|
سومبول
یان سیمبول (
character
)
حه‌مید
عه‌زیز
سیمبول
ئه‌و که‌س و فریشته‌و ئاده‌میزاده‌یه
که‌په‌تی سێداره ده‌نێته گه‌ردنی
خۆی له‌پێناو هه‌ناسه‌و ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی
زووڵم لێکراوو سته‌م دیده‌ی بنده‌ستدا
. بۆیه سیمبول ئه‌و که‌سه پیرۆزه‌یه
که خۆی ده‌به‌خشێته ژیان له‌پێناو
به‌خته‌وه‌ری میلله‌ته‌که‌یدا . وشه‌ی
سیمبول پێناسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت بۆیه
له‌هه‌مان کاتدا ده‌توانین بڵێین :
سومبول
یان سیمبول واتای مرۆڤی دیار‌و سه‌رچڵ و
به‌تواناو سودبه‌خش و ئه‌ستێره له‌کارێکی
تایبه‌تیی و مرۆیی پڕبه‌هره‌دا له‌ڕوی
هه‌موو بواره گرنگه‌کانی ژیانی ئاده‌میزاددا
. دووایش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و کار‌و به‌هره‌و
توانا‌و شاره‌زاییه‌وه خزمه‌تی گه‌ل
و نیشتمانه‌که‌ی پێ کردبێت .
به‌وواتایه‌کی
تر ده‌رکه‌وتنی که‌سێکی زیره‌ک و ئازا
یان فه‌یله‌سوف و بلیمه‌ت له‌ناو گه‌لێکی
ژێرچه‌پۆک و بنده‌ستدا یان نه‌ته‌وه‌یه‌کی
سه‌رده‌ستی تینووی ژیان و ئازادی و سه‌ربه‌ستی
و مافه ڕه‌واکانی خۆی وه‌کو یه‌کسانی
و مافی تاک و نان و ئازادی و .. هتد .
هه‌موو
میلله‌تانی جیهانیش سیمبولیان هه‌یه و
مه‌به‌ستی ته‌واویش له‌م ده‌سته‌واژه‌یه
ئه‌وه‌یه که‌که‌سێک بههرهمهندترو
زیره‌کتره له‌که‌سانی تری ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی
خۆی و به‌سوودتره له‌یه‌کێکی تر . هه‌ر
مرۆڤێک کار‌و فه‌رمان و ڕه‌نجی بۆ نه‌ته‌وه‌ی
خۆی بێت و له‌مرۆڤه‌کانی تر چالاکترو
وریاتر بێت و خه‌مخۆری گه‌له‌که‌ی بێت
ده‌بێت به‌سومبول .
بۆنمونه
: ئاستریدی سویدی 1905/1935
له نووسین و چیرۆکی منداڵاندا .. جۆرج
برناردشۆی ئیرله‌ندی 1856
/ 1950
له‌نووسینی
به‌ش و بواری کۆمه‌ڵایه‌تیدا .. کۆڵن
وڵسنی ئینگلیزی (
كولن هنري ولسون ) 26/7/1931
له فه‌لسه‌فه‌دا
.. فردریک نیتشه‌ی ئه‌ڵمانی 1844
/
1900له
بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فه‌ی
بووندا ( الوجودیة ) .. گۆرانی هۆنه‌ر له‌هۆنراوه‌ی
سروشت و گۆرانی له‌کوردستانداو ڤانکوخ و
برێخت و تۆلستۆی و مه‌حوی و چیخۆف و
جیڤاراو پیره‌مێردو پوشکین و نالی و ..
هتد . ئه‌مانه‌و سه‌دانی تری وه‌کو ئه‌مانه
سومبولی سه‌ربه‌رزیی و شانازیی و خه‌بات
و سه‌رچاوه‌ی زانست و شارستانییه‌تی
میلله‌تی خۆیانن . که‌واته سومبول یان
سیمبول کاره‌کته‌ری کاری هه‌موو بواره‌کانی
ژیانیی ده‌گرێته‌وه له‌ڕوی کاری
ڕامیاری ، هونه‌ری ، کۆمه‌ڵایه‌تی ،
مرۆیی ، ئابووری و .. هتد .
سومبول
وه‌کو مرۆڤ و هه‌ڵسووڕێنه‌رو داینه‌مۆ
هه‌میشه کاریگه‌ری هه‌بووه به‌سه‌ر
گه‌لانی ئازادیخوازه‌وه بۆگۆڕینی
باری نائاسایی و ئاریشه‌و ته‌نگه‌شه‌و
خراپی و ته‌نگووچه‌ڵه‌مه‌ی ئاده‌میزاد
له‌ووڵاتێکی دوواکه‌وتوی
نادیموکراسیدا . سومبول بۆخه‌ڵکانی
شۆڕشگێڕ‌و ماف په‌روه‌رو ڕۆشنبیریش
هێماو ڕێچکه‌و به‌رنامه‌ی کاره
چونکه قوتابخانه‌و دهووڵهمهندکردنی
هۆش و بیری ئازادیخوازانه‌و مامۆستا‌و
ڕێگه نیشانده‌رو نه‌خشه‌ی بیری
دیموکراسیه‌ت و یه‌کسانی و مافی تاکه .
سومبول ده‌بێته هۆکاری هاندان و خه‌بات
دووایش ئه‌و خه‌باته ده‌بێته
ئازادیه‌کی مه‌زن و ڕزگاربوون له ڕق
و کینه‌و کۆنه‌په‌رستی . سومبول هیواو
ئاواته خه‌ڵکێک و جه‌ماوه‌رێکی زۆر
لێی ئه‌ڕوانێ و چاوه‌ڕێی کاروفه‌رمانی
لێده‌کات چاوه‌ڕێی به‌رهه‌ڵستکاری و
ڕزگاربوون و هه‌ناسه‌و ڕۆژی نوێی لێده‌کات
به‌تایبه‌ت ئه‌و سومبوله ئه‌گه‌ر
مرۆڤ بێت و زرنگ له‌دادپه‌روه‌ری و
ویژدان و به‌تایبه‌ت لهڕهووشته
ناقۆڵاو خراپه‌کانی مرۆڤ به‌دووربێت و
ڕووناکی بێت بۆ شه‌وه‌زه‌نگه‌کانی
کۆیلایه‌تی و ده‌نگێکی ئازاد بێت دژ به‌نۆکه‌ری
و نایه‌کسانی و چه‌وساندنه‌وه یان
پێنووسێکی پاراو یان په‌نجه‌ی په‌له‌پیتکه‌یه‌کی
ئازا‌و بوێر بێت ئه‌وکات
بۆ سبه‌ینێ و دووسبه‌ی ئه‌و سومبوله
ده‌بێته مێژوویه‌کی جوان و هزری
شارستانییه‌تێکی پڕشانازی گه‌لێکی
هۆشمهندو تینووی ژیان تینووی نان و
ئازادی .
سومبول
مه‌به‌ست له‌خه‌ڵکانێکی پێشکه‌وتووه
له‌هزرو هۆشدا له‌کاری بیرمه‌ندی و
ڕامیاری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کاری تری
مرۆیی که‌به‌وهۆیه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته
ئاستی مرۆڤه ڕاسته‌قینه‌کان له‌جیهاندا
هه‌تاکو شه‌رمه‌زار نه‌بین و دووربین
له‌چاوه‌ڕوانی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی
کۆنی ڕزیوو ژه‌نگاوی له‌ناو نیشتمانێکی
یهخسیرکراودا . بۆیه ئه‌و مرۆڤه
کۆڵنه‌ده‌رو ڕوناکبیرو هۆش و بیر
فراوانانه ده‌بنه سومبول و هێما ده‌بنه
ڕێگا پیرۆزه‌کان و پێنووسه بێداره‌کان
به‌دیار ئازاری میلله‌ته‌که‌یانه‌وه
شه‌ونخوونی ده‌که‌ن و ووهنهوزی
ماندوبوون ده‌ده‌ن و ناخه‌ون .
مرۆڤی
سومبول که‌سی خهباتگێڕو کۆڵنهرت
پیشان ده‌دات زانا‌و مامۆستا‌و خه‌مخۆریی
بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک و خاکێک ده‌کاته
شه‌ونخوونی و هه‌ڵدان و شیله‌ی مێشکی
ده‌گرێ و ده‌یکاته قوربان میلله‌ته‌که‌ی
یان په‌تی سێداره ده‌گه‌یه‌نێته گه‌ردنی
خۆی بۆ هه‌ناسه‌یه‌کی سه‌رفرازیی نه‌ته‌وه‌یه‌کی
بنده‌ستی زووڵم لێکراوو یان نیشتمانێکی
له‌ت کراوی وه‌کو کوردستان ( په‌یمانی
لۆزان 1923 ) نمونه‌ی ئه‌وه وه‌کو که‌سایه‌تی
مه‌زن و سومبولی گه‌لی کورد قازی موحه‌مه‌دو
خاڵه شیهاب و شێخ سه‌عیدی پیران و جه‌عفه‌رو
مامه‌ڕیشه‌و له‌یلا قاسم و .. هتد .
بۆ
نمونه که‌ده‌ڵێی ( ما‌و تسی تۆنغ ) زۆربه‌ی
خه‌ڵکانی سۆسیالیستی و چه‌پ خۆیان به‌بیری
( ماوی ) ده‌زانن و ماویش به‌سومبول و
کتێب و ڕێچکه ده‌زانن و گه‌له‌که‌یشی
( ما‌و ) به‌یه‌کێک لهشاکارو بیرمه‌ندو
دڵسۆزانی خۆی ده‌زانێ و له‌ناو گه‌لانی
جیهاندا شانازی پێوه ده‌که‌ن . زۆرن
له‌و سومبولانه که‌کاریگه‌رییان هه‌بووه
به‌سه‌ر میللهتانیانهوه به‌درێژایی
چه‌ندین ساڵ وه‌کو : مارکس و کاک ئارام و
لینین و ئه‌نجڵس و سوقرات و ئه‌لبێرت
کامۆو ڤانکوخ و .. هتد ئه‌مانه له‌سه‌رده‌مه
جیاوازه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تیدا
جێگه ده‌ستیان دیاربووه به‌ڵام
جیاواز نین له‌وه‌ی کهسومبولن بۆ
میلله‌تانیان . بائێمه‌ش گوژمێکی به‌تین
و گوڕێکی گه‌رم وامان لێبکات دووانه‌که‌وین
و هه‌وڵبده‌ین و تێ‌بکۆشین بۆ نه‌ته‌وه‌مان
هه‌تا بگه‌ینه دامێنی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنانه
له‌پێناوی خاک و نه‌ته‌وه‌و
نیشتمانمان .
به‌ڕای
زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئاسایی و ڕۆشنبیرو
دڵسۆزانی میلله‌تی کورد وای ده‌بینن ده‌سه‌ڵاتی
کوردی باشووری کوردستان هه‌تا ئه‌مڕۆ (
1991 / 2009 ) به‌ناته‌واوی و نیووهناچڵی
هێناوێتی یان به‌که‌م ته‌رخه‌می و خه‌م
ساردییه‌وه کارده‌که‌ن بۆ ووڵات ،
لێره‌دا که‌لێنێکی گه‌وره لهناشارهزایی
و ناپاکی دروست بووه له‌ناو به‌رپرسانی
ده‌سه‌ڵاتدا خه‌ریکه ئه‌و ئه‌زمونه‌و
ئه‌و نیمچه ئازادییه‌ی که‌به‌خوێنی
گه‌لێکی سته‌م دیده‌ی کۆڵه‌وار هاتووه‌ته
دی به‌هیچ و خۆڕایی له‌ده‌ست بچێت و
بڕوات که‌به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌مه
جێگه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو میلله‌تی
کورده .
که‌واته
له‌م کات و هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا گه‌لی
کورد له‌باشور پێویستییان به که‌سێک و
سومبولێک هه‌یه که‌ڕزگاریان بکات له‌و
قه‌یرانه تاریکه‌ی که‌تێی که‌وتوون .
ئه‌شتوانین
بڵێین فرسه‌ته ئه‌گه‌ر که‌سێک بێت به‌رهه‌ڵستکاری
ئه‌م هه‌موو نایه‌کسانی و به‌ڕێوه‌بردنه
سه‌قه‌ته‌ی کوردستانی باشوور بکات و
چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه‌و تیماری ده‌ردی
بکات .
یان
که‌سێک بێت و بتوانێت گۆڕڕان بکات و
هیوایه‌ک ببه‌خشێته‌وه به‌خه‌ڵکی
سته‌م دیده‌ی کوردستان . من
دڵنیام ئه‌و که‌سه‌ی له‌م کاته ناسکه‌دا
خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان ڕزگار بکات له‌و
قه‌یران و ئاڵۆزی و دووژمن دۆستییه‌ی سه‌رانی
کورد به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌و مرۆڤه
ده‌بێته سومبول .
هه‌رکه‌سێک
خزمه‌تی گه‌لی خۆی بکات به‌بێ فڕوفێڵ و
به‌بێ کلک گڕێدان له‌گه‌ڵ دووژمنانداو
ده‌ستی له‌خوێنی خه‌ڵکی سڤیل و ڕه‌شوڕووت
نه‌بێت ئه‌و مرۆڤه سومبولی میلله‌تی
خۆیه‌تی و من دڵنیام کهلهکوردستاندا
دڵسۆز‌و خه‌مخۆرمان زۆره که‌ده‌بنه
سومبولی گه‌ل و نیشتمان به‌ڵام له‌کات
و شوێنی خۆیداو له‌سه‌رهه‌ڵدانێکی
تردا چاومان به‌یه‌کتر ده‌که‌وێت .
حه‌مید
عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
|