|
وته‌کانی
شه‌هید سه‌ید ڕه‌سووڵی بابی گه‌ور
31
ساڵ به‌ر له ئێستا بۆ یادی 2 ی رێبه‌ندان
له ئۆردووگای رۆمادی! هه‌ر
وه‌ک ده‌زانین دووی رێبه‌ندان له
مێژووی گه‌لی کورد دا جێگا و پێگه‌یه‌کی
تایبه‌تی هه‌یه. دامه‌زراندنی کۆماری
جوانه‌مه‌رگی کوردستان ئه‌وه چه‌نده‌ها
ساڵه به ئاشکرا و به نه‌هێنی له
ناو کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات له
لایه‌ن نیشتمان په‌روه‌رانی کوردجه‌ژن
ده‌گیرێ و خۆشی بۆ ده‌کرێ و به شێوه‌ی
جۆراوجۆر رێزی لێ ده‌گیرێ، یادی پێشه‌وای
هه‌میشه زیندوو له ناو دڵان دا ده‌کرێته‌وه. ساڵی
1977 هێندێک له بنه‌ماڵه‌کانی تێکۆشه‌رانی
حیزبی دێمۆکرات که له باشووری
کوردستان بوون له لایه‌ن رژێمی به‌عسی
عێراق ته‌بعیدی رۆمادی ده‌کرێن، یه‌کێک
له‌و بنه ماڵانه بنه ماڵه‌ی شه‌هید
سه‌ید ره‌سووڵی دێهقان واته سه‌ید ره‌سووڵی
بابی گه‌وره بوو. ئه‌و چه‌ند بنه
ماڵه به نه‌هێنی و دوور له چاوی
رژێمی به‌عس هه‌موو جارێک یادی دووی
رێبه‌ندانیان له ناو خۆیان به
خوێندنه‌وه‌ی سروود، شیعر،وتار و خۆشی
جێژن گرتوه. ئه‌وه‌ی ده‌یبیسن وته‌کانی
شه‌هید سه‌ید ڕه‌سووڵه بۆ ئه‌و بۆنه‌یه
له ساڵی 1977
له رۆمادیه. یادی
شه‌هید سه‌ید ره‌سووڵ دێهقان هه‌ر به
خێر بێت. به‌رز و پیرۆز بێت یادی هه‌موو تێکۆشه‌رانی رێگای کوردایه‌تی
|