بابه‌ته‌کانی ئه‌م ڕۆژانه‌ی له‌ بیر ناچنه‌وه‌ له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن ـــ بابه‌ته‌کانی به‌شی ١ تا ٦

Posted by

بەشی یەکەم ١ ( ئەم ڕۆژانەی لەبیر ناچنەوە) له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن
بەهارە بەفرلەلای ئێمە نەماوە دەشت ودەر بەگوڵ وگیاداپۆشراوە بەهاری سوونێ وکونەمارو گۆڕێ کچان لە جوانی دابێوێنەیە .
کێوەکانی جاسووسان وکەنێرێ پەڵک ڕەشیان تێ کەوت بوو ڕۆژانە فەرماندەکان کۆ دەبوونەوە پێشمەرگەکانیش وەک هەمیشە خەریکی ڕەخت وتفەنگان بوون خۆیان ئامادە دەکرد .
هەموومان بیرمان لەوەدەکردەوە داخوا ئێمەئەوڵ جەولە لە گەڵ داین بۆ چوونەوە بۆناوخەڵک هەموومان لەسەرهەست داخواشتێکەمان دەست دەکەوێ .

جاوربار بە دەم هێنانی گیاگۆڵ پرسیارمان دەکرد بەڵکوو بتوانین سەرە نەخێک دەست کەوێ پرسیارمان دەکرد بڵێ ئەوساڵ زووبگەڕێنەوە .
جاری وا یبوو وەڵامە کان دە درانەوە جاری وابوو بێ وەڵام دەبووین . زۆربەی ئاوات وئارەزوەکانمان لە سەر چونەوە بۆناوخەڵک دەخولایەوە تەنیابیرمان لای خەبات وتێکۆشان بوو .
سەرنجام بەیانی کەلەخەوهەستام عەلی باساوەی پێگووتم خۆت ئامادەکە دەچینەوە زۆری نەکێشا جمووجۆڵ پیدابوو خۆمان ئامادەکرد بەرەو ناوچە دووهەم مانگی بەهاری 1367بوو تیمەکە بەفەرماندهی عەلی باساوەی و خالید نێوچوانی بەرووناوچەوە ڕێ کەوتین
ئەوانەی لەبیڕم مابن1 عەلی باساوەی 2 خالید نێوچوانی 3 کەریم تووژەڵی 4 لایەق 5خدرهەمزەنژاد6 شێخەقەلەڕەشی 7ئەحمدڕەزگەی 8ح د 9بە کرە 10خدرخاڵ دار
چەن کەسێکی دیکە کەناوەکانم لەبیر نەماون دەبێ بم بوورن .بەیانی ڕۆژی دوای وەڕێ کەوتن بەروەوو دۆڵە کۆگێ ئەوانەی بۆجارێکش بەدۆڵەکۆگی چووبێ دەزانێ ڕێگەیەکی چەندە سەختە بەتایبەتی لەبەهاردا .
دۆڵێکی سەخت ناخۆش دوور هەوراز بەڵام سەرەڕای هەمووناخۆشیەکان دێمەنێکی جوانی بەهاری هەبوو پڕلە ئاوسەرتاپا گیای بەهاری بەتایبەتی ڕێواس بەدەم خواردنی ڕێواس وگیای بەهاری گەینەی خودی جێ مەقەڕەکانی یەکێتی کەچەدساڵ لەوپێش لەوێ بوون .
لەوێ ماینەوە تائێوارێ ئێوارێ بەرەو بەرزای زڕوێنەوەڕێ کەوتین لەگەڵ ڕۆژ ئاوابوون خۆمان گەیاندە سەرێ واتە خودی زڕوێنە کەبەسەردەشتی وەزنێ دادڕوانێ وەهەمووجمووجۆڵەکانی هێزەکانی دووژمن لە دەشتی وزنێ لە بەر چاوی خۆمان بوو .
زۆر دانیشتین پیاو لە دیمەنی جوای دەشتی وەزنێ تێر نەدەبوو .دەشتێکی پڕئاو پڕلە گوڵی جۆراوجۆر . بەڕاستی سەفایەکی جوانی بوو چاوڕوانی تاریکی هەوابووین تا بەرو شوێنی مەبەست وەڕێ کەوین .
زۆربەی دۆڵەکان ڕنووی بەفری لێ مابوو هەوازۆرسارد بوو بەڵام نەهەوای ساردوونەهەتاوی گەرم نەڕێگەی دوورو دێژ نەبێ خەوی نەماندووبوون ناتوانن کاربکەنە سەر بیرو باوەڕی شۆڕشگێڕانی دێموکرات .
سەرنجام لەگەڵ تاریک بوونی هەوا بەرەو دەشتی وەزنێ شۆڕبووینەو بایەکی کز دەهات هەوایەکی خۆش لەچەند جێگە پێشمەرگەکا ن کەوشیان تەڕبوون بەڵام درێژەمان بەڕێگەی خۆمان دا .
لەدرنگانێکی شەودا دەشتی وزنێمان ڕەد کردبەرەو گوندی گردێنە بۆمانەوی چوینە جەنگی ئای ئەوشەوە چەندەسارد بوو خەومان لێ نەکەوت نەش دەکرا ئاگر بکەینەوە هەرچۆنێک بێ خۆمان ڕاگرت تابەیانی بەیانی زوو ئاورمان کردوە.
دڕێژەی دەبێ بەشی دووهەم .

بەشی دووهەم ٢ ( ئەم ڕۆژانەی لەبیر ناچنەوە )

جارێکی دیکە چومەوەبیری ئەم ڕۆژانەی کەلەگەڵ کۆمەڵێک لەخەبات کاران بەرگریمان دەکرد لە بست بەبستی خاکی پیرۆزی کوردستان .
دەورانێک پڕاوپڕ لەفیداکاری وگیان بازی ئەودەورانەی کەلە مێژووی نەتەوی کورددا جێگای تایبەتی خۆی هەیە لەرکوێ دادەنیشی چەند کەسی داکە لە دەوری یەک کۆدەبنەوەچ ئەم باسە فەزای دانیشتنەکە دادەگرێ .
هەروەک لە بەشی یەکەم دا باسم کرد بەیانی بوو لەسەرمان زوووەخەبەر هات بووین ئاگرێکی بێ دووکەڵمان کردەوە هەموومان لە دەوری ئاورەکە کۆبووینەوە نیگابانیش چەند سەمیترێک لە دووری خۆمان چاودێری ناو چەی دەکرد لە کوێستانی جەنگی دەنگی قاسپەی کەو تێکەڵ بەدە نگی زنگووڵی مێگەلە مەڕێکی ناوچەکەبوو .ئێمەش بەدم چای خوردنەوە چاوەڕوانی ئێوارەمان دەکرد تا بۆجارێکی دیکەش لەگەڵ تار یک بوونی هەوا میوانی یەک لەگوندانەبین .
هەروەک ساڵانی پێشوو فەرماندەکان کۆبوونەوە بریاری پێویستیان دا سەرنجاوم وادیاری کرا بچینە گوندی نێوچوان بەڵام دەبێ وریابین چونکی ئەو ناوچە ناچەیەکی گرینگ بوو بۆیە دەوڵەت بەردەوام هێزەکانی خۆی بۆئەم ناوچە بەڕێ دەکرد .
ئێوارەیەپۆلێک پارتیزان بەرەو گوندی پێشمەرگە پەروەری نێوچوان وەڕێ دەکەون تاجمووجۆڵەکانی ئەم گوندە بخەنە ژێرچاوە دێری خۆیان سەرنجام دوای ماوەیەک مانەوە لەگەڵ تاریک بوونی هەوا چوینە ناوگوند ولە گەڵ پێشوازی خەڵکی ئەم گوندە بەرەو ڕوو بووین .
ئەوپێشمەرگانەی بۆجارێکش چوبێتە گوند نێوچوان دەزانن چەندەپێشمەرگە پەروەرن دوای.ماوەیک مانەوە لەوگوند وەک هەمیشە دەبێ گوند بەجێ بێڵین وەبەرەو مەسیری خۆمان بڕۆن بەشێوی پارتیزانی لەگوند وەدەر کەوتین بەرەوگوندی زەلەی لەپشت ماڵی زەلێ کەوتینە کەمین دوای تەقەو لێک دانێکی کورت بەبێ زیان دوور کەوتینەوە .
دوای ماوەیک ڕۆیشتن بیرمان لە شتێک کردوە کەچۆن بتوانین زەربەیک لەو هێزی دووژمن بدین دەمان زانی بەیانی زوو هێزی دووژمن بۆ تاقیبی ئێمە دێنە گوندی نێوچوان بەڵام دەمان زانی پێش ئەوەی هێزی دووژمن بچێتە ناوگوند تە پەیەک لەڕووی ماڵاهەیە هێزیک بۆ ئوێ دەنێرن .
چونکی دەترسان ئێمەش هەرشەوێ سێ تاچوارمینی نەفەریمان بۆدانان ئێمەش خۆمان لەیەک کیلۆمیتری ئەم شوێنە ماینەو دووژمن بەهیچ جۆر فکری ئەوەی نەدەکرد ئێمە ئاونیزیک لەم شوێنەوەمێنین ئەم شوێنە لە بەرچاوی خۆمان بوو .
