بەشی یازدەیەم (11) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی: خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ )

Posted by

بەشی یازدەیەم (11) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی: خدربه‌گ
ئێستا لەگەڵ نووسینەوی ئەو بیرەوەریە کەوتوومە یادی ئەو ڕۆژەی کە هەموومان لێک دابڕایان و هەرکەسەو بەرەو شوێنی خۆی وەڕێ دەکەوت. ئای چەندە ناخۆشە کە کۆمەڵێک ڕەفیق وپێشمەرگە کە شەو و ڕۆژ بەیەکەون و دەڕۆن و نازانن داخوا جارێکی دیکە یەکتر دەبیننەوە. ئایا دەتوانن چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەو داستانە بۆ یەک بگێڕنەوە؟!
چونکی ئەوەمان زۆر جار بە چاوی خۆمان دیوە؛ کاتێک دوای تەوابوونی عەمەلیات ڕەفیقەکانمان شەهید بوون، لە هەموو خۆشی و ناخۆشیەکانی‌دا پێکەوە بووین و ئێستا زۆریان نەماون. پێم بڵێن ئەگەر پیروباوەڕ نەبێ چۆن ئەم ناخۆشیانە تەحەموول دەکرێن .

هەروەک لە بەشی پێشوودا باسم کرد وباسی داڕشتنی تەرحێکی گەورەی عەمەلیاتیم کرد ئێستا بەشی دووهەم وکۆتایی ئەم داستانە بێ وێنەیە دەگێڕمەوە کە بەدەستی پێشمەرگە چاونەترسەکانی هێزی گیاڕەنگ تۆمارکران و بوون بەمێژووی هەرگیز لە بیرنەکراوی گەلە کەمان کە لەو ڕۆژەدا هێزی دوژمن لە خدراوێ وجادەی ئاڵواتان کەوتنە بەر هێرشی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
لەم عەمەلیاتەدا دوژمن زەربەیەکی قورس وکاریگەری وێ کەوت کە هەرگیز لەبیریان نەچێتەوە. بۆئەوەی ئەم مێژوە ون نەبێ و نەسڵی تازە ئاگادار بن کە نەسڵی پێش خۆیان چۆن لە هەلوومەرجێکی سەخت و دژواردا ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردوە.
ڕێکەوتی۹/ ‌‌٤/ ١٣٦٦بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەو گەڵاڵە عەمەلیاتییە لە بنکەکانی سوونێ بەرەو شوێنی مەبەست وەڕێ کەوتین .ئەو چەک و چۆڵەی کە بۆ بەڕێوەبردنی ئەم عەمەلیاتە ئامادەکرابوون، لە وڵاغ بارکران و هەموومان بەیەکەوە وەڕێ کەوتین. لە درەنگانێکی شەودا دوای ماندووبوونێکی زۆر گەیشتینە “بەردەسووران”ی نیزیک دەشتی خوارێ کە زۆر سارد بوو ڕۆژەکەی لەوێ ماینەوە.
ئێواری ئەو ڕۆژە لەگەڵ تاریک بوونی هەوا بەرەو مەسیری خدراوێ – ئاڵواتان وەڕێ کەوتین. ئەو شەوەش دوای درەنگانێکی شەو هەموومان بەیەکەوە گەیشتینە ئەو شوێنەی مەبەستمان بوو. ڕۆژەکەی ئەسڵی کار دەستی پێکرد؛ هەموو پێشمەرگەکان کران بە شەش دەستە. لەو شەش دەستەیە، سێ دەستە بۆ سەر جادە وەک تیمی کەمین و، سێ دەستەش وەک دەستەی پشتیوان دیاری کران . دەستەی یەکەم لە پێشمەرگەکانی لکی سێ، بەفەرماندەیی حوسێن پیرەوان و حەمەنارستی بۆ سەر جادەی ئاڵواتان بۆ خدراوێ دیاری کران، دەستەی دووهەم بەسەرپەرستیی کاک ساڵە ڕەبەتی و کاک خدر میراوی لە نیزیک ئەسحابەی گۆڕەمەر، جیا کرانەوە، دەستەی سێهەم بە سەرپەرستی کاک ڕەحیم قارنجی ڕەحمان مارەغانی بۆ سەر جادەی خدراوێ بۆ میراوێ ئەرکدار کران بەڵام لکی یەک بوون بەدوو بەش بەشێک بەسەر پەرستی کاک ڕەحمان مارغانی بۆ سەر جادی خدراوێ کە لەوێ زەبەیەکی کاریگەریان لە هێزی دووژمن دا دەستەکەی دیکە بەفەرماندەهی ڕەحیم قارنجی لە گەڵ زەربەتی میراوێ دەرگیر بوون لە وێش زەربەتی میراوێ لە بەین چوو . و سێ دەستەی دیکەیش وەک هێزی پشتیوان بۆ لێدانی پایەگاکانی چەکۆ، گۆڕەمەر و گورهانی ئاڵواتان دیاری کرابوون .دوای ئەم تەقسیمی کارە هەموو تیمەکان بەرە و شوێنی خۆیان وەڕێ کەوتن .
ئەوانەی بۆ جارێکش ئەو ناوچەیان دیتبێ، دەزانن کە دەربازبوون بە ڕۆژی ڕووناک چەندە سەختە، مەگەر کەسێکی شارەزا لە گەڵ بێ، دەنا هاتووچۆ زۆر دژوارە. لەو جەنگەڵ و دارستانە ناخۆشە‌دا، بەڵام چارە نیە، دەبێ ئەنجامی وەزیفە بکەین. ئەگەر بە هەڵەدا نەچووبێتم شوێنی ئێمە، واتە لکی سێ، لە هەموویان دوورتر و ناخۆشتر بوو. ئێمە زۆر بەزحمەت توانیمان بگەینە شوێنی خۆمان. دوای گەیشتنی هەموو تیمەکان ڕۆژی 4/12\66 لە شوێنی خۆیان ئامادە بووین. لە سەعات ٢ی دوانیوەڕۆ فەرماندەری عەمەلیات، بەڕێز کاک مەلاحەسەنی شیوەسەڵی دەستووری دەستپێکردنی دا کە لە هەموو قۆڵەکان هێرش بۆ سەر دووژمن دەستی پێکرد. ئێمەش کە بەشێک بووین لە پێشدا هێرشمان بۆسەر تەعمینەکانی سەرجادە دەست پێ کرد، لەو کاتەدا ماشێنێکی هێزەکانی دوژمن کەوتە کەمینی پێشمەرگەکانی لکی سێ و درایە بەردەستڕێژی پێشمەرگەکان و لەلای ئێمە چەند کەسێک لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کوژران و ماشێنەکەش ئاوری تێ بەردرا .
لەنیزیک گۆڕەمەریش ماشێنێکی دیکە دووژمن کەوتە کەمینی پێشمەرگەکانی لکی دوو کە ئەوانیش ماشێنەکە دەسووتێنن و چەند کەسێک لە هێزی کۆماری ئیسلامی کوژران .
لکی یەک بەسەر پەرشتی ڕەحیم قارنجی ڕەحمان مارەغانی کە دیاری کرابوون بۆسەر جادەی خدراوێ بۆ میراوێ، پێش ئەوەی بچنە سەر جادە، گرووهی زەربەتی میراوێ هاتبوون بۆ مووچەکانی پشتی جادەی بەمەبەستی شناسای کە ئەوانیش کەوتنە بەر هێرشی پێشمەرگەکانی لکی یەک و تەفروتوونا کران. ئەو گرووهی زەربەتە ئەوەی کووژرا کوژرا و هێندێکیان بەدیل گیران و ئەوانی دیکە هەموویان هەڵاتن. سێ دەستەکەی دیکە ئاوربارانی گورهانی ئاڵواتان، پایەگای گۆڕەمەر و پایەگای چەکۆیان دەکرد، بۆ ئەوی هێزی دووژمن نەتوانێ بەهاواری ئەو هێزەوە بێ کە لە کەمینی هێزەکانی پێشمەرگە کەوت بوون .
لەو عەمەلیاتە دا لە سەریەک زیاتر لە شەست کەس لە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی کووژرران، سێ ماشێن سووتان وچوارکەسیش بەدیل گیران .
هەر لەم عەمەلیاتە گەورەدا زیانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تەنیا برینداربوونی پێشمەرگەی ئازا و ‌بەجەرگی ئەوکاتەی هێزی گیاڕنگ کاک سید خدر بوو.
دوای بەئەنجام گەیاندنی ئەم عەمەلیاتەو ئەووەزیفەی کە بۆمان دیاری کرابوو، بەرەو کوێستانەکانی پشتی ئاڵیەمەران پاشە کشەمان کرد کە دواتر ناوچەکە بەسەختی لە لایەن هێزی کۆماری ئیسلامییەوە تۆپ باران دەکرا.
ئەم عەمەلیاتە یەکێک لەو چالاکییە بەناوبانگانەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو کە هەم فەرماندەی عەمەلیات، کاک حەسەن شیوەسەڵی شارەزایانە تەڕاحی کردبوو و هەم پێشمەرگە قارەمانەکانیش ئازایانەو قارەمانانە رٶڵی خۆیان تێدا گێڕا.
لەکۆتای دا سەری ڕێزوو نەوازش دادەنوێنم بۆ هەموو ئەو فەرماندو پێشمەرگانەی لەم عەمەلیاتە دا بەشداریان کرد .
وێنەکان شەهید خالیدنێوچوانی غەفوورڕیشی کە ئەم ڕۆژە خۆم ئەم وێنەم گرتووە لە جەنگەڵی ڕەشەگۆشتان .
وێنەی دووهەم کاک مەلا حسن شیوەسەڵی شەهید حەمەنارستی شەهید عەبدوڵای سەدیقی شەهید خالید نێوچوانی پشتی کونەمارێ .
وێنە دەستە جەمعیەکە گۆڕێ کچان 26ی سەرماوەز ساڵی 66.

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *