|
به
ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح.س.سۆران
.
soransa@hotmail.com
تاران – 23/10/2708
بڵێی
" ئۆباما " ، نه‌بێته "
گووڕباچێڤ" ی ئامریکا
؟
له ناو چه‌ی موکریان ،
کاتێک منداڵ تازه پادهگرێ و " داره
داره" ده‌کا ، واته
هه‌ڵ دهستێته سه‌ر پا و بۆ جارگه‌لی
هه‌وه‌ڵ
به‌رێگه دا ده‌ڕوا ،
چون شلک و ساوایه و توانا و ئه‌زموونی
رێگه رۆێشتنیی به‌و چه‌شنه نیه
،
زۆر جار ده‌که‌وێ و هه‌ڵده‌ستێته‌وه
و له‌و کاتانه‌دا ، دایک و باوکی
ئه‌و منداڵه و ئه‌وانه‌ی لهوێنهن
،
به دابی کوردی ناوچه‌ی موکریان
ده‌ڵێن " ئه‌ڵڵا
و ورمان
، له
جێی نه‌رمان !"، که به‌م چه‌شنه
منداڵه‌که تێ ده‌گه‌یێنن " ده‌زانین
له‌م رهێگه رۆیشتهنهدا ده‌که‌وی
، به‌ڵام
خۆزگه "ئه‌ڵڵا " یارمه‌تی بدا
وکاتێ که‌وتی، له جێگه‌ی ره‌ق و ته‌ق
نه‌که‌وی ، به‌ڵکه له جێگه‌ی نه‌رمان
بکه‌وی ، تا شپرزه ، بریندار و شه‌که‌ت
نه‌بی .
دیاره
هێشتا ڕاده‌ربرینی ورد سه‌باره‌ت به
به‌رێز " ئۆباما" ، سه‌رۆک کۆماری
وڵاته یه‌ک گرتوه‌کانی ئامریکا زۆر
زۆر زوه
و مرۆڤ ده‌بێ ده‌رفه‌تی پێ بدرێ
له مه‌یدانی تاقیکاری ( ئازمایش
دان) دا خۆی نیشان بدا ، به‌ڵام
من به نۆبه‌ی خۆم زۆر جاران ، وه‌ک
"به‌ر کۆڵ" له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم
" ئه‌ڵڵا
و ورمان ،
له جێی نه‌رمان " . چون به
بۆچوونی من ، رێبه‌ری وڵاتێکی وا مه‌زن
و زلهێزی جیهانی ، وه‌ک وڵاته یه‌ک
گرتوه‌کانی ئامریکا ، مرۆڤی زۆر کارامه
و به
ئهزموونتری ده‌وێ ، هه‌ر چه‌ند ئه‌وه‌ش
باش ده‌زانین
رێزدار " ئۆباما " به‌ش خۆی ئه‌زموونی
کاری رامیاریشی هه‌یه ، به‌ڵام ره‌نگه
هێشتا بۆ به ئه‌ستۆ گرتنی کارێکی وا
گرنگ بۆ ئه‌و، توزێک
زو بێ ؟ .
دیاره
وه‌ک بیستوومانه و به ویته‌ی
ئاوایی ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه ، به چه‌شنی دێمۆکڕاتیک
،له ئامریکا
به‌ڕێوه چوه و دیاریشه خه‌ڵکی
ئامریکا ئه‌و به‌ڕێزه له
من باشتر ده‌ناسن و کورد
کوته‌نی "مه‌زه‌ننه‌ی بازاڕ زۆر
باشتر ده‌زانن " ، به‌ڵام
بڵێی ئه‌گه‌ر رێزدار "ئۆباما " له
درێژه‌ی کاره‌که‌ی دا بگلێ ، نه‌بێته
" گووڕباچێڤ" ی ئامریکا و داروبه‌ردی
ئه‌و وڵاته له سه‌ر خۆی بمێنێ ؟ ئه‌گه‌ر
وابو ، ئه‌و کاته کوردی باشوور دبێ چۆن
و چی بکا ؟؟؟
هه‌ر چۆن بێ ، ئاواته خوازم
رێزدار " ئۆباما" ، بتوانێ وه‌ک سه‌رۆک
کۆماری زلهێزی سه‌ره‌کی جیهان
، ئاشتی و مافی مرۆڤ بۆ خه‌ڵکی گیتی ( به
تایبه‌ت گه‌لی کوردی به‌ش خوراو )
دابین بکا و
به‌خته‌وه‌ری بۆ خه‌ڵکی ئامریکا به
دیاری بهێنێ .
پێویسته
به تایبه‌ت کورد له‌م قۆناغه‌دا ،
وریاتر و گوێ قوڵاغ بێ .
|