(بەشی سێزدەهەم) (١٣) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی: خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ )

Posted by

(بەشی سێزدەهەم) (١٣) ئەو ڕۆژانەی قەت لە بیرناچنەوە له‌ نووسینی: خدر پاکدامه‌ن (خدربه‌گ )
هەروەک لە بەشی پێشوودا باسی چۆنیەتی هاتنی هێزی پێشمەرگە وجێبەجێ کردنی هەمووکارەکانمان بۆ تۆمارکردنی چالاکیەکی دیکەی پێشمەرگە کانی هێزی گیاڕەنگ لە ناوچەی سەردەشت کرد،
ئێستا لە دوایین بڕگەی ئەم بەشەدا دابەشکردنی تیمەکان و کۆتایی ئەم عەمەلیاتە بۆ خوێنەرانی خۆشەویست باس دەکەم. لەو عەمەلیاتەدا گورزێکی وەها وەهێزی دووژمن کەوت کە هەرگیز فەرامۆش ناکرێ .
ئێستایش ناخۆشییەکانی شەوی پێشم هەر لە یادە. بەتایبەتی بێ‌ئاوی و تینوێتی .

رۆژی دواتر وەک هەمیشە فەرماندەکان کۆ بوونەوە بۆ ئەوی چۆنیەتی دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوو مۆڵگە جێبەجێ بکەن و هەموو ڕێکارەکان بگرنە بەر بۆ ئەوی هەم گورزی خۆمان بوەشێنین و هەم تا بۆمان بکرێ زەربە نەخۆین .
بە لەبەر چاوگرتنی هەموو ئەگەرەکان، هەموو پێشمەرگەکان لە چەند تیمی جیاوازدا سازمان دران هەر تیمە و شوێنی خۆی پێ ئیبلاغ کرا، نەفەراتی خۆی پێ ناسێندرا. ئەگەر هەڵەم نەکردبێ هەموو پێشمەرگەکان بە سەر هەشت تیم‌دا دابەش کران.
تیمی یەکەم بۆ گرتنی پایەگای پشتی ماڵان، بە سەرپەرستی کاک حوسێن پەیرەوان و هاوکاری چەند کادر و فەرماندەی دیکە کە بەداخەوە ناوی هەموویانم لە بیر نیە، وەک کاک عومەر باڵەکی، کاک ڕەحمان شۆکە. ڕەسووڵی عەزیزی ناسری ئازەری غەفوورواوەی عەلی باساوەی خالید نێوچوانی کاک نەبەزی مستەفاپوورم لە بیر چوبووکە بەڕاستی ئەویش وەک فەرماندەری لک ڕۆڵی باشیگێڕا بۆ دەست بەسەر داگرتنی ئەو دوو پایەگایە. منیشن لەو تێمەدا بووم.
تیمی دووهەم بۆ گرتنی جاشخانەی نێو گوند، بە سەرپەرستی کاک ساڵە ڕەبەتی و هاوکاری کاک خدرمیراوەیی و چەند کەس لە فەرماندە و پێشمەرگەی دیکە .
تیمێکی تێکەڵاو؛ هەم وەک تیمی فەرماندەیی و تیمی پشتیوان بۆ لێدانی تەعمینەکانی نێو قەبرستانی پێش ماڵان کە دواتر ئەوانیش لێک جیا بوونەوە و هەر بەشەی بەرەو شوێنی خۆی چوو .خودی کاک مەلا حسن شیوەسەڵی کە فەرماندەی گشتیی حەمەلیاتەکەی لەئەستۆ بوو لە گەڵ ئەو تیمە بوو بۆ ئەوەی پانتایی شەڕەکەی لە بەرچاوی بێ .
چوار تیمی دیکەیش بۆ لێدانی پایەگاکانی هەڵوێ، گەڵوو، بێشاسپ، نارەست و ئەستێرۆکە دیاری کرابوون، لەو تیمانەش دا چەندین پێشمەرگەی تێکۆشەر و ئازا سازمان درابوون تا هێزی دوژمن نەتوانێ بە هاواری هێزەکانی لە گوندی زێوە بگات.
ئێوارەکەی دوای ماڵئاویی لە یەکتر کردن و خواحافیزی هەموو تیمەکان بەرە و شوێنی خۆمان وەڕێ کەوتین. لە شوێنی مانەوەی ڕۆژێ تا دەوروبەری گوندی زێوە زۆر دوورە، لە نیوە شەوێکی درەنگ‌دا هەموومان چوینە شوێنی مانەوەی خۆمان. ئێمە لە پاش ماڵی زێوە ماینەوە شوێنی مانەوەی ئێمە زۆر لە و پایەگایە دوور نەبوو کە دەمان هەویست هێرشی بۆ بکەین. ڕۆژەکەی ماینەوە و هەموومان چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد تا لە لایەن فەرماندەری عەمەلیاتەوە دەستووری هێرش بگات
بۆ سەعاتی چوار تا پێچ هەموو تیمەکان لە شوێنی خۆیان ئامادە بوون .
سەرنجام لە لایەن فەرماندری عەمەلیاتەوە دەستووری هێرش بۆ سەر دووژمن ڕاگەیاندرا. لە هەموو قۆڵەکانەوە بەپانتایەکی زۆر، هێزی دووژمن کەوتە بەرهێرشی پێشمەرگە تێکۆشەر و چاونەترسەکانی هێزی گیاڕەنگ. لە سەرەتاوە هەردوو مۆڵگەی پێشەوەی ڕێژیم لە لایەن هێزی پشتیوانەوە ئاگرباران دەکران، دوای کزبوونی ئاوری هێزی پشتیوان، هەڵمەتی تیمەکانی هێرش بۆ سەر هەردووک مۆڵگە دەستی پێ کرد. لەماوەیەکی کورت دا دوای شەڕێکی سەخت و دژوار کە پێشمەرگەکان کردیان، چونکی ئەفرادی ناومۆگەکەش شەڕیان دەکرد تا مۆڵگەکەیان نەکەوێتە دەستی هێزی پێشمەرگە، بەڵام هەرچی کردیان نەیانتوانی پێش بە هەڵمەتی شۆڕەسوارانی دێموکرات بگرن. سەرەنجام هەردوو مۆڵگەی دووژمن لە گوندی زێوە دەستیان بەسەر داگیرا و زۆربەی ئەفرادی نێو مۆڵگەکان یان کووژران یان بەدیل گیران و چەک و چۆڵێکی زۆریش کەوتە دەستی هێزی پێشمەرگە. ئەگەربە هەڵەدا نەچووبێتم، 17کەس بەدیل گیران و ئەوانی دیکەش لە نێومۆڵگەکان‌دا کوژران.
پاشان هەردوو مۆڵگە لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە ئاوریان تێ‌بەردرا، ئاگر و دووکەڵی سووتانی دوو پایەگاکە لە تەواوی ناوچە کە دیار بوو و دەبینرا .
تا ئەو جێگایەی لە بیرم بێت هێزی پێشمەرگە هیچ زیانێکی پێ نەکەوت. ئەمە عەمەلیاتە یەکێک لە بە بەرنامەترین و پڕ دەسکەوتترینی عەمەلیاتەکانی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی دەهاتە ئەژمار.
دوای تەوابوونی عەمەلیات هەموومان لە گوندی دیواڵان کۆ بووینەوە و دوای خواردنی نان و چای، بەرەو شوێنی مەبەست وەڕێ کەوتین .
بۆمانەوە هاتینەو شوێنی ڕۆژی پێشوو. لەوێ ماینەوە هەموو دیل و دەسکەوتەکانمان لە گەڵ خۆمان هێنا بوون. بەیانیەکەی کاک مەلاحسنی شیوەسەڵی وەک فەرماندەری گشتی قسەی بۆ پێشمەرگەکان کرد و دست خۆشی لێ کردین پاشان بەسێ زمانی فارسی، کوردی و تورکی لە سەر سیاسەتەکانی حیزب و پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی قسەی بۆ دیلەکان کرد و ئەوان دوای تێگەیاندنیان لە ئامانجەکانی خەڵکی کوردستان و حیزبی دێموکرات و هەروەها سیاسەتە دژی گەلییەکانی رێژیم، ئازاد کران.
ئێوارێ، پێش گەڕانەوە، ئێمە تیمێک لە پیشمەرگەکان ئیجازمان وەرگرت تا سەردانی ناوچەی بکەین و هێندێک کاری شەخسی کە هەمان بوو جێبەجێی بکەین. بۆیە ئەوان بەرەو قەندیل و ئێمەو بەرەو زەلێ و نێوچوان وەڕێ کەوتین.
دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە ناوچە .ڕۆژێک چوین بۆ گوندی کۆدەڵێ. پاشان بە مەبەستی گەڕانەوە، لە کاتێک دا خەریک بوو لە گوند وەدەرکەوین، هێزێکی دووژمن هاتبووە پێش ماڵان. بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین تەقە یان لێ کردین، بەڵام توانیمان بە بێ ئەوەی زیانمان پێ بکەوێ لەو شوێنە دەرباز بین بۆ شەوەکەی هاتینە گوندی مامکاوێ وبۆ بەیانی گەڕاینەوە بۆ سونێ .
عەمەلیاتی زێوە یەکێک لە گەورترین چالاکییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ساڵی 66دا بوو.
ئێستا کە سی ساڵ بە سەر ئەو عەمەلیاتەدا تێ‌دەپەڕێ، سڵاو دەنێرم بۆ ئەو فەرماندە و پێشمەرگانەی کە ئەم داستانە قەت لەبیر نەکراوەیان تۆمار کرد. سڵاو بۆ گیانی پاکی هەموو ئەو پێشمەرگانەی کە بەشداری ئەم داستانەیان کرد و لە ساڵانی دوایی دا شەهید بوون .
سڵاو بۆ هەموو ئەو کادرو پێشمەرگانەی کە بەشداری ئەم عەمەلیاتە بوون و تا ئێستایش لە ریزەکانی حیزبی دێموکرات‌دا درێژەدەری رێگای شەهیدانن.
دەستخۆشی لە فەرماندە، ئەدیب و سیاسەتوانی تێکۆشەر، مامۆستا مەلا حەسەن شیوەسەڵی دەکەم کە بەڕاستی بە لێزانی و کارامەیی توانی زۆر داستانی بێ‌وێنە و لەبیر نەکراو بەهاوکاریی هاوسەنگەرانی تۆمار بکات کە تا ئێستا وێردی سەر زمانی خەڵکی ناوچەکەن .
وێنەکان شەهید ڕەسووڵی عەزیزی شەهید سەعدون مارەغانی
وێنەی دووهەم لە چەپەوە حوسێن پیرەوان شەهید حەمەخان عەوڵا شەخسە خوسێن شیوەسەڵی .
وێنەی سێ یەم حوسێن پیرەوان حسن غەمبار عەوڵا شەقاز ئەوی دیکە نا ناسم

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *