|
ئیتر شاره‌که‌م گۆرانی ناڵێت
.. !! . بێنازه
دڵی کیشووه‌ری ڕۆحم ئیتر
شاره‌که‌م گۆرانی ناڵێت لوت
و گوێیان کرد بازرگانه‌کان به‌سه‌رباڵای
کێ هۆنراوه بڵێت ... شه‌وانی
دنیا ڕوونه وه‌ک به‌لقیس ته‌نها
شاره‌که‌م ووشک و تاریکه به‌رگی
له‌مێژه کۆن و پوواوه له‌شاجوانه‌وه
بوو به‌فه‌ریکه ... گوندی
بێگانه وه‌کو ئاڵتونه که‌چی
شاره‌که‌م که‌لاوه‌ی ڕه‌شه به
ده‌ستی ناکه‌س ئابڕوی هه‌ڵگیرا وه‌کو
خۆم له‌ناز گه‌لێک بێبه‌شه
... ئه‌و
شاره‌ی چاوی کوردایه‌تی بوو ئه‌مڕۆ
زبڵستان ناونیشانێتی کوێرو
زه‌لیلله بێ گۆپاڵ ده‌ژی تازه
به‌تازه گڕوگاڵی یه‌تی ... شاره‌که‌م
زیزه په‌ست و خه‌مناکه ئیتر
قه‌تارو هۆڕه ناچڕێ زه‌لیل
بوو دوێنێ ئه‌مڕۆش خراپتر که‌ی
بێت کراسی ترس دادڕێ ... بۆ
هه‌رکوێ ئه‌ڕۆین غه‌ریبستانه له‌شوێنی
خۆشمان زیاتر غه‌ریبین شار‌و
ووڵاتمان تاریکستانه نازانین
بۆ کوێ سه‌رمان هه‌ڵگرین ... هه‌ژاری
ووڵات گشت پاسه‌وانن جاران
ئه‌وان بوون پێشمه‌رگه‌ی ئازا نیشتمانی
من مۆڵگه‌ی زۆرداره کێ
ڕه‌نجی کێشاو کێ زۆرباش ده‌یخوا حه‌مید
عه‌زیز Hamid773@hotmail.com |