بەشی:شێست و ھەشتەمی گەرانەوو(۶٨) له نووسینی:عەلی سوورەچۆمی

Posted by
نووسینەوەی رابردووی تێکۆشەرانی دێموکرات لە سەردەمی رۆژانی سەختی بەرگری دا کارێکی دشوارە.
باس کردن لەو مێژووەو جارێکی دیکە ئاوڕ“دانەوە لە کێوی ورە“ی ئەوان و ھەڵشاخان بەو رەنجانە دا:دەبێ لانی کەم بتوانێ بەشێک لە چاوەروانی ئەوان بپێکێ.
………………………………….
بۆ نێو رووداوەکان:
بەشێک لەوێ درێژ ببوون پێشمەرگەکان جار جار بە نۆبە باوەشێنی بریندارە“کەیان دەکرد.لێرە ھەناسە بایەکان وەستاون،خۆرێکی گەرم توانیویەتی چۆک بە سرووشت دا بدات،تەنیا پۆلێک پێشمەرگە لێرە بەربەرەکانی دەکەن، ئەوان ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆوەی کەلێن نەکەوێتە نێوان بەڵێنی و ئەوین،لێوەکان سیس ببوون ئازار بەربینگی پێ گرتووین،ھەر ئەوکات بریندارە“کە،تا گەیشتن بەو شوێنە چەند جارێک لە ھۆش“چوو،دەی!!نە ئیمکاناتی ئێمە ئەوە بوو نە ھیچ ئاسۆیەکی روون ھەبوو تا بەو زووانە بگاتە شوێنێک بۆ چارەسەری،ئەوەی لێرە پشتی پێ دەبەسترێ کادر“ێکی دەرمانی و ھەموو ھەوڵێک بۆ زیندوو مانەوە.ئێستا کاتی خۆراگری و بەرەبەرەکانی لە گەڵ مەرگە“مەرگێک کە رەنگە بەشێکی بە جەستەی بریندارە“کە گەیشتبێ.ئەوەی نابێ لێرە چاوپۆشی لێ بکرێت بە دەر لەو مەترسیانە کە باس کرا،دەمھەوێ ئەوە نەشارمەوە!ئەو ترسێکی دیکەشی ھەبوو،ئەویش:نەکا ھاورێکانی ناچار بن پشتی تێبکەن!زۆر جار لە شەرەکان دا بووە…کە بریندارێکی“سەخت پێ کراو ھاورێکانی سوێند داوە کە لێی گەرێن و لێی دوور بکەونەوە تازە ئەو شەھید دەبێ.
لێرە:بە پێچەوانە،بریندارە“کە چاوێکی لە سەر جووڵەو ھەست و نستی ھاورێکانییەتی نەکا شەرایتی دشواری ئەوان وا بکات تەنیا بمێنێتەوە!ئەو چەند جارێک گووتی:من شەھید نابم،دەزانم چۆن بەربەرەکانی لە گەڵ مەرگ دەکەم!ئەو سەرەرای سەختی برینەکەی و ئازارێک کە جەستەی رادەگووشی دەبوا وریای ئەوەش بێ!بزانێ دوا بڕیار چی دەبێ!!!
بۆ راستی ئەو قسانە!ئەو شەوانە کە لە گەڵ رەفیقان باسی رووداوەکانن دەکرد،ئەوەیان بیر خستمەوە کە خەلیل“وتوویەتی:من دەتوانم لە زۆر جێگا بۆ ئەو حیزبە بە سوود بم و خزمەت بکەم،وەک:نەخۆشخانە،خەدەمات و زۆر شوێنی….دیکە.
جارێ…..بزانین چی روودەدا…..
جارێکی دیکە،تیم“ێک چووە بۆ(رەبیعە)یەکی عەسکەرەکان لە نزیک خۆمان،ھەر چەند زۆر نزیک بووین لەو شوێنە،بەڵام:بە شێوەیەک مابووینەوە کە ئەوان ھەست نەکەن ئێمە ئەوەندە لە ئەوان نزیکین.کاک حوسێن پەیرەوان“بۆ خۆی،کاک رەحمان شۆکە“وابزانم کەسێکی دیکەش کە وادیارە سێ“کەس بوون،دەڕۆن تا جارێکی دیکە داوای ھاوکاری بکەن.
لێرە کەمێک رای“جیاواز ھەیە لە سەر ئەوەی کە ئایا پێش بریندار“بوون بووە!!!یا دوای بریندار“بوونەکە!!بە باوەری من پێش بریندار“بوونەکە بووە،ھەر ئەو شەوەی کە ئەو تیم“ە،چووە بۆ ئەو شوێنەی کە مین“کە،پێیان دا تەقییەوە،من لەو جیاوازیی“یە دەگەرێم ئەوەش باش دەزانم کە ھەوڵی دووھەمی ئێمە ھەڵە بوو کە بوو بە ھۆی بریندار“ێک بۆ ئێمە.
باش،بزانین لەوێ چی پێش ھاتووە!بەڵێ: دەگەنە(رەبیعە)ھەر کە رێگایان دەدەن بچنە پێشەوە باش دەبێ یەکێک لە عەسکەر“ەکانی ئەو(رەبیعە)کورد دەبێ!لە رێگای ئەوەوە داوا دەکەن لانی کەم رێگا بدەن پێوەندییەکانی حیزب ئاگادار بکرێن.شێوەی رەفتاری ئەوان و وەڵام“یان پڕ دەبێ لە ھەرەشە!زۆر بە کوورتی،دەڵێن:چەند رۆژێکە ئێران“لە رێگای پاسداران“ی(صولح)ەوە،شکایەتی لە عێراق“کردوە!وە عێراق“بەوە تاوانبار کراوە کە ئەو گروە“ی ئەمنییەتی ئێران“ی تێک داوەو بۆتە ھۆی کووژرانی چەندین پاسدار“ و پلە داری“ئێران“ی،ئەوانە لە خاکی عێراق“ەوە دزەیان کردوە!عێراق“یش ھاوکاریان دەکات.بەڵێ:ھەر دوای ئەو نارەزایەتییە“عێراق“برووسکە بۆ ھێزەکانی دەنێرێ کە نابێ رێگا بدرێ ھیچ ھێزێکی چەکدار لە سەر خاکی عێراق“و سنوورەکانی بوونی ھەبێ لەو ناوچەی کە ئێستا نا ئارام“ە.
بەو جۆرە داوا دەکەن ھەرچی زووتر لە خاکی عێراق“دوور بکەوینەوە،ئەگینا لە ئەگەری لە بەرچاو نەگرتنی بڕیارە“کە،ئێمە دەتوانین تەقە“تان لێ بکەین.
ئێستا نەک ھەر ئەوە!بەڵکوو:بە رەفتاری خراب دوور دەخرێنەوەو دزی“یش لەو چەند کەسە کرابوو!!!
تەنیا شتێک کە ھێنا بوویان چەند سەموون“ێکی وەک شاخ رەق بوون کە بەشی ھیچی نەکردبوو.
نازانم چەند کەس بەشی تێکەوتبوو یا لووقمەیەکی“بەرکەوتبوو!من ھیچ بەشم تێنەکەوت.
باش ئێستا بە درێژایی رۆژە“کە بڕیاری یەکلاکەرەوە نەدراوە!لای ئێوارە کاتی بڕیاری یەکلاکەرەوە دێت.ئەھھا لە بیر نەکەم!ئێستا ئیدی ئەو بەشەی پێوەندی بە ئێراق“ەوە ھەبوو تەواو قووفڵ“درا!!!
…………………………………………..
جا ئەو جار،ئەو جار چەندین رێگا“وەک پێشنیار باس دەکرا،یەکێک لەوانە:گەرانەوە یا دەرچوون لە ناوچەکە لە رێگای(گەناوێ)بوو کە تا گەیشتن بەو ناوچە پێویست بوو مەودایەکی سەخت و رێگایەکی پڕ مەترسی ببڕین،رێگایەک نەک بە بریندارە“وە ئیمکانی نەبوو،بەڵکوو:بێ بریندار“یش بە برسییەتی و شەکەتی شانسی سەرکەوتنی یەکجار کەم بوو دوای گەیشتن بەو شوێنەش،ئەگەر!گەیشتباین کەس نەیدەزانی چی روودەدات،کەوایە:ئەو رێگایەش نا روون و نا موومکین!
دوا جار روون بوو،بۆ بڕینی ئەو مەسیرەو گەیشتن بەو شوێنە ئەگەر بریندارە“کەمان ببەین لە رێگا زوو دەمرێ!!
…………………….
پەراوێزێکی بچووک
من زۆر جار لە نووسینەکان دا ناچار دەبم ھێندێک وشە بە کار دێنم!کە لانی کەم بۆ خۆمی دەکەم بە(تعھد)بەڵێنی ئەخلاقی“و ویژدانی“کە بە ھیچ جۆرێک ئەو نووسینانە نە بۆ کەسێک بن نە بۆ ویستی تایبەتی چەند کەسێک،خۆ بە دڵنیایی ھەموو کەس ھەڵە دەکات،ھەڵە کردن(وارد)ەو،ئامانجی نارەوا مەحکووم و بە دڵنیایی بەھای“نابێ!لە جێگایەک راستی جێگای پێ لێژ دەکات و دەبێتە ھۆکاری وەرینی متمانەیەکی زۆر،کەواتە:ھیچ شۆرشگێرێکی راستەقینە نابێ کارێک بکات لە داھاتوو دا پەنجەی پرسیاری لە سەر بێ!!یا کەسانێک گێرانەوەکانی بە چاو دا بدەنەوە،من لێرە رووداوە راستەقینەکان دەگێرمەوە کە بە تەنیا مووڵک و بەرھەمی تاکە کەسێک نییە تەنیا شتێک دەمھەوێ بیکەم ئەوەیە:ببێتە بە شووژە و سەرچاوە بۆ نووسین لە سەر ئەو مێژووە.
ئەو چەند وشەم تەنیا بۆ ئەوە بوو،بڵێم:رووداوەکان وەک خۆی،کەس ناتوانێ رەنج و قووربانییەکان بۆ خۆی بە کار بێنێ و راستییەکان بشێوێنێ.
ئەوجار…..بۆ چوونی دووھەم:
باوەرێکی دیکە کە بە راشکاوی دەردەکەوت ئەوە بوو کە،دەگووترا:ناکرێ گیانی سی“چل“کەس بۆ کەسێک بکرێتە قووربانی،راستی ئێمە لە تەنگانەدا بووین قسە کردن و گێرانەوە ئێستا ئاسانە،کە وایە ئەو کات گیانی ھەموومان لە ژێر ھەرەشە دا بوو،رێگا چارەکان“یش جیاواز…..رێگای سێھەم:
لە بەرابەر ھەر یەک لەو دوو“رێگا جیاوازە،بۆچوونێکی دیکە ھەبوو کە پێی وا بوو:دەکرێ ھیممەت“لە خۆمان نیشان بدەین،بریندارە“کە پێ بە پێ و شاخ بە شاخ دوور بخەینەوە،،بۆ ئەو بڕیارە“کە بۆ مێژوو باسی:دەکەم،چەند پێشمەرگەیەک و لە پشتیانەوە،کاک خدر میراوەیی“بوو کە ئەوان ئامادە بوون ھەموو فیداکارییەک بکەن بۆ رزگار بوون لە دۆخی سەپاو!بەڵێنی ئەوەشیان دا بوو ھەموو بڕیارێک بشکێنن مادام پاراستنی گیانی بریندارە“کە،نەگرێتەوە.
جا لێرە بە دواوە…
دوا جار کۆتایی بە رارایی“ھات و رێگای سێھەم ھەمووان بە دڵەوە قەبووڵیان کرد.
بڕیاری کۆتایی درا،کە بەڵێ:وێکرایی دەتوانین زاڵ بین بە سەر سەختیەکان دا:بەرپرسیارەتی گەیشتە لووتکە.
بڕیاری رۆیشتن درا،بڕیارە“کە….ئەوە بوو:یەکەم جار بەرەو خاکی کوردستان و گەرانەوە بۆ پشتیوانانی خۆمان کە خەڵکی ناوچەکە بوون.
دەستی فەرماندەکان“لە سەریانەوە فەرماندەری گشتی ئاواڵە بوو بۆ ھەر بڕیارێک بیدات.
جا وەرن با وردەکاری ئێرەش بزانن….
لە رووبار“دەپەرینەوە،لەوێ ھەر لەو شوێنەی پێشتر گەمارۆ درابووین دەبین بە سێ“تیم“بەو شێوەیە:تیم“ێک بریندارە“کە راگوێزن و مەسئول بن لە گەیاندنی بە شوێنی دیاری کراو.
تیم“ێک،خۆی بە گووند دا بکات ئەگەر کەمین“ھەبوو،کەمین“تێک بشکێندرێ و بە ھەر نرخێک بووە نان و پێخۆر“بێنن،چەند راسپاردەیەکی دیکە ھەبوو دەبوا بگات بە چەند کەسێکی ناوچەکە.
تیم“ی سێھەم:بەرەو شوێنێکی دیاری کراو بڕۆن کە بۆ مانەوە دیاری کراوە.
بەو جۆرە شانن دایە بەر ئەرکێکی قوورس،
لێرە رووداوێک دەگێرمەوە تا لە رووبارە“کە دەپەرینەوە جا کە گەیشتینە ئەو بەر لەوێ جارێکی دیکە شێوەی دابەش بوونەکەتان بۆ روون دەکەمەوە….
من لە باس کردنی رووداوەکان زۆر جار تووشی چەند ھەستێکی جیاواز دەبم!لەوانە:شۆرشگێرانی ئەو رۆژگارە بۆ تووشی ئەو چارەنووسە بوون!ئاخر چ پێنووس“ێک دەتوانی دەرەقەتی ئەو رەنجانە بێ!ئەوان سەرنەکەوتن و رەنگە مێژوو لە بیریان بکات!خۆ ئەگەر ئەوەش نەبێ ئێستا بەشێکیان یا چوونە تەمەنەوەو بەری ئازارەکانی خۆیان ھێشتا نەدیتوە یا بە بێ مرادی“و لە بەرامبەر چاوە“نووقاوەکان دا ئارام ئارام دەتوێنەوە.
باش جارێ با بەڵێنیەکەم ببەمە سەر.
ئێوارەکەی ھەستی برسیەت“یم کەم دەبوو زیاتر بێ ھێز دەبووم،ئەوە لە کاتێک دا بوو ھەستم بەوە دەکرد چەندە ئەرکی تاک تاکی ئێمە قوورس بووە،خۆ دەرباز بوون لەو حاڵە چڕو ناخۆشە تەنیا بە لە خۆ بردوویی و فیداکاری دەکرێ،بۆیە دەبێ لە خۆمان مایە دابنێین،جارێ سەبارەت بە بریندارە“کە،ھەر یەک لە رەفیقانن بایە ھەر بەو جۆرە چاومان لێ دەکرد،بە چاوی ئەرک و کەسی خۆمان،بەڵام:ھەر یەکێک لە ئێمە دووچاری ئەو برینە“قوورسە و لە باری رووحی“ و دەروونییەوە تووشی ئەو پاڵەپەستۆیانە باو ھەستی کردبا چ مەترسییەک لە سەر گیانییەتی،دەمێک بوو لە کۆڵ ببۆوە!!!
ھەر بۆیە ترسی ئەوەم زۆر بوو باشە دەتوانین چی بکەین!ئەوەی ئێستا بە قسە داکۆکی لێ دەکەین دەبێ لە کاتی سەختییەکان دا لە پشتی بوەستین.
ئەوەم تەنیا بۆ گێرانەوەکەیە:
کە بڕیاری رۆیشتن درا ھەمووان رۆیشتن بریندارە“کە مابۆوەو یەک دوو“کەسی دیکە،بە کاک مەمەند نیسکاوە“ییم،گووت:کاکە من وا بە پەلە دەڕۆم دووربین“ی فیلم“بەرداری و رەختەکەم دەپەرێنمەوە جا دەگەرێمەوە،بۆوەی لە بوار“بۆ خۆشم بۆ پەراندنەوەی لە گەڵ بم..تەواو نەگەیشتمە سەر رووبارە“کە ھاواریان کرد!وا دیار بوو،کاک مەمەند بە بریندارە“وە لە تەلانەکە“کەوتبوو،کە چووم چاوم پڕ بوون لە فرمێسک،لە دڵی خۆم دا گووتم:کاکە بۆ نامری!!!ئەگەر قەرار با تۆ شانس“ێکت ھەبا بۆ ژیان دەبوا دەمێک با لە نەخۆشخانەیەک لە ژێر چاوەدێری چڕ“دابای ،ئەوە چ چارەنووسێکە!ئێمە بە ساغی بڕ“ناکەین ئەو کوورە بۆ ھێندە بە ورە“یە!ئەوە بوو،گووتی:کاکە تووخوا خۆت وەرە……
دووبارە خستمەوە سەر کۆڵم“تا سەر رووبارەکە،پێش ئەوەش کاک حەسەن خۆشکەلام“و چەند رەفیق“ێک گووت“یان،دەبێ لە رووبار“بۆ خۆت بیپەرێنیەوە.دەی تا ئێمە گەیشتینەوە سەر رووبار“ئەوان پەریبوونەوە گووتم:کاکە گیان مەترسێ من دەتخەمەوە سەر کۆڵم“تۆش پێیەکانت بەرز بکەوە با تەڕ“نەبن مەلە“دەزانم و لە ھیچ مەترسێ،ھەتا ئەگەر بەربینەوە!ئەوە لە کاتێک دا بوو ترس“ھەموو گیانی داگرتبووم.ئەو دڵ خۆشی منی دەداوە ترسی لە ھیچ نەبوو!بەو جۆرە بە ترس و لەرزەوە چووینە ناو رووبار“و من زۆر لە بێ ھێزی خۆم دەترسام،لە ناو ئاوە“کە لاقی تەڕ“بوو نەک ھەر ئەوە چەند جارێک زۆری نەمابوو بەر ببمەوە،بەڵام:چارەیەک نەبوو دەبوا بەڵێنێ خۆمان ببەینە سەر،ھەر چەند کاک خەلیل“زۆر نارەحەت بوو، خوێنێکی زۆری لەبەر رۆیشت بوو ھەر ھاواری دەکرد نابێ بە کۆڵ“ھەڵم بگرن،راستی رەخت و تفەنگ و دووربینەکەم“یان پەراند بوونەوە بێسیم“ەکە،لام نەبوو ئاگاداریان بکەم!!ئێمە دوای ترس و لەرزێکی زۆر دەرچووین و کۆڵن نەدا تا گەیشتن بەوبەر رووبارە“کە!لەوێ ھەناسە سوار لێی درێژ بووم!کاک خەلیل“یش دووبارە بێ ھۆش بۆوە…….
…………………………………………………………………
لە بەشی داھاتوودا سەختی زۆر
تیمێک وەک فدایی بەڵێنیان دا نان بێنن
وێنە:کاک حەسەن خۆشکەلام.

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *