|
ساڵی
نوێ
ساڵی نوێ ته‌مه‌ن ده‌بات له‌گه‌ڵ
خۆی
که‌چی پیرۆزباییم لێده‌کرێت
ساڵی نوێ هه‌مان ژین وبه‌هه‌مان دووژمن
ووڵاتم کاول ده‌کرێت
بۆمنی کورد له‌جێی بۆنه‌و ڕۆژی نوێ
دووژمنه له بۆردوومانی خاکم گه‌ڕێت
ساڵی نوێی و ئاهه‌نگی من ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌مه
جه‌ژن و بۆنه‌و هه‌ڵپه‌ڕینم
نیشتمانه سه‌رکه‌وێت
بۆچیمه ساڵی نوێ و ئاهه‌نگ و به‌زم و
شایی
ئه‌مشه‌و ووڵات سووتانه که‌ساڵی تیا
ده‌گۆڕێت
لای خه‌ڵکی بۆ جوانی یه گڕی ڕووناکی
و چرا
خوشک‌و برای گه‌ریلام ئاگر به‌سه‌ریا ده‌کرێت
هه‌تا خۆم و نه‌ته‌وه‌م دیلی ده‌ستی
ناکه‌س بین
بۆچیمه که‌ساڵی نوێ پیرۆزباییم
لێبکرێت .
|