|
کومیته‌ی
هاوکاری کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان به
پشتیوانی هێزه سیاسیه‌کان له شاری
لێنشۆپینگ، هێرشی هه‌وایی و تۆپبارانی
ئێران و تورکیه بۆ سه‌ر هه‌رێمی
کوردستان، شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن!. هاوڵاتیانی
خۆشه‌ویست! دڵسۆزانی
مافی مرۆڤ، کۆڕ و کۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان! حیزب
و رێکخراوه خه‌باتگێڕ و نیشتمان په‌روه‌ره‌کان! هه‌ر
وه‌ک هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن، دوابه‌دوای
راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کورد له باشوری
کوردستان له دژی دام و ده‌زگای
دیکتاتۆری رژیمی به‌عسی رووخا‌و و رزگاری
ئه‌م به‌شه له نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی
کورد، بووه مایه‌ی خۆشحاڵی تێکڕای
چین و توێژه‌کانی کورده‌واری له هه‌ر
چوار پارچه‌ی کوردستان. به تایبه‌ت
دوای هه‌ڵبژاردنی پارلمانی کوردستان بۆ
یه‌که‌م جار له مێژووی گه‌له بن ده‌سته‌که‌ماندا
ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ره‌خساندین که کورد
بۆ پاراستن و په‌ره پێدانی ده‌ستکه‌وته‌کانی
راپه‌ڕین و سه‌قامگیر بوونی ئارامی و
ئازادی و دێموکراسی له ناوچه‌که و هه‌رێمه‌که‌دا،
به پێی توانا و بۆ لوان مه‌یه له خۆی
دانێ . هه‌ر بۆیه به‌شێکی زۆر له حیزب
و لایه‌نه سیاسی و خه‌باتگێڕه‌کانی
کوردستان، به تایبه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، بۆ پاراستن و به‌رده‌وامی و
په‌ره‌پێدانی ئه‌م ده‌ستکه‌وته به‌نرخه‌ی
گه‌له‌که‌مان که به‌رهه‌می ره‌نجی
سه‌دان ساڵه و خوێنی شه‌هیده‌کانمانه،
به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و ناوچه‌ییان
کرده فیدای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌ته‌وه‌یی
و ئه‌م به‌شه ئازادکراوه‌ی نیشتمان که
به ماڵی گشتی کورد و چرای رووناکی
رێگای قوتار بوونی نه‌ته‌وه‌که‌مانی
ده‌زانن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زیاتر
جێگای سه‌رنج و تێڕامانه، هه‌ڵس و که‌وتی
ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌یه له‌گه‌ڵ
ئه‌م ده‌ستکه‌وت و ماڵه تازه ئاوه‌دان
و پڕ له ئارامی و ئاسایشی کورد، به‌تایبه‌ت
دوو ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌رانی کوردستان
"تورکیه و کۆماری ئیسلامی ئێران"
که به درێژایی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان
دژ به نه‌ته‌وه‌که‌مان له هیچ چه‌شنه
دژایه‌تی و کاول کاری و کوشت وبڕێک
کۆتای‌یان نه‌کردوه. رژیمی
تورکیه‌و ئێران، سه‌ره‌رای سه‌رکوت
وکوشت‌و بڕ و گرتن و زیندانی کردنی
ئازادیخوازان و رووناکبیران و چالاکانی
خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی له هه‌ر
دوو وڵات دا، رۆژ نییه به بیانووی
جۆراوجۆر و به‌بێ له به‌رچاوگرتنی
عورف و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان،
ناوچه سنووریه‌کانی هه‌رێمی
کوردستان نه‌که‌نه ئامانج و نیشانه‌ی
تۆپخانه وفڕۆکه جه‌نگیه‌کانیان و
دانێشتوانی بێده‌ره‌تان و بێ تاوانی ئه‌و
ناوچانه له ماڵ و حاڵی خۆیان نه
تارێنن و سه‌ر وماڵیان نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
به‌شیک له‌و ناوچانه‌ی که رۆژانه ده‌که‌ونه
به‌ر هێرشی شاڵاوی تۆپخانه‌ی سوپای
پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و فڕۆکه
جه‌نگیه‌کانی تورکیه‌وه، ئه‌و
ناوچانه‌ن که له سه‌ره‌تای شه‌ڕی
هاوپه‌یمانان له دژی ده‌سه‌لاتی ره‌شی
به‌عس، به ناوچه‌ی دژه‌فڕین دیاری
کروان. سه‌رنج راکێشتر له هه‌موو شت ئه‌وه‌یه
که ئه‌م دوو رژیمه سه‌ره‌ڕۆ و شه‌ڕخوازه
دژی ئینسانیه، له لایه‌ک به‌ردی
دڵسۆزی بۆ لێقه‌وماوان و گه‌ڵانی ماف
خوراو و شه‌ڕلێدراو له دنیادا
له سنگی خۆیان ده‌ده‌ن و له‌لا‌یه‌کی
تریشه‌وه بۆخۆیان به دڕندانه‌ترین
شێوه له دژی ماف و ئازادیه‌کانی گه‌لی
کوردی ئاشتیخواز و ماف پێشێلکراو، ناڕه‌واترین
و شه‌رماویترین کرده‌وه‌ی دژی ئینسانی
له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌وه‌ی که
له هه‌موو شتێک به‌رچاوتره ئه‌وه‌یه
که ئه‌و ناوچانه‌ی که ده‌که‌ونه
به‌ر هێرشی تۆپخانه‌کانی کۆماری
ئیسلامی ئێران و بۆمبی فڕۆکه‌کانی ده‌وڵه‌تی
تورکیه، به‌شێک له خاکی ده‌وڵه‌تی
فیدراڵی عێراقن و ده‌وڵه‌تی عێراق به
سه‌رۆکایه‌تی به‌رێز نوری مالکی له‌م
باره‌وه نه‌ک هه‌ر هیچ جۆره ناره‌زاییه‌تێک
ده‌رنابڕێ به‌ڵکوو گوێشی لێخه‌واندوه
ئه‌و هه‌موو ته‌قه ره‌قه‌و زرمه‌و
هه‌رایه نابیسن و کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی
کوردستانیش ده‌ستێکی که‌میان له‌مباره‌وه
له‌وان نییه!. ئێمه
وه‌ک کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه
کوردیه‌کان به پشتیوانی هێزه سیاسیه‌کان
له شاری لینشۆپینگ له وڵاتی سوئێد،
هێرشی هه‌وایی ده‌وله‌تی تورکیه
و تۆپخانه‌کانی سپای پاسدارانی کۆماری
ئیسلامی ئێران شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و
پێمان وایه که ئه‌وه پێشیل کردنی
مافی مرۆڤ و ژێر پێنانی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه.
هه‌ر بۆیه داوا له کۆڕ و کۆمه‌ڵه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و حیزب و
رێکخراوه سیاسی و مرۆڤ دۆسته‌کان ده‌که‌ین
که، له‌م باره‌وه هه‌ڵوێستی شیاو وه‌رگرن
و له ئاست ئه‌م ده‌ست درێژیه‌ی تورکیه‌و
ئێران بێ ده‌نگ نه‌بن و نه‌هێڵن ئه‌م
دوو ده‌سه‌ڵاته سه‌ره‌ڕۆ و شه‌رخوازه
ئاسایش و ئارامی ناوچه‌که تێکده‌ن. به
تایبه‌ت روو له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی
عێراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین
له‌م باره‌وه هه‌لوێست بگرن و رازی نه‌بن
به ناوی درواسێ و دڵسۆزیه‌وه ئاور له
خه‌رمان و به‌رهه‌می ره‌نج و خوێنی گه‌لانی
عێراق به‌گشتی و گه‌لی کوردی بێ خانه‌و
لانه به تایبه‌تی، به‌رده‌ن. کارێک
بکه‌ن که نه هێڵن چیتر ئه‌م دوو
رژیمه شه‌ڕانگێزه سه‌روه‌ری خاک و
نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی عێراق فیدرال و
هه‌رێمی کوردستان پێشێل بکه‌ن. بژی
کورد، ئازاد‌و ئاوه‌دان بێ کوردستان! کومیته‌ی
هاوکاری کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان به
پشتیوانی هێز ه‌سیاسیه‌کان له شاری
لین شۆپینگ. 8ی فێورییه‌ی 2009ی زایینی. پێویسته
ئاماژه به‌وه بکرێ که کۆمیته‌ی
هاوکاری کۆمه‌ڵه کوردیه‌کان پێک
هاتووه له: کۆمه‌له‌ی
شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی
ئێران سازمانی
خه‌بات،ی کوردستانی ئێران
|