|
روونکردنه‌وه‌ی
PAK
له مه‌ڕ ده‌نگۆیه‌کی ئه‌م دواییانه
له ماوه‌ی رابردوودا، به‌دوای ده‌ربڕینێکی
ئیدۆلۆگێکی شۆڤینیستی ناسراو له
هێندێک له چاپه‌مه‌نییه فارسی زمانه‌کانی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا، ده‌نگۆیه‌ک بڵاو
بووه‌وه که گۆیا " کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی
ئێرانی فیدڕاڵ" ، سه‌رۆکایه‌تی "
ره‌زا په‌هله‌وی"، کوڕی شای پێشووی
ئێرانی قبوڵ کردوه. تائه‌و
جێگایه‌ی بۆ هه‌ڵوێستی فه‌رمیی کۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدڕاڵ ده‌گه‌رێته‌وه،
کۆنگره خۆی به ده‌رکردنی راگه‌یه‌ندراوێك،
ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی به درۆ خستووه‌ته‌وه. به‌ڵام
به هۆی هه‌ستیار بوونی بابه‌ته‌که‌و
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی ئازادیی
کوردستانPAK،
یه‌ك له ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی
ئیرانی فیدڕاڵه، به پێویستمان زانی
هه‌ڵوێستی PAKله‌سه‌ر
ئه‌و بابه‌ته به راشکاوی، به‌مجۆره‌ی
خواره‌وه رابگه‌یه‌نیین: 1-
رێژیمی پاشایه‌تی له ئێران‌دا، جگه له
داگیرکاری و کاولکردنی کوردستان، سه‌رکوت
و کوشتاری رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد،
زه‌وتکردنی هه‌موو ماف و ئازادییه‌کانی
و به‌تاڵانبردنی سه‌روه‌ت و ساما‌نه‌که‌ی،
به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی ئاسمیله‌کردن
و پچڕ پچڕ کردن و دابڕاندنی خاک و خه‌ڵکی
کوردستان له یه‌کتر، هیچ خێر و بێرێکی
بۆ کوردستان و کورد نه‌بووه. رێژیمی
پاشایه‌تی له ئێران به پێچه‌وانه‌ی
سیسته‌مه سیاسییه‌کانی به‌شێک له
وڵاتانی ئوروپایی که پاشایه‌تیین و
دێموکراسی و پلورالیسمی سیاسی‌یان تێدا
جێگیر بووه ، هه‌میشه به‌شێک له
سیاسه‌ت و کارگێڕیی و کولتوری
ئیستیبدادی رۆژ‌هه‌ڵاتیی به‌رهه‌م
هێناوه. بۆیه
نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژ‌هه‌ڵاتی
کوردستان زۆر جاران بۆ رزگاریی یه‌کجاری
له بنده‌ستی رێژیمی پاشایه‌تی
ئێران،راپه‌ڕینی گه‌وره‌ی به‌رپا
کردوه. شۆڕشی20 ساڵه‌ی سمکۆ بۆ سه‌ربه‌خۆیی
و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جمهوریی
کوردستان،گه‌واهی ئه‌و راستییه‌ن. 2-
بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی له ماوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتیان وه‌ك شای ئێران، ده‌ورێکی
گه‌وره‌یان له سته‌م و زۆرداری دژ به
نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات و
پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان گێڕاوه.
ره‌زاشای په‌هله‌وی بێجگه له‌وه‌ی
له 1921ه‌وه به پشت به‌ستن به ئه‌رته‌ش
و زه‌بر و زه‌نگی بێ‌سنوور پڕۆسه‌یه‌کی
به گوڕوتین و سیستماتیکی بۆ تواندنه‌وه
و ئاسمیله کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ست
دایه، به پشتیوانی ده‌ره‌کی شۆڕشی
مه‌زنی کوردی
به رێبه‌رایه‌تی سمکۆی نه‌مر
تێکشکاند و به فرت و فێڵ و ناجوامێرانه
سمکۆی تێدا برد. هه‌روه‌ها راپه‌رینی
" مه‌لاخه‌لیل گۆڕه‌مه‌ڕی"سه‌رکوت
کرد. سه‌باره‌ت
به پارچه‌کانی دیکه‌ش؛ له پشته‌وه
خه‌نجه‌ری له مه‌لیکی کوردستان شێج
مه‌حموود و شۆڕشی ئاگری دا. محه‌ممه‌د
ره‌زاشای کوڕیشی هه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت
و رێچکه و رێبازی له دژی کوردان گرته
به‌ر و لووتکه‌ی ویست و ئاواته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد واته کۆماری کوردستانی به هێزی
ئه‌ڕته‌ش رووخاند‌و یه‌که‌م سه‌رۆك
کۆماری کوردستانی له سێداره دا. هه‌روه‌ها
ده‌ورێکی سه‌ره‌کیی له رێکخستنی
پیلانی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌لجه‌زایر بۆ
شکستدانی شۆرشی ئه‌یلوولی باشووری
کوردستان گێڕا. 3-
هه‌ر چه‌ند له به‌ستێنی شه‌خسییدا
کوڕ به‌رپرس نییه له کرده‌وه‌ی باو
و باپیرانی خۆی، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی
" ره‌زاپه‌هله‌و‌ی" کوڕی حه‌مه‌ره‌زاشا
و نه‌وه‌ی ره‌زاشا، خۆی به میراتگری
تاج و ته‌ختی پاشایه‌تی داده‌نێ، به‌رپرسه
له کار و کرده‌وه و تاوانه‌کانی ئه‌وان
به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد. به‌ڵام
تا ئێستا نه هیچکاتێ به ئاماژه‌ش
بووبێ ئه‌و تاوانه گه‌ورانه‌ی مه‌حکوم
کردوه و نه تێڕوانینێکی راسته‌قینه‌ی
جیاواز له باب و باپیری له‌سه‌ر کورد و
پێکهاته‌ی وڵاتی ئێران راگه‌یاندووه.
ئه‌و هه‌تا ئێستا حازر نه‌بوه بۆ یه‌کجاریش
دان به‌وه‌دا بنێ که کورد " نه‌ته‌وه"
و ئێران وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه‌یه،
به‌ڵکوو به قورسی پابه‌ندی هه‌مان
دوکترینی" ملت ایران"و" اقوام
ایران"ه. ئه‌وه له حالێکدایه
که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی له ده‌سدا نییه
و شازاده‌یه‌کی بێ تاج و ته‌خت و دووره
وڵاته. ته‌نیا دژایه‌تی له گه‌ڵ
کۆماری ئیسلامی و هێندێک مانۆڕی سیاسیی
بێخه‌رج و یاری به چه‌ند وشه‌یه‌کی
جیهانپه‌سند و گشتی، ناتوانێ هیچ شه‌رعییه‌تێک
به ره‌زا په‌هله‌وی ببه‌خشێ و
بیخاته ریزی دۆستان و هاوپه‌یمانانی
سیاسی کورده‌وه. بۆیه
و به له به‌رچاو گرتنی ئه‌م
راستییانه، نه عه‌لی قازی وه‌ک کوڕی
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و نه پارتی
ئازادیی کوردستان،وه‌ک خوێنگرێکی ئه‌مه‌گداری
رێبه‌رانی شه‌هیدی کورد و رێبوارێکی
شێلگیری کۆماری کوردستان، هه‌رگیز له
به‌رانبه‌ر خه‌یاڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
سه‌ڵته‌نه‌تی په‌هله‌وی بۆ ئێران
بێده‌نگ ده‌بن و نه له هیچ کات و
شوێنێکدا سه‌رۆکایه‌تی نه‌وه و کوڕی
قاتڵه‌کانی سمکۆ و پێشه‌وا و کۆمار
قبووڵ ده‌که‌ن. 4-
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کوردستان
پێویسته سیاسه‌تی ده‌ره‌کی خۆی بۆ ده‌سخستنی
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی
ته‌رخان بکا و له ئاستی ئێرانیشدا جگه
له نه‌ته‌وه بند‌ه‌سته‌کان، له
نێو نه‌ته‌وه‌ی فارس دا به دوای ئه‌و
هیز و که‌سایه‌تیانه‌دا بگه‌ڕێ که
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه ده‌بینن و ئاماده‌ن
رێز له ویست و ئیراده‌ی سیاسیی بگرن.
عێراقی دوێنێ و ئه‌مڕۆ و هاوکێشه‌کانی
نێوان کورد و هێزه‌کانی دیکه،نموونه‌یه‌کی
تازه‌ن بۆ هه‌ڵینجانی ده‌رس و ئه‌زمونی
کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان. له
روانگه‌ی ئێمه‌وه هێزه‌سیاسییه‌کانی
کوردستان، به پشت به‌ستن به نه‌ته‌وه‌که‌مان
و ره‌وایی کێشه‌که‌ی و سیاسه‌تی دروست
و دیپلۆماسی نه‌ته‌وه‌یی و پێکهێنانی
به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردستانی، ده‌توانن
ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان وه‌دیی
بێنن، نه‌ک قوربانی کردنی به‌ها و
میساقه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و داشکاند
بۆ دوژمنه سوێندخواردوه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد. ئێمه
له بیرنه‌کردنی سته‌مکاری و
خوێنرێژییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی
به‌رانبه‌ر به کورد و شه‌هید کردنی سه‌رکرده‌کانی
و خۆینگرییان نه‌ك هه‌ر به هه‌ڵوێستێکی
سیاسیی به‌ڵکوو به پرێنسیپێکی ئه‌خلاقی
و یه‌ک له به‌هاکانی بزووتنه‌وه
رزگاریخوازییه‌که‌مان ده‌زانیین. پارتی
ئازادیی کوردستان کۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی 7
رێبه‌ندانی 2708 26
ژانویه‌ی
2009
|
|||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||||