|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com
تاران – 8/11/ 2708
راڤه‌ی
وشه‌ی " گه‌وره‌ک " :
هۆزی
گه‌ورک
، یه‌کێکن له هۆزه هه‌ره ره‌سه‌نه
کانی نه‌ته‌وی کورد
، که ده‌کرێ به چه‌شنی گشتی بڵێین له
ده‌روبه‌ری شارگه‌لی
مه‌هاباد ، سه‌رده‌شت ، سه‌قز ، بۆکان
ده‌ژین و هێندێکیشیان له باشووری
کوردستانن . ره‌نگه تاقل و تۆقل له به‌شه‌کانی
دیکه‌ی کوردستانی گه‌وره‌ش ببن ؟ ژینگه‌ی
ئه‌م هۆزه به‌رێزه ناوی " گه‌ورکان"
ه .
خه‌ڵکی لاوه‌کی زۆر
تر ئه‌م وشه‌یه وه‌ک "
گه‌ورک " ده‌رده‌بڕن ، به‌ڵام خۆدی
گه‌ورکه‌کان بۆ خۆیان زۆر جار ده‌ڵێن
" گه‌ور' ک" یانی نێوبڕی ده‌ده‌نێ .سه‌باره‌ت
به وشه‌ی "گه‌ورک " ، ده‌چمه سه
وته‌ی زانایه‌کی کۆمه‌ڵناسی زه‌رده‌شتی
هیندوستانی ، که له‌وێنه جار جار پێشیان
ده‌ڵێن " پارسا = پارسی " . ئه‌م زانا
کۆمه‌ڵناسه زه‌ڕده‌شتیه ، نووسراوه‌یه‌کی
ناردبو بۆ کۆنگه‌ره‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی
زه‌رده‌شتیانی جیهان له تاران
، که به هه‌ڵکه‌وت من وه‌رگێڕی
وتار‌و و نووسراوه نێرراوه‌کان بۆ ئه‌م
کۆنگه‌ره‌یه له زمانگه‌لی بیانیه‌وه
بووم . به داخه‌وه ناوی ئه‌و
رێزداره‌م له بیر نه‌ماوه، به‌ڵام
له به‌شێک له وتاره ئینگلیسیه‌که‌یدا
نووسیبوی : " له کاتی هێرشی
عاره‌ب دا،
گه‌لی کوردیش زوربه‌یان زه‌رده‌شتی
و زۆریش هۆگری ئه‌م ئایینه بوون . بۆ
وێنه هۆزێکی کورد ، به ناوی "گه‌ورک
"، که به مانای (گه‌وره چکۆله ،
گاوره چکۆله ،
زه‌ڕده‌شتیه ) یه ، بۆ
پاراستنی ئایینه‌که‌یان په‌نایان برد
به کوێستانه‌کانی کوردستان و هه‌تا
ماوه‌یه‌کی زۆر هه‌ر وه‌ک زه‌ڕده‌شتی
مانه‌وه ، به‌ڵام ئێستا له مێژه ئه‌وانیش
هاتوونه‌ته سه‌ر ئایینی ئیسلام. وتاره‌کانی
ئه‌م کۆنگه‌ره‌یه ، له په‌ڕتووکێک
دا چاپ کران ، که
له په‌ڕتووکفرۆشی زه‌ڕده‌شتیه
کان له تاران ، له شه‌قامی کاخی پێش‌و
ده‌فرۆشرا.
قسه قسه ده‌هێنێ : ئه‌م هۆزه ره‌سه‌نه
به‌رێزه کورده ، شانازی ئه‌وه‌شیان
هه‌یه که دو نه‌فه‌ر له شه‌هیدانی
هاورێ و هاوکاری نه‌مر پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د
له‌و بنه ماڵه‌یه بوون : "عه‌لی
ئاغا " و " ره‌سووڵ ئاغا".
هۆزی رێزداری گه‌ورک ئافه‌ره‌تگه‌ل
و پیاوگه‌لی زۆر شیاوی دیکه‌شیان لێ هه‌ڵکه‌وتوه
، که جێگه‌ی شانازی کوردن و بۆ نووسینی
ناوی هه‌موویان ، پێویست به کتێبێکی مه‌زن
و تایبه‌ته. به‌ڵام وه‌ک مشتێک له
گشتێک ئاماژه به ناوی ماموه‌ستا که‌ریم
ڕاوچی و ماموه‌ستا محه‌ممه‌د نووری ده‌که‌م
.
مه‌به‌ستێکی
دیکه ، که جێی سه‌رنجه ئه‌مه‌یه :
ناوی ئاواییه‌کانی زۆر نزیکی بۆکان و مه‌هاباد
زۆریان تورکین ، به‌ڵام هه‌تا به‌ره‌وژوور
ده‌بیته‌وه و زۆر تر ده‌چیته نێو ده‌ڤه‌ری
گه‌ورکان
، ناوه‌کان زۆرتریان ده‌بن به کوردی
ره‌به‌ن ، وه‌ک سیاده‌ر ، سارده
کوێستان ، کوێره‌کانی و ... .
ئه‌م فۆلکلۆڕه‌ش زۆر زۆر جێی تێرامانه
:
حه‌ریره
و ئاگر بارانه
، کارخا‌نه‌که‌ی له "گوڵۆڵانه
"؟ گوڵۆڵان یه‌کێک له گونده‌کانی
گه‌ورکانه .
تێبینی:
به چه‌شنی گشتی ،ئه‌م نووسراوه‌یه
سه‌به‌ره‌ت به ته‌واوی دانیشتوانی
ناوچه‌ی گه‌ورکانه ، نه‌ک چینێکی
تایبه‌ت له‌و خه‌ڵکه .
|