|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره ح.س.سۆران soransa@hotmail.com تاران
– 25/10 /2708 راڤه‌ی
وشه‌ی "بابان ". هه‌روه‌ک
ده‌زانین ، وشه‌ی بابان له زمانی
کوردی دا ، له‌و
چه‌شنه وشانه‌یه که له چه‌ند
بواری جۆربه‌جۆر دا ، که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیررێ
، بۆ وێنه : -
بنه‌ماڵه‌ی میرانی
بابان . - بن زاراوه‌ی ناوچه‌ی بابان ، که له لقگه‌لی زاراوه‌ی سۆرانی زمانی کوردیه . - ناوچه‌ی بابان ، که به‌شێکه له کوردستانی گه‌وره و ئێستا ده‌توانین سلێمانی به نێوه‌ند ( نه‌ک ناوه‌ند) ی ئه‌و هه‌رێمه ناو به‌رین . - ناو بۆ کوڕ له زمانی کوردی دا و هتد . هۆنه‌ری
قسه له‌ڕو و بێ وێنه‌ی کورد، ماموه‌ستا
شێخ ره‌زا تاڵه‌بانی ده‌فه‌رموێ : له
بیرم دێ سلێمانی که دارولمولکی بابان
بو . نه
مه‌حکوومی عه‌جه‌م ، نه سوغره‌کێشی
ئالی عوسمان بو . به‌م
پێیه ده‌بێ له‌و کاته دا ، سلێمانی
پێته‌ختی وڵاتی سه‌ربه‌خۆی
کوردستانی بابان بووبێ . ئێسته
با بێینه‌وه سه‌ر کاکڵی بابه‌ته که
، که بریه‌تی بو له راڤه‌کردنی وشه‌ی
"بابان": به
پێی نووسینی سه‌روه‌ر ئه‌میر شه‌ره‌ف
خانی بتلیسی ، نووسه‌ری مێژوی باوه‌ڕ
پێ کراوی شه‌ره‌فنامه " و کتێبی
به ناوبانگی ( مه‌شاهیری کورد)
نووسراوی زانای
دڵسۆز سه‌روه‌ر بابا مه‌ڕدووخ رۆحانی ،
له بنه‌ڕه‌ت دا وشه‌ی "
بابان " ، له "بابا " و له
ناوی دامه‌زرێنه‌ری میر نشینی بابانه‌وه
ره‌گاژۆی کردوه " ، که ناوی میر
بوداق یا پیر بوداق بوه
و بۆ رێز لێ گرتن پێیان
وتوه "بابا" یا "باوه".
له
پاشان ئه‌م وشه‌یه به چه‌شنی کۆ ده‌ر
بڕراوه و ناوی ئه‌و بنه ماڵه‌یه بوه‌ته
" بابان " ،
واته "باوکان" یا
مه‌زنان و خاوه‌ن رێزان .
میرانی بابانیش له پێشدا زۆر جار به
میرانی "به‌به " باسیان لێ کراوه
، که کورتکراوه‌وه‌ی وشه‌ی " بابا
" یه و به مانای "باوک "ه . له
بیرمه زۆر جار که چیرۆکه فۆلکلۆریه
کوردیه‌کانیان ده‌خوێنده‌وه ،
وشه‌ی پادشای " به‌به
"،یا میری "
به‌به" یان ، زۆر تێ دا
بو . ته‌نانه‌ت
بنه‌ماڵه‌ی ساسانیان ، که ده‌ڵێن به
ره‌گه‌ز له کوردانی شوانکاره‌ی فارس
بوون ( و کارێکیشیان بۆ کورد نه‌کردوه )
، باوه گه‌وره‌یان ناوی "بابه‌ک
"ه ، که کۆکه‌ی
بوه‌ته ( بابه‌کان) و ئه‌ویش
هه‌ر به مانای "باوکان= باوه‌کان
" ه . له خودی زمانی کوردیش دا ، جاری
وا هه‌یه به " باب " ده‌ڵێن "
باوک " که هه‌ر هه‌مان " بابه‌ک
" ه . له کورده واری دا ئه‌م ناوه
زۆر له کوڕان نراوه ، بۆ وێنه یه‌کێک
له پیاوانی مه‌زنی هۆزی ره‌سه‌نی
مامه‌ش ، له ناوچه‌ی خانێ ، ناوی "
باوک " ئاغا بوه . له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه
که‌سانێکی ئاپۆره یا ئاساییشم دیوه
، ناویان " به‌به
" بوه ، که ره‌نگه به ناو پادشای
"به‌به" ه‌وه ناویان نابێتن .
به‌ڵام ئێستا له کوردستان ، له باتی
وشه‌ی " به‌به " یا "باوک " ،
زۆرتر ناوی کوڕ ده‌نێن " بابان" . که
ئه‌مه‌ش زۆرتر بۆ شانازی کردنه به
بنه ماڵه‌ی هێژا و رێزداری میرانی
بابانه‌وه .به‌ڵام هێشتا، به تایبه‌ت
له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، که‌متاکورتێک
ناوی " بابه‌ک " یش هه‌ر له
کوڕ ده‌نێن . ئێستا
بۆ رێز لێنان له میر نشینی
بابان و ته‌واوی خزمه‌تگوزارانی گه‌لی
کورد ، ئه‌م دو دێڕه له هۆنراوه‌ی
" زینی زه‌مان " پێشکه‌ش ده‌که‌م ،
که زۆر له
مێژه نووسیوومه : زینی
زه‌مان : مه‌وته‌نی
من سه‌رفه‌رازه ، دوندی هه‌ورازم هه‌یه
، زه‌ردی
به‌رز و شاخی ته‌رز و جه‌ننه‌تی نازم
هه‌یه . فه‌خری
ناوی ئه‌رده‌ڵان و موکری و" بابان"
ئه‌که‌م ، خانی
له‌پ زێڕ و بوداق و میری پێ بازم هه‌یه
. من
له‌جێگه‌ی که‌شکه خۆره و داڵی چرچ و
کونده‌بو ، سه‌قر
و شمقاڕ و شه‌هێن
و شاهه‌ڵۆ و بازم هه‌یه . ..............
(ح.س.سۆران) ئه‌م
وشانه‌ش هه‌ر
له ریشه‌ی وشه‌ی "بابا " ه‌وه
، ره‌گاژۆیان کردوه : بابۆ
( ناوی کوڕ) ؛
باوان ( بنه‌ماڵه‌ی باوکی ئافره‌ت )؛
باوه‌لێ ( سه‌ید ) ؛ باپیر ( باوکی باب یا
دایک ) ؛ باپیره گه‌وره ( باوکی بابی
باوک یا دایک )؛ بابه
( باوک ) ؛ باب ( باوک ) و هتد . زۆر
جارا بۆ رێزلێنان له پیر و چاکیش ئه‌م
وشه‌یه وه‌ک پێشکۆ ( پێشگر) به‌کار
ده‌برێ ، وه‌ک : -
بابا گوڕ گوڕ ( بابا گڕ
گڕ ) ، مه‌یدانی نه‌وتی که‌رکووک ، که
پێشینان پێیان وابوه ، ئه‌مه پیر و
چاکه بۆیه ، گڕی لێ هه‌ڵ ده‌ستێ . - بابا قه‌تار ، چاکێکه . - باوه یادگار ، پیر (چاک) ی کوردانی به‌رێز و ره‌سه‌نی کاکه‌یی ( یارسان) ه ، له نزیک رێژاوی ناوچه‌ی کرماشان . - باوه مه‌حمو ، پیر ( چاک) ی کوردانی به‌رێز و ره‌سه‌نی کاکه‌یی( یارسان) ه. له نزیک ده‌ڤه‌ری خانه‌قین . -
بابه شێخ ، ناسناو بۆ
پیاوی ئایینی ماقووڵ .
ده‌شڵێن ، قسه
قسه ده‌هێنێ : ئایا
وا باشتر نیه له باشووری کوردستان ،
که هێندێک ده‌ره‌تان و ده‌رفه‌تمان
هه‌یه ، سێمینارگهلێک بۆ رێزلێ
نان له‌و میر و فه‌رمانڕه‌وا مه‌زنه
کوردانه دابنێین ، که خزمه‌تگوزاری
مرۆڤایه‌تی و نه‌ته‌وی خۆیان بوون و
خودی خۆمان وردتر له مێژوی ژیانیان
بکۆڵینه‌وه ؟ نه‌ک هه‌ر
له زمانی نه‌یاران و بیانیانه‌وه ،
بیان ناسین . ئه‌م چه‌شنه میر ، ئه‌میر
، فه‌رمانڕه‌وا و رێبه‌رانه له نێو
کورد دا زۆر بوون . گه‌لۆ
! کورد کوته‌نی " هه‌ر مار به ده‌ستی
خه‌ڵک بگرن "
. تۆغا
وانیه ؟
|