بەشی:ھەشتاو یەکەمی گەڕانەوە(٨١) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی:ھەشتاو یەکەمی گەڕانەوە(٨١) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
…………………
(گەمارۆ)
…………………
لە بەشێکی نوێی گەڕانەوەدا ، بە یەک دەگەینەوە. ئەو جارە بە بیرەوەرییەکی جیاواز میوانی ئێوەی ئازیز دەبین.
رەنگە ئەستەم بێ بۆ ئێمە گێڕانەوەی بەشێک لەو مێژووە. باس کردنی ئەو ھەنگاوانەی بوون بە شکستێکی گەورە بۆ جمھووری ئیسلامی ،ئەو ساڵانەی لە نێوان بەرگری و تەسلیم بوون دا مێژووی بەرگری نووسرایەوە. لەوەی چی رووی دا ،ھەروەھا پێشمەرگە چۆن توانی بەرامبەر بەو لشکرە“زۆرە لە کوردستان بەربەرەکانی بکات.
ھەر بۆ نموونە:لە سەر ئەو بیرەوەرییە! زۆر بیرم کردەوە چۆن بتوانین وەک خۆی بیگێڕینەوە.
ترسم نییە ،وەک خۆی ،وەک ئەوەی ڕووی دا ،
دەست دەکەین بە گێڕانەوەی! پەلەم نییە.
با ئەوە بڵێم:
نووسینی ئەو بیرەوەرییە ھاوکاتە لە گەڵ ٢۶ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان. لەو رۆژەدا لە گەڵ ئێوە پیرۆزبایی دەکەین لە پارێزەرانی نیشتمان.
ھیچ دەربڕینێک ناتوانێ بگاتە باڵای پێشمەرگە سەختییەکانی ئەو ،شەونخوونییەکانی ھەر بە قسە خۆشە. پێشمەرگە نەدارترین مرۆڤ و لە ئەو پەڕی بێ ئیمکاناتی دا دەژی ،کەچی: بە عێززەتترین“ مرۆڤە. باری قوورس“ی خەبات لە سەر شان و جەستەی ئەوە.
دوا قسە“مان ئەوە بێ: سەربووردەی ژان و مردن و شەوە زەنگ ئەو دەیزانێ ، کەس لە خۆی نەدارتر نییە ئەو قووربانی دەدا ، قووربانییەکی گەورە.
لە سبەینێی ئازاد“یش دا ،پاڵەوان“ی لە بیر کراوی بەرچاوی ھەمووان دەبێ!
…………….
لە ساڵەکانی ٧٠ ی ھەتاوی بەو لاوە ،رێژیم بە پێی سیاسەتێکی تازە بەشێک لە مۆڵگەو پێگەکانی کۆکردبوونەوە ،لە ناوخۆ دا دەرفەتی گەڕان و جووڵەی پێشمەرگانە زیاتر ببوو. ھێزی پێشمەرگە لە گەڵ ڕەچاو کردنی تاکتیکی ھێزەکانی جمھووری ئیسلامی“لە سەر بەرنامەکانی خۆی سوور بوو ،بە پارێزەوە چاوەدێری دۆخەکەی دەکرد. ھێزی پێشمەرگە شارەزا و لێھاتوو بوو لە گەڵ خۆ گوونجاندن لە گەڵ ھەموو شەرایتێک.
ساڵەکانی ٧٣ و٧٢-ھێزی گیارەنگ“
و کومیتەی شارستانی سەردەشت ,بە ھێزێکی زۆری پێشمەرگە“ەوە لە ناوچەکانی سەردەشت“خەریکی چالاکی بووین.
رێژیم“زۆر خۆی دەپاراست و جووڵەی ھێزەکانی زۆر سنووردار کردبوو. ئەو ساڵانە کار گەیشتە جێگایەک سەعات ١ی نیوەڕۆ کەمین“لە شوێنەکانی وەک: جادەی پیرانشار سەردەشت“ دابنرێتەوە ،کەچی: ھیچ شەڕ“ێک ڕوو نەدات!
ئەوەندە بەسە بڵێم: بۆ پایەگا“کانی خۆیان بە ماشێن“ی شەخسی کەل و پەل و خواردنیان دەنارد. لە بەرابەر ئەوە دا ،ھێزەکانی دوژمن ھەستیار بوون و لە رێگای مۆرەکانی خۆیان بە وردی بە دوای پێ“و شوێنی پێشمەرگە“ەوە بوون تا لەو جێگایەی خۆیان مەبەستیانە پێشمەرگە لە داو“بخەن.ئەو کارە زیاتر لە بەر ئەوە بوو رێژیم رایگەیاند بوو کە توانیویەتی ئەمنییەت“بۆ کوردستان بگەڕێنێتەوە.
بۆ سەر بیرەوەرییەکە.
دەقیق رەنگە ئێستا بۆم ڕوون نەبێ ھاوینی ساڵی ٧۴-بوو وابزانم! ھێزێکی زۆری پێشمەرگە بە فەرماندەیی حەمە نارستی“، پێک ھاتوو لە چەندین فەرماندەو پێشمەرگەی قارەمان لە گەڵ چەندین کادری ئازا لە کومیتەی شارستان و بەرپرس“ی کۆمیتە شارستان“کاک مستەفا مەولوودی“،بەرەو ناوچە وەڕێکەوتین. بۆ ھێزی گیارەنگ ھەر گەڕانەوەیەک بە بەشداری حەمە نارستی“لە خۆشترین گەشتەکانی ئێمە دەبوو.
لەو ماوەدا سەردانی چەندین گوند“و شوێنی ناوچەمان کرد ،رەنگە کە بڵێم یەکێک لە خۆشترین جەولەکانی ئێمە بوو بە ناوچە دا زێدەڕۆییم نەکردبێ. ئێواران لە گەڵ شۆڕ بوونەوەی سێبەرەکان ،بزەی شادی بە رووخساری پێشمەرگەکانەوە دیار بوو. ھەر شەوێک شکاندنی شەکەتی چیاو چاوەروانی“یەکی درێژ بوو. لە گوندەکان“پێشوازی کەم وێنەی خەڵک و رەفتاری پڕ لە حەسرەتی ئەوان ،ببوو بە ئەوین“ی ئەو شەوانەی کە قەت بیرناچنەوە. ھەرچی ھێزەکانی دوژمن بوون بێدەنگ بوون ،ئەوەش دەرفەتێکی باش بوو بۆ کاری ھێزی پێشمەرگە. بە دەیان گوندی“ناوچە پشێوازیان کرد لە ئێمە. شەوانە لە نێو باوشی پڕ لە میھرەبانی خەڵکی خۆمان دا بووین کەس ھەستی بە ماندوویەتی نەدەکرد.ھەر لە پەنا شاری سەردەشت“تا درێژ بوونەوە بە گوندەکان“ی نزیک جادە“ی پیرانشار سەردەشت“و دم چۆمی کەڵوێ“. بوونی بەرپرسی کومیتەی شارستان و بینینی خەڵک لە نزیکەوە یەکێکی دیکە لە سوودەکانی ئەو گەشتە بوو. ئەوەی شایانی باس بێت لە زۆر شوێن ھەر لە پەنا گوندەکان“دەماینەوە ،زۆر جار خواردن لە نێو دێیەکان“ساز دەکراو بۆ ئێمە دەھات.
دیارە ئێمە ھەر وامان بە سەلاح دەزانی کە لە نێو گوندەکان“نەمێنینەوە تا کاتی رووداو یا پێشھاتێک باشتر بتوانین خۆمان رێک بخەین و ھێزی وەڵام دانەوەن خێرا بێت.
ئەوە بوو شەوێک خۆمان گەیاندە نزیک گوندی“بەردەسوور“ شەوێکی ھاوینی گەرم بوو بە درەنگەوە گەیشتین ،ھەر لە پشت ماڵان و لە نێو باخێک“لێی ماینەوە. بەو پێیە بۆ بەیانی بەشێک لە خەڵک ئێمەی دەدیت ئەوە نەبوو بە نەھێنی مابینەوە. بۆ نیوەڕۆ خواردن لە نێو دێ“ساز کرابوو بۆ پێشمەرگەکان کە دیارە ژمارەی ئێمە زۆر بوو. بۆ نیوەڕۆ(برینج و تەماتە) بە مەنجەڵی“گەورە گەیشت ،جێگاتان خاڵی خواردنێکی گەرم و بە لەززەت.
نان خواردن تەواو بوو ،لە ژێر سێبەرەکان درێژ ببووین. کات بەرەو ١٢ ی نیوەڕۆ شتێک خوارتر بوو.
من درێژ ببووم بیرم بۆ ھیچ نەدەچوو! لە پڕ کاک حەمە نارستی بانگی کردم…
کە بە شل و شەوێقی رۆیشتم ھاواری کرد بە پەلە! کە گەیشتم دوو کەس لای بوون! وا دیار بوو ،ئەوان یا لە سەردەشت“گەڕابوونەوە یا ھەر لە گوندی ئاغەڵان“ڕا ھاتبوون ، ھەواڵی ھاتنی ھێزێکی زۆری دوژمن“یان بۆ ھێنابووین ،باسی ئەوەشیان کرد بوو کە ئەو ھێزە“بە چەندین ماشێن“لە گوندی ئاغەڵان“یش دەرچوون ئیدی لێرەوە ئەوان نەیان دەزانی ئاخۆ ئەو ھێزە زۆرەی رێژیم بەرەو کوێ دەچێت. کاک حەمە گووتی: بە پەلە خۆتان ببەستن و تیم“ێک بەو بنارەی دا بە زوویی خۆتان بگەیەننە ئەو پایەگا“کۆنەی!..بەڵێ: لە لای رۆژھەڵاتی گوند“شوێنێک ھەیە بە نێوی باسکی خەزێنەی“لەو رشتە باسکە کە لە بەرزاییەک لە نێوان گوندی کۆدەڵێ“و بەرەدسوور دێتە خوار.
شوێنەکە زۆر ھەڵدێرە لە ھێندێک شوێن رۆیشتن پێیدا زەحمەتە.دەی بە پەلە تیم“ێک خۆمان بەست بەر لە وەڕێکەوتین بانگی کردین گوتی:عەلی ،بە ھیچ جۆر ناچنە نێو مۆڵگە کۆنەکە نەکا مین“گووزاری کرابێ!
گوورج تیم“ێک وەڕێکەوتین ، لەوانەی بیرم ماون. مەحمەدە سوورە ،تۆفیق مارەغانی ،سەید قادر ،مەحموود قەلەرەشی ،ساڵح قەلەرەشی.ناوەکانی دیکە رەنگە بۆم زەحمەت بێت! ئەوەندە دەزانم ۶“کەس بووین.
بە پەلە ھەر بە نێو گوند“دا رۆیشتین خەڵک چاوی لە ئێمە دەکرد ،دەیانزانی شتێکی تازە ھەیە.ئەوەندە بە پڕتاو بووین(دووربین“ەکەم لە بیر کرد! بانگ“یان کردین دووربین“و لە بیر کرد!
دوای وەرگرتنی دووربین“کەوتینە رێگا.
……………….
مەئموورییەتی ئەو دەستە ئەوە بوو کە لەو شوێنەوە بە دووربین“چاوەدێری ناوچەکەو ئەو ھێزە“زۆرە بکەین کە ھاتووە…….
بۆ بەشی داھاتوو ..

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *