|
مرۆڤ
و ئاین و ده‌وروبه‌ر مرۆڤ
و ئاین و ده‌وروبه‌ر به‌هه‌موو
جیاوازی و که‌موکوڕییه‌کانییه‌وه
ژیان دروست ده‌کات . لیۆن
تۆلستۆی : هه‌موومان هه‌وڵ ده‌ده‌ین
ژیان بگۆڕین به‌ڵام بیر له‌وه‌ناکه‌ینه‌وه
خۆمان بگۆڕین .
له‌ڕووی
بیروباوه‌ڕی ئاینییه‌وه مرۆڤ له خاک
و خۆڵ دروست بووه‌و دوای ژیانێکی کورت ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ خاک و ده‌بێته‌وه به‌خاک وه‌هه‌روه‌ها
مرۆڤ له‌جه‌سته‌یه‌کی ته‌واو له‌گه‌ڵ
هه‌موو ئه‌ندامانی له‌ش و پێداویستییه‌کی
زانستیانه که‌مرۆڤ پێویستێتی زۆر
ووردو جوان دروست بووه به‌تایبه‌ت
مێشکی مرۆڤ که‌زۆر ئاڵۆز‌و گرنگه‌و له‌ملیار
خانه زیاتر پێک هاتووه‌و زانایان ده‌ڵێن
: باشترین ته‌مه‌نی مرۆڤ بۆ کار‌و گه‌شه‌ی
مێشک ته‌مه‌نی 39 سی و نۆ ساڵیی یه . وه‌هه‌روه‌ها
ده‌رباره‌ی گرنگی مێشک ئه‌وه‌یه که‌ئه‌و
فه‌رمانی هه‌موو ئیشه‌کانی ئه‌ندامانی
له‌شی مرۆڤ ده‌دات بۆنمونه ئاده‌میزاد
که‌برسی ده‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی
به‌گه‌ده‌یه‌وه نی یه به‌ڵکو مێشک
داوای خواردن و ته‌نانه‌ت بڕیاری ئه‌وه
ده‌دات که‌حه‌ز له‌چ جۆره خواردنێک
ده‌کات به‌ڵام مرۆڤ واده‌زانێت که‌ئه‌وه
گه‌ده‌یه‌تی داوای خواردن ده‌کات .
بۆیه له‌ئاینه ئاسمانییه‌کاندا
باسی ئاده‌میزاد به‌وجۆره ده‌کات که‌له
دوو ووشه‌ی وه‌کو جه‌سته و ڕۆح دروست
بووه . له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه به‌تایبه‌ت
زمانی عاره‌بی ناوی مرۆڤ وواتای دوو
ووشه ده‌گه‌یه‌نێت که‌ئه‌ویش ( ده‌رکه‌ووتن
و له‌بیرچوونه‌وه ) یه . له‌ڕووانگه‌ی
بۆچوونه جیاوازه‌کانی زانستیشه‌وه
شیکارییه‌کی زانستیانه‌ی بۆکراوه‌و
جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاین و کتێبه
پیرۆزه‌کانی و بۆچوونه‌کانی زانا
ئاینییه‌کانه‌وه . زانست ده‌ڵێت :
مرۆڤ و هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی سه‌ر
ڕووی زه‌وی له‌پێش چه‌ند ملیار ساڵێکه‌وه
هه‌تا ئێستا له‌یه‌ک خانه‌وه دروست
بووه‌و گه‌شه‌ی کردووه . هه‌روه‌ها
ئه‌م هاوکێشه‌و بیردۆزه زانستیه
نزیکه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاووبۆچوونه‌ی
که ده‌ڵێت : ئێمه هه‌موومان پێش چه‌ند
ملیار ساڵێک بنه‌چه‌مان له ئاژه‌ڵی
غۆرێللا و بونوبو و شه‌مبانزی و ئوتانه‌وه
دروست بووه . هه‌ندێک له‌زانایان ده‌ڵێن
که 6 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا باپیره گه‌وره‌ی
مرۆڤ که‌شه‌مبانزی یه به‌شداره له‌گه‌ڵ
دروست بوونی مرۆڤ و له‌کیشوه‌ری ئه‌فریقادا
سه‌ری هه‌ڵداوه . ڕاوبۆچوونه‌کان
له‌سه‌ر دروست بوونی ئاده‌میزاد زۆرن و
جیاوازن . له‌ڕاستیدا گه‌لێک سه‌خت و
دژوار‌و ڕێژه‌یی یه بۆ مرۆڤ که‌باس له‌مێژووی
کۆنی مرۆڤ و چۆنێتی دروست بوونی و مێژووی
گۆی زه‌وی و ئاسمان و بونه‌وه‌ران و
چۆنیتی بنه‌ماو دروست بوونی ژیان و له‌کوێ
و له‌چی یه‌وه هاتووه به‌ڕاستی ئه‌سته‌مه
چونکه ئه‌وه‌ی زانست ده‌یڵێت هه‌مووی
ڕێژه‌یی یه‌و که‌س له‌سه‌ر ئه‌و
هاوکێشه‌یه سه‌دله‌سه‌د کۆک نی یه .
هۆیه‌کی تری سه‌ره‌کیش ئه‌وه‌یه که‌ڕاووبۆچوونه‌کان
ڕێژه‌یین ئه‌وه‌یه که‌خوێنده‌واری
چه‌ند سه‌ده‌یه‌که هه‌یه‌و
ناتوانرێ به‌ته‌واوی مێژووی چه‌ند
ملیۆن ساڵی پێشتر باس بکرێ به‌بێ به‌ڵگه‌و
به‌بێ نووسراوو نووسین . مرۆڤ
ئه‌و بوونه‌وه‌ره جوان و خاوه‌ن هه‌سته‌یه
که‌خه‌سڵه‌ته‌کانی تایبه‌تمه‌ندن و
ئه‌و هه‌ست و نه‌ست و کار‌و کاردانه‌وه‌یه‌ی
له‌گیانیدا هه‌یه له‌بوونه‌وه‌رانی
دیکه‌دا نی یه‌و به‌تایبه‌ت سێ هه‌ستی
گرنگن که بیروهۆش و گریان و پێکه‌نینه
که‌له‌بونه‌وه‌رانی تردا نی یه . به‌ڵام
ئاده‌میزاد له‌هه‌مان کاتدا ئه‌و
بوونه‌وه‌ره لاوازه‌یه که‌له‌هاتن
و چوونه ده‌ره‌وه‌یدا بۆ ژیان هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی
نی یه‌و نازانێت له‌کوێووه هاتووه‌و
بۆ کوێ ده‌چێت .؟. ئاینیش
ئه‌و بیروباوه‌ڕو کتێبه ئاسمانییه
پیرۆزه‌یه که‌به‌ئاده‌میزاد ده‌ڵێت
ڕه‌شبین مه‌بن من پێتان ده‌ڵێم له‌کوێوه
هاتوون و بۆکوێ ده‌چن . له‌ڕاستیدا
بیروباوه‌ڕو ئاین و ڕۆشنبیریی و فه‌لسه‌فه‌ی
باوه‌ڕو بڕواهێنان هیوایه‌ک و گه‌شبینییه‌ک
ده‌به‌خشێته ئاده‌میزاد له‌ڕووی ده‌رونییه‌وه
بۆ به‌رده‌وام بوونی له‌ژیانی ڕۆژانه‌یدا
به‌شێوه‌یه‌کی سروشتی . ئه‌گه‌ر
مرۆڤایه‌تی به‌گشتی یان ئاده‌میزاد بێ
هیواو ئامانج بژی و هیچ بیروباوه‌ڕێک و
ئومێدێکی خۆشیی به‌خشی نه‌بێت بۆ سبه‌ینێی
به‌رده‌وامبوون له‌بوون و ژیاندا بێ
هیواو ئاوات بژی به‌دڵنییاییه‌وه
تووشی ڕه‌شبینی و سستی و نائۆقره‌یی ده‌روونی
ده‌بێت و په‌نا بۆ زۆر کاری نه‌شیاوو
خراپ ده‌بات که‌خه‌ڵک و خۆی زه‌ره‌رمه‌ند
ده‌کات یان هه‌ندێ کات مرۆڤ تووشی بێ
ئاگایی و نه‌خۆشی ده‌روونی سه‌خت ده‌کات
و په‌نا بۆ خۆئازاردان یان خۆکووشتن ده‌بات
به‌ڵام باوه‌ڕو کتێبه ئاسمانییه‌کان
هاوسه‌نگی مرۆڤیان ڕاگرتووه‌و هیوابه‌خشن
بۆ مرۆڤایه‌تی . ئه‌وانه‌ی
باوه‌ڕی ئاینییان هه‌یه‌و بڕوایان به‌تاکه
دروستکه‌رێکی ئه‌م گه‌ردونه هه‌یه
سود له‌وه ده‌بینن که‌باری هه‌مواری
ده‌رونییان جێگیر‌و گه‌شبینن . له‌و
کاتانه‌دا که ئاده‌میزاد بیروهۆش و
مێشکی بیروباوه‌ڕ هه‌ڵناگرێت به‌تایبه‌ت
باوه‌ڕی ئاینیی که‌واته له‌وکاته‌دا
باشترین کارێک که پێویسته مرۆڤ بیکات
ئه‌وه‌یه که‌باری ده‌روونی خۆی به‌هه‌ر
نرخێک بێت جێگیربکات چونکه مرۆڤ تووشی
هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌بێت له‌کاتێکدا
که‌باری ده‌روونی ناته‌واوو سه‌غڵه‌ت
بێت چونکه له‌وکاتانه‌دا هه‌ستی ڕۆیشتن
و بینین و گوێلێبوونیشی سروشتی نابێت . ئه‌م
باس و شیکارییه ده‌روونییه بۆ مرۆڤه
ئاساییه‌کان نی یه به‌ڵکو بۆ ژیر‌و فه‌یله‌سوف
و زانا‌و فێرکارو ڕۆشنبیره‌کانه چونکه
زانا‌و داناکانی سه‌رده‌می مرۆڤایه‌تی
کۆن و نوێ زۆر بیریان له‌بابه‌تی دروست
بوون و تێکشکانی ئاده‌میزاد کردۆته‌وه
چونکه ئه‌وه‌ی دانایه‌ک هزری ده‌جوڵێنێت
و کاری بۆده‌کات مرۆڤێکی ئاسایی بیری
لێناکاته‌وه‌و خۆی بۆ ماندو ناکات
چونکه مرۆڤی گێل کێشه‌ی نی یه چۆن
دروست بووه‌و بۆچی ده‌ژی و بۆچیش ده‌مرێت
.؟. له‌ڕاستیدا
زۆرجار کۆمه‌ڵگاو ده‌وروبه‌ریش سه‌رچاوه‌ی
ناڕه‌حه‌تی و بێزاری تاکه له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه
به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتووه‌کان
یان کۆمه‌ڵگا تازه‌پێگه‌یشتووه‌کان
بۆیه خه‌ڵکانێکی زۆر توشی گۆشه‌گیری و
ژیانی ته‌نهایی ده‌بن یان دوره‌په‌رێزیی
هه‌ڵده‌بژێرن و دوور له‌خه‌ڵکی و دوور
له‌سه‌رئێشه‌ی مرۆڤی نه‌خۆش و ئاژاوه‌چی
ده‌ژین له‌ڕۆژئاواش هه‌مان گۆشه‌گیری
و ته‌نهایی هه‌یه‌و به‌ڵکو زیاتریشه
به‌ڵام بۆ هاوده‌نگی و هاوڕێیه‌تی
خۆیان و پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی ته‌نهایی
و باری ده‌رونییان ئاژه‌ڵێکی ماڵی ده‌که‌نه
هاوڕێی خۆیان وه‌کو سه‌گ و پشیله که‌باشترین
هاوده‌می مرۆڤن له جیهانداو به‌تایبه‌ت
له‌ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا . گه‌وره
نووسه‌ری ئه‌ڵمانی ( فردریک نیتشه 1844
/ 1900 ) بۆماوه‌ی
ساڵێک دورکه‌وته‌وه له‌گه‌لی ئه‌ڵمانی
و دوره‌په‌رێز ژیانی گوزه‌راند که‌چی
دووای ئه‌و ماوه‌یه به‌کۆمه‌ڵێ
نووسین و به‌رهه‌می وێژه‌یی جوانه‌وه
گه‌ڕایه‌وه ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ی خۆی .
زۆرجار ئاده‌میزاد له‌که‌ش و هه‌وای
هێمنیی و دوور له ژاوه ژاوی ده‌وروبه‌ر
داهێنان و به‌رهه‌می جوان دروست ده‌کات
. له‌ڕاستیدا
ئه‌سته‌م و دژواره ته‌نهایی و دوره‌په‌رێزی
له‌خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگای خۆمان چونکه
توشی نه‌خۆشی بێزاریمان ده‌کات و مرۆڤ
نا‌توانیت به‌ته‌نها هه‌تاسه‌ر بژی به‌ڵام
زۆرجار ته‌نهایی بۆ حه‌سانه‌وه‌ی جه‌سته‌و
مێشکی ئاده‌میزاد پێویسته‌و باشتر‌و
هێمنانه‌تر بیروبۆچوونه‌کان دروست ده‌بن
و هه‌ندێجاریش داهێنانه مه‌زنه‌کان و
بیروباوه‌ره ئاینییه پیرۆزه‌کان له‌ته‌نهاییدا
سه‌رچاوه ده‌گرن و دێنه ناو ژیانه‌وه
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ته‌نهایی یه
کاتیی بێت و نه‌ک هه‌میشه‌یی بێت . به‌ڵام
به‌کۆی گشتی و سه‌ره‌ڕای ناله‌باری و
بێزاری مرۆڤ و بوونی خه‌ڵکانی نه‌خۆش و
ئازارده‌ر یان گێره‌شێوێن له‌کۆمه‌ڵگادا
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژیانی دووری و ته‌نهایی
قورس و دژواره‌و ئاده‌میزاد له‌زۆربه‌ی
کاته‌کانیدا له‌خۆشی و ناخۆشیدا
پێویستی به‌هاوڕێ و هاوده‌م هه‌یه له‌ده‌وروبه‌ری
خۆیی و ژیانی ڕۆژانه‌یدا . ئاده‌میزاد
گه‌وره‌ترین و زرنگترین و جوانترین
بوونه‌وه‌ری سه‌رگۆی زه‌وییه بۆیه
ناوی مرۆڤ خۆی باشترین ئاوه‌ڵناوی
ژیرییه که‌له‌دوای خوداوه‌ندی سۆز‌و
میهرو جوانیی ده‌ستی هه‌یه له‌دروست
کردنی ژیان و به‌رده‌وام بوون و
کارکردنیشی بۆ به‌جوانتربوونی بوون له‌وه‌ی
که‌هه‌بووه له‌پێشترو که هه‌یه
له‌ئێستاداو که‌ده‌بێت له‌سبه‌ینێدا
به‌رده‌وامه . پێشکه‌وتنی
هه‌موو بواره‌کانی ژیانیش گرێبه‌نده
به‌ژیریی ئاده‌میزاده‌وه‌و هه‌ر خۆی
هۆکارێکی گرنگه بۆ باشتر ڕاگرتنی ژیان
به سروشته‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه
که‌ئاده‌میزاد خۆی بناغه‌ی کۆشکی
جوانی و ئازادی و بلیمه‌تییه به‌م جه‌نگ
و ماڵوێرانییه‌ش خه‌ریکه به‌ده‌ستی
خۆی شارستانییه‌تی خۆی تێک ده‌دات و ته‌فروتونای
ده‌کات . له‌هه‌مان کاتدا مرۆڤ ته‌واو
وواتاداره به‌بوون و ژیان و سروشته‌وه
سروشتیش به‌بێ مرۆڤ جه‌نگه‌ڵێکی
نادروسته که‌واته بوون و ژیان و هه‌موو
کرداره جوڵێنه‌ره ڕه‌ش و سپییه‌کان
و به‌رده‌وامیی ژیان و سروشت له خۆشه‌ویستی
و شه‌ڕه‌نگێزیدا له‌باش و خراپیدا له‌شه‌ڕو
ئاشتیدا ئه‌مانه هه‌مووی به‌مرۆڤه‌وه
په‌یوه‌ستن و ڕۆڵی بوون و ژیان ده‌گێڕن
چونکه گیانله‌به‌ره‌کانی تر هه‌ست
ووردی و ژیرییان که‌متره له‌مرۆڤ و
ژیان و سروشتێکی وه‌ستاوو ناڕێک پێک ده‌هێنن
به‌بێ مرۆڤ . ده‌توانین
بڵێین مرۆڤ ئاژه‌ڵێکی قسه‌که‌رو
ووریایه به‌ڵام له‌چاو بوونه‌وه‌رانی
تردا به‌وهه‌موو ژیری و هۆشمه‌ندییه‌وه‌ی
زۆر به‌رچاوته‌نگ و داگیرکه‌رو دڕنده‌و
شه‌ڕکه‌رو خیانه‌تکارو فێڵبازو .. هتد .
له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئاده‌میزاد سه‌رچاوه‌ی
مه‌زنی و هۆشیاری و به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی
یه به‌ڵام گیاندارانی تر ئه‌و ئاوه‌ڵناوانه‌یان
سنورداره‌و هه‌ندێکیشیان ئه‌و ڕه‌وشته
خراپانه‌یان هه‌ر نی یه‌و زۆر جیاوازن
له‌گه‌ڵ ئاده‌میزاددا وه‌کو
گیانداره ماڵییه‌کان که‌هه‌میشه
سوودو سۆزیان هه‌یه بۆ ئاده‌میزاد .
بۆیه زۆربه‌ی خه‌ڵکی باکوری ئه‌وروپاو
ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریکاو هه‌ندێک
له‌کیشوه‌رانیتر وه‌کو کلتورێک له‌گه‌ڵ
ئاژه‌ڵی ماڵیدا سه‌گ یان پشیله ژیان
به‌سه‌ر ده‌به‌ن چونکه هه‌ندێ مرۆڤی
ده‌وروبه‌ر ئازاری مرۆڤ خۆی ده‌دات
بۆیه زۆرجاران دۆستایه‌تی ئاژه‌ڵان
بێ کێشه‌و ئارام و خۆشتره به‌تایبه‌ت
ئه‌و مرۆڤانه‌ی که‌به‌ته‌نها ده‌ژین
و زۆرجار مرۆڤ هه‌نه هیچ کێشه‌ی ده‌روونییان
نی یه‌و به‌ته‌نهاش ناژین که‌چی له‌گه‌ڵ
ئاژه‌ڵدا هاوڕێیه‌تیان خۆشه . له‌و
ئاژه‌ڵانه‌ی که‌ئاوه‌ڵناوی زۆر
باشیان تێدایه گیانله‌به‌ری که‌ره
یان گوێ درێژه که له‌دێرزه‌مانه‌وه
خزمه‌تی ئاده‌میزادی کردووه‌و زۆر
ئاژه‌ڵێکی هێمن و له‌سه‌رخۆو به‌هێزو
پشوودرێژه وه‌هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵی سه‌گ
که‌هه‌موومان ده‌زانین چه‌نده
هاوڕێی به‌وه‌فاو هۆگری مرۆڤ و پاسه‌وان
و هاوده‌م و .. هتد . وه‌هه‌روه‌ها
له‌و ئاژه‌ڵه ماڵییانه‌ی که‌سوودێکی
زۆریان هه‌یه بۆمرۆڤایه‌تی وه‌کو :
مانگا ، مه‌ڕ ، بزن ، گا ، ئه‌سپ و .. هتد .
