|
کۆچی
دوای ئه‌ندامێکی حیزبی دێمۆکراتی
کوردستان له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ڕۆژی
12ی به‌فرانبار 01/01/2009
مه‌حموود محه‌ممه‌د په‌نا ناسراو
به مام کوێخا مه‌حمود به هۆی نه‌خۆشییه‌وه مام
کوێخا پاش هاتنه سه‌ر کاری کۆماری
ئیسلامی زۆر چالاکانه له دژی رژیمی
کۆماری ئیسلامی
ته‌بلیغی ده‌کرد و پشت و په‌نای
تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
بوو . ئه‌و
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ک ئه‌ندامی
چالاکی حیزب وه وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی
هێزی به‌رگری دیفاعی له گه‌له‌که‌ی
ده‌کرد و لاوه‌کانی هانده‌دا که بچنه
سه‌نگه‌ری خه‌باته‌وه بۆ رزگارکردنی
خاکه‌که‌یان له ده‌ست داگیرکه‌رانی
کوردستانه‌وه. مام
کوێخا هه‌ر که ناوچه میلیتاریزه
کرا له لایه‌ن ڕژیمه‌وه
چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی کرده شان و
به ئاشکرا
هاته نێو تێکۆشه‌رانی دێمۆکرات
له هێزی موعینی ئه‌وکات و له زۆربه‌ی
چالاکیه‌کانی ناوچه‌ی ئالانی سه‌رده‌شت
باژارو ناوچه دا
چالاکی به‌رچاوی نواند‌و
زۆر ئازایانه له مه‌یدانی خه‌بات
دا بوو . مام
کوێخا له به‌ر چوونه سه‌ری ته‌مه‌نی
و
سه‌ختی تێکۆشان له شاخه‌کانی
کوردستان دا له سه‌ر بریاری خۆی و ته‌هیدی
حیزب مه‌جبوور بوو له ئاخری سالی 1364 واز
له پیشمه‌رگایه‌تی بێنێ و وک ئه‌ندام
له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
خه‌باتی بێ وچانی خۆی درێژه پێ
بدات . مام
کوێجا ئه‌وه‌نده دلسۆزی حیزبه‌که‌ی
بوو هه‌ر که به‌رنامه‌کانی ته‌له
فیزیۆنی کورد کاناڵ
و رادیۆی کوردستان
بلاو ده‌بوونه‌وه ئه‌و ته‌واوی
خه‌ڵکی ئاوی تێده‌گه‌یاند که
وختی به‌رنامه‌کانی حیزبی خۆشه‌ویستی
کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستانه به به‌رز
بوونه‌وه‌ی ده‌نگی رادیۆ ته‌له‌فیزیۆنه‌که‌ی
دڵی خه‌ڵکی ئاوای ده‌بوژانده‌وه . مام
کوێخا مه‌حموود تا سه‌ر به رێباری
حیزبی دێموکراتی کوردستان
وفادار مایه‌وه و زۆر به
سه‌رکه‌وتووی
توانی وه‌ک ئه‌ندامێکی دڵسۆز ئه‌رکه
نیشتمانیه‌کانی
به‌جێ بگێنێ . کۆچی
نابه‌وه‌ختی مام کوێخا بوو هۆی ناره‌حه‌تێکی
زۆری خه
ڵکی ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و به‌تایبه‌ت
گۆندی کانیه‌ره‌ش و ئاوایه‌کانی ده‌وروبه‌ری
.
ئێمه
وه‌ک به‌رێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ری سه‌رده‌شت
سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی
بنه‌ماڵه‌ی مام کوێخاو
هه‌موو که‌س و کاری و خه‌ڵکی ئاوای
کانیه‌ر‌ش و ته‌واوی ناسیاوانی مام
کوێخا ده‌که‌ین و خۆمان به‌شریکی خه‌می
له ده‌ست دانی ئه‌م تێکۆشه‌ره
ماندوینه‌ناسه ده‌زانین
و
به هیوای وه‌ده‌ست هێنانی ئاوات و
ئاره‌زوه‌کانی کوێخا مه‌حموود محمه‌د
په‌نا . روحی به به‌هه‌شتی به‌رین شاد
بێت .
|