بەشی:حەفتاو ھەشتەمی گەرانەوە(٧٨) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی:حەفتاو ھەشتەمی گەرانەوە(٧٨)  نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
بەشی:۴
ھێشتا ھەتاو مابوو ،زۆر بە پەلە تیژە باسکەکەن بڕی ،شۆڕ بووینەوە بۆ رووی ماڵان“نەگەیشتبووینە سەر جادە-کە! یەکەم دەنگی ئاربی جی“، بێ دەنگی شکاند . ئیدی دەبێ ئەو جار ھەنگاوکان درێژتر باوێژین بۆوەی زوو ئەو مەودایە ببڕین ،راستی ھێشتا نێوانی ئێمەو گوورھان“کاتی دەویست .
بە قەراخ جادە“دا ،دەی قووربانتان بم ،خۆتان بکووتن. ئێستا لە ژێر ئاگرێکی تووند دا بەرەو گوورھان“بە ڕاکردن چ ڕاکردنێک!!زۆری نەماوە ھەناسەمان لێ ببڕێن.
چرکەکانی پێش دەست پێ کردنی شەڕ“یا تا ئەو کاتەی خۆت یەکەم تەقە“دەکەی لە ناخۆشترین کاتەکانی مەیدانی شەڕ“ن ،ئەو کاتانە ھەموو گیانت تەزووی نیگەرانی و ھەستێکە کە نازانی چۆن پێناسەی بکەی ،من زۆر جار ددانەکانی“خۆم بۆ ڕانەگیراوە! جاری ئاوا ترس بە کەس ناڕەوێتەوە.
دەی: کە مەوداکەمان بڕی گوورھان“دەرکەوت شوێن-ێک کە نووقمی تۆز و دووکەڵ بوو بە جۆرێک لوولی دەخوارد…بیرتان بخەمەوە!! ئیدی ،دوو“بی کە یسی ،چوار“ئار بی چی کاری خۆیان دەکرد.
بێ وەستان لە جادە“پەڕینەوە ،تیم“ی ھێرش تێ ھەڵبووین بەرەو خاک-ریزی یەکەم ھێرشی خۆمان دەست پێ کرد.
…………………….
یەکەم ھەڵە!!
بەشێک لە ئێمە کە کەوتبووینە ھێڵی پێشەوە قەت لە نزیکەوە شوێنەکەمان نەدیتبوو ،جێگای گوورھان“لە جادە بەرزتر بوو ،پێویست بوو بۆی ھەڵگەڕێی ،ئەو تیم“ەی ئێمە نەکەوتبووینە لای دەرواز ،زیاتر بە ڕووی ماڵان“دا بووین. سەر کەوتین گەیشتینە یەکەم سیم“ی خاردار ،بە زۆری نارنجۆک“ی دەستی ئەوەی پێمان بوو خستمانە ئەو مەیدانە!! کە دەرکەوت چۆڵ بوو ،کە کەمێک تۆز“ەکە ڕەویەوە دەرکەوت بە ھەڵە نارنجۆک“ی ئیمە فرێدراون بۆ ئەو شوێنە.
بەوە نەوەستاین زوو لە ھەڵەی خۆمان تێگەیشتین! سەرکەوتین بۆ نزیک خاک-ریزی“.
ئێستا شەڕ زۆر تووندە دەنگی چەکەکان لە دۆڵ و شاخەکان دا دەنگ دەداتەوە ،گووند“ مات بووە کەس دەنگی لە بەر دەرنایە.
بەشێکی زۆر لە ھێزەکانی دوژمن گەیشتبوونە کەناڵەکانی گوورھان“لەوێوە بەرگریان دەکرد.
وەک لە یادم مابێ بەشی لای ماڵان بە لای رۆژھەڵات دا شوێنێکی بەرز بوو ئەوە ببوو بە ھۆی ئەوە ئێمە ھیچ شوێنێک لە ناوەراستی گوورھان“نەبینین تەنیا کەناڵ و سەنگەرەکانی بەرگری کە بە سەر ئێمە دا زاڵ بوون.
نزیکەی حەوت“ یا ھەشت „کەس کەوتبوینە ئەو شوێنە ،سێ کەس لە پێشەوە ئەوانی دیکە لە پشت سەری ئێمە دیفاع-یان لە ئێمە دەکرد.زۆری پێ نەچوو چەند نازنجۆک“ێک دیار بوون کە لە نێو کاناڵ“ی پێش خۆمان بەرەو ئێمە دەھاتن ،رەش“دیار بوون لە ھەوا کە دەھاتن ئێمە تەواو خۆمان تەخت دەکرد. بۆ شەڕ شوێنی ئێمە خراب و مەوقعییەتی ھێزەکانی رێژیم باش بوو ،تەنیا شتێک دەرفەتی دا بوو ئێمە بمێنینەوە ئاگری تووندی پشتیوانی بوو.
شەڕ درێژ بۆوە!
………………
چەند پێشھاتێکی مەترسیدار بۆ ئێمە.
لە کاتی شەڕە“گەرمەکەدا ،یەکێک لە تیم“کانی پشتیوانی ئێمە بە تەواوی لە کار دەکەوێ ئەویش ،لە خاڵێکی زۆر حەساس“لەو شوێنەی کە دۆشکە“ی لێ بوو ،نەک ھەر ئەوە خۆمپارە“یەکی لە نێو ئەوان داوە بەو ھۆیەوە دوو“بریندار-یان ھەیە ،کە یەک لە بریندارەکان بەرپرسی تیم(ە) برینەکەی زۆر قوورس(ە)، بەو جۆرە حاڵی ئەو دەستە“یە زۆر خراب دەبێ تا سنووری لە کار کەوتن ،دیارە پایەگا“ی پوورەپانێ ھەر لە ناوچەکەدا بەڵا بوو بۆ ئێمە.
جا جارێ لەو تیم(ە)دەگەڕێم تا دوای شەڕ!!
پەلە مەکەن ھێشتا شتی ناخۆش ماوە!!!
لە بەرامبەر ئێمە ھەر وەک لە بەشی پێشوو باسم کرد تیم“ێک ھەیە کە قوورسایی ئێمەیە ،ئەو دەستەیە“بڕستی لە گورھان“بڕیبوو.
لە کاتێکی زۆر ھەستیار دا ئەوان تووشی کێشە بوون!!ئەو دەستەیە کە کاک حەمە نارستی“و وا بزانم حوسێنی“فەقێ عەلی لەوێ بوون لە گەڵ چەندین کەسی دیکە کە پێشتر بۆم باس کردن.
جا ئەگەر لە یادتان مابێ باسی تامین“ێک یا دوو“م کرد لە نزیک ماڵان!!پێ دەچیت ئەوان ھەر لە بیر کرابن! کە دەبێتە شەڕ سەرەتا وا دیارە خۆیان شاردۆتەوە دواتر کە لەوە دڵنیا دەبن گوورھان“شەڕ دەکات ئەوان ئەو جار سەنگەر دەگرن و تەقە لەو دەستەیەی پشتیوانی دەکەن.
لەوێش یەکێک لە خەدەمەکانی ئاربی جی“بریندار دەبێ! ھەر ئەوەش نا ! یەکێک لە ئاربی چی“یەکان بۆ بەدشانسی دەزگای(چکاندن)ی دەتەقێ و لە کار دەکەوێ.
ئەوە بوو لە پڕ بۆ ماوەیەک ئاگری پشتیوانی وەستا. ئیدی گوورھان“فشاری زیاتری بۆ ھێناین کاتێکی دشوار بوو زۆر…وردە وردە خەریک بوو فشاری سەر ئێمە زیاد دەبوو. ئێستا نارنجۆک“مان وا بزانم دوو“دانە پێ مابوو.
لە ئێمە بۆ خوارتر تیم“ێک ھەبوو کە عوومەر قازانی“مام ئاغا و نازانم کێی دیکە بوو! ئەوان لە دەروازە نزیک بوون.
لە راستی دا ھەر لەو دوو خاڵەوە ھێرش دەکرا ،بەشی زۆری لای رۆژئاوای گوورھان“کراوە بوو ،ھەر ئەوەش بوو کە زۆربەی ھێزەکانیان بە بەشی رۆژئاوا دا رایان کردبوو.
شەڕ بە سەختی دوای ھەموو ئەو رووداوانە بەردەوام بوو ،دەنگی کاک حەمە دەگەیشتە ئێمە کە شوێنێکی زۆر مەترسیدار“یان ،ھەبوو. دووربین“ی فیلم بەرداری ھەر لەو شوێنە بوو کە لەوێوە کاری خۆی دەکرد.
……………………
کاتی شکان و نائومێدی.
دوای ئەوەی بۆم باسی ھەموو لایەنەکان و تازەترین دۆخی خۆمان کرد ،ئێستا بزانین چی رووی دا!!
فشارێکی زۆر لە سەر ئێمە بوو لە تۆزو خۆڵ دا رەش ھەڵگەڕابووین شێرانە کەوتبووینە شەڕ“ێک لە گەڵ دوژمن کە روون نەبوو بە کوێ دەگات.
لە کاتێکی ئاوا پڕ لە نیگەرانی دا لە پڕ لە پشت سەری ئێمە ئاربی چی“یەک کە پێم وابێ ھی تیم“ی بەری دیواڵان“بوو سەری کرد لە کەندە جادەکەی دا ، لە راستی دا ھەر لە نێو پێشمەرگەکان ،ئەوە بوو بە ھۆی شکانی ئێمە ، پاشەکشە بەرەو لای گووند دەستی پێ کرد لە خوار ئێمە چاوم لێ بوو کاک عەوڵا شەققاز“خەریکی ڕێک خستنەوەیان بوو.
ئێرە مەیدانی شەڕێکی کاریگەرە لە کاتی شەڕ دا بۆی ھەیە تووشی شکان بیت.
شوێنی ئێمە کە زۆر حەساس و مەترسی-دار بوو ئەگەر چۆڵ کرابا زەحمەت بوو جارێکی دیکە بتوانین بگەینەوە ئەو جێگایە.
لەو شوێنە: مەنسوور رەحیمی ،ساڵح قەڵەرەشی ھەبوون ئەو شوێنەی باسی دەکەین وەک بەڵگە لە فیلم“بەرداری دا ھاتووە. کاک حاجی بە بێسیم داوای لێ کردین نائومێد نەبین و ئێستا ھەمووان دەگەڕێنەوە ،کاک حەمە نارستی وەک ھەمیشە بەرەو ئێمە ھات لە گەڵ چەند کەسێک.
ئەو کاتانەی من بەو جۆرە دەیاننووسمەوە پڕە لە شەڕێکی سەخت و بەربەرەکانی تووند.
من بەڵێنیم داوە چی رووی دا بینووسمەوە.
زۆر بێ ھیوا ببووین ،بەڵام: نیازی چۆک دادان ھێشتا بەشێک لە بڕیاری ئێمە نەبوو.
دابەش بوونی ئێمە بەو جۆرە بوو: دوو“کەس پێشڕەوی بکەین و یەک لە پشت سەری ئێمەوە تەقە بکات و چاوەدێری ئێمە بێت.
لە یەکتر نزیک بووین کاتێکی دشوار بوو بیرم ماوە چەند قسەیەک-مان بەیەکەوە کرد ،کە دەبێ چی بکەین ، ئا لەو کاتەدا بوو ھەر ھێندە دیتم کڵاشینکۆف“ێک لە ناو گوورھان“را بەرەو نزیکی ئێمە فڕێ درا…! وا بزانم یەک“یا دوو“ی دیکەش ،سەیر بوو!!
باشە تۆ بڵێی ئەوە دەلالەت نەبێ بۆ تەسلیم بوون! ھاوارمان کرد… داوای تەسلیم بوونن لێ کردن ،ھەر دوای ئەوە چەند جارێک چەند دەستێک بەرز کرایەوە وەک نیشانەی تەسلیم بوون ،بەڵام: لە ترسی گووللە“نەیاندەوێرا خۆیان بەرز بکەنەوە.
ئیدی کاتی بڕیارێکی بوێرانە بوو بۆوەی ھەموو شتێک تەواو بێت دوو“کەس سەرکەوتین.
ئەو شوێنەی باسی دەکەم بە ھۆی ھەڵدانەوەی گڵ“ێکی زۆر تەواو ھەڵدێر بوو بە زەحمەت دەتتوانی سەرکەوی.
بە ھەر جۆرێک بوو لە سەر دەست خۆمان گەیاندە سەر یەکەم کاناڵ“بەو جۆرە یەکەم شکستی گوورھان“دەستی پێ کرد. ئەوانەی لە کاناڵ“دابوون و ھێشتا ساخ بوون تەسلیم بوون و دەستیان بەرز کردەوە لەوە زیاتر ئەوەی بینیم چەند کووژراو“ێک بوون!! لە گەڵ یەک یا دوو کەس کە برینی ئەوان قووڕس بوو ،یەکێک نارنجۆک“بە دەم و چاوی دا تەقیبۆوە زۆر زەلیل بوو داوای دەکرد بیکووژین!!!
من بەرەو دیوەکە رۆیشتم ،ئیدی ئێستا زۆربەمان لێرەین. گوورھان“تەسلیم بوو چەند جەنازە“ لەوێ کەوتبوون لە ناو کاناڵ کە دیار بوو تا کووژرابوون شەڕی خۆیان کردبوو…
…………..
تێبینی:
زۆر درێژ بۆوە من ھێشتا زۆر وردەکاری نەبیستراوم ماوە
ئەوە مێژوویەکی راستەقینەیە نەک لە راستی لانادەم بەڵکوو: چەند رووداوێک ھەیە ناتوانم بیگێڕمەوە چۆن باوەڕ کردنی ئەستەمە.
ئێرە مەیدانی شەڕێکە کە فاسۆلیا خۆرەکان بە خوێن دەینووسنەوە
دەست خۆشی لە نووسەری ئەو بابەتە دەکەم کە نایناسم راپۆرتێکی شیکاری ورد و بە پشت بەستن بە چەندین فاکتی مێژوو.
سەرتاپای وشەکانی راستی مێژوون.
ئیدی ئێستا نەسل“ێک ھاتووە شتێک لە مێژووی شۆرشگێرانی رۆژھەڵات نازانێ و چاو لە دۆخی کارەساتباری ئێستایان دەکات!!بۆ وا نییە؟
لەوەش زیاتر نەسل“ێک کە بە بەرنامە کاری لە سەر دەکرێ و دۆخی باشوور ئەوانی کردۆتە نارازی و سەرتاپای شتەکان رەد دەکەنەوە بە کاردانەوەی نەرێنی لە سۆشیال میدیا“بێزاری خۆی دەردەبڕێ.
خۆمان و بەشێک لە ئەندامانی حیزبەکان خەریکی کارەسات و وێران کردنی مێژوو و سەروەرییەکانی خۆمانین، خەریکین دنیا دەکەین بە دوژمنی خۆمان و ھەموو رەخنەیەک دەبێتە کاردانەوەو ھەڵوێستی نالۆژی
بەڵێ: ئەوە راپۆرتێک بوو کە مێژووی ئێمە بردە لای ئەوانەی قسەمان پێ دەڵێن لە تاریکی.
ئەوە نەزەری خۆمە.
……………………………………………………..

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *