|
به‌ناوی
کوردستانی گه‌وره ح.س.سۆران soransa@hotmail.com تاران
– 12/11/ 2708 راڤه‌ی
وشه‌ی " خان " و " خانم" : لێره
دا باسێکی زمان ناسیتان سه‌باره‌ت به
وشه‌ی " خان " و "خانم" پێش که‌ش
ده‌که‌م ، که به هیوام جێگه‌ی سه‌رنجی
خوێنه‌رانی وردبین و هێژا بێ : له
بنه‌ڕه‌ت دا ، وشه‌ی "خان " وشه‌یه‌کی
مغوولیه ، که هاتوه‌ته نێو زمانی
کوردیه‌وه . چون
،به داخه‌وه کوردستانی گه‌وره
ماوه‌یکی به‌رچاو له ژێر ده‌سته‌ڵاتی
نگریسی مغوولهکانیش دا بوه . ئه‌مه‌ش
ده‌زانین ، که زاڵ بوونی رامیاری و
ئایینی ، وشه‌گه‌لی ده‌سته‌ڵاتی زاڵ
ده‌هێنێته نێو زمانی گه‌لی بن ده‌ست و
دای ده‌سه‌پێنێ- هه‌ر وه‌ک وشه‌ی عاره‌بی
و تورکی و فارسیش به خهڵوار هاتوه‌ته
نێو زمانی کوردی . وشه‌ی
"خان" له
زمانی مغوولی دا ، پاشگر ( پاشکۆ) ی رێز ،
پلله و پایه‌ی به‌رزی مرۆڤی نێرینه
بوه، وه‌ک چه‌نگیز خانی بابپیری
خه‌ڵیفه ئه‌ردۆغان ، هولاکۆ خانی
مغوول که به‌غدای گرتوه و ئاخرین خه‌ڵیفه‌ی
بنه‌ماڵه‌ی عه‌بباسی پاکتاو کردوه .
مغووله‌کان رێزناو ( له‌قه‌ب) ی دیکه‌شیان
زۆر بوه ، وه‌ک "قائان " . وشه‌ی
"خانم " یش رێزناو ( له‌قه‌ب) ی
ئافره‌تان بوه . وه‌ک له تورکی دا وشه‌ی
" به‌گ = بێی " بۆ نێرینه به کار
ده‌برێ و وشه‌ی
" بهێیان " بۆ ئافره‌ت . لێره
دا دێمه سه‌ر کاکڵی ته‌وه‌ره‌ی
باسه‌که ، که راڤه‌ی وشه " خان"
و
"خانم "ه : هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێ
کرد ، وشه‌ی " خان " وشه‌یه‌کی
مغوولیه ، له هه‌وه‌ڵه‌وه
به چه‌شنی زۆر بنه‌وه‌شت و به‌ربڵاو
له ته‌واوی پارچه‌کانی کوردستانی گه‌وره
، وه‌ک رێزناو ( له‌قه‌ب) ی پیاو ماقووڵ
و نێرینه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌وان
به کار براوه ، بۆ وێنه وه‌ک شه‌ره‌ف
خان بتلسی ، کامه‌ڕان به‌درخان ؛ ئه‌مانوڵڵا
خان ئه‌رده‌ڵان ؛ خان ئه‌حمه‌د خان ئه‌رده‌ڵان
؛ سه‌ردار عه‌زیز خان موکری
؛ سه‌ردار
ره‌شید خان قووچان، له خوراسان ؛
سه‌ردار سه‌یفه‌ددین خان سه‌قز ؛
حه‌مه حوسه‌ین خان سه‌یفی قازی وه‌زیری
به‌رگری ک.د.ک ؛ حه‌مه‌ڕه‌شید خان وێنه
و دارۆغان ؛ حه‌مه عه‌لی خان گه‌ڵباخی
، حه‌مه خان بانه و
سه‌دان که‌سی رێزداری دیکه . وشه‌ی
" خانم " له کوردستان ، له هه‌وه‌ڵه‌وه
هه‌ر بۆ ئافره‌تی زۆر ماقووڵ به کار
براوه ، که با بڵێم له بنه ماڵه‌ی
خان بوه . وه‌ک ماشهرهف خانم
کوردستانی ( مه‌ستووره ئه‌رده‌ڵان) ؛
نوور نیسا‌ء خانم یا خانمه چکۆله
که زانستگه‌ی تورجانی دروست کردوه
؛ عادله
خانم
جاف ؛ مینا خانم خێزانی پێشه‌وا قازی
محه‌ممه‌د و به سه‌دان ئافره‌تی
ماقووڵ و ناوداری دیکه . هه‌ر
وه‌ک وتم ، له زۆر جێگه‌ی کوردستانی گه‌وره
، وشه‌ی خانم بۆ ئافره‌تگه‌لی هه‌ره
ماقووڵ به کار براوه ، شتێکی وه‌ک وشه‌ی
" له‌یدی " ئینگلیسی بوه. به‌ڵام
ئافره‌تگه‌لی دیکه‌ش ، زوربه‌یان
رێزناو ( له‌قه‌ب) ی شیاوی خۆیان بوه ،
وه‌ک : یای، خاتو ، خاتوون ، خات ، باجی ،
میمکه ، پوورێ ، داده و
هتد.
له
پاشان که وشه‌ی " به‌گ " له
زمانی تورکیه‌وه هاتوه‌ته نێو زمانی
کوردی ، هێندێک جار بۆ ئافره‌ت ، وشه‌ی
" خان " به‌کار هێنراوه ، وه‌ک "
حه‌فسه خان نه‌قیب "
؛ مریه‌م خان ستڕانبێژ و ...
. به‌ڵام به سه‌رنج دانی ئه‌و
شرۆڤه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ،
به بیر وڕای من هه‌ر وشه‌ی " خانم
" یا " خاتو" له روانگه‌ی زمان
ناسیه‌وه بۆ رێزناو(له‌قه‌ب)ی کوردی
ئافره‌تان شیاوتره . بۆ سه‌لماندنی
زۆر تری ئه‌م بیرۆکه‌یه ، باشه بڵێم
ئایا ده‌کرێ له ئافره‌تێک هه‌واڵپرسی
بکه‌ین و بڵێین " به‌یانیت باش خان !
" ، وا بزانم ئێستاش له باتی ئه‌م
رسته‌یه هه‌ر ده‌ڵێن " به‌یانیت
باش خانم یا خاتوونی به‌رێز یا شتێکی
دیکه‌ی شیاوی ئه‌و رێزداره . با له په‌راوێزی ئه‌م بابه‌ته دا ، به‌مانه‌ش ئاماژه بکه‌م : وشه‌ی " پاشا " رێزناوی فره به‌رزی تورکی بۆ نێرینه بوه ،بۆ وێنه رێزدار عوسمان پاشا جاف ، که یه‌کێک له مرۆڤگه‌لی مه‌زنی کورد و مێردی عادهله خانم بوه . پاشکوی به‌گ ، که ئه‌ویش تورکیه ، وه‌ک رێزناوی پیاوان به‌کار براوه ، بۆ وێنه وێژه‌وانی مه‌زنی کورد ، ماموه‌ستا تۆفیق به‌گ ( پیره‌مێرد) . وشه‌ی ئه‌فه‌ندیش ، رێزناوی تورکیه بۆ نێرینه . وشه‌ی " ئاغا"ش ، بۆ پیاو به کارده‌برێ ، وه‌ک رێزدار قهرهنیا ئاغای مامه‌ش ، سه‌رۆکی هۆزی ره‌سه‌نی مامه‌ش ، له ده‌ڤه‌ری خانێ . سه‌باره‌ت به رێزناوی ئافره‌تێک که قه‌ت شوی نه‌کردبێ ، له هێندێک زاراوه‌ی زمانی کوردی دا پێی ده‌ڵێن " گه‌وره کچ " . به‌ڵام هێشا نه‌مدیوه له مێدیا کاندا ، که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن . بۆ وێنه ئینگلیسیه‌کان ده‌ڵێن " به‌یانیت باش (میس = گه‌وره‌کچ ) ئێلیزابێت" ، به‌ڵام له نێو کورد دا قه‌ت نه‌مبیستوه بڵێن " به‌یانیت باش ( گه‌وره کچ ) نازدار " هه‌ر ده‌ڵێن نازدار خانم یا خاتو نازدار یا له هێندێک جێگه ده‌ڵێن " نازدار خان " !!! وشه‌ی "کاک " یش ، که وشه‌یه‌کی ره‌سه‌نی کوردیه ، وه‌ک پێشگر(پێشکو) ی خۆشه‌ویستی ، مێرخاسی ، مه‌زنی ، جوامێری و رێزی نێرینه به کار ده‌برێ ، وه‌ک " کاک ئه‌حمه‌دی سلێمانی ؛ " ئایینی " کاکه‌یی" ؛ " کاکه مهم" و خاتوزین . یا به چه‌شنی زۆر ره‌به‌ن ، ساکار و دروشمی برایه‌تی و نزیکی ، وه‌ک " کاک رزگار " .
|