|
ڕاپۆرتی
به‌ڕێوه‌چوونی
ڕێوره‌سمێکی به شکوه به بۆنه‌ی 2ی
ڕێبه‌ندان 63هه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی
کۆماری کوردستان له ڤانکۆڤێری ڕۆژئاوای
کانادا سه‌ر
له ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 31ی
ژانویه‌یی 2009ی زایینی ،ڕێوره‌سمێکی به
شکۆه بۆ هه‌رچی زیاتر به‌رز و پیرۆز
راگرتنی یادی 2ی ڕێبه‌ندان
63هه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی کۆماری
کوردستان له لایه‌ن کومیته‌ی حیزبی
دێموکراتی کوردستان له ڕۆژئاوای وڵاتی
کانادا به‌ڕێوه چوو. سه‌ره‌تای
به‌رنامه به خوێندنه‌وه‌ی سرودی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌ستی پێ‌کرد،دواتر بۆ ڕێز
لێنان له گیانی شه‌هیدانی رێگای رزگاری
کوردستان ده‌قیقه‌یه‌ک
بێده‌نگی ڕاگیرا.ئێنجا په‌یامی
پیرۆزبایی به بۆنه‌ی 2ی ڕێبه‌ندان 63هه‌مین
ساڵڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له
لایه‌ن به‌ر پرسی کومیته‌ی
حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕۆژئاوای
کانادا ئه‌نوه‌ر که‌ریمی ،پێشکه‌ش کرا.دواتر
له لایه‌ن خه‌لیل ئه‌شکانی به‌رپرسی
پێوه‌ندیه‌کانی کومیته‌ی
حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڤانکۆڤێری
کانادا وێرای سپاس و پێ‌زانین بروسکه‌ی
پیرۆزبایی ئه‌م حیزب ڕێکخراوانه
خوێندرایه‌وه: 1-کۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی
ئێران 2-پارتی
ئازادی کوردستان 3-سازمانی
خه‌باتی کوردستانی ئێران 4-یه‌کێتی
نیشتیمانی کوردستان 5-پارتی
چه‌پی کوردستان 6-رێکخراوی
فیدایانی خه‌لکی ئێران 7-ناوه‌ندی
چاک 8-کۆمه‌ڵه‌ی
کورد له ڤانکۆڤێر نێو
ئاخنی به‌رنامه‌که خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند
پارچه شێعر و هه‌ڵبه‌ستی هه‌ست بزوێن
به کرمانجی و سۆرانی له لایه‌ن به‌ڕێوه
به‌رانی به‌رنامه‌که خوشکه
سه‌حه‌ر گه‌رامی و به‌ڕێز خه‌لیل ئه‌شکانی
بوو. پاشان
له لایه‌ن هونه‌ر مه‌ندانی گۆرانی بێژ
کاک سیروس و کاک ئیسماعیل ئیبراهیم،و هه‌ر
وه‌ها هونه‌ر مه‌ندانی موسیقا ژه‌ن
کاک ئالان و بریار
رێ‌و ره‌سمه‌که پتر رازایه‌وه وکۆری به‌شداربوانی
ئه‌م یاده‌پیرۆزه‌یان به پێشکه‌ش
کردنی چه‌ندین گۆرانی شاد گه‌رمتر کرد. پێویسته
بگوتریه ئه‌م مه‌راسمه به شکۆیه تا کات
ژمێر 1ی به‌ره‌به‌یانی درێژه‌ی کێشا
وبه سه‌دان که‌س له کوردستانیانی به‌ڕێزی
ئه‌م ده‌وه‌ره به‌شداری
مه‌راسمی به‌رز و پیرۆز راگرتنی یادی
دامه‌زرانی کۆماری کوردستانیان کرد.کومیته‌ی
حیزبی دێموکراتی کوردستان له ڕۆژئاوای کانادا
جارێکی‌تر پڕ به دڵ سپاس و پێزانینی خۆی
پێشکه‌ش به کوردستانیانی خۆشه‌ویست له
ڤانکۆڤێری کاناداده‌کات که به‌م گه‌رم
و گوریه هاوکاریان
کردین و له‌م مه‌راسمه‌دا به‌شدار
بوون. کومیته‌ی
حیزبی دێموکراتی کوردستان ڤانکۆڤێر
ڕۆژئاوای وڵاتی کانادا 2فیوریه‌ی2009ی
زایینی
|