بەشی:شێست و شەشەمی گەرانەوە(۶۶) له نووسینی:عەلی سوورەچۆمی

Posted by
لەو جێگایە رووداوەکان وەستان کە،گووت“مان:لە سەر لێواری رووبارەکە“بەر لە پەرینەوە پاسدارە“کان بەرەو ئێمە ھاتن………..درێژەی رووداوەکان
….
ئەوان ئێمە“یان دیتبوو!لە بەرزاییەکەی دەستی راستی پشت خۆمان دەرکەوتن بە پەلە دەھاتن بەرەو ئێمە!ترس دای گرتین!باشە چی بکەین؟بەشێکی زۆر پەریبوونەوە،چەند کەسێک لە دواوە مابووینەوە لە گەڵ ئەسیرەکان،ھێشتا فریای پەرینەوە نەکەوتبووین، بە جۆرێک فشار ھات کە گووترا:ھەر لەو شوێنە مادام لە خاکی ئێران“داین لێیان بدەین،ئەگینا: لە ناو خاکی عێراق“را ھیچ ناکرێ!ئامادە بووین شەری مان و نەمان بکەین!بۆیە وا دەڵێم:چۆن عێراق“و رەبیعەکانی“زاڵ بوون بە سەر ئێمەدا،بۆی ھەبوو ئەگەر تەقە بکەین ئەوانیش لێمان بدەن.بە بێسیم“پێوەندی گیرا……بڕیار ئەوە بوو:نابێ بە ھیچ جۆرێک تەقە بکرێ.
لێرە پەراوێزێکی بچووک)
:لەو گەشتە سیاسی و نیزامی“یە بۆ ناوچەیەکی ھەستیاری وەک ئالانی سەردەشت“دەیان پێشمەرگە و فەرماندەی ئازا لە ھێزی گیارەنگ بەشدار بوون،لە ھەر جێگایەک پێویست با دەیانتوانی بەرگری بکەن،ئێستا کە لەوبەری رووبارە“کە،لە ناو خاکی ئێران داین ناوی چەند کەسێکم ھێنا… جارێکی دیکە بۆ مێژوو،ئەوە دووپات دەکەینەوە:ئەوان باڵی بەھێزو دووژمن تۆقێن بوون لە ھێزی گیارەنگ“لە ھەر جێگایەک پێویست با چۆکیان دەخستە سەر خاک و دەیانزانی چۆن دوژمنی خۆیان تووشی شکست دەکەن! ئەگەر شەرێک رووی دابا بە جۆرێک تێکەڵاوی ھێزەکانی دوژمن دەبووین کە نە تۆپ باران و نە ھێزەکانی ئێراق“نەتوانن کارێک بکەن بۆ ئەو پۆلە پاسدارە“ئەوە لە حاڵەتی شەڕ“دا.ئەگەر لەوێ شەرەکە رووی دا با کەس نەیدەزانی رووداوەکانی دوایی دەبن بە چی،کەواتە: بریاری دان بە خۆ داگرتن و شەڕ نەکردن لە شوێنی ئاوا درووست بوو…. جا ئێستا!!! جێم مەھێڵن بزانین چی بووە!؟
باش چی بکەین!؟ ھەرچی زووتر بپەرینەوە!جارێ لە سەر دیلەکان لە بیر نەکەم:!ئەو دیلانە“ببوونە بەڵا بۆ ئێمە!ئێوارەکەی قەرار بوو لەو شوێنەی کە لێی وەرێکەوتین ئازاد بکرێن!زیاتر رای“کاک حوسێن پەیرەوان“خۆی بوو،کەچی:ھەم ئەوان ئامادە نەبوون بڕۆن،ھەم ئێمەش پەشیمان بووینەوە!گووترا:تازە ھەموومان بەرەو عێراق“دەچین بزانین چی روودەدات.شتێکی دیکە کە ئێمەی بەرەو ئەو بڕیارە راکێشا ئەوە بوو:پێمان وابوو چۆن دوو“کەس لە ئێمە خۆیان تەحویل داوە بۆی ھەیە وەرگیرابن ئێمەش بەو جۆرە بگرن و لە ناوچەکە دوور بکەوینەوە.
جا ئەو جار!!!
بە پەلە لە رووبارە“کەن دا تا ھەرچی زووتر خۆمان بگەیەنینە رەفیقان!پەرینەوەش کاتی دەبرد رووباری زێی“بچووک پەرینەوە لێی کەمێک زەحمەتە ھەتا لە ھاوین“یش دا.بەشێک ھەر کەوش“ن دا نەنان،ھەر ئاوا وەنێو کەوتین!!راستی وردە وردە بێزار دەبووین!ئێوارە بوو پێش نوێژی شێوان تەواو رووناکی مابوو،بە پەلە پرووزێ وەی لەوەی زوو بپەرێتەوە!ئەو بەشەی پەریبوونەوە مەسافەیەکی سەد مەتری یا دووسەد مەتری ھەبوو دەت بڕی و دەگەیشتییە پەسیوێک“لانەدیوێک“کە لە دیدی“پاسدارە“کان دا نەدەمای،تازە بۆ ئێمە ئەوە ئیمکانی نەبوو.ئیدی شیرازە“ی ئێمە بە تەواوی تێک چوو کەس نەیزانی بۆ ئاوا تووش بووین کەس ئاوڕی لە کەس نەدایەوە!ئەوانەی دەرباز ببوون تازە نەدەبوون بە ھیوا بۆ ئێمە!ئەوان زیاتر لە ئێمە چووبوونە قووڵایی خاکی عێراق“.دەی خۆ ھاورێکانم ماون ئەوە مێژووە دەمھەوێ وەک خۆی رووداوەکانی بگێرمەوە.دەی!!کە دەپەرییەوە بیشەڵێنێک“بوو،چەند کەوتێکی“بچووک لە گەڵ داری بی“و باقی خیز“و لیسە“بەردی زۆر بچووک کە بە ئاو بە تەواوی سواون“نزیکەی ھەشت“کەس بووین لە گەڵ دیلەکان“ھەر زۆر بە ھەڵەداوان خۆمان گەیاندە ئەو شوێنە و خۆمان حەشار دا.پاسدارێک“کڵاشینکۆفێکی“ پێ بوو!گەیشتە بەرامبەر ئێمە!نێوانی ئێمە و ئەو رووبارە“کە بوو،شوێنی ئەو ھەم تەلان بوو ھەم بەرز،ئەوە کە ھەڵدێر بوو بە سوودی ئێمە بوو چاک تەرکیزی“بۆ نەدەکرا!ئەوە کە بەرز“بوو بۆ ئێمە زۆر ناخۆش بوو! وەک ئێستا رووی دابێ لەبەر چاومە،لە پشت دارەکە لینگی“گرتنەوە بەرەگبار“لێی داین.با ئەوەش لە بیر نەکەم پاسدارەکان“زۆر نەبوون یا لانی کەم ھەموویان نەھاتنە خوار.ئەو نەفەرە زیاتر ھاتە خوار!!!یەکێکی دیکەش لەو لە سەرتر بوو،ھات و کەوتە گیانی ئێمە!لەوەش زیاتر خۆمپارە“باران کوێری کردین،تۆزو چڕە دووکەڵ دەورووبەری ئێمەی داگرت.
ئەوەندە دەزانم لە نێو ئێمەی دەدا بانگی رەفیقەکانی دەکرد و دەستی بۆ ئێمە درێژ دەکرد!داوای دەکرد بێن و بپەرنەوە!ئەوان نەدەھاتن!داوایان لەو دەکرد بگەرێتەوە بۆ سەرێ!!من و کاک رەحمان شۆکە“لە یەکتر زۆر نزیک بووین،گووتی:دەرۆم گووتم نا کاکە نا…شتی وا نابێ با پێی وا بێ کەس لێرە نەماوە!!گووتی:ھەر دەڕۆم!!کاکە نابێ…!کاک رەحمان تووخوا مەرۆ…!!!ھەستا رۆیشت!!چی رووی دا…!کەوتە بەر رەگبار“لە تۆز دا ون دەبوو دەکەوت و ھەڵدەستاوە!ئەو شارەزا بوو مارپێچی رای کرد.نازانم چۆن نەپێکرا!!!ئێستاش نەمزانی!بەینەکەی چۆن بڕی،نەمانزانی بە سەلامەت دەرچوو یا بریندارە.خەلیل ئەسپەندار،کەریم کۆدەڵەیی،عوومەر کانیبی,خۆشکەلام،ئاکار پەردەدار وابزانم مەحمەد شاڵی،لە من نزیک بوون!نازانم کامەیان بوو گووتی:کاکە جێگای سەرتان قووڵ بکەن با گووللە“بەر سەرتان نەکەوێ!ھەر وامان کرد پێش سەری خۆمان بە تەواوی دڕی“من لێم دیار بوو کە لوولەی چەکەکەی دەسووڕاند سەرم دەخستە بن بەردەکان و تفەنگەکەم بە پێش سەرمەوە دەنا با بەر سەرم نەکەوێ! جا بۆ یەکەم جار لەوێ بیرم لە باب و دایکم کردەوە!باشە ئێستا بکووژرێم چی دەکەن خوایە گیان….ئەو کات باوکم ھێشتا لە ژیان دا بوو شەھید نەببوو.لەو کاتەدا !!!لە پڕ خۆمپارە“یەکی ھەر لە تەنیشت ئێمە دا،کاک عوومەر گووتی:تەقە دەکەم!تینی بۆ ھات کاکە تەقەی چی؟نەکەی وەڵا تەقەی بکەی تێدا دەچین،ئەو لە پاسدارەکان نەدەترسا خۆمپارەکە“تینی بۆ ھێنا بوو!!ھەر کەمێک ئەولا کاک حەسەن خۆشکەلام“ھەبوو کە یەکێک لە پاسدارە دیلەکان“کە یەک دانەی کەت“بوو!یانی کەتی لێو)دەڵێ:کەس لێرە نەماوە من ھەڵدەستم خۆم تەسلیم دەکەم!!دەڵێم:دیلم“
خۆشکەلام“بی کەیسی“پێ بوو ناھێڵێ تەکان بخوات!دەڵێ:ببزووی دەتکووژم قسە مەکە!خۆی نەوی دەکاتەوە.زۆر جار ئینسان ئەجەلی نایە!!!
ئێستا دوو شت خەریکە دەبێتە ھۆی رزگاری ئێمە:رۆیشتنی کاک رەحمان“کە پاسدارەکە پێی وا بوو دواکەسە و زیاتر رووی لەوێ کرد.دوو:تەواو بوونی فیشەکەکانی ئەو پاسدارە“!ھێشتاش نازانم ئێمە بۆوا بووین!نازانم چی وای کرد!!!!بەراستی زەلیل بووین!!زیاتر دەبێ مەوقعییەتی شوێنەکە و کەمی تەقەمەنی و ئەوە کە لە خاکی عێراق“دا بووین و عسکەرەکان“چاویان لێ بووین.زۆر جار مەیدانی شەرەکان جیاواز دەردەکەون گرینگە بزانی تۆ لە چ دۆخێک دای و لە باری سایکۆلۆژییەوە چەندە ئامادەی،ئێستا کە سی“ساڵ لەو مێژووە دوور کەوتووینەوە قەزاوەت کردن ئاسان نییە،بەو حاڵەش دەبێ ئیعتراف“بکەین:چەند رۆژێک گەمارۆ دران لە ناوچەیەک دا لە گەڵ ئەو چەند شتانەی پێشتر باس کران دەتوانێ زۆر کاریگەر بێ لە سەر ورەی“ھێزێک.بە باوەری من ئێمە بە خەیاڵی ئەوەی ھەرچی زووتر دەرباز بین بیرن لە بڕیاری بوێرانە نەدەکردەوە!!کارێک کە دوایی و دوای زیانێکی زۆر ناچار بووین بیکەین و بووینەوە کووڕانی ئومێد و چۆک دانەدان بۆ سەختی و مەترسییەکان لە حاڵێک دا بە دەست و پێ بەستراوی و زیانێکی زۆر!!!
لە ھەموو ژیانم و شەری پێشمەرگانەدا ئەو ئێوارەو شەوەکەشی ورەم لە دەست دابوو و بە ئومێدی دەرباز بوون بووم.
پێتان سەیر نەبێ دوا جار کە ھێزەکانی دوژمن گەرانەوە کە ئێوارەکەی راست بووینەوە دەم و چاوی ئێمە خۆڵ بوو،لە ھەموو ژیانی پێشمەرگایەتی دا ئەوە یەکەم جار بوو ھەم زەلیل بین ھەم مەرگ بە چاو ببینم،ئەوە دوا زەلیلی ژیانم بوو لە دەست دوژمن دا.
نازانم نە ھەر من زۆر ترسا بووم ئاوای دەنووسم یا ھەر بەراستی وا بوو!!!!
کە راست بووینەوە خەلیل ئەسپەندار“گووتی:تازە قەت نامرین تەواو ئیدی خاترجەم بن.
بەو جۆرە بە شێوەیەکی چاوەروان نەکراو رزگار بووین،بە شێوەی پرسیاری و سەر سووڕمان چاومان لە یەکتر دەکرد!کوورینە ئەوانە راستین و رووی دا باوەڕ بکەن مەرگ و ژیان بوو….کە راست بووینەوە بێسیم“ن کرد بۆ ئەو ھاورێیانەی کە زوو گەیشتبوونە شوێنی ئەمن“تر بۆیە وا دەڵێم:شوێنی ئەوانیش ئەوەندە باش نەبوو!دوو سێ“خۆمپارەی ھەر لە پەنا ئەوانی دا بوو لە دۆڵەکەدا،لە راستی دا کاک رەحمان ئاورەکەی لە گەڵ خۆی برد بۆ لای ئەوان.من ھەرگیز باوەڕم نەدەکرد کە دەرباز بووین!باش،ئاگادارن کردن کە سەلامەتین،ئەوانیش ھەر وا چی بکەین وەزع زۆر خراب بوو برسی و ھیوا بڕاو.
بڕیار درا دیلەکان“ئازاد بکرێن،ئەوان نەدەرۆیشتن بە زۆر دە ئەوبەری رووبارە“کەن کردن بە ھەرەشە!
گووتیان:چی بکەین چۆن بڕۆین!بڕۆن ئەوە حاڵی ئێمەیە!! بڕۆن تا ھەوا رووناک دەبێ لەو نزیکانە لەوبەر چۆمی بخەون و بەیانی خۆ بەدەستەوە بدەن.ئەوان پەرینەوە ئاگامان لەوان نەما.ئێمەش ھەر دوای ئەوە بەرەو رەفیقەکانی خۆمان و بەرەو بڕیارە ھەڵەکان!!!
ھەوا تاریک بووە ھاشەی چۆمەکە و بێدەنگی زاڵی ناوچەکە کەس نازانێ چی روودەدات.بەو جۆرە گەیشتینەوە لای یەک!!ئەویش شوێنێک ھەر خوار رەبیعەکانی عێراق“کە زۆر لە ئێمە نزیک بوون.من زۆرم برسی بوو تەواو شل“ببووم ھەرچی نان“بێ پێم نەمابوو.
ئەوەی بیرم مابێت لە دۆلێک“دا بووین زیاتر ئاو دایبڕی بوو،خیزە شینکە“بوو لەوێ لێی درێژ بووم،چاوم بڕیبۆ ئاسمان و چارەنوسێک کە ھێشتا ھیچ ئاسۆیەکی لێ بەدی نەدەکرا،بە زۆر دەلالەت دیار بوو ھێشتا زۆری ماوە ئەو پۆلە پێشمەرگە“رزگار بن.
نازانم ھەر لەو بیرکردنەوانە دا بووم خەوم لێ کەوت!چەند خەوتم نازانم.وەختایەک گوێم لە دەنگە دەنگێک بوو!!راپەڕیم!زۆر ترسام تاریک بوو زۆر،،من ئاگام لە ھیچ نەماوە،تیم“ێک نێردراوە بۆ سەر چۆمەکە بۆ ئاو“ھەموو قووم قوومە“کانیان بردوون نازانم چەند کەس بوون.گوێم لێ بوو باسی ئەوەیان دەکرد گەیشتوونە سەر رووبار“خەریکی پڕ کردنی»مەتارەکان«ی ئاو بوون لەو بەر دەنگە دەنگ ھاتووە!!ھەم ئاگر“یان دیتوە!!شتێکی ئاوا بوو.بەو جۆرە بە پەلە پرووزێ گەرابوونەوە!دەی چەند دانەیەک نەبێ پڕ نەکراون.زۆر بێ ھێز بووم.کەریم کۆدەڵەیی لە خوار من درێژ ببوو جار جار دەنگی دەھات یەک دوو جار بانگی کردم توانای ئەوم نەبوو وام نیشان دا ئاگام لە ھیچ نییە!خەوم لێ کەوتەوە شەوەکەی جار جار خەبەرم دەبۆوە،بە نائومێدی دەخەوتمەوە ھیچ ئاگام لە بڕیار نەبوو بەرپرسەکان“خەریکی چین و چی کراوە!!لای بەیانی بوو ھەستت دەکرد ئاسمان زرینگاوەتەوە!لە پڕ یەکێک دەستی لە سەرم دا عەلی..عەلی ھەستە زووبە باشە چی بووە!!راست بوومەوە کاک خدر میراوەیی بوو!!
ھێشتا راست نەببوومەوە!چاوم لێ کرد دەگەرا!
گووتی:خۆشکەلام..کەریم…ھەستن بە پەلە…….
ئاخ چی رووی داوە……!؟
رووداوە سەختەکان ماون
……………………………………………………………
تێبینی:
ئەو بیرەوەرییە پێشکەش بە ھاورێیەک لە رۆژھەڵاتی کوردستان کە قسەکانی ئومێد بوون ھیوا بوون
……………….
سووپاس بۆ فەرماندە شەققاز“عەوڵای شەخسەی،بۆ وێنە جوان و بە نرخەکانی سەردەمی پێشمەرگایەتی.
……………………………………………………………..

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *