بەشی نۆیەمی(٩) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە نووسینی: خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ )

Posted by

بەشی نۆیەمی(٩) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە نووسینی: خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ )
لە قەندیلەوە بۆ تۆمارکردنی داستانێکی دیکەی لەبیرنەکراو بەدەستی پێشمەرگە تێکۆشەرو بوێرەکانی هێزی گیاڕەنگ .
ئەو پێشمەرگانەی کە بە دەیان جار هێزی دووژمنیان لە نێو دۆڵ و لێڕەوارەکانی ناچەی سەردەشت‌دا تەفر و توونا کرد .
ئەوهێزی کە خاوەنی بیروباوەڕ و ئیرادەیەکی پتەوە و هەرگیز دووژمن نەیتوانی بەچۆکیدا بێنی .

هەروەک لە بەشی هەشتەم‌دا باسم کرد؛ گەڵاڵەی عەمەلیاتێکی گەورە بۆ گرتنی جاشخانەی گوندی ئەحمدبریو دانرابوو، هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ کرابوو .چەند ڕۆژ پێشتر تیمێک بە سەرپەرستی کاک مەلاحەسەنی شیوەسەڵی چوبوونە ناوچە کە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە هەموو جموجۆڵەکانی دووژمن .
ڕێکەوتی ۱٥ی ٦ی ۱۳٦٦ی هەتاوی ئێمە هێزی جێبەجێکاری ئەم عەمەلیاتە لە بنکەکانی قەندیل بەرەو ناوچە وەڕێ کەوتین ئەو هێزە پێک هاتبوو لە؛ هەموولک و پەلەکان. لە ئێوارەیەکی درەنگ‌دا ئەو هێزە بەرەو شوێنی مەبەست کەوتەڕێ لەگەڵ تاریکی هەوادا بەرەو دەشتی وەزنێ شۆڕ بووینەوە. دەشتی وەزنێ چەندین مۆڵگەی دووژمنی لێ بوو و هەوڵی ئەوەمان دەدا کەس نەمانبینێ.
سەرئەنجام بەبێ ئەوەی کەس هەستمان پێ بکات دەشتی وزنێمان تێ‌پەڕکرد و بەرەو گوندی گردێنە چوین. لەوێوە بۆ کانیە نیسێ لە نێوە شەوێکی درەنگ دا لە کانی نیسێ هەموومان یەکمان گرتەوە .
شەوەکەی لە بەر ئەوی زۆرماندوو بووین، دوای دانانی نیگابان خەوتین. بەیانی کە هەستاین وەک هەمیشە فەرماندەکان کۆبوونەوە.
هەموو هێزە کرایە شەش دەستە؛ دوو دەستە بەمەبەستی هێرشبردن بۆ نێوگوند بۆ سەر ئەو جاشانەی کە لە مزگەوتی گونددا جێگر بوون، دستەیەک لە شوێنی تەقسمی کار بۆ لێدانی پایەگای گوندی سوورەبان کە زۆرنزیک لە گوندی ئەحمەدبریو بوو. دەستەیەک لە نێوان گوندی ئەحمەدبریو و نێوچووان بۆ ئەوەی ئەو جاشانەی لە نێوگوندی ئەحمەدبریو هەڵدێن بکەونە کەمینی ئەو دەستەیە .دەستەیەکش لەپشتی ماڵی مەمنداوێ بۆ لێدانی پایەگاکانی ئاغەڵان، پوورەپانێ، بۆ ئەوەی لەوێوە هێزی یاریدەدر نەتوانێ بەهاواری جاشەکانی گوندی ئەحمەدبریو بگات . دەستەی شەشەم بۆسەرکێوی جەنگی بوو. بۆ ئەوی ئەگەرهێزێکی دووژمن لە دەشتی “ساوان”ڕا هات، نەتوانێ هاوکاریی هێزی دوژمن بکات .
بەمجۆرە تەقسمی کارکرا کە دەکرێ بڵێم جوانترین گەڵاڵەی عەمەلیاتی بوو کە جێبەجێ کرا. ئەو فەرماندانەی بەشداری ئەم گەڵاڵەیان کرد. ئەوی لە بیرم مابن، خودی مامۆستا حەسەن شیوەسەڵی، حوسێن پەیرەوان، حەمە نارستی، ساڵە ڕەبەتی، عومەر باڵەکی و چەند سەرپەل و جێگرپەلی دیکە بوون کە بەداخەوە ناوی هەموویانم لە بیر نیە.
ئەو تیمانەی دوور بوون شەوەکەی چوونە جێگەی خۆیان و باقی تیمەکان لە و شوێنە ماینەوە.
هەردوو تیمی هێرش وتیمی کەمین و ئەو تیمەی دیاریکرا بوو بۆ لێدانی پایەگای نێوان سوورەبان وئەحمەدبریو، لە شوێنی خۆمان ماینەوە .
ئێواری 1366/6/17 ئێمە هەردوو تیمی هێرش بەرەو شوێنی مەبەست وەڕێکەوتین. دیارە زۆر دوور نەبوو، بەڵام هەوڵی هەموومان ئەوە بوو کەس نەمانبینێ. کاتێک هەموو دەستەکان لە شوێنی خۆیان ئامادە بوون چاوەڕوانی ئەوە بوون فەرماندەری عە مەلیات دەستووری هێرش بدات. لە درەنگانێکی ئێوارێ‌دا لە هەموو قۆڵەکانەوە هێرش کرایە سەر هێزی بەکرێگیراوە کانی دووژمن .
ئێمە کەدووتیمی هێرش بووین هەر زوو خۆمان گەیاندە نێو گوند و ئەوجاشانەی لە نێومزگەوتدا بوون، ئەوەی کوژرا کوژرا ئەوانی دیکە زوربەیان بەدیل گیران و هەروەها ئەوانەی لە نێو گوند هەڵاتن لە خوار گوندەوە کەوتنە کەمینی دستەیەک لە پشمەرگەکان کەزۆربەیان کوژران. لەوێدا بەداخەوە هاوڕێ حەسەن کەریمی، پێشمەرگەی ئازای حیزبەکەمان شەهید بوو.
پایەگاکانی سوورەبان و پوورەپانێ بەخەستی لە لایەن هێزی پشتیوانەوە ئاورباران دەکران. ئاگرو و دووکەڵی سووتانی پایەگای سوورەبان بەجوانی لە تەواوی ناوچەکەوە دیار بوو. لەم دوو مۆڵگەیەش دا ژمارەیەک لە هێزی دووژمن کوژران و بریندار بوون.
لە نێو گوندی ئەحمەدبریودا حەمە نارستی بەسەختی بریندار بوو. لەو عەمەلیاتەدا زیاتر لە سی کەس لە هێزەکانی دووژمن کوژران و 17کەسیش بەدیل گیران، چەک وچۆڵێکی باشیش کەوتە دەستی هێزی پێشمەرکە. هەر وەک باسم کرد ئەم عەمەلیاتە بەشەهید بوونی حەسەن کەریمی و بریندار بوونی حەمە نارستی بەسەرکەوتووی کۆتای هات .
ئەم عەمەلیاتە لە کاتی خۆی دا یەک لە گەورەترین سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە بوو .دوای کۆتایهاتنی ئەم عەمەلیاتە هەموومان بەرەو گوندی گردێنە پاشە کیشەمان کرد .لەوێ بووین بە دوو تیم و زۆربەی هێزەکە بەرەو قەندیل، شوێنی ناوەندی هێز و بنکەکانی سەر بە دەفتەری سیاسیی حیزب گەڕانەوە.
ئێمەش تێمێک لە پێشمەرگەکانی لکی سێ کە کاک مەلا حەسەن شیوەسەڵیشمان لە گەڵ بوو لە شوێنک ماینەوە کە بتوانین جموجۆڵ و رووداوەکانی ئەودەوروبەرەمان لە بەرچاوێ بێ .
بەیانیی رۆژی دواتر هێزێکی زۆری دووژمن هاتە ناوچەکە و بە سەختی شوێنی شەڕەکەی و بەرزاییەکانی دەورووبەری تۆپ باران کرد و هەموو کوژراوەکانی خۆیان کۆکردەوە.
وێنەکان گوندی ئەحمدبریو شەهید حسن کەریمی دەستەیک پێشمەرگە ناوگوندی بووبانە ساڵی 87.

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *