموو ناو هێنانێکت بە چرپەوە دڵم ئەڵی تۆم خۆش ئەوێ بێ دەنگی و تێڕامانی تۆ وەک بورکانی ناو دەریا شەپۆل بۆ کەنارم دێنێ هەتا خەندەیەک لێوم ئەدوێنی سەد سووتان هانام بۆ دێنێ ئە پێنووسەی پێی ئەنووسم بێ پرسی من چەند وشەیەک بۆ تۆ ئەدوێ ئە گەر ئە مە باسی ئەو بێت هەزار لاپەڕەی بۆ بنووسی هەر پێت ناڵێ تۆم خۆش ئەوێ
ڕێبوار...... لەندەن بەهاری 2008 Rebwar1983@hotmail.co.uk
|