|
پیاو
سالاری و ژن سالاری .؟. پێشه‌کی
یه‌کی کوورت
: کێشه‌کانی
مرۆڤ زۆرن به‌ڵام بۆهه‌ریه‌کێکیشمان
به‌پێی ڕۆشنبیری و شاره‌زایی و ته‌مه‌ن
جیاوازن و ئاریشه‌کان له‌یه‌کێکه‌وه
بۆ یه‌کێکی تر ده‌گۆڕدرێن و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌کان
بێ سنورن و هه‌تا ئاده‌میزاد بوونی هه‌بێت
له‌سه‌ر گۆی زه‌وی کێشه‌کانیش بوونیان
هه‌یه . ئه‌وه
کارێکی سروشتیی یه هه‌موو بوونه‌وه‌رانی
هه‌ستیاری جیهان به‌تایبه‌ت مرۆڤ ته‌نگووچه‌ڵه‌مه‌یان
هه‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌خت و جێی
تێڕامان و کارکردنه ئه‌وه‌یه کێشه‌کانی
مرۆڤی هه‌ستیاری نائاسایی ببینرێت و
کار‌و چاره‌سه‌ری بۆ بکرێت .
مرۆڤی
ئاسایی یان سروشتی کێشه‌ی ڕامیاری و
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری هه‌یه به‌ڵام
کێشه‌ی مرۆڤی نائاسایی نادیاره‌و سه‌خت
و دژوواره ده‌بێت کاری بۆ بکرێت و
خوێندنه‌وه‌و هه‌وڵدان و به‌دواداچوونی
بۆ بکرێت چونکه ئاده‌میزادی ناسروشتی
وه‌کو منداڵ که‌م زمانه و ناتوانێت هه‌موو
ئاریشه‌کانی یان هه‌موو ئازاره‌کانی
ناخی خۆی به‌ڕوونی ده‌ربڕێت
.
پیاو
سالاری و ژن سالاری
:
به‌وواتایه‌کی
ڕوونتر ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بریتی
یه له که‌ڵه‌گایی و دڕنده‌یی و نایه‌کسانی
ئاده‌میزاد به‌رامبه‌ر خۆی چونکه هه‌ردوو
ده‌سته‌واژه‌که کار‌و کاردانه‌وه‌و
به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتێکی
خراپ و سه‌قه‌تن . ئه‌م دوو چه‌مک و
ڕێبازه یان ئه‌م دوو سیستم و کلتوره
ئیتر مرۆڤ خۆی چی لێناوده‌نێت ئازاده
به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که‌من دڵنیام
له‌هه‌رکوێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا ئه‌گه‌ر
ته‌نها ژن ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت یان ته‌نها
پیاو ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره‌و ئاریشه‌یه‌و دوای چه‌ند
ساڵێک له‌و کلتورو ژیان و تاقیکردنه‌وه‌یه
ئاده‌میزاد ده‌بێت باجه‌که‌ی بدات
چونکه ئه‌م جۆره کردار‌و ڕه‌فتاره
ڕێبازی خۆسه‌پاندن و تاکڕه‌ووی ده‌خاته
ناو کۆمه‌ڵگاو خێزان و فه‌رمانگه‌و ده‌سه‌ڵات
و قوتابخانه‌و .. هتد . بۆیه ئه‌م جۆره
کار‌و یاسا‌و کلتوره چه‌وساندنه‌وه‌و
شکاندنی که‌سایه‌تی مرۆڤ به‌رامبه‌ر
مرۆڤ خۆیه‌تی بۆیه ڕه‌فتارو کلتوری
کارێکی خراپه . نمونه‌ی ئه‌وه‌م له‌به‌رده‌ستدایه
که‌ئه‌م جۆره کلتورو ڕێگه‌یه هه‌ڵه‌یه‌و
ده‌بێت باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ش هه‌مان
کۆمه‌ڵگا بیدات . آ/
کۆمه‌ڵگای کورده‌واری :
ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه جۆره کۆمه‌ڵگایه‌که
پیاو تێیدا باڵا ده‌سته‌و پیاویش تێیدا
سالار‌و نه‌جیب و خانه‌دانه‌و ته‌نها
ئه‌و وه‌کو باوک و براو مێرد بڕیار به‌ده‌سته
له‌ژیانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریداو
خۆیان به خاوه‌ن و شوانی ژنان و
منداڵان ده‌زانن و خۆیان بڕیاری کاته‌کانیان
ده‌ده‌ن له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی
ماڵدا یان به‌گشتی له‌ژیانی خیزانی و
کۆمه‌ڵگایی و ده‌سه‌ڵاتییدا پیاو
بڕیار به‌ده‌سته‌و جێگه‌ی شه‌رمه ئه‌گه‌ر
پیاو پرسیار یان سه‌رنجێک له‌ئافره‌ت
وه‌ربگرێت و ئافره‌تان له‌هه‌موو
بواره‌کانی ژیانیدا له‌دوواوه‌ن بۆیه
باجه‌که‌یمان داوه به قێزه‌ونترین
کێش و قورسایی که‌ئه‌ویش ژن و خوشک و
دایک کووشتنه که‌ئه‌مه کار‌و په‌ڵه‌یه‌کی
هێنده ڕه‌ش و ناشرینه به‌نێوچه‌وانی
میلله‌تی کورده‌وه مرۆڤی ژیر شه‌رم
ده‌کات له‌م جۆره ڕه‌فتارو کلتوره
که‌جیاوازیت بۆ دروست بکات به به‌راورد
له‌گه‌ڵ ئاستی کاره مرۆیی یه باشه‌کانی
جیهان و ده‌سه‌ڵات و نه‌ته‌وه پێشکه‌وتووه‌کاندا
. کووشتن و خۆسووتانی ژنان یه‌کێکه له‌گه‌و‌ره
هۆکاره‌کانی ئه‌م کلتوره‌و خۆسه‌پاندنی
پیاوانه به‌سه‌ر ژناندا . باڵاده‌ستی
پیاو له‌کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا له‌هه‌موو
بواره‌کانی ژیاندا دیاره بۆ وێنه له‌ده‌سه‌ڵات
و خێزاندا به‌زه‌قی دیاره . ب/
کۆمه‌ڵگای سویدی
: ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه جۆره کۆمه‌ڵگایه‌که
ژن تێیدا باڵا ده‌سته‌و ژنیش تێیدا
سالار‌و نه‌جیبه‌و ته‌نها ئه‌و بڕیار
به‌ده‌سته له‌ماڵ و خێزاندا وه‌هه‌روه‌ها
ئه‌و بڕیاری پێکه‌وه ژیان و جیابوونه‌وه
ده‌دات و خۆی بڕیاری کاته‌کانی چوونه
ده‌ره‌وه‌و هاتنه‌وه‌ی ماڵ و خۆی خاوه‌نی
ئازادی تاکه که‌سی خۆیه‌تی چونکه ده‌سه‌ڵات
و پۆلیس و پارله‌مانی سویدی به‌رگری له‌و
ئازادیی یه‌ی لێده‌کات . بۆیه کۆمه‌ڵگای
سویدی باجه‌که‌یان زۆر به‌خراپی داوه
فه‌رموون له‌م چه‌ند خاڵانه‌ی
خواره‌وه‌دا باسی ده‌که‌ین : 1/
جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق به‌ڕێژه‌یه‌کی
زۆر به‌رز هه‌یه له‌ووڵاتی سویددا
بێجگه له‌ژن و مێرد منداڵیش زه‌ره‌رمه‌ندی
یه‌که‌من باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن له‌م
کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا . 2/
ته‌نیایی و نه‌خۆشی ده‌روونی و
خۆکووشتن له‌ناو ژناندا به‌ڕێژه‌یه‌کی
به‌رزه له‌چاو ووڵاتانی تردا . 3/
پیاوانی سویدی له‌ژماره‌یه‌کی هه‌ڵکشاودا
له‌م ساڵانه‌ی دوواییدا به‌تایبه‌ت له‌ته‌مه‌نی
په‌نجاوه ده‌چن له‌ده‌ره‌وه‌ی
ووڵاتی خۆیان و له‌شوێنێکی تردا ژن ده‌هێنن
وه‌کو ووڵاتانی ( ئه‌فریقا ، کۆریا ،
فلپین ، تایوه‌ن ، ئه‌مریکای باشوور‌و ..
هتد . ) . به‌م جۆره ژن هێنانه‌ی پیاوانی
سویدی له‌ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای خۆیان
پاڵه‌په‌ستۆیه‌ک ده‌خه‌نه سه‌ر که‌سایه‌تی
و باری ده‌روونی ئافره‌تانی سویدی و
ناجێگیرییان . گه‌نجان و کوڕانی سویدیش
زۆربه‌یان حه‌زده‌که‌ن په‌یوه‌ندییان
له‌گه‌ڵ کچانی بێگانه‌دا ببه‌ستن وه‌کو
کچانی ( کورد ، فارس ، عه‌ره‌ب ، تورک ،
سریانی و .. هتد . ) . ئه‌مه‌ش کاری خراپ ده‌کاته
سه‌ر که‌سایه‌تی و باری ده‌روونی
کچانی سویدی . 4/
جگه‌ره کێشان و بیره خواردنه‌وه
یان تلیاک کێشان له‌ناو ژنانی سویددا به‌ڕێژه‌یه‌کی
به‌رز هه‌یه هۆکه‌یشی
ته‌نهایی و ناڕه‌حه‌تی و خراپی باری ده‌روونی
یه . هۆی
سه‌ره‌کی ئه‌و ته‌نهاییه‌شه که‌زۆربه‌یان
ئاژه‌ڵێکیان له‌ماڵه‌وه ڕاگرتووه
وه‌کو سه‌گ یان پشیله بۆهاوده‌می و
ئاوه‌دانی خۆیان له‌ته‌نهایی چونکه
بێجگه له‌ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه له‌باری
په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و تێکه‌ڵ
بوون به‌یه‌کتری و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ
بێگانه زۆر لاوازن . ده‌مه‌وێت
له‌م ووتاره‌دا ئه‌وه بڵێم که‌به‌گشتی
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دوێم و به‌گشتی
شیکاری و لێکۆڵینه‌وه‌م بۆ ئه‌م باره
ناهه‌موواره کۆمه‌ڵایه‌تی یه
کردووه بۆیه که‌کوردێک ئه‌م ووتاره
ده‌خوێنێته‌وه تووشی سه‌رسووڕمان نه‌بێت
و نه‌ڵێت : من ژنی سویدیم هه‌یه‌و به‌خته‌وه‌رم
و هه‌موو کاره‌کان به‌ڕای هه‌ردووکمان
ده‌یکه‌ین و که‌س که‌ڵه‌گا نی یه له‌ماڵه‌وه
. من ده‌زانم خیزان هه‌یه زۆر ئاسووده‌ن
و که‌سیش له‌ماڵه‌وه که‌ڵه‌گا نی یه
و هه‌موو کاره‌کان به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردولا
ده‌بێت به‌ڵام من به‌گشتی له‌سه‌ر ئه‌م
بابه‌ته ده‌دوێم و قسه له‌سه‌ر که‌مینه
ناکه‌م به‌ڵک و له‌سه‌ر زۆرینه ده‌دوێم
بۆیه به‌ڕای من ده‌بێت هه‌موو فه‌رمان
و ڕه‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وته‌کان له‌پێکه‌وه
ژیان و له‌پێکه‌وه کارکردن‌دا ده‌بێت
به‌پرس و ڕاوو بۆچوونی هه‌ردولا بێت نه‌ک
ته‌نها پیاو بێت یان ژن . ئه‌م ووتاره
باس له‌خێزانی به‌خته‌وه‌رو یه‌کسانی
ناو خێزان ناکات به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه
باس له‌وانه ده‌کات که‌گرفتی مێشک ڕه‌قی
و ده‌مار گرژی پیاو یان ژنیان هه‌یه له‌ناو
خێزانه‌که‌یان و کار‌و کاردانه‌وه‌ی
خراپیان هه‌یه بۆسه‌ر خێزان و کۆمه‌ڵگاکه‌یان
.
له‌کوردستان
ژن چه‌وساندنه‌وه له سویدیش پیاو
: *
به‌ڕاستی له‌کوردستاندا به‌زه‌ییم به‌ئافره‌تاندا
دێته‌وه به‌تایبه‌ت ناوچه‌نشینانی
کشتووکاڵی و ئاژه‌ڵداری ده‌ره‌وه‌ی
سنوری شاره‌کان که‌بریتین له‌گوندنشینانی
کوردستان چونکه زۆربه‌ی زۆری کاره‌کانی
ڕۆژانه‌یان ئافره‌تان ده‌یکه‌ن وه‌کو
: ئاژه‌ڵ دۆشین ، نان کردن ، ئاوهێنان ،
جل شتن ، ماڵ خاوێن کردن ، خواردن ئاماده
کردن ، قاپ شتن ، منداڵ شتن ، میوان به‌ڕێکردن
، نیوه‌ی زیاتری کاری کشتووکاڵی که‌چاندن
و بژارو ده‌سکه‌نه‌و دوورینه‌وه‌و ..
هتد . به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو کار‌و فه‌رمانه‌ی
ڕۆژانه که‌ئافره‌تی کورد ده‌یکات و
زۆر هیلاکیش ده‌بێت هێشتا مافی ئازادی و
ڕاده‌ربڕینیان زۆرکه‌مه‌و ته‌نانه‌ت
گفتووگۆی ئاساییان سنورداره‌و زۆربه‌ی
بڕیاره‌کان و چاره‌نووسی خێزان هه‌مووی
به‌ده‌ست پیاوه‌وه‌یه . به‌ڵام لێره‌دا
وه‌کو نمونه گوند‌و ناوچه‌ی
کشتووکاڵیم هێناوه‌ته‌وه له‌نووسینه‌که‌مدا
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیش و کاری ڕۆژانه‌یان
زیاتره ده‌نا چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان
له‌شاره‌کانیشدا هه‌یه به‌ڵام ڕێژه‌که‌ی
که‌متره له‌چاو گوندنشیناندا .
*
له‌سویدیش به‌زه‌ییم به‌پیاواندا
دێته‌وه
چونکه له‌و ووڵاته‌دا ژن سالاری یه‌و
ماف و بڕیار‌و ژیانی خێزانی و پێکه‌وه
ژیان و جیابوونه‌وه‌و خۆشی و ناخۆشی له‌ده‌ست
ژناندایه . مافی ئافره‌تان و ژنان له‌ووڵاتی
سوید ئێجگار زۆره‌و هاوکێشه‌یه‌کی
لاسه‌نگی دروست کردووه له‌و ووڵاته‌دا
ئه‌مه‌ش وای کردووه زۆربه‌ی پیاوانی
ئه‌م ووڵاته نیگه‌ران بن و نایه‌کسانی
ببینن له‌ده‌سه‌ڵاتی پۆلیس و پارله‌مان
و میری سویددا له‌ڕاستیشدا وایه چونکه
ئه‌وه‌م به‌چاوی خۆم بینیووه‌و
ساڵانێکی زۆره له‌ووڵاتی سوید بوونم
هه‌بووه‌و ژیاوم . ده‌رئه‌نجامی کۆمه‌ڵێ
پرسیار‌و وه‌ڵام و ووتن و گوێ لێبووندا له‌ده‌می
کۆمه‌ڵه که‌سانێکه‌وه که‌خۆیان
خێزان و ژن و پیاوی کورد‌و سویدین ڕێژه‌یه‌کمان
ده‌ستکه‌وتووه که‌شایانی باسکردنه
له‌بابه‌ت جیاوازی کلتورو ئاین و ڕه‌فتارو
مۆراڵی مرۆڤه‌کانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت
بۆیه به‌باشم زانی و بۆسوود لێوه‌رگرتن
له‌م بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تی و گرنگه
ئه‌م چه‌ند دێڕه بنووسم . بڕواتان
هه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ی ئافرتانی له‌سوید
ده‌سه‌ڵاتدارو بڕیارده‌رو مافی ژن
سالارییان هه‌یه به‌سه‌ر پیاواندا
پیاوانی کورد خۆیان ئه‌و دسه‌ڵات و توڕه‌بوون
و بڕیاره‌یان نی یه به‌سه‌ر ژن و
ئافره‌تانی کورد له‌سویدو له‌کوردستاندا
. له‌ووڵاتی سوید به‌ته‌واوی مێینه
یان ژن سالاری یه وه‌کو کوردستان که‌چۆن
پیاو یان نێرینه سالاری یه . ئه‌وپیاوه
کوردانه‌ی ژنی سویدییان هه‌یه‌و له‌ووڵاتی
سویددا ده‌ژین ده‌بێت زۆر به‌سه‌برو
هێمن و گوێگربن به‌رامبه‌ر ژنه‌کانیان
هه‌ربۆیه زۆر زوو جیابوونه‌وه دروست
ده‌بێت له‌نێوانیاندا ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن
یان گوێ ڕایه‌ڵی ژنه‌کانیان نه‌بن . به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و پیاوه سویدییانه‌ی که ژنی کورد
یان ژنی ڕۆژهه‌ڵاتییان هه‌یه به‌خته‌وه‌رترن
له‌پیاوانی تر‌و ئه‌گه‌ر کێشه‌یشیان هه‌بێت
دره‌نگتر جیاده‌بنه‌وه له‌یه‌کتری .
ئه‌و ئافره‌ته کوردانه‌ی مێردی
سویدییان هه‌یه‌و له‌ووڵاتی سویددا ده‌ژین
پێده‌چێت به‌خته‌وه‌رتربن له‌ژنانی
تر له‌ژیانی ڕۆژانه‌یانداو ده‌ڵێن :
پیاوی سویدی له‌هه‌موو بارێکه‌وه
باشتره له‌پیاوی کورد‌و ڕۆژهه‌ڵاتی
چونکه : 1/
ده‌زانێت خۆشه‌ویستی بکات و خۆشه‌ویستی
ببه‌خشێت به‌ئافره‌ت و ده‌ری ببڕێت به‌رامبه‌ر
ژنه‌که‌ی یان هاوڕێکه‌ی . 2/
کاری ژن و مێردی به‌تایبه‌ت پێکه‌وه
بوون ( سه‌رجێگه / جنس ) باشتر ده‌زانێت
وه‌کو له‌پیاوی کورد یان پیاوی ڕۆژهه‌ڵاتی
. 3/
هێمن و له‌سه‌رخۆیه له‌گه‌ڵ ماڵ و
منداڵ دا . 4/
باوه‌ڕی ته‌واوی به‌ژن و به‌مافی ژنان
هه‌یه . 5/
سۆزبه‌خش و هێمن و میهره‌بانه به‌رامبه‌ر
به‌ئافره‌ت . ئه‌مه
ڕاوو بۆچوونی ڕێژه‌یه‌کی به‌رزی ئه‌و
ژن و ئافره‌تانه‌یه که‌هاوسه‌ره‌کانیان
یان هاوڕێکانیان پیاوی سویدین . له‌هه‌مان
کاتدا ڕاوو بۆچوونی ئه‌و پیاوه
کوردانه‌ی که پێشتر یان ئێستا ژنه‌کانیان
یان هاوڕێ ژنه‌کانیان سویدین به‌م جۆره‌یه
: 1/
هه‌تا بڵێی توڕه‌و تڕۆو لووت به‌رزو له‌خۆبایین
. 2/
کاری ژن و مێردیی یان سه‌ر جێگه‌یی ( جنس
) باش ده‌زانن به‌ڵام خۆشه‌ویستی و سۆز
نازانن و هۆگری ته‌نها یه‌ک پیاو نا‌بن . 3/
حه‌زده‌که‌ن خۆیان بڕیاربده‌ن و ده‌سه‌ڵاتی
یه‌که‌م بن له‌ماڵه‌وه‌دا چونکه
ئه‌وه‌ی پاڵپشت و هانده‌ریانه و به‌رگرییان
لێده‌کات پارله‌مان و پۆلیس و یاسای
ووڵاتی سویده . 4/
ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌میان هه‌یه که‌بزانن
خواردن ئاماده‌بکه‌ن له‌ماڵه‌وه
زۆربه‌یان خواردنی ئاماده‌کراو ده‌کڕن
وه‌کو هه‌مبه‌رگرو پیتزا . 5/
خۆیان بڕیاری ژیانیان به‌گشتی و چوونه
ده‌ره‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماڵه‌وه
ده‌ده‌ن که‌متر گوێ ڕایه‌ڵی پیاوه‌کانیانن
.
به‌ڕای
من پێکه‌وه ژیانی دوو ئاده‌میزاد که‌جیاوازن
له‌کلتورو ئاین و سیستمی ژیانیی و ڕه‌فتارو
مۆراڵ و هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئاسان نه‌بێت و ئه‌و جۆره ژیانه‌ش
کاتێکی زۆر یان بۆ چه‌ند ساڵێک به‌رده‌وام
نه‌بێت چونکه ده‌بینین له‌زۆربه‌ی
ووڵاتانی ئه‌وروپاو به‌تایبه‌ت له‌سویددا
په‌یمانی ژن و مێردی یان بڕیاری پێکه‌وه
ژیان ماوه‌یه‌کی زۆر کوورته .
له‌ڕاستیدا
من له‌گه‌ڵ هیچ کامێکیان نیم و هیچیان
په‌سه‌ند ناکه‌م نه‌وه‌ک پیاوانی
کوردستان و نه‌وه‌ک ئافره‌تانی ووڵاتی
سویدیش چونکه خودای مه‌زن مرۆڤی به‌یه‌کسانی
دروست کردووه . توڕه‌بوون و گرژی مرۆڤ
یان بڕیاردان و که‌ڵه‌گایی و خۆسه‌پاندن
له‌ناو خێزان و له‌شوێنی تردا ئه‌و
جۆره ڕه‌فتاره خراپانه‌ی ئاده‌میزاد
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپیی په‌روه‌رده‌ی
منداڵی و کار‌و کاردانه‌وه‌ی له‌باری ده‌رونی
مرۆڤ له‌گه‌وره‌ییدا یان ڕۆشنبیریی به‌خێوکه‌ر
یان دایک و مامۆستای قوتابخانه‌و ئاووهه‌وای
خێزان و باری ئابووری و .. هتد . ئه‌م
هۆکارانه ڕاسته‌وخۆ کار له په‌روه‌رده‌و
چاک و خراپی هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ ده‌که‌ن
نه‌ک له‌سه‌دا سه‌د 100% به‌ڵکو به‌ڕێژه‌یه‌کی
به‌رز کاردانه‌وه‌ی باش و خراپی ده‌بێت
له‌ده‌روونی ئاده‌میزاددا . کێشه
کۆمه‌ڵاییه‌تی یه‌کان و کێشه‌کانی تری
که‌په‌یوه‌ستن به‌مرۆڤه‌وه هه‌ندێکی
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی له‌دایک بوونی
مرۆڤ و مرۆڤایه‌تییه‌وه هاتووه هه‌ندێکی
تریشی له‌دووای دروست بوون و پێشکه‌ووتنی
ته‌کنه‌لۆجیاو پێداویستی زۆری ئاده‌میزاده‌وه
دروست بووه چونکه هه‌تا ته‌کنه‌لۆجیا
پێش بکه‌وێت پێداویستی یه‌کانی ئاده‌میزادیش
پتر ده‌بێت و کێشه‌کانیش زۆرتر ده‌بن
. ئه‌گه‌ر باس له‌کێشه‌ی ئاده‌میزاد
بکه‌ین ده‌تووانین بڵێین له‌هه‌رکوێ
یه‌کی ئه‌م جیهانه بگه‌ڕێیت که‌مرۆڤت
بینی ته‌نگووچه‌ڵه‌مه‌ش ده‌بینیت
چونکه هه‌موو مرۆڤه‌کانی سه‌رگۆی زه‌وی
کێشه‌یان هه‌یه به‌ڵام کێشه‌کان له‌شوێنێکه‌وه
بۆ شوێنێکی تر‌و له‌مرۆڤێکه‌وه بۆ
مرۆڤێکی تر جیاوازن . به‌ڵام به‌وواتایه‌کی
تر ده‌توانین به‌کێشه ئاسایی یه‌کانی
که‌هه‌موو مرۆڤایه‌تی هه‌یانه بڵێین
ته‌نگووچه‌ڵه‌مه‌ی سروشتین چونکه هه‌ندێکیان
دووای چاره‌سه‌رکردنیان ده‌بنه هۆی
باشتربوونی ژیانی ئاده‌میزادو و ژیانیش
بێ کێشه‌کان و ته‌گه‌ره‌کان یان بێ ڕکه‌به‌ریی
و به‌رهه‌ڵستکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ یه‌کتری
پێشکه‌ووتن و به‌رده‌وام بوون
دروست نا‌بن . ئه‌گه‌ر باس له‌کێشه‌کانی
مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی بکه‌ین زۆرن له‌وانه
: 1/
کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان یان مرۆیی
یه‌کان به‌هه‌موو جۆره‌کانی یه‌وه
وه‌کو : خۆشه‌ویستی و ژیانی هاوسه‌ری و
پێکه‌وه ژیان ، ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه
، ڕق و کینه‌و شه‌ڕو ڕکه‌به‌ریی یه‌کان
، کێشه‌ی منداڵ و لێپرسراوێتی دایک و
باوک به‌رامبه‌ری و .. هتد . 2/
کێشه‌ی ڕامیاری نێوان ده‌سه‌ڵات و تاک
یان کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵات که‌بریتین له
: ئازادی و مافی تاک و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری
. 3/
کێشه‌ی ئابووری و نیشته‌جێبوون و ده‌رامه‌تی
مرۆڤ و ئاستی ژیانی تاک و کۆمه‌ڵگا له‌چاو
به‌رهه‌م و بودجه‌ی ووڵات و نایه‌کسانی
. 4/
کێشه‌ی
ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگیی و تێگه‌یشتنی
مرۆڤ . باشترین
ڕێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م که‌ڵه‌گایی
یه مرۆڤ سالاری و مرۆڤ دۆستی یه . ئاده‌میزادی
ژیر‌و وردبین و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزو
ڕۆشنبیری یان ئاده‌میزادێک که مافی
مرۆڤ و یه‌کسانی و ئازادی و نانی به‌ده‌ست
هێنا بۆ خێزان و گه‌له‌که‌ی خوێندن و
بڕوانامه‌و خۆڕۆشنبیرکردنی کرده به‌رنامه‌ی
ژیان ئه‌وه ئه‌و ڕێبازه سه‌رچاوه‌ی
ئاسان بوونی له‌یه‌ک حاڵی بوون و پێکه‌وه
ژیانه . خوداوه‌ندی
میهرو سۆز‌و گه‌وره‌یی ئاده‌میزادی هه‌موو
وه‌کو یه‌ک چ نێر‌و چ مێ هه‌ردوولا وه‌کو
کاره‌کته‌رێکی جوان و هۆشمه‌ند له‌سه‌ر
شانۆی ژیان بۆ خۆشه‌ویستی و به‌رده‌وام
بوونی تاڵی و شیرینییه‌کانی ئه‌م گه‌ردوونه
پان و به‌رینه دروست کردووه . ژیانیش
وه‌کو دیاریه‌ک و مرۆڤبوونیمان وه‌کو
دیاری یه‌کی تر پێ به‌خشراوه ده‌بیت
به‌هه‌ردوولا وه‌کو ژن و پیاو ڕێزی
لێبگرین چونکه مه‌زنی خودا له جوانی
و گه‌وره‌یی مرۆڤدا ده‌رده‌که‌وێت .
هه‌موو زانست و زانایانی جیهان به‌م هه‌موو
پێشکه‌ووتنه‌وه نه‌یتووانیووه
نینۆکی مرۆڤێک یان تاڵه موویه‌ک دروست
بکه‌ن که‌چی بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌رکێک
بکێشین خۆمان وه‌کو مرۆڤ به‌جوانترین
شێوه دروست بووین .. !! .. ئه‌مه به‌ڵگه‌ی
دروستکه‌رێکه یان خوداوه‌ندێکی مه‌زنه
ده‌بێت هه‌ستی پێبکرێت . ئێمه‌ی ئاده‌میزاد
چه‌نده مه‌زن و جوانین هێنده‌ش ناسک و
لاوازین بۆیه ده‌بێت هه‌ردوولا ڕێز له‌یه‌کتر
بگرین و یه‌کترمان خۆش‌بووێت بۆ ئه‌وه‌ی
ژیان به‌ردوه‌ام بێت
. بۆیه
به‌ڕای من ده‌بێت هه‌موو فه‌رمان و ڕه‌فتارو
هه‌ڵسوکه‌وته‌کان له‌پێکه‌وه ژیان
و له‌پێکه‌وه کارکردن‌دا ده‌بێت به‌پرس
و ڕاوو بۆچوونی هه‌ردولا بێت نه‌ک ته‌نها
پیاو یان ژن چونکه خوای گه‌وره که‌دروستی
کردووین که‌سی زاڵ نه‌کردووه به‌سه‌ر
که‌سدا ته‌نها مرۆڤ خۆی ده‌توانێت به‌ڕه‌ووشتی
به‌رزو ڕۆشنبیری و پێکه‌وه ژیانی ساده‌و
مرۆیانه خۆی به‌باشی نمایش بکات . م
. حه‌مید عه‌زیز Hamid773@hotmail.com
|