هێشاڕووناک دانەهات بوو کەدەنگی هێزی دووژمن لە شوێنی مینەکان پیدابوو .کاتێک کەڕوونک داهات دەرکەوت کەهێرێکی زۆری دووژمن هاتوونە ناوچەکە زیاتر لە دوازدەکەس لەم هێزە بۆ پشتیوانی لەهێزی ناوماڵان لە شوێنی مینەکان لە هاتوو چۆدابوون ئێمەش چاومان لێ بوون ئەوانەی لەوێ بوون پۆلێک جاش بوون دەوری سەعاتی نۆ دوولە مینەکان تەقینەوە هاوار هاوار پیدابوو ئێمەش بەتەوای چاومان لێ بوون دوای هێزێکی زۆرهات بۆ بردنەوی بریندارەکان وبردیانن.کەهەردووکیان لاقیان پەڕی بوو .
دوای ئەوە ناوچەکەیان بەسەختی تۆپ باران کرد بەڵام بەهیچ جۆر فکری ئەوەیان نەدەکرد کەئێمە لەنیزیک واماوینەوە ئەوان پشتی کۆدەڵێ وجەنگیان تۆپ باران دەکر .
دوای ئەوی بەرە بەرە بەرەو ئێواردەچوین دەبێ فەرماندەکان کۆببنەوە بۆشەوڕۆژی دوای بڕیار بدن ئەوان نا وچەکەیان تۆپ باران دەکرد لە یەک کیلۆ میتری خۆیان فەرماندەکانی ئەم تیمە کۆبووەوە بڕیاریان دا بۆ شەوێ بچینە گوند بەردەسوور .کەمێک دووربووین بەڵام چارەنیە دەبێ بڕۆن .ناوچەکەجەنگەڵە نابێ هێزی دووژمن بمابینێ خۆمان پێ چایەوە گەڵی دارانمان لەخۆمان وەرگرت تانەمان بینن وەڕێ کەوتین .
هێواش بەفاسیلە تابەرو گوند بەردەسوور شۆڕ بووینەوەگوندەکەمان لەژێرچاودێری گرت لەگەڵ تاریکبوونی هەواچوینە ناوگوند دوای چەند سەعات مانەوە لە ناوگوند لەگوند وەدەر کەوتین بەرەودۆڵی سیویسکەی کەجێگەیەکی زۆر ئاستەمە گەینەشوێنی مانه وشەوەکە ز ۆرسارد بوو خەومان لێ نەکەوت بەیانی ئاورمان کردوە هەموومان لە دوری ئاورەکە کۆبووینەو کەبارانی بەهار دەستی پێ کرد ئای لم گۆمپاڵ بارانە چەندە ناخۆش بوو ئەم ڕۆژەتائێوارێ باری وەزعێکی ناجورمان بوو ئەوندەمان باران وێ کەوت بوو خوسابوون لەسەرمان نەماندەزانی چی بکەین ئای کەڕۆژێکی چەندەناخۆش بوو ئەم ڕۆژە نا خۆشانە ئیرادی دەوێ بەهێزی دەوێ .
درێژی هەیە چاوەڕوان بن بۆ بەشی سێ هەم کۆتای ئەم سەفەرە)

بەشی سێهم ٣ ( ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیر ناچنەوە)

جارێکەی دیکە بەنووسینەوەێ ڕابردوو چومەوە داوێنێ چیا کانی لانک وگیاڕەنگ مەکۆی شێرە کوڕانی دێموکرات بەدم ئەم نووسینەوە کەوتمە یادی شۆڕە سوارانی ڕێگەی خە بات وتێکۆشەران .
کەوتمەوە یادی شەهیدانی سەربەرزی حیزب وگەل شەهیدان شەهید حەمەنارستی خالید نێوچوانی عەلی باساوەی هەمزەبووبانەی عەلی بەردەسووری شەهید حسن چاپەز شەهید قادر مەمۆ ڕەحمان گڵکەنکی عەبدووڵای فەقێ عەلی شەهید کوێخاخدری داوداوێ کەهەموویان لەوناوچانە شە هید بوون .
کەوتمەوە یادی هەمووئەوداستانانەی کەلەم ناوچە تۆمارکران وەک شەڕی حەوت ڕۆژەی دۆڵی مەزراو کانیەزەردو قاسمەڕەش دەست بەسەرداگرتنی پایەگای بووبانە بەرگری شێرەکوڕانی حیزبی دێموکڕات لەدەشتی ساوان . کەلەهەموویان دا هێزی کۆماری ئیسلامی تەفرووتووناکرا .
بەڕێزان هەرک وەک پێشتر باسم کرد بەیانیە کۆمەڵێک پارتیزانی دێموکرات لە داوێنی چیای لانک ماونەوە بەلووز مەباران دەبارێ خووساون چارەنیە دەبێ خۆڕاگربن بەرەو ئێوارە دەچوین باران هەرزیادی دەکرد ئێوارە لەژێر بارینی بارانێکی تووندی بەهاری بەرەوو گوندی سیرەمێرگ بەڕێ کەوتین .گەینە ناوگوند بەسەرماڵان دا دابەش بووین دوای تەواو بوونی کارەکانمان.پیویست بوو بڕیار بەدین ئایە دەگەڕێنەوە یان دەمێنینەوە .
دەبوو لەم دوانە یەکیان هەڵبژێرین سەرجامان بڕیاردرا بەرەو بنکەکانمان بگەڕێنەوە .سەرەڕای سەختی ڕێگا چارە نەبوو دەبێ بگەڕێنەوە چونکی نەمان دەتوانی لە دەرێ وەمێنین وەڕێ کەوتین ئای شەوێکی سەخت بوو سەرنجام وەڕێ کەوتین هەر لە ماڵان دەرچووین بارینی باران هەورەتریشقە تاریکی شەو بڕستی لێ بڕیبوون لەسیرەمێرگ تاگوندی مام کاوێ نیوسەعات دەبێ بڵام لەبەربارینی باران وتاریکی شەو وهەورەتریشقە زیاتر لە سێ سەعات مان پێ چووو دەتوانم بڵێم یەک لە شەوە ناخۆشەکانی ژیانی پێشمەرگایەتی مان بوو .
بەڵام چارەنیە دەبێ بڕۆین من لە نیزیک گوندی مام کاوێ بەکاک عەلی باساوی وکاک خالید نێوچوانیم گوت با نەڕۆین بەڵام بەقسەیان نەکردم لەوێش وەڕێ کەوتین ئای لەوشەوە ناخۆشە و ئەنگووستە چاوە .
پەڕینەوە لابەلای پێش ماڵی مەزرامان گرتە بەر من لە پێشەوە بوو هەرپێشمەرگەبوو دەکەوت وهەڵدەستایەوە هەورەتریشقە هەموومان هیلاک کردبوو دوای ماوەیەکی زۆری ڕێگەبڕین خۆمان گەیاندە زینوێ قەبری هەوازۆر تایک بوو لە بەرتاریکی شەوزۆرلە پایەگاکە نیزیک بووینەوە بەڵام ئەوانیشن بەهۆی ئەوشەوە ناخۆشەهەستی مەیان نەکرد .
بەهێواشی کەمێک بۆ خوار پایەگاکە داگەڕاین بەری بەیانە هەوڵی دەرباز بوونمان دەدا هەموومان بەدوایک دابووین لە پایەگازۆر نیزیک بوون د ەنگی هیچ شتێک نەدەهاتەگوێ تەنیا دەنگی هەورەو تریشقەوبارانێکی بەخوڕ نەبێ لەو بەرە بەیانیە دا لەپڕ دە نگی دووتەقینەوی بەهێز لەناومان دابەرزبۆوە لێک هەڵبڕاین من سەرەتابەتەنێ بوو نەم دەزانی خەبەر چیە سەدمیتر لە دووری شوێنی تەقینەوە دانیشتم تاوێک کەس دیار نەبوو زۆری نەکێشا خدری هەمزە نژادو خالید نێوچوانی پیدابوون خالید نێوچوانی بێسیمی پێ بوو تەماسی لەگەڵ عەلی باساوی گرت بوو .
من پرسیم خەبەرچیە خالید نێوچوای مین تەقیونەوە کەریم توژەڵی وئەحمدڕەزگەی برینداربوون هەرووکیان لاقیان شکاوە .
خەریکەڕۆژدادێ دەبێ بریندارەکان دە رباز کەین چونکی بیندارەکان لە پایەگانیزیک بوون گەڕاینەوە بۆ لای بیدارەکان کەچوین عەلی باساوی وشێخە قەلە ڕەشی کەمێک دووریان کردبوونەوە .
هەرچۆنێک بێ بەزەعمەتێکی زۆر بریندارەکانمان بۆدیوی نۆکان گواستەوە بەڵام بەسەختی ئەوانەی کەلەشەڕەکان دا بەشداریان کردبێ دەزانێ ڕاگواستنی بریندار چەندە ناخۆشە.
بەهاوکاری لەگەڵ چەند دۆستێکی خۆمان هەردوو بریندارەکەمان لە مەترسی ڕزگارکردن دووکەس چون بۆ گوندی نۆکان دوووەڵاغیان هێنان بیندارەکانمان بردنە ناو گوندی نۆکان ئەم ڕۆژەڕۆژی جەژنی ڕەمەزان بۆ خەڵک بۆ جەژنە پیرۆزە دەچونەماڵان .ئێمەش بەلیباسی خوێناوی وقووڕاوی ماندوو هیلاک بووین .دوای خواڕدنی نان وچای بەرەوبنکەی کانی خۆمان لە کونەماروسونێ وەڕێ کەوتین
سەرجام بەزەحمەتێکی زۆر توانیمان هەردوو بریندارەکە دەربازکەین .
سڵاو بۆگیانی شەهیدان عەلی باساوەی خالید نێوچوانی کەریم تووژەڵی لایەق کەدواتر لە جەریانی خەبات وتێکۆشانی حیزبی داشەهید بوون وچونە کاروانی شەهیدان سڵاو بۆ ئەو کەسانەی کەبۆڕاگواستنی بریندارەکان هاوکارمان بوون. ئەو شەوە شەوێکی ناخۆش بوو هەموو مان لە حاڵی خۆمان بێزار بوون بەڵام بەئیمان بە ڕێبازی پیرۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان دواڕۆژی نەتەوەکەمان .
هیچ ناخۆشیک هەنگاومان پێ شل ناکات )
درێژی دەبێ بەشی چوارهەم )

(بەشی چوارەم ٤ ( ئەم ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە )
لەگەڵ نووسینی هەر وشەیەک بیروو خەیاڵم هەر لای ئەو سەردەمەیە کە پڕاو پڕبوو لە فیداکاری قارەمانیەتی ڕۆڵەکانی دێموکرات ئەوانەی بەکردەوە سەلماندیان کوڕی ڕۆژی تەنگانەو گیان بازی نەتەوی خۆیانن ولە هیچ سەختیەک.سڵ ناکەن وپەشیمان نابنەوە.دەکەومەوە یادی هەموو ئەو خۆشەویستانەی کەسەرداەمانێک بەیەکەوە لە یەک سەنگەردا بۆ بەدەست هێنانی مافی نەتەوە خەباتمان دەکرد .
بیرم هەر لای ئەوکەسانەیە کەلە درێژەی خەبات وتێکۆشاندا شەهید بوون ئازادی نیشتمانیان بەچاوی خۆیان نەدی .دەکەومەوە یادی ئەو ساتە وەختەی کە قرمەی چەکی پێشمەرگە زەندەقی دووژمنی دەبرد .
دەچم بۆ گۆڕەشێری هەرسی کەسی دەکووژم .
بەهاری 1366 هێزی گیاڕەگ تازە سازماندەی کرابوو .
لەو سازماندیە دا من لە لکی سێ بووم کەحوسێن پیروان فەرماندەری لک وحەمەنارستی جێگری لک بوو لکی سێ لەکونەمارێ لەپشتی کومیتەی شارستان بوو .
بەرە بەرە خەریکی خۆئامادەکردن بون بۆ ناوچە جموجۆڵ لە لیک وپەلەکان کەوت بوو .کۆبوونەوە لەسەر کۆبوونەوە دەگیران.زۆرکەس کەساڵانی پێش مەسئوول بوون لە سازماندەی تازە دا نەکرابوونەوە بەمەسئول .زۆرکەسی تازەش کرابوون بە مەسئوول.
لەوساتەوەختە دا ئەو سازماندەیە یەک لە باشترین کارەکان بوو بۆ سەردەمە چونکی هەلوو مەرجی ئەوکات پێویستی بەخۆئامادەکردنێکی لەم چەشنە هەبوو .
.
دووژمن هێزێکی زۆری لە گوندەکانی دۆڵەتوو،ساوان کۆکردبۆوە بەمەبەستی دانانی پایەگا لەگوندی گۆڕەشێر .
ئەو هێزەی کە بەنیازی دانانی پایەگابوون لەگوندی گۆڕەشێر زیاتر لە 300کەس دەبوون .فەرماندەکەیان ناوی کەلهوڕبوو لە دۆڵەتوو لێ دەپرسن بۆهەریەک خەشاب لە گەڵ خۆت دەبەی .لەوەڵام دا دەڵێ جاخۆ هەرسی کەس دەکووژم ئەو سی فیشەکە بەسە . بەیانیە کی زوو کە ئێمە تازە لە خەو هەستابووین ڕێکەوتی 11/2/1366 کەسێک کەلەبازاڕی پشکاوێ دەبوو خۆشی قاچاغ بوو خۆی گەیاندە بنکەکانی ئێمەو گووتی هێزێکی زۆرهاتوون لە گوندی گۆڕەشێر پایەگا دانێن .
ئێمەش تیمێک بە فەرماندی حمەنارستی خۆمان ئامادەکردوو وەڕێ کەوتین .لەوتیمەدا ئەوانەی لەبیرم مابن حمەنارستی؟خالید نێوچوانی،عەلی باساوەی غەفوور واوەی خدر چوکەڵ عومەرکانیبی عومەر چوکەڵ سەعدون مارەغانی خدربگ محمد مام ئاغا محمدغەمبار دووکەسی دیکە کە ئێستا لە ناوخۆن بەروو گوندی گۆڕەشێر وەڕێ کەوتین .لەقونەسپی بووین بەدوبەش من و دووکەسی دیکە چوین بۆ گۆڕ گێوژی کە بەسەر ماڵی گۆڕەشێر دادەڕوانێ .
ئەوانەی دیکەش بەڕێگای بێدەلان دابەرەو بازاڕی پشکاوێ وەڕێ کەوتین.هێزەکەی،دووژمن کەهاتبوو بۆ گوندی گۆڕەشێر بەشێک لەو هێزە چوبوون بۆ ناوبازاڕی پشکاوێ هێندێک شتی خەڵکیان لە گەڵ خۆیان بردبوو بۆناو گووند چەندکەسێکیش دەگرن دەیان بەن بۆ ناو گوند بەخەڵکی گوندەکە دەڵێن دەبێ چۆلی بکەن .
بەشێک لە خەڵک گوندی گۆڕەشێر بەرەو گوندی دۆڵەتوو وەڕێ دەکەون بەشێکش لەگوندەکە مابوون هێزەکەی دووژمن خەریکی خۆش کردنی جێگەی پایەگابوون بەشێکش چاودێری ناوچەکەیان دەکرد ئەوهێزەی دووژمن پێک هات بوو لە جاش وپاستار زۆربەی جاشەکان خەڵکی ناوچەی سەردەشت بوون .ئەوان خەریکی دروست کردنی پایەگان . لەلایەکی دیکەش هەڵۆ تیژباڵەکانی هێزی گیاڕەگ پێشمەرگە تێکۆشەرو بەبێرو باوە ڕەکانی مەڵبەندی قارەمانان بەشێوەیەکی پارتیزانی گەماری دووژمنیان داوە تاجارێکی دیکە سەروەریەکی دیکە بۆ مێژوو تۆمار بکەن .
شێرە کوڕانی دێموکرات دەست لە سەر ماشەی چەک چاوڕوانی دەستووری فەرماندەکەیان دەکەن تادەرسێکی وابەدووژمن بدەن کەقەت لە بیریان نەچێتەوە.
چاوە ڕوانی بەشی پێنجەم بن وێنەکان گوندی گۆڕە شێر سونێ کونەمار.
دیار پێشمەرگەکانی لکی یەک بەفەرماندەی کاک ڕەحمان مارەغانی دەوری باشیان بوو لەم شەڕدا ئەوانەی لە بیرم بێ کاک ڕحمان خۆی عەلی حاجی حسن قەلەڕەشی عەبدووڵای مام ئاغای کەوەپیرەوان عەلی سەر دەشتی حسن مارغانی چەند کەسێکی دیکە کەلە بەشی پێج داباسی دەکەم .

بەشی پێنجەم ٥ ( ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە )
لێرەباسی ڕۆژگارێک دەکەم کەبۆ نەتەوەکەمان گرینگی خۆی هەیە تائێستاش لەبیروو فکری خەیاڵمان دا دێتوودەچێ ئەو سەردەمە سەردەمی بەرخۆدان بوو ڕۆژ نەبوو لە سەرتاسەری کوردستان سەرکەوتنی گەورەو بێ وێنە تۆمارنەکرێ ئەو سەرکەوتنە بێ وێنەی گوندی گۆڕەشێر یش یەک لەم سەرکەوتنانەبوو کەلەسەردەستی تێکۆشەرانی هێزی گیاڕنگ تۆمارکرا . بەیانیە تازە تیشکی خۆرلەچیاکای مامندەوجاسووسانی دابوو .بەهارێکی جوان و دڵگیربوو . ناوچە کە ئاوەدان بوو خەڵک خەریکی کارو کاسپی بوون ڕۆژانە کەلوو پەلێکی زۆر ئاڵوو گۆڕ دەکرا . لە داوێنی ئەم دووچیاییە دوودەستە چەک دار خەرکی جمووجۆڵن بوون .دەستەی یەکەم هێزی داگیر کەری دوژمن .
کەدەی هەویست بەخەیاڵی خۆی تاقەگوندی ئازد کراوی نا وچەکە پاک سازی بکەن .
لەدەورو بەری ئەم گوندە گوندی گۆڕەشێر هەڵۆ تیژباڵە کانی هێزی گیاڕەنگ ئەو تێکۆشەرانەی کەبەدیان داستانی بێ وێنەیان بۆ مێژوو تۆمارکردوە بێ ئەوی دووژمن هەست بەبوونیان بکات گەمارۆی دووژمنیان داوە .
دەیان هەوێ داگیرەران تەفرو تونابکەن تا جارێکی دیکە غیرەتی ئەوەیان نەبێ ڕووبەڕووی شێرەکوڕانی دێمووکرات ببنەوە.
هەروەک پێشتر باسم کرد هێزەکەی دووژمن کەچوبوون بۆ بازاڕی پشکاوێ گەڕانەوە گوندی گۆڕەشێر ئەوخەڵکەی کەلە بازار گرت بوویانن ئازادیان کردبوون .
هێزی دووژمن بێ خەیاڵ خەریکی دانانی پایە گا بوون کە لە سەعات نۆی بەیانی لەچەند لایەکەوە کەوتنەبەر هێرشی پێشمەرگەکانی لکی سێ هێزی گیاڕەنگ لەماوەیەکی زۆرکورت دا لە ناوگوندی گۆڕەشێرو دەوروبەری هێزی دووژمن کەوتنە پەلە قاژاو ئەوی کوژرا دەنا بەرەو گوندی دۆڵەتوو وداوداوە مام کاوە هەڵاتن بێ خەبەر لەوی کە هەڵاتنیش فریایان ناکەوێ .
ئەوهێزەی کەبەروەو گوندی دۆڵە توو هەڵاتن لەنیزیک دووئاوی دۆڵە توو کەوتنە بەر پەلاماری پێشمەرگە تێکۆشەرو قارە مانەکانی لکی یەکی هێزی گیاڕەنگ بە فەرماندەهی ڕەحمان مارەغانی لە وشەڕگەش دا ژماریەک لە هێزەکانی دووژمن کووژران و بەدیل گران خوودی فەرماندەی ئەوهێزە بەناوی کەڵهووڕ لە وێ کوژرا .سەرنجام ئەو هێزەی دووژمن بەدەستی تێکۆشەرانی هێزی گیاڕەنگ تەفروو توونا کرا لەو شەڕەدازیاتر چل کەس لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران دووکەس بەدیل گیران ژمارەیەکی زۆر چەک وچۆڵ کەوتە دەست هێزی پێشمەرگە .
ئەو سەرکەوتنە لەو کاتەدا وەک تۆپ لە ناوخەڵک دا تەقیەوە دەنگی دایەوە لەوشەڕە داچەند جاشێکی بەناوبانگ کوژران لە وشەڕقارەمانەیە دالەهێزی پێشمەرگە تەنیا کا ک عومەر کانیبی بریندار بوو دوای سازماندەهی هێزی گیاڕنگ ئەوە یەکەم شەڕی هێزی گیاڕنگ بوو لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئێسلامی کە سەکەوتنێکی زۆر گەورەو بەرچاوبوو لە سەر دەستی شۆڕەسوارانی دێموکرات تۆمارکرا ئەوی جێ تێڕامانە ئەوهێزە گەورەی دووژمن کەزۆر بەهێزوە هاتبوون بۆ گوندی گۆڕەشێر بەدەستی دەستەیەکی کەم لە شێرە کوڕانی هێزی گیاڕنگ وا لووتیان شکا کە قەت چاوەڕوانی ئەوەیان نەدەکرد! چەند کەس لە جاشەکان کەلەگەڵ ئەو هێزە دابوون دوای بوون بەپێشمەرگە باسی ئەو شەڕەیان دەگێڕایەوە گێڕانەوی ئەوشەڕە لەزمان خوالێ خۆش بوو عەلی سوورەی بێوران زۆر خۆش بوو کەباسی دەکرد کەچۆن هەڵاتوون . کەس لە سەر کەس نەوەستاوە . سڵاو بۆ گیانی پاکی هەموو ئەم شەهیدانەی کەلەم شەڕەدا ڕۆڵیان گێڕا لە درێژەی خەبات وتێکۆشان داشەهید بوون .
لە بەشەی شەش هەم دا باسی سەر کەوتنێکی دیکەی دەکەین .

( ئەم ڕۆژانەی قەت لەبیرناچنەوە ) بەشی شەشم ٦

لێرەلەم دەڤەرە یادگاری وبیرەوەریەکانی ئەوکاتە قەت کۆن نابن .ئەگەربەدڵەوە بەئەلاقە سەیری ئەم سەردەمە پڕدەست کەوتە بکەی بەڕوونی بۆمان دەردەکەوێ کە شێرەکوڕانی دێموکرات لە دەیەی شەست وحەفتادا ڕۆژەبوو لە ناچە جۆربەجۆرەکانی کوردستان زەبری بەهێز لە پە یکەری دووژمن نەدن .
ناوچەی سەردەشت یەک لەو ناوچانە بوو کەبەدیان جار هێزی دووژمن کەوتنە پەر پەلاماری پێشمەرگە بەوەجەکانی هێزی گیاڕەنگ لووتیان شکا ئێستا لە کاتی نووسینی ئەم دێرادا دەکەومەوە یادی ئەوکاتی یادی سرنج بدەن سەرنج بدەنی کاک ئە حمدی شێربەگی لەڕادوێ کوردستان کەپڕبەگەرووی هاواری دەکرد قەت لەبیر ناچێتەوە .
ساڵی 1366 دوای سازماندەهی تازە کومیتەی شارستان وهێزی گیاڕەنگ بڕیاریان دابوو بەشێک لە هێز کومیتەی شارستان بگوازنەو بۆقەندیلی سەرکەش ئەو قەندیلەی کە بەدرێژای مێژوو لانەی شۆڕشگێڕانی کوردستان بووە .
جمووجۆڵ لە لکو وپەلە کان کەوت بوو ئێمەش کە لەلکی سێ بووین بووین بەدووبەش بەشێک لە پێشمەرگەکان بەرەو قەندل بەشێکش بەرەو ناوچە من لە گەڵ ئەم بەشە بووم کە بەرەو ناوچە دەچوون .
ئە گەرلە بیرم بێ زیاتر لە بیست کەس دەبووین فەرماندەری لک کاک حوسێن پیرەوان وەجێگری لک کاک حمەنارستی مان لە گەڵ دابوو ن بەرەو ناچە وەڕێ کەوتین لە مەرزی کانیەزەرد واریدی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووین دوای چەند ڕۆژێک گەشت لێ دان لە نێو خەڵکی ناوچەکە و پێشوازی گەرمی خەڵک لە ئێمەی پێشمەرگەی دێموکرات ڕۆژێکیان بۆ مانەوە چوینە پشتی ماڵی گوندی نارست کە شوێنکی مناسب نەبوو لەوێ ماینەو بێ خەبەر لەوی کەدووژمن هەستی بەبوونی ئێمە کردوە هێزێکی زۆری هێنابوو کە لەم شوێنە گەمارۆمان بدات بەڵام ئێمەزوومان پێزانی بەلێ زانی فەرماندەبەوەجەکانی ئەم کات شوێنی خۆمان بەجێ هێشت وە بەرەو مەسیری دیواڵان وەڕێ کەوتین لە ڕێگا دابوون کە برایم نەزمی بێ هۆش بوو ماوەیەکی پێ چوو تاوەهۆش هاتەوە لەوێ وچوین بۆ خێلە ماینەوە تائێوارێ ئێوار ی بۆ شەوچوین بۆ گوندی دیواڵان دوای خواردنی ناوو چای بەرو دەوروبەری گوندی کۆدەڵێ وەڕێ کەوتین لە دەورووبەری ئەم گوندە ماینەوە شەوێ چوین بۆگوندی ئەحمدبریوو دوای ماوەیەک مانەوە لە ناوگوندپاشان ڕێگەی دوورو درێژی دۆڵە بیمان گرتە بەر بەرەو پڕکانیان کە ناچەیەکی هەرچەندبڵێ دڵگروو خۆش وپڕئاوشەو درنگانێک لە گەڵ بەشێک لە فەرماندە بەرچاوەو تێکۆشەرەکانێ هێزی گیاڕەنگ بەسەر پەرستی فەرماندەری بەوج و دووژمن تۆقێەی هێزی گیاڕەنگ کاک حسنی شیوەەڵی یەکمان گرتەوە کاک حسنی شیوەسەڵی یەک لە فەرماندە بەوج ولێ هاتوە کانی هێزی پێشمەگەکانی کوردستان بو کە لە نێو ڕێزەکای دێموکرات داوێنەی زۆر کەم بوون .
بەدیان گەڵاڵەی گەوری عە مەلیاتی داڕشت وە لە هەموویان دا سەرکەوتنی گەورەی وە دەست هێنا بەتایبەتی لە ساڵی 66دا کە لە بەشەکانی دیکە دا باسی هەموویان دەکەم .
هەر ئەم ڕۆژەش دیار بوو ە شتێک لە گۆڕێ دایە هەر لەم ڕۆژەدا لە نیزیک چیای سەرکەشی گۆمێ کە زاڵە بەسەر ناچە کە دا لەبن دارگێوژێکی داوێنی ئەم چیا سەرکەشە کۆبوونەوی فەرماندەکان گیرا وە گەڵاڵەی حەمە لیاتێکی گەورە لەسەر جادەی سەردەشت پیرانشار داڕێژرا کە لە و عەمەلیاتەدا گوورزێکی وا لە پیکەری دووژمن درا کە دووژمنی تاساند .
پێویستە بگوترێ ئەم عەمەلیاتە ڕێکەوتی 22گەلاوێژ بەبۆنەی 25ی گەلاوێژ ساڵۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو .
دڕێژەی بەشی داهاتوو دا بەوردی باسی ئەم حەمەلیاتە دەکەم چاوڕوان بن .

>>>>>>>>>>>>

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *