|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره
ح.س.سۆران
soransa@hotmail.com
تاران
- 9/11/
2708
تۆ سه‌ری " باوه ئاده‌م
" ، هێنده مهمان
کوژن!!!
به
لای که‌مه‌وه به پێی ئه‌و کتێبه
ئایینیانه ،
که هی پێغه‌مبه‌رانی
رێڕه‌وی
برایم پێغه‌مبه‌رن ،
ته‌واوی به‌ره‌ی مرۆڤ منداڵی "ئاده‌م"ن
، که عاره‌ب کوته‌نی پێیان ده‌ڵێن
: "بنیاده‌م = به‌نی ئاده‌م " .
ره‌نگه
ژماره‌ی بنیاده‌م به ناو زیندو له‌سه‌ر
گۆی زه‌وی ،
ئێستا نزیک له لێواری ئه‌ژمارده‌ی
7 میلیارد که‌س بووبێته‌وه
. ده‌توانین بڵێین ئه‌م
7 میلیارد
که‌سه ، ره‌نگه 99 له سه‌دی ئهندامگهل
و
ماشینی سه‌ره‌کی له‌شیان
وه‌ک یه‌ک وان و تۆفیرێکی ئه‌وتۆیان
نیه ،
بۆ وێنه هه‌مو یه‌ک
دانه مێشک ،دو دانه چاو ،
یه‌ک لووت ، دو گوێ ،یه‌ک ده‌م ، دو
پا ، دو ده‌ست و ... یان هه‌یه .
چه‌ند
تۆفیری زۆر که‌م که له‌گه‌ڵ یه‌ک دا
هه‌یانبێ ، له ره‌نگی پێست ، زمانی
ئاخه‌فتن ، ئایین و نه‌ریت
و شتی وا دا بێ ، تازه ئه‌و زمانانه‌ش
که تۆفیریان هه‌یه
، پاکیان به له‌ته گۆشتێک ئاخه‌فتن
ده‌که‌ن ، که له نێو ده‌م دایه و
پێی ده‌ڵێن " زمان"
. زوربه‌شیان
ددان به هه‌بوونی چه‌شنه خودایه‌ک(خوداگهلێک)
دا ، ده‌نێن . تازه زوربه‌ی ئه‌وانه‌ش
که " ماتێڕیالیستن " بڕوایان به
چه‌شنه هێز ، پێک هێنه‌ر و شتێکی وا هه‌یه
، که سیستمی جیهانی پێک هێناوه و به‌ڕێوه‌ی
ده‌با - که‌متا کورتێکی وا هه‌ن ، که
ئه‌مه به رێکه‌وتێکی بێ به‌رنامه
و به هه‌ڵکه‌وتێکی هه‌ڵه بزانن .
جا
به‌م حه‌یس و به‌یسه‌وه که
وه‌بیرم خسته‌وه ، هه‌ر که‌سێک
به پێی زۆر و توانای خۆی ، وه‌ک سه‌رۆک
هۆزه‌کانی سه‌ده‌گه‌لی نێوه‌ڕاست ،
به پاڵهپهستێ هێندێک
له گۆی زه‌وی بڕ داوه
و ناوی ناوه وڵاتی فڵان وفیسار و له‌وانه‌یه
بڵێم، زۆریشیان مێژوی ساختهگیان بۆ ئه‌و
وڵاتانه دروست کردوه که زوربه‌یان وه‌ک
ئه‌فسانه وان .
ئه‌گه‌ر بڕوانینه خه‌ریته ( نه‌خشه)
ی وڵاتانی جیهان ، گشت سنووره
کانیان وه‌ک گوریسی نێو ههمانهوان ،
به ده‌گمه‌ن نه‌ختێک هێڵی
راستیان تێ دا نابینی ، مه‌گه‌ر
بڕێک زه‌وی بووره و به‌یار له
بیابانی رۆژهه‌ڵاتی باشووری ئافریقا ،
که چون قاقڕ
و به‌کار هیچ نه‌هاتوه ، به چه‌شنی
زه‌وی پێوی ( هه‌نده‌سی ) ، به هێڵێکی
راست سنووره‌که‌یان
کێشاوه ! .
ده‌بێ
بشزانین ئه‌م
سنوورانه ، هیچیان ده‌ستکردی خودا نین
، خودا چاوه‌ڕێیه گه‌لان بۆ خۆیان
سنووری
خۆیان بکێشن . ئه‌گه‌ر بڕوانینه
خه‌ریته‌ی رامیاری زوه‌ی ، هه‌ر سه‌د
ساڵ جارێک ئه‌م خه‌ریته‌یه وه‌ها ده‌گۆڕرێ
، ناسینه‌وه‌ی کارێکی ئاسان نیه !!!
له‌م
نێوه دا ، هه‌ر گه‌لێک که زۆر و
گوشاری نه‌بوه یا ئاشتی
خواز بوه و
داگیرکهرنهبوه - وه‌ک گه‌لی کورد -
بسته خه‌ریته‌یه‌کی فه‌ڕمی نیه و
هه‌میشه کردویانه به پارسه‌نگی ته‌رازو
، لامژی
رامیاری و
به قه‌ره
( ره‌شایی ) جیهانی و به کورتی سه‌ری بێ
کڵاو ماوه‌ته‌وه .
ئه‌و
راسته‌قینانه‌ی که له سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م پێ کردن ، هیچیان حاشا هه‌ڵگر
نین و تا راده‌یه‌کیش، خه‌ڵک له‌گه‌ڵیان
دا داهاتوون ، به‌ڵام شتێک که زۆر جێی
داخ و که‌سه‌ره و ده‌بێ باوه ئاده‌م
یا زانستی تر بڵێم " سیستمی خولقێنه‌ر"
( نیزامی ئافهرینش ) گریانی به کرده‌وه‌ی
مرۆڤ
بێ ،
ئه‌و هه‌مو کوشت و کوشتاره‌یه ، که
به‌و رۆژگاره له‌م به‌ستێنانه‌ی
خواره‌وه دا دهیبانبینین
و ده‌یانبیستین
:
-
کوشتاری
ئایینی
.
-
کوشتاری
ره‌گه‌زی .
-
کوشتاری
رامیاری .
-
کوشتار
بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی سه‌رۆکایه‌تی و پلله پایه
.
-
کوشتار
له پێناوی پاره و سامان دا .
-
کوشتاری
به ناو نامووسی و چی و چی ...
.
بۆ
ئه‌وه‌ی وته‌کانم به پێی به‌ڵگه
بسه‌لمێنم ، بڕواننه بارودۆخی ئه‌و
بنیاده‌م کوژیانه‌ی که ئێستا له دهڤهرگهلی
جۆربه‌جۆری قوڕنه‌ی ئاسیا
وئافریقا ، هێندێک جێگه‌ی ئوووپا ،
ئامریکای نێوه‌ندی
و ته‌ناته ، تاقل و تۆقل له قوڕنه‌ی
ئوستڕالیا به‌ڕێوه
ده‌چێ .
ئایا
کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه ، که ئه‌م شهڕوشۆرانه
دابکوژێن وا نه‌بێ ، که ته‌نانه‌ت
گورگ و پلینگه کان ، تانه له مرۆڤ
بده‌ن ؟
با
وه‌ک مشتێکی چکۆله
له گشتێکی زل ،
وێنه‌یه‌کی زۆر سه‌یرتان له‌و
مرۆڤکوژیانه وه‌بیر بهێنمه‌وه ،
که هه‌ر گامێشێ بیبیستێ ، شاخی چه‌ند
گه‌زی دیکه درێژ
تر ده‌بێته‌وه
: خه‌ڵیفه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان
، که له هێندێک له شه‌ره‌کانی دیکه
دا به
ناو ده‌بێته ردێن سپی و ناونجی که‌ر
، بۆ
خۆی خه‌ڵکی بێ سووچ و تاوانی کوردی قه‌ندیل
بۆمبارانی کیمیایی و فڵان وفیسار ده‌کا
و ده‌ڵێی مێشێکیش نهیگهستوه ؟. ده‌ڵێن
که‌چه‌ڵ ئه‌گه‌ر دوکتور بوایه ، ده‌رمانی
سه‌ری خۆی ده‌کرد !!!. کامه ناونجێ ؟
تۆ
سه‌ری باوه ئاده‌م هێنده مهمان
کوژن .
|