(بەشی حەوتم (٧) و هه‌شته‌می (٨) ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیرناچنەوە ) له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن

Posted by

بەشی حەوتم (٧) ئەم ڕۆژانەی قەت لەبیرناچنەوە : له‌ نووسینی خدر پاکدامه‌ن
بۆ نووسینی بیرەوەری ئەم جارەیان هەناگاوە کان خێراتر دەبن وخەیاڵێکی قووڵ هەڵم دەگرێ دەستم دەخاتە ناودەستی شۆڕەسوارانی سوارچاکی پێدەشتەکانی وەڵاتی من .
ئەم شۆڕەسوارانەی کە هەرگیز و هەرگیز بۆگەیشتن بەسەر بەستی وئازادی ماندوو نابن وڕێگە سەخت ودژوارەکان دەبڕن . بڕینی ڕێگە سە خت ودژوارەکان تەنیا ئەم تێکۆشەرانە دەیان بڕین کە بەئیمان بەسەر کەوتن هەنگاویان دەنا .
لەنووسنی نەوی داستانێکی دیکەی قارەمانە کانی هێزی گیاڕەنگ دەکەومەوە بیری ئەم بەیانیەی کەهەموولە پڕکانیان لە داوێنی چیای سەرکەشی گۆمێ یەکمان گرتەوە ۰یەکترمان لە باوەش گرت .

هەروەک پێشتر باسم کرد گەڵاڵەی ئەم عەمەلیاتە پێشتر لە لایەن فەرماندەرانی نیزامی هێزی گیاڕەنگی ئەوکات بەتایبەتی کاک مەلا حسن شیوەسەڵی داڕێژرابوو وە کارەکانی تەوابوو .ڕۆژی 21ی مانگی گەلاوێژی 1366 هێزی جێ بەجێ کاری ئەم گەڵاڵەیە لە قەندیلە و گەیشتنە لای ئێمە .
بەیانی کۆبوونەوی فەرماندەرانی نیزامی ئەو کاتە دەستی بەکارەکانی خۆی کرد .
هەموو پێشمەرگەکان دابەشی چەند تیمک کرن بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم عەمەلیاتە چوارتیم ئامادەکران بۆ سەرجادەی پیرانشار سەردەشت دەستەی یەک لە نیزیک گوندی عەلیا باد دەستی دوو لە نیزیک گوندی موو سالان دەستی سێ لە نیزیک گوندی نەبیوا دەستی چوار لە نیزیک گوندی شێواوکان ئەم گوندانە هەموویان لە سەرجادەی پیرانشار سەردەشت هەڵکەوو توون .
چەند دەستەی دیکەش وەک هێزی پشتیوان بۆ پشتیوانی کردن لە و دەستانە دیاری کران .سەرجەم کارەکان تەواوکرابوونج ئەم ڕۆژە تا ئێوارە لە دەوری یەک بووین
ئێوارە هەموو دەستە کان بۆ شوێنی خۆیان وەڕێ کەوتن هەر کەس شەوەکەی چۆشوێنی خۆی هەموودەستەکان چاوەڕوانی دەستووری فەرماندەری عەمەلیات مانەوە .
دەستەی ئێمە لکی سێ بەسەرپەرستی حوسێن پیروان وحەمەنارستی لە قەراغ ماڵی نەبیاوا چونە سەرجادە تیمی نیزک گوندی شێواوکان بەسەرپەرستی کاک عومەری باڵەکی تیمێکی دیکە کەنارانم فەرماندەی ئەم تیمە کێ بوو لە نیزیک گوندی مووسالان چونەسەر جادە .
دەستەی چوار م بەسەر پەرشتی رحیم قارنجی چەند کەسکی دیکە لە سەرپەل و جێگر پەلە کان لەنیزیک گوندی عەلیاباد چونە سەرجادە .
دەستەکانی پشتیوانش هەموویان لە جێ خۆی ئامادە بوون سەرنجام عەمەلیات لە کاتی دیاریکراوی خۆی دەستی پێ کرد لە هەمووقۆڵە کان تەقەدەستی پێ کرد وهێزە کانی پشتیوانیش سەرجەم مۆڵگەکانی ئەوناوچەیان ئاور باران دەکرد لە نیزیک میراوێ ڕا دادەگاتە گوندی دێگە تا تیمەکانی هێڕش بتوانن بەباشی کارە کانی خۆیان بکەن لە ئاکامی ئەم ئاگر باران کردنە لە گورهانی عەلیاباد چەندین ماشێنی دووژمن بەئاوری هێزی پشتیوان سووتان . کەدووکەڵی سووتاوی ماشێنەکان لە تەواوی نەڵێن بەباشی دیار بوو لەتیمەکانی هێرش دا چاند ماشێنی دووژمن کەوتنە کەمینی هێزەکانی پێشمەرگە وبەتەواوی لە بەین چوون .
لە کەمینی عەلیاباد ماشێنێکی هێزەکانی دووژمن کەوتە کەمینی پێشمەرگەکانی لکی یەک دوو کەدوازدە سەرنشینی تێ دا کوژران لەو شەڕگەدا کەسێک بەناوی شەمس کووژرا کەوابزانم فەرماندە گوردان بوو وەچند کەسی پلە داری دیکەش کووژران .
لە لای ئێمەش ماشێنێکی دیکە کەوتە کەمینی پێشمەرگەکانی لکی سێ کەمنیش لە گەڵ بووم هەرزوو ئاگری گرت حەوت کەس کووژران کەسێکش بەدیل گیرا بەبرینداری .
لە کەمینی گوندی شێواوکان بەسەر پەرشتی کاک عومەرباڵەکی هێرش کرایە سەر تەعمینەکانی سەرجادو ژماڕرەیەکیان لێ کۆژراو چوار کەسیش بەدیل گیران ئاگرو دووکەڵی ماشێنە سووتاوەکانی هێزەکانی دووژمن لە تەواوی نەڵێن دیار بوو .
لەم عەمەلیاتەدا ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کۆژران و بریندار بوو وەچەندین دەزگا ماشێنی دووژمن سووتان لەو عەمەلیادا بەخۆشیەوە هێزی پێشمەرگە بێ زیان بوون دووژمن زەبرێکی بەژانی وێ کەوت ئەو عەمەلیاتە یەک لە گەورەترین عەمەلیاتەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو لەم ساڵە دا .پاش تەواببوونی ئەم عەمەلیاتە هەموومان بەروەوپڕکانیان وسەری گۆمێ پاشە کشەمان کرد لەوێ کۆبووینەوە لە وێ لە گەڵ کاک مەلاحسن و فەتاح ڕیحانی کەجێگری هێز بوو یەکەمان گرتەوە.
ئەم عەمەلیاتە ڕۆژی 25گەلاوێژ وەک سرنج بەدن لە ڕادوێ دەنگی کوردستان لە لایەن کاک ئەحمەدی شێربگەی خوێندرایەوە .
کوژراو دووژمن زیاتر لە سی کەس بوو پێنج کەس بەدیل گیران چەک و چۆڵێکی زۆر کەوتە دەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەدوای تەوابوونی عەمەلیادا کۆماری ئیسلامی ناوچەکەی بەسەختی تۆپ باران کرد
ئێمەش ئێواری هەموومان کۆبووینەوە بەسەرکەوتووی بەبێ زیان بەدەشتی وەزنێ دا گەڕاینەوە قەندیل بۆ بنکەکانی خۆمان .
لە کۆتای دا سڵاو بۆ گیانی پاکی هەموو ئەم کەسانەی لەم عەمەلیاتە بەشداربوون و لە جەریانی خەبات و تێکۆشاندا شەهید بوون سڵاو بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە تائێستاش لە ژیان داماون .
سڵاو بۆ کاک مەلا حسنی شیوەسەڵی داڕێژەری ئەم گەڵاڵەیە و هەموو فەرماندەکان.
وێنەکان دووونەی ئەو ناچەی عەمەلیاتەکەی تێ دا بەڕێە چوو مامەستا مەلاحسنی شیوەسەڵی فەرماندەری هێزی گیاڕنگی ئەوکات شەهید حمەنارستی غەفوور واوەی فەقێم مەحمدی توێ خۆم شەهید برایم نەزمی ڕەحیم دەروێش .

:::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە
بەشی هەشتەم (٨)

جارێکی دیکە دوای 31ساڵ گەڕامەوە دەڤەری بەرخۆدان، دەڤەری فیداکاری ئەو دەڤەرەی کە هەمیشە بەزیندوویی دەمێنێتەوە و قەت لەبیر ناکرێ. ئەو دەڤەرەی کە هەمیشە مەکۆی بەرخۆدانی نەسڵ بە نەسڵی ڕۆڵەکانی گەل و نیشتیمان بووە، ئەو دەڤەرەی بە درێژایی مێژووی جووڵانەوەکان پێشەنگ و پێشڕەو بووە بۆ بەدەستهێنانی مافی نەتەوەی گەلەکەمان؛ لەم دەڤەرە دەیان ڕۆڵەی بەئەمەگ و شۆڕشگێڕ بەدەستی دوژمن، خوێنیان ڕژا و چوونە ڕیزی کاروانی نەمرانەوە.
بۆ گێڕانەوەی داستانێکی دیکەی پێشمەرگەکانی هێزی گیاڕەنگ، کەمێک دەگەڕێمەوە بۆ پێش دەستپێکردنی عەمەلیاتەکە.
ماوەیەک پێش بە ئەنجام گەیاندنی ئەو عەمەلیاتە، دەستەیەکی تێکەڵاو لە هەموو لکەکان بە سەرپەرەستی تێکۆشەر و فەرماندەی ڕۆژە سەختەکانی خەبات، کاک مەلاحەسەن شیوەسەڵی بەرەو ناوچە وەڕێکەوتن؛ ئەوانەی لە بیرم بن کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵی، کاک عومەر باڵەکی، کاک حوسێن پەیڕەوان و چەند پێشمەرگەیەکیان لەگەڵدا بووین .
دووهەم شەو لە شوێنی مەبەست نیزیک بووینەوە، واتە گوندی “کۆدەڵێ”، شەو لە سەر کانی “سڵاوکێ” دانیشتبووین، یەک لە کوڕەکان کە بەشی تەداروکات بوو، گوتی: “وەڵڵا کتریمان لە بیر چووە”.
کاک مەلا حەسەن زۆر تووڕە بوو، کاک عومەر باڵەکی لە سەر خۆ گووتی من دەچم کتری دێنم بێ ئەوەی کەس بمبینێ، ئەوان مانەوە، کاک عومەر باڵەکی و خۆم و دوو پێشمەرگەی دیکە چووین بۆ ناو گوند؛ کە چووین لە ناو گوند دوو ژن لە سەر بانیژە قاپیان دەشۆردن، قسەیان لە گەڵ یەکتر دەکرد .
کتریەکی ئاوی گەرمیان لە لای خۆیان دانابوو، سەرگەرمی قسە بوون، لە بن سوانەی بانیژەکە کاک عومەر کترییەکەی کە پڕ لە ئاوی گەرم بوو، بەهێواشی هێنایە خوارێ، ئەوان هەستیان نەکرد. کەمێک دوور کەوتینەوە کە ئەوان هەستیان پێ کرد یەک لە ژنەکان هاواری کرد کوا کتریەکەم؟ تازە کار لە کارێ ترازابوو، ژنەکان دوو سێ جنێویان دا وایانزانی وڵاغدار کەتری ئەوانی بردوە .
چووینەوە بۆ لای پێشمەرگەکان، پرسیاریان کرد هێناتان، وتمان بەڵێ. وتیان ئەدی کەس ئێوەی نەدی، ناوەڵا زۆریان پێ سەیر بوو، بەهەر حاڵ بێ ئەوی خاوەنی هەست پێ بکا کتریە ڕەش بوو بە فریادڕەس و هاوسەفەرمان.
دوای پەیدا کردنی کتری بەرەو شوێنی مەبەست وەڕێکەوتین، دیارە ئێمە نەماندەزانی خەبەر چیە، شەو کە چووینە شاخە سوورەی کە بەسەر گوندی ئەحمەد بریو و نێوچوان دا زاڵ بوو، ماینەوە. ڕۆژەکەی فەرماندەکان کۆدەبوونەوە چاویان لە ناوچەکە دەکرد .
دیار بوو شتێک لە گۆڕێ دابوو، بەهەرحاڵ ئەم ڕۆژە بەرنامەی عەمەلیاتێکی گەورە دانرا دوای ئامادەکردنی پێداویستیەکانی ئەم عەمالیاتە دیاریکردنی شوێنەکان، بە دەشتی وەزنێ دا گەڕاینەوە بۆ بنکەکانی خۆمان لە قەندیل. ناوچەکە لە گەڵ ئەوەی چەند مۆڵگەی دوژمنی لێ بوو، دوو گرووهی زەربەت پێکهاتوو لە جاش و جاش‌سەرباز لە گوندەکانی نێوچوان و ئەحمەد بریو جێگیر بوون .
مەبەستی ئەسڵی ئێمەش، لێدانی ئەو گرووهی زەربەتە بوو کە لە مزگەوتی گوندی ئەحمەد بریو دا بوون . ڕۆژانە وەدوای پێوشوێنی تێکۆشەرانی دێموکرات دەکەوتن و ئازاری خەڵکی ناوچەکەیان دەدا و لە هیچ کردەوەیەکێ ناڕەوا درێغیان نەدەکرد .
کاک مەلاحەسەن کاتێک بەرنامەی عەمەلیاتێکی بوایە، لە پێش‌دا هەموو بەرنامە و پلانەکانی دادەڕشت. ئەوانەی کە ئاگاداری مەسەلەکە بان، زۆر
بە باشی بۆی باس دەکردن و پێی ڕادەگەیاندن کە هیچ کەس نابێ باسی بکات، کەسیش باسی نەدەکرد، چونکی ئەگەر باسی کردبا لێپرسینەوی لێ دەکرا، بۆیە کەس نەیدەوێرا باسی بکات .
لە بەشی نۆهەمدا چاوەڕوانی گێڕانەوی عەمەلیاتی گەورەی گوندی ئەحمەدبریوێ بن …

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *