|
به‌ڕێوه‌چوونی
سمیناری دووی‌رێبه‌ندان له وڵاتی
سوئێد
رێکه‌وتی
17ی ژانویه‌ی 2009،
کاتژمێر 14:30 دوای نیوه‌ڕۆ، له شاری
ئوپلاندوێسبی هه‌ڵکه‌وتوو
له باکووری شاری ستوکهۆڵم‌ی
پێته‌ختی وڵاتی سوئێد، سمینارێک له
لایه‌ن کۆمیته‌ی حیزبی
دێموکراتی کوردستان له‌م وڵاته‌دا، بۆ
رێزگرتن له دووی‌ڕێبه‌ندان، ساڵرۆژی
دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سمیناره‌که
سه‌ره‌تا به خوێندنه‌وه‌ی
سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ره‌قیب له
لایه‌ن کاک عومه‌ر گه‌ردی
و کاک قادر قوربانی و تێکرای به‌شداربووان
و ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگیی بۆ گیانی
پاکی شه‌هیدانی رێگای رزگاریی کوردستان
ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان
کاک محه‌ممه‌د ئیسماعیلی وێرای
پیرۆزبایی کردنی ئه‌م ڕۆژه مه‌زن و
پیرۆزه‌ی
گه‌له‌که‌مان، به نوێنه‌رایه‌تی
کۆمیته‌ی سوئێدی حیزبی دێموکراتی
کوردستان به گه‌رمی به‌خێرهاتنی
به‌شداران و نوێنه‌ری حیزب و ڕێکخراوه
سیاسی‌یه‌کانی کوردستانی و
به تایبه‌ت نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان کرا و له سه‌ر گرینگی پێک هێنانی
سمینارێکی له‌م چه‌شنه و گرینگی ڕۆژی 2
ی ڕێبه‌ندان بۆ به‌شدارن قسه‌کرا.
له‌م
سمیناره‌دا کۆماری کوردستان له زۆر
باره‌وه که‌وته به‌رهه‌ڵسه‌نگاندن
و
شی‌کردنه‌وه،
و وه‌ک یه‌که‌م کۆڕگێڕی ئه‌م سمیناره‌ش
به‌رێز دوکتور بورهان- ئا-
یاسین
باسێکی به‌پێزی له‌ژێر ناوی'' کۆماری
کوردستان له سیاسه‌ت و
پێوه‌ندییه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا''
پێشکه‌ش کرد، به‌رێزیان وێرای ئاماژه
به
چۆنیه‌تی
درووست بوونی کۆماری کوردستان و کار و ئه‌رکه‌کانی
کۆماری کوردستان، باسی
له
کۆمه‌ڵێک ده‌سکه‌وتی مه‌عنه‌وی کۆمار
و جێی کۆماری کوردستان له مێژوو دا کرد
و
ئاوڕێکی
چڕوپڕی له سیاسه‌تی به‌رێوه‌به‌ری
کۆماری کوردستان دایه‌وه و له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
قۆناخه‌کانی پێکهاتنی کۆماری کوردستان
و تێکشکانی کۆماری کوردستانی هه‌ر
له
دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی
کورد ( ژ ک) و دواتریش حیزبی دێموکراتی
کوردستان
و کۆمار و هێزه‌کانی موته‌فه‌قین له
ئێران‌دا به وردی باس
کرد.
کۆڕگێڕێکی
دیکه‌ی
سمیناره‌که به‌رێز دوکتور ئازاد
حیکمه‌ت بوو که باسه‌که‌ی خۆی له‌ژێر
ناوی
'' هۆکاره
ناوخۆییه‌کانی دامه‌زران و رووخانی
کۆماری کوردستان'' پێشکه‌ش کرد،
باسێکی
تێروته‌سه‌لی له سه‌ر شێوه‌ی دامه‌زرانی
کۆماری کوردستان و هه‌روه‌ها
هۆکاره‌کانی
تێک ڕووخانی کۆماری به وردی و به پێی
چه‌ندین به‌ڵگه بۆ به‌شداران
باس
کرد و ده‌سه‌ڵاتی کۆماری وه‌ک سیسته‌مێکی
نوێ له هه‌ل‌ومه‌رجی ئه‌و کاتدا به
شێوه‌یه‌کی
زانستیانه وه‌سف کرد و ده‌سکه‌وته‌کانی
کۆمار و شێوه‌ی کاری دیپلۆماسی
کۆماری
کوردستان و رۆڵ و نه‌قشی حیزبی
دێموکراتی کوردستان که دامه‌زرێنه‌ری
کۆماری
کوردستان
بووه به وردی باسکرد.
له
به‌شێکی
دیکه‌ی کاری سمیناره‌که‌دا له لایه‌ن
به‌رێز مامۆستا ئاشق شێعرێک له سه‌ر
کۆمار
خوێندرایه‌وه‌و هونه‌رمه‌ندی لاو کاک
مه‌سعوود شه‌مسی، به ئامێری پیانۆ
هاوبه‌شی
تێداکرد.
سێهه‌م
کۆڕگێڕی
ئه‌م سمیناره به‌رێز کاک مسته‌فا شه‌ڵماشی،
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی
حیزبی
دێمۆکڕاتی کوردستان بوو. کاک مسته‌فا
باسه‌که‌ی له ژێر ناوی'' کۆماری
کوردستان
و شوێنکاره‌کانی له‌سه‌ر خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی
له سه‌رانسه‌ری
کوردستان‌دا''
پێشکه‌ش کرد، به‌رێزیان وێرای ئاوڕدانه‌وه
له ژـ ک و حیزبی
دێموکراتی
کوردستان و کۆماری کوردستان دا باسێکی له
سه‌ر هاتنی هێزه‌کانی
موته‌فه‌قین
و بوونی چه‌ندین هێزی ده‌ره‌کی له
ناوخۆی ئێران و بوونی حیزبی
دێموکراتی
کوردستان و خوڵقانی هه‌ل‌ومه‌رج و
قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل‌ومه‌رجه‌که له
لایه‌ن
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و هاوبیرانی دا
و چه‌ندین نموونه‌ی‌تر بوونه هۆی
ئه‌وه
که کۆماری کوردستان له به‌شێک له
کوردستان دا دامه‌زرێ، به‌شێکی دیکه‌ی
باسه‌که‌ی
ته‌رخان کرا بوو بۆ ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه
و ناسیونالیزم و بیری نه‌ته‌وه‌یی
له
نێو کورد دا
.
له
به‌شێکی
دیکه‌ی سمیناره‌که دا شێعرێک له
لایه‌ن کاک ئیقباڵ سه‌فه‌ری که به
زاراوه‌ی
گۆرانی هه‌ڵبه‌سترا بوو، پێشکه‌ش به
به‌شداران کرا.
جێی
ئاماژه‌یه
که سه‌دان که‌س له کوردانی
دانیشتووی ستۆکهۆڵم و چه‌ندین شاری
ده‌وروبه‌ری
و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان له باکووری ئورووپا
و
نوێنه‌رانی زۆربه‌ی زۆری ڕێکخراوه
سیاسیه‌کانی کوردستانی و ده‌یان که‌سایه‌تیی
سیاسی
سه‌ربه‌خۆ به‌شداری سمیناره‌که بوون
و وێرای سرنج دان به بابه‌تیی
کۆڕگێران،
له کاتی دیاری کراو بۆ پرسیار و وه‌ڵام
دا به‌شێکی به‌رچاو له
به‌شداران
به هێنانه گۆڕی چه‌ندین پرسیاری
جۆراوجۆر و تێ‌بینی و پێشنیار
سه‌باره‌ت
به کۆماری کوردستان باسه‌کانی سمیناره‌که‌یان
ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد و له
هه‌مان
کاتیش دا سمیناره‌که له لایه‌ن
زۆربه‌یانه‌وه وه‌ک سمینارێکی سه‌رکه‌وتوو
نرخێندرا
و دوای چه‌ندین کاتژمێر باسی گرینگ له
سه‌ر ئه‌م ڕۆژه مێژووی‌یه،
کاتژمێر
18:30 خوله‌کی ئێواره سمیناره‌که
کۆتایی به کاره‌کانی خۆی
هێنا.
سایانی
باسه
که نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م هێز و
ڕێکخراوانه له‌م سمیناره دا به‌شدار
بوون
نوێنه‌ری
حکوومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان له باکووری ئورووپا
پارتی
دێموکراتی
کوردستان
یه‌کێه‌تی
نیشتمانی
کوردستان
فدراسیۆنی
کۆمه‌ڵه
کوردستانی‌یه‌کان
کۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان
کۆمه‌له‌ی
شۆڕشگێری
زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
ڕێکخراوی
خه‌باتی
شۆرشگێری کوردستان
سازمانی
خه‌بات،ی
کوردستانی ئێران
پارتی
سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان
بزووتنه‌وه‌ی
دێموکراتی
کوردستان
حیزبی
شیوعی
کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی
گه‌لی
کوردستان
کۆمه‌ڵه‌ی
کوردی
له شاری ئورێبرو
پارتی
سوسیال
دێموکراتی کوردستان (ڕۆژهه‌ڵات)
پارتی
ژیانی
ئازادی کوردستان (پژاک)
یه‌کیه‌تی
لاوانی
دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
یه‌کیه‌تی
ژنانی
دێموکراتی کوردستان
حیزبی
دێموکراتی
کوردستان ـ کۆمیته‌ی سوئێد
18 ـ
01 ـ 2009

|