له‌ڕاستیدا
زۆرجار کۆمه‌ڵگا سه‌رچاوه‌ی ناڕه‌حه‌تی
و بێزاری تاکه به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵگا
دواکه‌وتووه‌کان بۆیه خه‌ڵکانێکی
زۆر توشی گۆشه‌گیری و ژیانی ته‌نهایی ده‌بن
یان دوره‌په‌رێزی هه‌ڵده‌بژێرن و ئاژه‌ڵێک
ده‌که‌نه هاوڕێی خۆیان . زۆرجارانیش
ئه‌و مرۆڤانه‌ی وه‌کو نووسه‌رو خوێنه‌رو
هۆنه‌رو یان مرۆڤی ڕۆشنبیرن بیرکردنه‌وه‌و
شیته‌ڵ و شیکارییه‌کانی ناو مێشک و هه‌ناویان
واده‌کات پێویستیان به‌ته‌نهایی هه‌بێت
و له‌هه‌ندێک کاتدا دوور له‌خه‌ڵکی و
ژاوه ژاو لێکدانه‌وه‌کانیان بخه‌مڵێنن
چونکه هێمنی و که‌ژی بێده‌نگی پشوویه‌که
بۆ بیر‌و ئه‌ندێشه‌کانی ئاده‌میزاد . ده‌رباره‌ی
مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه
هه‌ندێ کار‌و کاردانه‌وه هه‌یه ده‌بێت
ڕووبده‌ن و هه‌بن بۆنمونه ژیانی ئاده‌میزاد
له‌گه‌ڵ ئاده‌میزاد خۆیدا به‌ویستی
خۆیشی نه‌بێت و حه‌زیشی پێنه‌کات ده‌بێت
هه‌ر ببێت و به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت
ئه‌و کاره‌ش دروست کردنی خێزانه‌و وه‌کو
ئه‌و ژن هێنانه وایه که هه‌موومان
ده‌خاته زیندانێکه‌وه‌و به‌ندمان ده‌کات
و که‌له‌پچه‌ی هاوسه‌رگیریمان له‌ده‌ست
ده‌کات که‌چی خۆمان به‌ده‌ستی خۆمان
ئه‌و کلیلی که‌له‌پچه‌و به‌ندینخانه‌یه
وه‌رده‌گرین و دوای ماوه‌یه‌کیش هه‌وڵی
بۆ ده‌ده‌ین له‌و به‌ندی یه ڕزگار
ببین و ئه‌و قوفڵه داخراوه بکه‌ینه‌وه‌و
کلیله‌که‌ی هه‌تا بتوانین توڕ ده‌ده‌ین
و خۆمان ڕزگار ده‌که‌ین له‌و زیندانه
بچوکه‌ی خێزان . مه‌له‌کردن له‌ده‌ریای
پێکه‌وه ژیان و دروست کردنی خێزان هه‌رچه‌نده
مه‌له‌وانێکی باشیش بیت ده‌خنکێیت
چونکه ئه‌وه‌ی که‌زۆر جیاوازن و له‌یه‌ک
حاڵی نابن و دووجه‌مسه‌ری لێک نه‌چوون
و دووڕه‌نگی جیاوازن ژن و پیاوه یان
نێر‌و مێ یه که‌چی ته‌مه‌نێکیش به‌یه‌که‌وه
ژیان ده‌گوزه‌رێنن که‌خۆشییه‌کانی که‌مترن
له‌ناخۆشییه‌کانی به‌ڵام هه‌مووشمان
به‌شدار ده‌بین له‌و ناڕه‌حه‌تی و
ئاڵۆزییه‌و نازانین بۆ .؟. مرۆڤ
زۆرجاران توڕه ده‌بێت و بڕیاری سه‌خت
و قورس ده‌دات به‌ڵام به‌گه‌وره‌بوون
و چوونه ناو ته‌مه‌نه‌وه یان به‌په‌یدا
کردنی ئه‌زموونی زیاتر له‌ژیاندا په‌شیمان
ده‌بێته‌وه . به‌گشتی مرۆڤ زبره‌و له‌هه‌مان
کاتدا نه‌رم و نیانه زاڵم و به‌به‌زه‌یشه
ڕاگری شیرازه‌ی ژیانه‌و دروستکه‌رو
وێرانکه‌ریشه ئاده‌میزاد به‌و هه‌موو
کێشه‌و ناڕه‌حه‌تی و گلله‌ییانه‌ی هه‌یه‌تی
و ئه‌و بێزارییانه‌یشی که‌دێته ڕێگای
ژیانی که‌چی حه‌زی له‌ژیانه‌و له‌هه‌مان
کاتدا کۆکیشه له‌گه‌ڵ شه‌ڕو
ماڵوێرانییداو دڕنده‌یه‌کی ته‌واوه‌و
زۆرجاریش
ئاده‌میزاد گه‌لێ جوان و به‌به‌زه‌یی
و ئاشتیخوازه . مه‌به‌ستیش
له نووسینی ئه‌م ووشه دژ به‌یه‌کانه‌دا
یان ئه‌م په‌یڤه ڕه‌نگاوڕه‌نگانه
ئه‌وه‌یه که‌به‌گشتی له‌سه‌ر مرۆڤ
ده‌دوێین چونکه هه‌موو مرۆڤایه‌تی ڕه‌نگ
و دیویان جیاوازه‌و ژیانیش به‌و
جیاوازی یه‌وه سروشتی و جوانه و ئه‌و
جیاوازییه‌ش پێشبڕکێی بوون و نه‌بوون
دیاری ده‌کات و هاندانێکیشه بۆ به‌رده‌وام
بوون و پیشاندان و نمایشی زیره‌کی و
توانای ئاده‌میزاد ده‌رده‌خات له‌پێشبڕکێدا
ئه‌وه‌ش مافی ڕه‌وای ئاده‌میزاد خۆیه‌تی
و کارێکی سروشتی یه . له‌باری
ده‌روونیشه‌وه له‌سه‌داسه‌د ڕاسته
که‌ئه‌گه‌ر پێشبڕکێ و جیاوازی نه‌بوو
تواناکان ده‌وه‌ستن و مرۆڤ بێتاقه‌ت ده‌بێت
و نازانێت شه‌ڕو پێشبڕکێ له‌گه‌ڵ کێدا
بکات .؟. چونکه ئاده‌میزاد به‌و شێوه‌یه
دروست بووه که‌حه‌زی له‌کێ بڕکێ و
خۆشه‌ویستی خۆده‌رخستن و ڕکه‌به‌ری و
هه‌ندێ سه‌رسه‌ختی هه‌یه له‌ڕاستیشدا
ئه‌م هۆکارانه‌یه ده‌بێته هه‌وێنی
به‌رده‌وام بوونی ژیانی سروشتی ئاده‌میزاد
. به‌بێ
ئه‌و ڕکه‌به‌ری و جه‌نگه سروشتییه‌ی
نێوان مرۆڤه‌کان تواناکان سنوردار ده‌بن
و له‌دووایشدا ده‌وه‌ستن بۆیه ژیان
جوان و به‌رده‌وامه به‌وه‌ی که
جیاوازبین و له‌یه‌ک نا‌چین یان ڕاوو
بۆچوون و ئاین و کلتورو پێست و مۆڕاڵ و
کار‌و کاردانه‌وه‌ی تری جیاوازیش ده‌بێته
هۆکاری ڕه‌نگاو ڕه‌نگی و جوانی و پێشکه‌ووتنی
هزرییمان . نابێت هه‌موو وه‌کو یه‌ک بیر
بکه‌ینه‌وه یان یه‌ک بیروباوه‌ڕمان
هه‌بێت چونکه هه‌موو جیاوازییه‌کان
داهێنان ده‌خوڵقێنن و به‌رده‌وام بوون
ده‌ده‌ن به‌ژیان و به‌ره‌وپێشچوون و
گه‌شه‌کردن ده‌چن له‌هه‌مه‌ن کاتدا
که کاتێک جیاوازین به‌دڵنیایی یه‌وه
ده‌موچاوێکی دیموکراسی و جوانیشین ئه‌گه‌ر
وه‌کو مرۆڤێکی ڕۆشنبیر ماف و ڕه‌وای
بیروبۆچوونی جیاواز په‌سه‌ندبێت له‌لامان
. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌م جیاوازیانه که‌جوانن له‌لای
مرۆڤی زرنگ و ئازادیخواز به‌م جۆره ده‌بینرێن
ده‌نا له‌لای تاکڕه‌وێک و کۆنه‌په‌رستێک
جیاوازی و ڕه‌نگاوره‌نگی مرۆڤ زۆر
ناشرینه‌و به‌ڕای کۆنه‌په‌رستێک و
مرۆڤی دواکه‌وتوو ده‌بێت هه‌موو سوجده
به‌رین بۆ یه‌ک بۆچوون و یه‌ک جۆربین وه‌کو
له‌زۆربه‌ی بیروبۆچوونه کۆنه‌کاندا
هه‌یه‌و له ده‌سه‌ڵاته
نادیموکراسییه‌کاندا هه‌بووه وه‌کو
ده‌سه‌ڵاتی شۆڤێنیزمی تورکی عوسمانلی و
سه‌دامی به‌عسی و هیتله‌ری نازی و
شاوشیسکۆی حیزبه نازیسته‌که‌ی
ڕۆمانیاو هه‌روه‌ها له‌سیستمی سه‌رمایه‌داری
نه‌خوێنده‌واری کوشنده‌دا . له‌به‌رئه‌وه‌ی
ڕاسته‌وخۆ میری و ده‌سه‌ڵات کارده‌که‌نه
سه‌ر خووڕه‌وشتی کۆمه‌ڵگاو تێکدانی
شیرازه‌ی باری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و
ژیان به‌گشتی بۆیه زۆرجار ده‌سه‌ڵات
پێویسته بگۆڕدرێت ئه‌گه‌ر به‌کوده‌تاش
بێت . به‌پێچه‌وانه‌وه
له‌نه‌بوونی ڕای جیاوازیشدا ملکه‌چی
بۆ یه‌ک ڕاووبۆچون بێزاری دروست ده‌کات
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر چه‌ند سه‌عاتێک له‌گه‌ڵ
که‌سێکدا گفتووگۆ بکه‌یت و تۆ هه‌رچیت
ووت ئه‌و بڵێت وایه و سه‌ری ڕه‌زامه‌ندی
بله‌قێنێ یان هه‌ر مل بجووڵێنێ و هه‌ر
بڵێت وایه .. وایه ڕاسته .. ڕاست ئه‌فه‌رمووی
..! . هیچ وه‌ڵام و ڕای تایبه‌تی خۆی نه‌بێت
و هه‌ڵسه‌نگاندنی جیاواز‌و تایبه‌تیی
خۆیی نه‌بێت بۆ به‌رامبه‌رو جیاوازی
ڕاوبۆچوون و گفتووگۆکه دروست نه‌بێت
له‌وکاته‌دا ئیتر گفتووگۆ ده‌وه‌ستێت
و تۆ بێزار ده‌بیت و حه‌زناکه‌یت
جارێکی تر ڕاووبۆچون بگۆڕیته‌وه له‌گه‌ڵ
هه‌مان که‌سدا . ئاین
و بیروباوه‌ڕ ئیتر هه‌ر ئاینێک یان هه‌ر
بیروباوه‌ڕێکی مرۆڤ خۆی بێت هه‌سته
جوان و کاره هه‌ستیارو گه‌شبینی یه‌کانی
ئاده‌میزاد نمایش ده‌کات و بڕوابوونه
به‌هزری خۆیی و خۆدۆزینه‌وه‌یه له
جیهانێکی وونی یان ئاڵۆزیی وه‌کو ئه‌م
ژیانه‌ی که‌ئێستا ئێمه‌ی تێداین یان
باوه‌ڕ به‌هه‌ندێ کتێبی پیرۆزی
ئاسمانی و به‌هه‌ندێ شتومه‌کی نادیار‌و
ڕۆحی و له‌ئه‌نجامی باوه‌ڕبوون به‌باوه‌ڕی
ئاین و ژیانێکی دیکه‌ی دووای مردن بۆیه
ئه‌م جۆره باوه‌ڕه ده‌بێته هاوسه‌نگی
ته‌واوی باری ده‌روونی له‌لای ئاده‌میزاد
به‌تایبه‌ت مرۆڤی ژیر چونکه ژیری
واده‌کات که‌مرۆڤ هه‌میشه بیر له
دروست بوون و تێکشکان بکاته‌وه له‌ڕاستیشدا
ئێمه‌ی ئاده‌میزاد زۆر به‌جوانی دروست
بووین و له‌کۆتایشدا که‌حه‌زمان به
مانه‌وه‌و ژیانه تێکده‌شکێنرێین و
ده‌مرین به‌ڵام هه‌ستێکی ڕه‌ش
بینیت ده‌داتێ کاتێک که‌ژیان خۆشه‌و
تۆی ئاده‌میزاد پێی ئاشنا ده‌بیت له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی که‌مرۆڤ کێشه‌ی زۆره له‌پله‌کانی
ته‌مه‌نیدا به‌ڵام مرۆڤ خۆیی و ده‌وروبه‌ری
خۆی خۆش ده‌وێت بۆیه ئه‌و مردنه هه‌ورێکی
ڕه‌شی نائومێدی له ئاسمانی دڵی ئاده‌میزاددا
دروست ده‌کات چونکه له‌ڕاستیشدا ڕۆح
شیرینه‌و که‌س حه‌ز به‌مردن ناکات له‌هه‌مان
کاتیش‌دا مردن ڕوداوو کردارێکی سروشتی یه
چونکه بۆ هه‌موانه بۆیه له‌ژیاندا
ماف و هاوسه‌نگیی نابینم به‌ڵام له‌مردندا
یه‌کسانی ده‌بینم . کتێبه
پیرۆزه ئاسمانی یه‌کان ده‌ڵێن : (
زانا‌و مرۆڤه گه‌وره‌کان باوه‌ڕیان به‌خوداوه‌ندی
مه‌زن هه‌یه چونکه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌کی
جیاواز‌و ووردو ژیرانه‌تر بیر له‌دروستکه‌ری
ئه‌م ژیان و ئاسمان و زه‌وی یه ده‌که‌نه‌وه
مه‌به‌ست له مرۆڤی گه‌وره ئاده‌میزادی
ژیر‌و دانا‌و فه‌یله‌سوفه‌کانه . له‌ئه‌نجامی
حه‌زو خۆشی و جوانی و له‌ززه‌تی کاته
خۆشه‌کانی کرداره‌کانه به‌پراکتیکی
ئه‌وه واله ئاده‌میزاد ده‌کات حه‌زی
به‌ژیان بێت و ڕۆحی خۆی زۆر خۆش بووێت له‌هه‌مان
کاتیش‌دا بێزار‌و ناڕه‌حه‌ته چونکه ڕه‌شبینی
مردن و ژیان لێسه‌ندنه‌وه‌ی له‌به‌رچاوه
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌کو من سه‌یری مردن
بکات
که‌کارێکه بۆهه‌موانه‌و یه‌کسانی
تێدایه ناڕه‌حه‌ت نابێت . له‌ڕستیدا
ژیانی ئاده‌میزاد له‌دروست بوونییه‌وه
که‌سه‌دان ملیۆن ساڵ ده‌کات مردنی تێدا
نه‌بووایه به‌دڵنییاییه‌وه هه‌ڵئاوسانێکی
ناسروشتی و ناڕێک و پێک و قه‌ره‌باڵغی و
جه‌نجاڵییه‌کی مه‌زنی دروست ده‌کردو
جێگه‌و خاک و نه‌ئۆکسجینیش به‌شی
مرۆڤایه‌تی نه‌ده‌کرد چونکه سروشتیی
ژیان و مردن به‌رده‌وامه‌و ڕۆژانه‌ش
له‌جه‌نگه نه‌ویستراوه‌کانه‌وه
هه‌زاران مرۆڤ ده‌کووژرێن که‌چی حه‌وت
7 ملیار مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌ژی و
دوو 2 ملیار مرۆڤی برسی و هه‌ژارن و
ژیانیش ڕۆژ به‌ڕۆژ ئاڵۆزتر ده‌بێت و خاک
و ووشکانیش بۆ ژیان ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌که‌مبووندایه
ئیتر ده‌بێت خه‌مڵاندنی خۆمان بخه‌ینه
گه‌ڕو گریمانه‌یه‌کی وایش دابنێین که‌مردن
نه‌بوایه ئێمه ده‌بوین ئێستا یان
باله‌خۆمان بپرسین ئایا چ کاره‌ساتێک
ڕوویده‌دا .؟.
پێم
وایه بیروباوه‌ڕ ئه‌گه‌ر ئاین یان هه‌رجۆره
باوه‌ڕێک بێت بۆ مرۆڤه‌کان له‌باری ده‌روونی
یه‌وه گه‌ڵێک باشه چونکه ئه‌و
ناڕه‌حه‌تی یه ده‌روونی یه نابینێت
وه‌کو بێ باوه‌ڕێک له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
که‌بیروباوه‌ڕه‌که‌ت هه‌رچییه‌ک بێت
گرنگ ئه‌وه‌یه که‌تۆ شتێکت هه‌یه
یان هیوایه‌کت هه‌یه بۆی ده‌ژیت .
مرۆڤی ژیر‌و زیره‌ک بیروباوه‌ڕێکی خۆش و
ساده‌ی لادروست ده‌بێت له‌ئه‌نجامی
جێبه‌جێبوونی هه‌ستی بڕوابوون و بڕوا‌و
دڵنیابوون له بوونی مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری
و که‌متر توشی ڕه‌شبینی ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌ک
بیرده‌کاته‌وه که‌ئه‌م ژیانه‌ی پێی
به‌خشراوه بۆ به ژیانێکی سروشتیانه
نه‌ژی و گوزه‌رانی خۆی نه‌باته سه‌ر .؟.
له‌ڕاستیشدا بته‌وێت و نه‌ته‌وێت
هاتوویته‌ته ژیانه‌وه به‌ڵام تۆخۆت
لێپرسراوی له‌ژیانی تایبه‌تی خۆت و هه‌رخۆت
تاڵ و شیرینی ده‌که‌یت و له‌وپه‌ڕی
بێزاریشدا بیت نایه‌ڵی که‌س ده‌ست
بخاته بینه‌قاقات و بتخنکێنێت که‌واته
له‌هه‌موو کات و هه‌لوومه‌رج و باره‌کاندا
تۆ ده‌ژیت و ده‌ته‌وێت بژیت ئه‌ی که‌واته
بۆچی نه‌ژیت و سروشتیانه مافی هه‌ناسه‌ی
بوون و ژیان وه‌رنه‌گریت .؟. هۆش
و بیرکردنه‌وه‌و ژیریی بڕیاری دۆزینه‌وه‌ی
نهێنی یه‌کانی ژیان و سروشت و بوون ده‌دات
و هه‌موو ئاینه‌کانی مرۆڤایه‌تی و به‌درێژایی
2000 دوو هه‌زار ساڵی ئاینه‌کان که‌جوله‌که‌و
مه‌سیح و موسوڵمان ده‌گرێته‌وه بریتی
بوون له‌کاری چاکسازی له‌ژیانی مرۆڤ و
مرۆڤایه‌تیدا چونکه ده‌بێ ئێمه سه‌یری
بیرکردنه‌وه‌و کاره‌کانی مرۆڤی دوو هه‌زار
ساڵ له‌مه‌وپێش بکه‌ین که‌ده‌بینین
مرۆڤایه‌تی له‌به‌رگی دڕندایه‌تیدا
بووه بۆنمونه مه‌سیحی یه‌کان له 2000
دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌رو پێش
هاتنی ئاینه‌که‌یان زۆربه‌یان جه‌رده‌و
ڕێگربوون و موسوڵمانه‌کانیش له 1500 هه‌زارو
پێنج سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌رو پێش هاتنی
ئاینه‌که‌یان خه‌ڵکیان ده‌کووشت و
کۆیله‌یان هه‌بوو ئازاریان ده‌دان و
کاری له‌وه خراپتریان ده‌کرد به‌تایبه‌ت
زینده‌به‌چاڵ کردنی کچان و کاری
خراپتریش له‌وه به‌ڵام دووای هاتنی
ئاینی ئیسلام عاره‌به‌کانی ناوچه‌ی
نیمچه‌دوورگه‌ی عاره‌بی باشتربوون
چونکه پێش هاتنی ئیسلام ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌یان
تێدا هه‌بووه : 1/
فره‌ژنی و هه‌رپیاوێک نزیکه‌ی پانزه
تا بیست ژنی خۆی هه‌بووه . 2/
سیستمی کۆیلایه‌تی و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانی
مرۆڤ . 3/
جه‌نگ و ماڵوێرانی و دزی و خاک و نیشتمان
داگیرکردن .
4/
هاوڕه‌گه‌زبازی و ڕه‌فتاری ناشرین . 5/
کڕین و فرۆشتنی مرۆڤ . 6/
زینده‌به‌چاڵکردنی ئافرتان . که‌چی
دووای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هه‌موو ساڵه‌و
ژیان به‌و هه‌موو پێشکه‌وتن و ته‌کنه‌لۆجیایه‌وه
مرۆڤ خراپتر بووه‌و بڕوا به کتێبه
پیرۆزه ئاسمانییه‌کان زۆر لاواز بووه
چونکه به‌داخه‌وه ئێستا ئاین و
کتێبه پیرۆزه ئاسمانییه‌کان گه‌یه‌نه‌رو
ئامرازی چاکسازی نین و ئاین بووه‌ته
ئامێرێکی به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی و له‌خشته
بردنی مرۆڤ و به‌ئامانجی خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردن
کاری پێده‌کرێت نمونه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه
( حزب الله / حسن نسروالله ) ی لوبنانی و
( حماس / خالد مشعل ) ی فه‌له‌ستین و (
کۆماری ئیسلامی ئێران / جمهوری ئیسلامی
ئیران / خومه‌ینی ) .. هتد . له‌ڕاستیدا
ئه‌مانه ئاین به‌کارده‌هێنن بۆ به‌کووشتدانی
مرۆڤه‌کان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیی خۆیان ده‌نا له‌ڕاستیدا ئاین ده‌بێت
دووره‌په‌رێزبێت له‌ده‌ووڵه‌ت و
بازرگانی و به‌کاربه‌ری بۆ کاری
ڕامیاری و ئابووری چونکه ئاین کاری
ڕامیاری و سه‌ربازی نی یه به‌ڵکو
چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی و هاوسه‌نگی ده‌روونی
و گه‌شبینی یه به‌به‌رده‌وام بوونی
ژیان و ڕه‌ووشت به‌رزی و ده‌ستپاکی و دڵ
و ده‌روون پاکی و خودا په‌رستییه . به‌ڵام
ڕاستی یه‌ک هه‌یه ده‌بێت بووترێت و
ڕۆڵی ئاین باس بکرێت و کار‌و کاردانه‌وه‌شی
له‌باره‌ی ده‌روونی یه‌وه شیته‌ڵ
بکرێت و سوودمه‌ندی ئاینیش به‌شێوه‌یه‌کی
دروست به‌کارهێنانی بۆ مرۆڤ ده‌بێت
جێگای باس و لێکۆڵینه‌وه بێت . ڕاستی یه‌کی
تر هه‌یه ئه‌وه‌یه که هه‌تا ئێستا
کڵێسا‌کان ڕۆڵی باشتر ده‌بینن له‌مزگه‌وته‌کان
بۆ ناندان و تێرکردنی هه‌ژاران و بێ کار‌و
بێ ده‌ره‌تانان چ له‌ئه‌وروپا و چ له
ناوچه‌کانی تری سه‌ر ڕووی زه‌مین چونکه
له‌ڕاستیدا کاری ئاین یارمه‌تیدانی
ئاده‌میزاده نه‌ک کاری پارتایه‌تی و
بازرگانی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی ژیانیی
و ماکی ( مادی ) یه .
ئازادی
و ئابڕووی مرۆڤ
ئه‌گه‌ر
باس له‌ژیانی ئاده‌میزادو ئاین و خووڕه‌ووشت
و داب ونه‌ریت و کلتورو مێژوو بکه‌ین
هیچ له‌مانه ئابڕووی
مرۆڤ نین و ئابڕوویش له‌ش و جه‌سته‌ی
مرۆڤ و په‌ڕین و پێکه‌وه‌بوون نی یه
به‌ڵکو ناخی مرۆڤ و مۆراڵ و کار‌و هه‌ڵس و
که‌وتی باش و جوانه به‌رامبه‌ر مرۆڤ .
هه‌مووکه‌سیش خۆی لێپرسراوه یان به‌رپرسیاره
به‌رامبه‌ر به ڕه‌فتاری باش و خراپی
خۆی . ئابڕوو ڕه‌فتاری جوانی مرۆڤه که‌پابه‌ند
ده‌بێت به‌ڕێزگرتن له‌مرۆڤایه‌تی و
چاکه‌و هه‌ڵسوکه‌وتی جوان و ئازارنه‌دانی
خه‌ڵکی و درۆنه‌کردنه له‌گه‌ڵ خۆ‌و خه‌ڵکدا
. هه‌مووکه‌س ئازاده چۆن بیرده‌کاته‌وه‌و
چۆن ڕه‌فتار ده‌کات ته‌نها ئازاردانی
مرۆڤ نه‌بێت که که‌س ئازاد نی یه
تیایدا . که‌سیش وه‌کیلی خودا‌و خه‌ڵک نی
یه ئه‌وجۆره هه‌ڵاو هۆریاو قه‌ره‌باڵغی
یه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که‌فێرنه‌بووین
به‌ئازادی بژین و ناشزانین وواتای
ئازادی چی یه .؟. هه‌ڵڵاو ده‌نگه‌ده‌نگ
و کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک ته‌نها بۆ
ئابڕوبردنی مرۆڤه ده‌نا به‌هێمنیش
بێت ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌یه‌ک حاڵی
ده‌بین بۆنمونه مامۆستایه‌کی ئاینی
ئازاده له‌کاروپیشه‌که‌ی و خودا په‌رستی
و چوونی بۆ مزگه‌وت هه‌روه‌ها خه‌ڵکیش
ئازادن له‌ژیانی تایبه‌تی و ڕاوو بیر‌و
بۆچوونیان به‌رامبه‌ر به‌ژیان و کردنه‌وه‌ی
هزری تایبه‌تی خۆیان و مافی تاکه‌که‌سییان
. ده‌تووانین ئه‌گه‌ر وه‌ڵڵاممان پێ
بێت بدوێین و به‌شێوه‌یه‌کی جوان وه‌ڵامی
نه‌یارانمان بده‌ینه‌وه به‌ڵام
زۆرجار بڕیاری کووشتن ده‌ده‌ین بۆبه‌رامبه‌رمان
ئه‌ویش له‌بێ توواناییماندایه وه‌کو
چۆن ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌باشووری
کوردستان ده‌یکات چونکه ئه‌گه‌ر ئاده‌میزاد
زمانی گفتووگۆی به‌هێزو جوان بوو گوێی
لێده‌گیرێت و ڕێزی بۆداده‌نرێت له‌ڕاستیشدا
ئه‌مه به‌خته‌وه‌رییه بۆ ئه‌و که‌سه
ژیر‌و زمان شیرینه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و
ده‌مه یان ئه‌و زمانه نه‌بوو کاره‌سات
ده‌خوڵقێت .!!. بۆنمونه : بۆ ئێمه ڕێگه
به مامۆستایه‌کی ئاینی ده‌ده‌ین
بچێته مزگه‌وت و خودا په‌رستی خۆی
بکات .؟. ئه‌ی ئه‌و بۆ ئه‌و مافه به
ئێمه نادات ئازادبین له‌ژیان و
بیرکردنه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنمان .؟. ئه‌ی
بۆچی کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی ده‌ست پیس و بوده‌ڵ
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتن و به‌ئاره‌زوی
خۆیان داهاتی میلله‌تێکی هه‌ژار ده‌به‌ن
و ده‌خۆن به‌ڵام ئێمه بۆمان نه‌بێت ڕه‌خنه‌یان
لێبگرین .؟. که‌واته ئه‌گه‌ر مرۆڤێک
وه‌کو تۆ بیرنه‌کاته‌وه وواتای ئه‌وه
نی یه که خراپه چونکه یان دوژمنته
بیر‌و ڕۆشنبیری و ئاین بۆ چاره‌سه‌ر
هاتووه نه‌ک بۆ داگیرکردنی ماڵ و موڵکی
خه‌ڵکی و ترس و کووشتن و تۆقاندن . ئه‌م
ووتانه‌م له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت
که مرۆڤێک یان نووسه‌رێک ڕای جیاوازی
خۆی ده‌نووسێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
دواکه‌ووتوه شۆڤێنییه یان ئه‌و
پیاوه ئاینی یه یان ئه‌و مامۆستای
مزگه‌وته دانانیشێت گفتووگۆی له‌ته‌کدا
بکات و ووته‌کانی خوداوه‌ندی بۆ باس و
شیته‌ڵ بکات یان به‌ووتارێک و به‌زمانێکی
شیرین وه‌ڵامی بداته‌وه به‌داخه‌وه
ده‌چێت هاوار ده‌کات و خه‌ڵکی کۆده‌کاته‌وه
بڕیاری کووشتنی ده‌دات که‌هه‌روه‌کو
له‌پارته کوردییه لیبڕاڵییه‌کان و
ئیسلامییه‌کاندا هه‌یه که‌ئه‌م
کرداره به‌ڵگه‌ی ئیفلاسی و بێ توانایی
ئه‌و پارت و مامۆستایه ده‌سه‌لمێنێت .
بائه‌و مامۆستایه دڵنیابێت خوا ئه‌و
کرداره‌ی پێ ناخۆشه که‌مامۆستا
ئایینی یه‌که ده‌یکات چونکه خوا خۆی
ووتویه‌تی که‌که‌س بۆی نی یه مرۆڤ
بکووژێت و ئه‌وه‌یشی مرۆڤی کووشت
پیاوکووژو تاوانباره‌و خواش لێێ خۆش
نابێت . به‌دڵنییاییه‌وه هیچ پارتێکی
لیبڕاڵ و سۆسیال دیموکراتیش بۆی نی یه
مرۆڤ بکوژێت له‌سه‌ر نووسین و ووتارو ڕه‌خنه‌گرتن
چونکه ده‌توانرێت به‌هه‌مان ڕێچکه‌ی
نووسین وه‌ڵام بدرێته‌وه‌و ڕونکردنه‌وه‌ی
له‌سه‌ر بکرێت . مافی تاک له‌هه‌موو
کۆمه‌ڵگایه‌کی سیکۆلارو سیستمێکی مه‌ده‌نیدا
به‌تایبه‌ت له‌ده‌سه‌ڵاتی فره‌ڕه‌ووی
و دیموکراسیدا پارێزراوه‌و له‌هه‌موو
نووسین و ڕه‌خنه‌و کار‌و کاردانه‌وه‌یه‌کیشدا
ماف و ژیانی هاووڵاتی پارێزراوه . بیروبۆچوون
و ڕای جیاواز‌و ڕه‌خنه‌و وه‌ڵامدانه‌وه
بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئاینی و هه‌م
کۆمه‌ڵگای سێکۆلارییه‌و زۆر کارێکی
سروشتی یه بۆیه دیموکراسی و مافی تاک
و ئازادی زۆر ئاسایی یه که‌ڕای
جیاواز دروست ده‌کات و ئه‌نجامی ئه‌و
جیاوازییه‌ش ژیانی شارستانی و پێشکه‌ووتنه
بۆ ئاده‌میزاد . مرۆڤه‌کان به‌جیاوازییه‌وه
جوانن و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ژیان و
پێشبڕکێ و پێشکه‌ووتن دروست ده‌بێت به‌ڵام
ئه‌گه‌ر هه‌موو وه‌کو یه‌کبین بێزاری
و وه‌ستان دروست ده‌بێت و ئیدی که‌س خۆی
جوانتر ناکات به‌ڕۆشنبیری و خوێندنه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی له‌وی دی باشتربێت . که‌واته
مرۆڤ و ئاین و ده‌وروبه‌ر به‌هه‌موو
ململانێ و که‌م و کوڕییه‌کانییه‌وه
ژیان دروست ده‌کات . م
. حه‌مید عه‌زیز / سلێمانی Hamid773@hotmail.com
|