|
زووڵمستان
... !! .
حه‌مید
عه‌زیز
زووڵمستانه
ئه‌م جه‌نگه‌ڵه وێران و تاریکه‌ی
ده‌سه‌ڵات هه‌سته بڕۆین من و تۆ له‌مێژه
خاپووره ئه‌م ده‌ڤه‌ره تاریکه جه‌نگ
و پرسه‌و قه‌برستانه بۆ من و تۆ ئێره
گۆڕه‌پانی پاره‌و زۆردار‌و بێعاره
نامۆیه به‌ئێمه ئه‌م کیشوه‌ره
پڕئه‌سرینه ژه‌هرستانه
ئه‌م مه‌مله‌که‌تی خوێنه غوربه‌ت
و خه‌رابستانه نیشتمانی من و تۆ گووڵم
بڕوانه خاکی بێگانه که‌چه‌ند جوان
و ڕازاوه‌یه به‌سه‌لیقه‌ی خه‌مخۆرانی مخابن
ده‌ست پیس و ناکۆکن سه‌رانی ئێمه سه‌یری
که‌لاوه‌ی داڕماوی من و تۆ سه‌دان
ساڵه باب و باپیری ئێمه به‌شیان
زووڵم و کووشتن و به‌ندینخانه‌یه واچاکه
ڕوو له‌هه‌ورازو نشێوی غوربه‌ت بین
به‌سه سته‌م کوا ژیاوین من و تۆ سه‌رهه‌ڵگرین
چاکه بڕۆین ئێمه دیللی ده‌ستی
خۆمانین سه‌د ڕه‌حمه‌ت له‌کفن دز دوێنی
هێنده بێ به‌ش و هه‌ژار نه‌بووین
بڕوانه ئه‌مڕۆ داماوو ڕسواین من و تۆ پۆلیس
و جه‌رده‌و ژن کووژن میرو ده‌سه‌ڵاتی
خێڵ له‌گۆڕه‌پانی سووری نیشتمان که‌س
به‌که‌سه سه‌رو کلکی نیشتمان ڕۆیی کێ
به‌ئاگاو به‌په‌رۆشه له من و تۆ خاک
چۆڵ و هۆڵ بوو میلله‌ت کۆچ و ڕه‌وو ده‌که‌ن
له‌تاو جه‌ورو سته‌می ده‌سه‌ڵات هه‌مووی
گۆڕی ژنانه ئه‌م خاکه سوره کام
یاسای پیاو به‌رگری کرد له‌من و تۆ کچی
خۆم هه‌ناسه‌م غوربه‌ت و دووری مردنه
ژه‌هری تاڵ و ته‌نیایی یه مه‌نفا لێره‌ش
کۆیله‌و خزمه‌تکارو لاوازین ڕووبکه‌ینه
کوێ کوا جێگه‌یه‌ک بۆ من و تۆ له‌بیابان
و چۆڵی قوڵفه گیرمان خواردووه چه‌ته‌و
ڕێگرو جه‌ندرمه دۆستمانن تازووه
هه‌سته بامشووری خۆمان بخۆین له‌پارله‌مانیش
زووڵمستانه بۆ من و تۆ حه‌مید
عه‌زیز Hamid773@hotmail.com تێبینی : ووشه‌ی ( من و تۆ ) هێمای گفتووگۆی نێوان دایک و کچه .
|