|

تێكۆشەرێكی
سیاسیی كورد شەهید دەكرێ
كوردستان
و كوردنیوز: هاشمی رەمەزانی، خەڵكی
ئاوایی "ساروقامیش"ی بۆكان لە ژێر
ئەشكەنجەی جەلادانی ئیدارەی ئیتلاعاتی
ورمێ دا گیانی لەدەست دا.
هەواڵنێرمان لە
شاری بۆكانەوە پێی راگەیاندین كە كەسێك
بە ناوی "هاشم رەمەزانی" خەڵكی
ئاوایی ساروقامیشی سەر بە شاری بۆكان كە
چوار رۆژ لەمەوپێش لە لایەن ئیدارەی
ئیتلاعاتی شاری مهابادەوەە قۆڵبەست
كرابوو، لە ئاكامدا بە هۆی ئازارو
ئەشكەنجەی جەلادەكانی رێژیمەوە، دۆینێ 16ی
بەفرانبار لە ئیدارەی مەركەزی ئیتلاعاتی
شاری ورمێ گیانی لەدەست دا.
هاشم رەمەزانی كە پێشتر لە لایەن ئیدارەی
ئیتلاعاتی شاری مهابادەوە بە تاوانی
چالاكی سیاسی، 4 رۆژ لەمەوپێش قۆڵبەست
كرابوو، دوای رۆژێك راگیرانی لە ئیدارەی
ئیتلاعاتی ئەم شارە، بۆ ئیدارەی مەركەزی
ئیتلاعاتی شاری ورمێ رادەگوێزرێ و لە
ئاكامدا بە هۆی ئەشكەنجەگەرانی كۆماری
ئیسلامی ئێرانەوە شەهید دەكرێ.
شایانی باسە تا كاتی ئامادەكردنی ئەم
هەواڵە تەرمی بێ گیانی شەهید هاشم
رەمەزانی رادەستی بنەماڵەكەی
نەكراوەتەوە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ناوەندی "كوردستان
و كوردنیوز" گەیشتوون، هاشم رەمەزانی
یەكێك لە تێكۆشەرانی رێگای ئازادی
نەتەوەو خاكەكەی بوو و وەك كەسێكی
خۆشناوو چالاكی ناوچەكە دەهاتە ئەژمار.

|