بەشی: حەفتاو نۆھەمی گەڕانەوە(٧٩) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی: حەفتاو نۆھەمی گەڕانەوە(٧٩) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
………………………………….
بەشی:۵
……….
بۆ نێو رووداوەکان
ئەوەی لە کاناڵ“دا دیتم-مان ،تا ڕادەیەک کاریگەر بوو! زۆربەی کووژراوەکان کەوتبوونە ئەو شوێنەی کە خاڵی“ی بەرامبەر سەنگەرەکانی ئێمە بوو ،وا دیار بوو ،ئەوانەی کەوتبوونە شەڕی قوورس لە گەڵ پێشمەرگەکان پەنایان بۆ یەک بردبوو تا ھەم ئاگاداری یەکتر بن ھەم ھێزی بەرگریان زیاتر بێت.
چی رووی دا…
رووداوەکان وەک خۆی…
لەوێ شتێک رووی دا کە زۆر نیگەرانی کردین! پێشمەرگە“یەک ،رەوشتێکی نواند کە جێگای رەخنە بوو. باش ،ھەر وەک رەخنەیەک لە سەر خۆمان بیرم خستەوە! لێرە زۆر جار ئیحساس“ی بوون تووشی ھەڵەت دەکات….
ھەر ئەوەندە…بێ ھەڵە نەبووین ،بەڵام بۆ مێژوو دەیڵێم: خەباتی ئێمە لە ئەو پەڕی رەوشت بەرزی دا بوو.
بەرەو مەیدان و ئەو خانووە رۆیشتین کە شوێنی مانەوەو خەوتنی ھێزەکانیان بوو ،پێڵاو“ەکانی پێم“ (دڕا)بوون! ھەر لە پێشەوە دوو“جووت پێڵاوی کۆنی لێ بوو وەرزش“ی بوون ،جووت-ێک بە ئەزییەتی زۆر کردمە پێم“راستی ناچار بووم….
ھێشتا نە چەک“ەکان کۆکرابوونەوە نە دیلەکان“بە تەواوی ڕوون بوو ،چەند بوون.
ویستم لێرە وچانێک بدەم لانی کەم تینوەتی بشکێنم ،کەچی: کاک حاجی جندی“بە بێسیم“پێوەندی پێوە گرتم ،گووتی: بە زوویی و بێ وەستان خۆت بگەیەنە فڵان شوێن! راستی من ھێشتا نەمدەزانی چی رووی داوە! ویستم بڵێم: ناتوانم! بە تووڕەیی و فەرماندانە! گووتی: بێ وەستان!!
دەنگی جۆرێک بوو ترسام نەموێرا ھیچ بڵێم!! ئەو کارە زۆری نیگەران کردم ،ئاخر ھێشتا ھێزەکانی دوژمن بڵاو بوون ،بەشێک بۆ ناو گووند و بەشێک بە لای رۆژئاوا دا خۆیان دەرباز کردبوو ،پێویست بوو زۆر وریا بین! جا خۆ ھەر ئەوەش نا ،ئەو پێی گووتم: وا خەریکە پایەگا“ی پوورەپانێ تەسلیم دەبێ تۆش بڕۆ بۆ ئەوێ!!
دەی فەرماندە“چی بە مەسڵەحەت بزانێ ئەوە دەکات ،زوو تێگەیشتم شتێک ڕووی داوە! دەی بۆ راست من دەنێرێ ،من نەک شارەزا نیم بە شاھیدی کووڕەکان ئەگەر بە گووندی سوورەچۆم“دا رۆیشتباین کەس نەیدەوێرا خۆی بە من بسپێرێ!ـ
لێرە ھەموو بڕیار“ێک بۆ سەرکەوتن رەوایە! ئێرە مەیدانی شەڕە! بەڵام:شتێک ماوە باسی بکەم! قەت باوەڕم وا نەبووە رۆژێک دێت کەسێک دەبم بۆ گێڕانەوەی ئەو ڕووداوانە .
ئێستا من بەرەو جێگایەک دەڕۆم کە لە رێگای بێسیم“و ھەماھەنگی دەبێ شوێنەکە ببینمەوە ،لە بەر ئەوەی زۆرم پێ ناخۆش بوو بە تەنیا رۆیشتم!کە ھەڵە بوو زۆر!!!
ئێستا من ئاگام لە ھیچ شتێک لە ناو گوورھان“نامێنێ ،جا دواتر جارێکی دیکە دەگەڕێمەوە بۆ گێڕانەوەی ئەوەی لێرە ڕووی داوە یا دواتر بۆیان گێڕامەوە.
چاوەروان بن ،دواتر زۆر شت ماوە باسی بکەین ….وەک: کێی لێ بووە ،کئ بوون ئەوانەی تا کووژران شەڕ“یان کرد….
بە پەلە بەرەو ئەو شوێنە رۆیشتم کە لێیەوە ھاتبووین ،واتە:پێش کاتی دەست پێ کردنی شەڕ“.بە جادە“دا رۆیشتم تا نزیک ئەو شوێنەی کە پێیدا ھاتبووین! تێھەڵبووم بەرەو ھەوراز چاک ماندوو ببووم ،ھێشتا نەمتوانیوە پێوەندی بەو تیم(ە)وە بکەم کە قەرارە بگەمە لایان. ئێستا تۆپ باران دەستی پێ کردووە پایەگا“کانی دەورووبەر بێ پسانەوە تەقە دەکەن ،زۆری نەمابوو بگەمە سەر بەرزایی دوو خۆمپارە“بە دوای یەک دا لە نزیک من تەقینەوە ،نەوەستام ھەوڵی من ئەوە بوو بگەمە بەرزایی ،بەڵکوو:لەوێوە بتوانم پێوەندی بەو تیم“ەوە بکەم ،کە گەیشتم بە بەرزایی توانیم پێوەندی-یان پێوە بگرم. ئێستا باش بیرم نەماوە لە گەڵ کاک عەلی حاجی“خۆی قسەم کرد یا یەکێک لە ھاورێیانی دیکە بوو.
زوو بۆم دەرکەوت چی ڕووی داوە!! بەڵێ: دوو“بریندار ھەیە عەلی حاجی ،عەلی شێلمان.ئەوە بوو لە گەڵ عەلی حاجی“خۆی قسەم کرد ،تێگەیشتم چ وەزعێکی ناخۆشە. رێنوێن-یان کردم کە دەبێ بەرەو کوێ بڕۆم ،ئەوان ھاتبوونە خوارێ لە شوێنی خۆیان دوور کەوتبوونەوە.
جارێ تا دەگەمە ئەوێ با بڕۆم!!
بە نێو لێڕەوار دا سەرەو ژێر شۆڕ بوومەوە ،ھەنگاوێکم دەکرد بە دووان! راستی زۆر دەترسام تۆپ باران زۆر تووند بوو.
وردە وردە رووناکی کەم دەبۆوە ،بەرەو دەمەو ئێوارەیەکی درەنگ دەچووین. ھەروا خەیاڵ بە مێشکم دا دەھاتن باشە بڵێی وەزعی بریندارەکان“چۆن بێت.! کە گەیشتمە دۆڵەکە“ئەو جار بە پەلە سەرکەوتم ،ھێشتا چی وا نەڕۆیشتبووم کە لە پڕ چاوم پێیان کەوت.
نزیک بوومەوە…چیم دیت…چاک بڵاو ببوون وەزع خراب بوو زۆر! کاک عەلی حاجی بە برینێکی قوورس پاڵ کەوتبوو لە پەنا دار“ێک ھەر ئەو دارانەی“ریشەیان سەدان ساڵە لە خاک دایە ھەر دەبێ لەوان فێری مانەوە بین ،ئەوان لەو شوێنەی خۆمپارە“ی لە نێو دا بوون تەنیا توانیبوویان بێنە خوارێ و زیاتر نا. عەلی حاجی ،تیکە“ی خۆمپارە- ریخۆڵەکانی بڕیوە…خوێن ریزی داخل“ی دەکات. با ئەوەش باس بکەم! باش بووە ئەوان دواتر لە گەڵ تیم“ێکی دیکە یەک دەگرنەوە بە ھەر جۆرێک بووە دۆشکە-کەیان ھێناوە بۆ خوارێ. بەڵام بزانین چۆن بووە؟
دۆشکە“زوو گیر دەکات!! ئەوە دەبێتە دەرفەت بۆ پایەگا“و بە چەکی قوورس دەست دەکات بە ئاگر بارانی شوێنەکە ،شتی ناخۆش رووی دا بوو کە لێی دەگەڕێم!!!
لە بیرم کرد برینداری دووھەم عەلی شێلمان“تیکەی خۆمپارە“لە ڕانی دراوە وەزعی ئەو باش بوو.
با بەر لەوەی وەرێکەوین چەند شتێک لە سەر عەلی حاجی،باس بکەم.
یەکێک لە فەرماندە ئازاو کادرە ھەرە باشەکانی حیزب بوو. بەو جارەوە ئەوە پێنجەم“جارە بریندار دەبێ.ھەر بەدەر لەو جارەش کە داستانەکەی درێژەو بۆتانی دەگێڕمەوە ،دوو“جاری دیکە لە مەرگ گەڕاوەتەوە. دەی ئاوایە ،کاتێک کە دەمھەوێ بەشێک لە رووداوە دەگمەنەکانی شۆرش“بگێڕمەوە کە دەگەمە سەر لووتکەی ساتەکانی ئیرادەو بەرخۆدان ،پێنووس“ھەست دەکەم دەلەرزێ. لێرە کەلامی پێغەمبەر“ێک و شمشاڵی شوان“ێک و بەستەی شاعیر“ێکم دەوێ تا بنووسێتەوە خەیاڵی پێش مەرگ.
جا ھەر بە کوورتی: ئەو پێش ئەو جارە کە ئەو کات جێگری لک“بوو ،کەوتە سەر مین“بەشێکی لاقی لە دەست داوە ،پەنجەکانی پێی“نەماوە! ئەویش چۆن…بە ئازایەتی و ئینکاری خۆی رێگا نادات دووکتۆر“خشت و جوان لاقی بۆ ببڕێتەوە!!! . ئێستا کادری سیاسی نیزامی“لک (ە)شەوە درێژەکان و رێگا دوورەکان بەو جۆرە دەبڕێ.بە یەکەوە ھاوکار بووین سەردەمێکی زێڕین لە رۆژگاری برایەتی و ھاوسەنگەری و ھاوکاری ،بەڵێ:بەو جۆرە بوو ،شەھید سەعدوون مارەغانی پارتیزان و فەرماندەی شارەزا و لێھاتوو فەرماندەری لک“عەلی سوورەچۆمی جێگری لک“عەلی حاجی کادری سیاسی نیزامی لک“ھەر پێکەوە لە دیوێکی پێشمەرگانە سێ بە سێ لە شیوەڕە“دەژیاین.لێرەدا جارێ ناتوانم لە سەر شەھید سەعدوون“ھیچ بنووسم تا کاتی گێڕانەوەی رووداوی خەمناکی شەھید بوونەکەی.
ئەو جار…دەبێ بڕۆین…
کووڕینە دەی قووربانتان بم ئیرادە دەیباتەوە نابێ لە ھیچ دۆخێک دا نائومێد بین ،دەی کاکینە ، ئێمە ناوبانگ-ێک لە سروودی ئەی رەقیب“ی دوژمن بەزێنین. زۆری پێ نەچوو بە چەند پشتێند“و جامانە-یەک برینەکان بەستران ئەو(وەڵاخ)ەی پێمان بوو ئامادە کرا بۆوەی بە ھەر شێوەیەک بووە بریندار“سوار بکەین ،ئیدی تۆپ باران زۆر تووند بوو.جارێکی دیکە لێرە دەیڵێمەوە ھێندێک کەس خۆراگرە و مەرگ ھیچی بۆ لە گەڵ ناکرێ،ئاخر ئەو برینە و ورەی ئەو! نازانم چی بنووسم.
بە پەلە و ورەیەکی پێشمەرگانە لە سەر ئەوە ساخ بووینەوە کە دەبێ بە زووترین کات لە مەیدانی شەڕ“دوور بکەوینەوە ،کاری ئێمە دشوار بوو دوو“بریندار و چەند چەکێکی قووڕس دەبوایە بە زوویی دوور بخرێنەوە. لەو شوێنەوە کە دەورن دەدایەوە دەبوا لە جادە“ی دەشتی ئاغەڵان“بە نێو تۆپ“بارانێکی تووند و ئاور“ی چەکە جۆراوجۆرەکانی دوژمن دا رێگای خۆمان بگرین. لە دەورووبەری دەشتی ئاغەڵان“کە مەترسی زۆری ھێزەکانی رێژیم ھەبوو تیم“ێک شێرانە پێش کەوتین بۆوەی لە کاتی ڕوو دانی شەڕ دا بە ئیرادەوە رێگای خۆمان ببڕین.
تا بەشی دوایی ……………..

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *