بەشی:حەفتاو شەشەمی گەڕانەوە(٧۶) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی:حەفتاو شەشەمی گەڕانەوە(٧۶)  نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
بەشی(٢)
شەوەکەی زۆر ھیلاک ببووین کۆڵەکانن قوورس بوون ،ئەو شوێنەی لێی ماینەوە بوو بە ھۆی دەرکردنی ھیلاکی.
ئەو سەفەرە پڕە لە رووداوی سەرنج ڕاکێش ،ھاوڕیی یەک دەبین و بەرەبەرە بەرەو رووداوەکان دەڕۆین. ئێمە بە نووسینەوەی رووداوەکانی ئێرە بە نەوەکانی داھاتوو دەڵێین: باسی رۆژگارێکە کە نەوەکانی پێش ئێوە لێرە لە شاخ و لێڕەوار-کان لە ژێر گەرماو سەرما دا تەمەنی لاوەتی دەتوێنینەوە.
بەڵێ:تا ئێرەش ئەو ھێزە بە جۆرێک ناوچەکەی بڕیوە کە ھیچ ھەست بە بوونی نەکرێ ،ئەوەش لە پێناو سەرخستنی گەڵاڵەیەکی گرینگی عەمەلیاتی دا. رۆژەکەی زۆر کەم ھات و چۆ دەکرا ،لێرە ئاوێکی سارد ھەیە بە ھۆی چڕی دارەکان دەتوانین ئاگر بکەینەوە چای“درووست بکەین.
ھێزەکەی ئێمە زۆر بوو بە ھەمان شێوە تەقەمەنی زۆر-مان ھەڵگرتووە ھەر لە گووللەی ئاربی چی“و بگرە بوونی ،دۆشکەیەک“.
لای ئێوارە فەرماندەرانی نیزامی بانگ کران بۆ کۆبوونەوە ،کۆبوونەوەکە لە فەرماندەرانی لک“و چەند کادر-ێک پێک دەھات ،لە شتە سەیرەکانی ئەو کۆبوونەوە ئەوە بوو نەک ھەر سەرپەل“لەو شوێنە! بگرە جێگرەکانی لک“بانگ نەکران بۆ کۆبوونەوەکە ، کە ئەو رۆژە چەند جێگرێکی لک“بەشدار بووین ،کۆبوونەوەکە کەوتبۆ ناوەراستی پێشمەرگەکان سەکۆیەکی بەرز ھەبوو لەوێ دانیشتبوون ،ئەو دانیشتنە ماوەیەکی باشی خایاند.دیارە لەو جێگایە ئێمە شتێکی ئەوتۆمان نەزانی!!تەنیا دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکە ،کاک عەلی حاجی“کە بەشدار بوو چەند شتێکی بۆ باس کردم لەوەش زیاتر قسەیەکی کاک حاجی جندی“کە فەرماندەری ھێز“بوو پێی گووتم ھەروەھا فەرماندەری ھێز ،یەکەم گەڵاڵەی عەمەلیات-یشی بوو.(زۆر دڵنیا نیم)
ئێوارەکەی کاتی ئەوە دەھات بەرەو شوێنی نزیک لە ئامانج بکەوینە ریگا.
لێرە بە دواوە وردەکاری زۆر ھەیە کە ھەنگاو بە ھەنگاو بۆتانی دەگێڕمەوە وەک خۆی.
درەنگانی ئێوارە بڕیاری رۆیشتن درا ،جارێکی دیکە پێشمەرگەکان گوورج ڕەختەکانیان بەست. بۆ ئێمە ھیچ شتێک ئەستەم نەبوو ،زۆر بە ھاسانی دەست دەخەینە دەستی شەوێکی تاریک و بەرھەڵستی ئەو ھەستانە دەکەین کە بە مێشک“ی ،ئێمە دادێن.
بە بێ ھەستی بە مەودایەکی کەم دەکەوینە رێگا تیم“ی پێشڕەو وەک ھەموو جارێک بە وریایی و چاوکراوەیی ئەرکی خۆیان ڕادەپەڕێنن.
تاریکی داھات و کەس ھەستی لێ نایە جار جار دەنگی چەند پێشمەرگەیەک و ھەستی سم“ەکانی (وڵاخ)ێک ،کە ئەویش چەند جارێک ئەو سەفەرانەی دیتوە! بە بێ دەنگی سەری داخستووە،بەڵێ: شەو باوەشی بۆ کردووینەوە ئێمەش ھەناسە تووندەکانی خۆمان تێکەڵاوی ھەناسەی چەند پشووە بایەک دەکەین.
لێرە نە سێلڤی“ھەیە و نە چاوی دنیا لە سەر ئێمەیە لێرە کێوەکان وەک ھەمیشە ھەن.
گۆاستنەوەی ئەو مێژووە بە پێنووس و(ترسیم)کردنی دەبێتە دووانەی(گووزارە)لە نێوان ئەو رۆژگارەو ئێستای نەسلەکانی مۆدێرنیتە. ھێزەکەی ئێمە زۆرە ھەتا زیاتر لەوەی کە بۆ گەڵاڵەیەکی عەمەلیات“ی پێویستە لە رێگا جار جار وەستان و ھەماھەنگی دەکرێ. خەڵک لە خەوێکی قووڵ دایەو کاروانی ئێمە بە پڕتاو رێگا دەبڕێ بەرەبەرە سەرکەوتین بۆ نزیک یەکێک لە گووندە بەرزەکانی رووبەڕووی شاخ“ی لانک“و گیارەنگ“لێرەش مۆڵگەی رێژیم ھەیە. ئەو جار کە شۆڕبووینەوە بەرەو دەشتی جوان و دڵ رفێنی گووندی ئاغەڵان“لەوێ لە سەرەو ژێرەکەی راوەستاین ،ئیدی لێرە تیم“ێک لە گەڵ فەرماندەری ھێز جیا دەبنەوە ،کاک عەلی عەزیزی ،کاک حاجی جندی و چەند کەسێکی دیکە .جا با لێرە کەمێک بوەستین و چەند شتێک ھەیە باسی بکەم ،دامەبڕێن لێم.!
ئەو بەرنامەیە دەبێ لە پانتاییەکی گەورە دا بە چەندین تیم“(پوشش)بدرێ.
لێرە چەند فەرماندەیەکی سەرەوە پێشتر شناسایی دەقیق“ی ناوچەکەیان کردوە ،بۆ ئێرە بی کەیسی“،ئاربی جی“یەک و تەک تیرێکی قەناسە“پێویستە.کاک حاجی لە پێشەوەڕا یەک یەک ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستین.
دەی لێرەوە ئەوان رۆیشتن.
با ئەوەندەش باس بکەم ئەو شەوە بۆ دواجار کاک حاجی بانگی کردم و گووتی:کاکە زۆرم ھیوا پێتانە بە یەکە یەکەتان ھێندێک شتی بۆ باس کردم کە کاک حاجی جندی شووکر خۆی ماوەو دەزانێ.
لێرە بە دواوە سەرپەرستی ھێزەکەو وردەکاری بۆ کاک حەمە نارستی“و کاک عەوڵا شەققاز“ دەمێنێتەوە.
لێرە جێگایەتی دوو قسەی بچووک بۆ نارستی“.
…………..
ئاخر ھیچ پێنووسێک ناتوانێ باسی نارستی“ بکات ئەو بەردەوام لووتکەی ورەیە لەو فەرماندانەیە کە لە تەک تەکی پێشمەرگەکان نزیکە ئەو چەندین جارە وەک جێگری ھێز دەمێنێتەوە!! کە ئەوە زووڵمێک بوو لە حەقی دەکرا ،لەوەش زیاتر ئەوە بۆ مێژوو دەنووسم یەکەم زووڵم ئێمە بووین پێمان ڕەوا دەبینی.
نارستی“دەبێ ھەنگاوەکانی و ژیانی لە توێی کتێب“دا بنووسرێتەوە کەسێکی کۆمەڵایەتی و گەورەو بچووکی ناوچە دەیناسن و ناوبانگ-یان بیستووە ئەگەر لە باشوور بۆ سەردەمی زووڵمی بەعس مامە ریشەکان ھەبوون لێرە نارستی ھیچ دوژمنێک بەرگەی ناگرێ بێ شانسی ئەو نەخوێندەوارە!! ئەوەش بە باوەڕەوە دەڵێم: نەخوێندەواری خاڵی سادەیی و بوێرییەکەی بوو.
ئەو بەردەوام لە نزیکەوە چاوەدێری ھەموو شتێک دەکات. لە سەنگەرەکانی پێشەوە پاڵ پشتی ھێرشەکانی پێشمەرگەکان دەکات لە ھەر جێگایەک گرفت ھەبێ ئامادە دەبێ ،ئەو ترووسکەی ھیوا بوو لە کاتە ھەرە دشوارەکان لە نێوان سەرکەوتن و شکست دا.
باش…..
بەو جۆرە ئەوان جیا بوونەوە بەرەو شوێنی دیاری کراو کە بۆ سبەی ئێوارە وەک تیم“ی پشتیوان دەبێ گوورھان“ئاور باران بکەن.
لێرەوە کاک حەمە نارستی“لە گەڵ ھێزەکەی دەبێ جادەی دەشتی ئاغەڵان“ببڕین و بەرەو شوێنێکی نزیک لە گوورھان“بچین.
ھەنگاوەکان تووندتر نران و بە شێوەیەکی پارتیزانی ناوچەکەن بڕی و لە جادە“پەڕینەوە.
کە لە شوێنی مانەوە نزیک بووینەوە ماوەیەکی کەم لێڕەوارێکی چڕن بڕی. سەرنجام گەیشتینە شوێنی مانەوە. پێشمەرگەکان دابەش بوون و ھەر کەس شوێنی خەوتنی خۆی کەمێک رێک دەخا. ئیدی سبەی ئێوارە ئەو ھێزەی پێشمەرگە لە گەڵاڵەیەکی عەمەلیاتی پەلاماری دا ،دەیان کیلۆمیتر“ی ناوچەکە دەکاتە مەیدانی شەڕێکی گەورە و رووبە رووبوونەوەی ئیرادەی ئەوانەی کە بڕیاریان داوە ئارامی لە داگیرکەر ببڕن ،سبەی ئێوارە و لە رووناکی دا لە نێو گووندێکی“گەورەی ناوچەکە بە بەرچاوی کیژان و لاوانی خاوەن ھەست شەڕێکی گەورە بەرێوە دەچێت ،ئەوان لە پەنجەرەی ماڵەکانیان ڕا بە چاوی خۆیان خاکی پۆش و خۆڵەمێشیەکان دەبینن کە چۆن ھەڵمەت دەبەن و شەڕی سەنگەر بە سەنگەر دەکەن.
……………………………..

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *