بەشی:ھەشتاو دووھەمی گەڕانەوە(٨٢) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی:ھەشتاو دووھەمی گەڕانەوە(٨٢) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
………………..
بیرەوەرییەکانی پێشمەرگایەتی.
ئەم ھەفتەیە……(٢)
وتم : نووسینی ئەو جارە تارادەیەک بە زەحمەت دەزانم! بەو حاڵەش ھەموو ھەوڵی خۆم دەدەم وەک ئەوەی رووی دا ،بینووسمەوە.
بەو جۆرە ئەو تیم(ە)کە شەش“کەس“یا حەوت“ دەبووین ،بەرەو شوێنی دیاری کراو رۆیشتین. ھەر کە لە نێو ئاوایی دەرچووین کەوتینە پشت ئەو جادە“ی ،کە لە لای گوندەکانی ئاغەڵان“و سوورەبان“ەوە دەھات. کە سەرکەوتین بە ھۆی تەلان و ھەڵدێر بوونی بناری کێوەکە تووشی ھیلاکی بووین ،ھەرچی ئێمە بووین خۆمان دەکووتا بۆوەی زووتر بگەینە جێگای مەبەست تا لەو شوێنەوە بە دووربین“ناوچەکە بخەینە ژێر چاوەدێری. زۆری نەبرد ،لە کاتێک دا ھیلاک ببووین گەیشتینە شوێنی خۆمان. لێرەوە شوێنی ئێمە بەرز بوو…بە سەر دۆڵ“ی بەردسوور“و دەورووبەری دا دەڕوانی ،لە لای رۆژھەڵات و بە بەری گوندی دیواڵان“کێوی بەرزی لانک“ھەبوو کە بە ھەیبەتەوە بە سەر ناوچەکەی دا دەڕوانی.
کە گەیشتینە شوێنی خۆمان پشوویەکی کەم“ن دا ،لەوێ ھیچ“مان بەدی نەکرد. ھەوا گەرم بوو رۆژ“لە ناوەراستی ئاسمان“ەوە تیشکی خۆی داکووتابوو ،ھێشتا بە تەواوی نەگەیشتبووینە شوێنی خۆمان کە ھەستی تینووەتی-مان دەکرد. بە ھۆی بەرزی کێوەکە“,ھەناسە بایەکان لێرە تووندتر بوون ،چەند دەون“و ئەشخەڵ“ێک کەوتبوونە لێواری خاک-ریزی پایەگا“چۆڵ“کراوەکە. لەوێ ئاوا ساخ بووینەوە: ئەوان لەوێ لە پەنا دەوەنەکان“بمێننەوە ،من دووربین“ببەم و بڕۆم بۆ لای دیوی گوندی ئاغەڵان“، شوێنێکی دوور نەبوو تیژە باسکێک“بوو ھەر کەمێک ئەو دیو دەبووی شوێنی مەبەست دیار دەکەوت.
لێرە شتێکی دیکە ماوە باسی بکەم: لە بەرامبەر ئێمە ،بە ئەو بەری رووبار“ەوە کە جێگایەکی ھەڵدێر بوو ھەرەوەزێکی(گەڵ)بڕانی لێ بوو کە چەندین کەس لەوێ خەریکی گەڵ“کردن یا گەڵ“بڕین بوون ،دەنگی ئەوان دەگەیشتە ئێمە ،بەڵام: بە ھۆی ھاشەی ڕووبارکە“ھەمیش جار جار تێکەڵ بوونی دەنگی ھەناسە بایەکان باش لە دەنگی ئەوان حاڵی نەدەبووین. لێرەدا با ئەوەش باس بکەم ،ھەرچی ئەوان“یش بوون ئێمەیان دیت بوو.
دەی ،بە رەفیقانم گووت: ئێوە لێرە بن وا من دەچم بە پارێزەوە لەو جێگایەوە چاو“لە شوێنەکان دەکەم…بزانین ئەو ھێزە“زۆرەی دوژمن بەرەو کوێ دەچێت. بێسیم“ی من کراوە بوو جار جار لە گەڵ کاک حەمە نارستی“و ھاورێیانی دیکە پێوەندین ھەبوو ،راستی ئەوانیش چاوەروان بوون بۆوەی بزانن چی ڕوو دەدا. من کە کەمێک لە ھاوڕیکانم دوور کەوتبوومەوە دەکەوتمە لێواری لای چەپی پایەگا“،شوێنی ئێمە نزم بوو کەوتبۆ خوار خاک-ریزی. جێگایەکی ھەڵدێر خۆ ئەگەر لەوێ بە رۆژیش بەرەو جادە“ی رۆیشتبای دەبوا بە دەوەنەکان خۆت بگریەوە. لێرە ناوەراستی پایەگا“ھەر دیار نەبوو ئەوەندە بە بەراورد لە گەڵ دەورووبەری خۆی بەرز بوو ،تا دەھاتی-یە سەر خاک ریزی کە زاڵ بوو بە سەر دەورووبەری خۆی دا ،بەو مانایە ئەگەر کەسێک لە ناو پایەگا“بایە تەنیا لە سەر لێواری خاک-ریزی را دیار دەبوو ،ھەرچی لای چەپ بوو…جیاواز بوو بە بەراورد بە لای راست و شوێنی رەفیقەکانم.
من دەکەوتمە بەرامبەر جادەی ئاغەڵان“و دیوی سوورەبان“. بەڵێ:بە تێبینی ئەوەی کە با نەبینرێم لە تامین“کانی جادەڕا یا پایەگا“کان ،ویستیم پشتم بەتاڵ نەبێ! لەوێ دەوەنێک“ھەبوو لە مەودای نێوانی من و پایەگا“کۆنەکە ھەڵکەوت بوو.
ئەوە بوو ،لەو جێگایە ڕا ویستم بە دووربین“چاو لە شوێنی مەبەست بکەم! دیارە نزیکەی دوو میتر“کڵاشینکۆفەکەم“دوورتر دانا.
ئەو کاتەی من سەرگەرمی چاوم لێ کردن بووم ،بە ھۆی ھەناسە“بایەکان جار جار دەنگی پێشمەرگەکانم بۆ دەھات ،ھەر ئەوەش نا نەفەرەکانی بەو بەری ئێمەوە بە چیاکەوە سەر گەرمی(گەڵ)کردن بوون دەنگی ئەوانیش دەھات.
چەند دەقیقەیەک بوو بە دووربین“چاوم دەگێڕا ھیچ“م بەدی نەدەکرد ،ھەتا شتێکی نامۆش دیار نەبوو لە ھیچ کام لە شوێنەکانی مەبەست!
تەنیا یەک دووجار ،کە چاوم ماندوو دەبوون و ھێشتا بە پێوە وەستا بووم ھەستم بەوە دەکرد کە لەوبەری خۆمان ئەو نەفەرانەی خەریکی گەڵ“کردن بوون دەستیان رادەوەشاند! یا لە بن دارەکان کۆدەبوونەوە! بە مێشکم داھات باشە ئەوانە بڵێی لە گەڵ ئێمە“یان بێت…!!!
ئەو جار من ھەر بەردەوام بووم! ئەوە بوو زیاتر ھەستم بەو جووڵەو دەنگە دەنگە نامۆیەی ئەوان کرد! لەوەش زیاتر دەستیان کرد بە ھەڵدانی حەیران!بۆ حەیران؟ چی بووە!!ئێستا باسی دەکەین….باش…بە کوردی ،بە حەیران“دەیان ھەویست ئێمە لەوە ئاگادار بکەن کە پشت سەری ئێوە پڕ بووە لە پاسدار“.دەی ھەرچی پێشمەرگەکان-ن ،لەو لای ئەوە خەریکی قسە کردن بوون و بیر-یان بۆ ھیچ ناچێت!چەند کووڕێکی ئازا ،دەزانم کە تووش بووین ئەوان لەو کووڕانە نین سەنگەر چۆڵ“بکەن.لێرە:تۆفیق مارەغانی ،کە یادی بەخێر زۆر کەس بیری ماوە چۆن لە رۆژھەڵات سەنگەری لە دوژمن گرتبوو، ساڵح مەحمەد پەنا ،کە یادی بەخێر چ کووڕێکی رۆژی تەنگانە بوو ،مەحمەدە سوورە و سەید قادر، کە ھەر دووک کووڕی ئازا و سەنگەر بوون.
بەڵام: راستی ئێرە و بەو مەوقعییەتەی ئێمە تێیداین کە دواتر زیاتر ڕوونی دەکەینەوە جێگا“یەکە ،بۆ شەڕ کردن! نا تەنیا دەبێ ھەوڵ بدەی تووشی ئەو جۆرە شەڕە“نەبیت! کە تووش بووی ،شەڕی پێشمەرگانە و شەڕ“ی خوێن بۆ نووسینەوەی شەڕەف“. جا زۆر گۆمانم بۆ درووست بوو! ئاوڕم دایەوە پشت سەرم… چی ببینم! کە چاوم لێ کرد پاسدار“ێک ڕێک لە پشت سەری من ئەویش بە دووربین“چاو لە شاخەکانی ئەو بەر دەکات.
راستی نازانم چۆنی بێنمەوە بەرچاوم…باشە چی ڕوودەدات! باوەڕ بکەم ئەوە پاسدار“ەو ھێشتا منی نەدیتوە! ھیچم بۆ نەکرا لە شوێنی خۆم دانیشتم! ھەر بە خۆ نەوی کردن لە چاوی ئەو ون دەبووم. نارنجۆک“م ئامادە کرد! جا لەوەش ناخۆش-تر ئەوە بوو: تفەنگەکەشم ھەر بەو جۆرە بەرامبەر ئەو بوو. ئێستا من دەبێ دوو“کار بکەم: بگەمە کڵاشینکۆفەکەم! ھاورێکانیشم ئاگادار بکەم! باشە…ئەگەر ئەوان ئاشکرا نەبن ئەوە ئەو کارە دەبێ بکرێ ،بانگ کردن کە ناکرێ! دەبێ ھەوڵ بدەم لە دەرفەت دا لە سەر سینگ بۆ لای ئەوان بکشێم. ئەدی چەکەکەم چی!!خۆ تا ئەو نەفەرە لەوێ بێ پێی ناگەم.
دەنگی بێسیم“ەکەم بەست خۆم مات کردبوو.
ئێستا کاک حەمەنارستی“بە ھەرشەوە بانگی کرد:..گووتی: نەم گووت…نەچن بۆ نێو پایەگا“.
بە ترسەوە سەبر تێم گەیاند ئێمە نین و لە گەمارۆ“داین! ئیدی سەیر! دەنگی گۆڕا…باوەڕی نەدەکرد من چی دەڵێم! لە دڵی خۆم دا گووتم: خوایە گیان ئەگەر ئێمە لە سەر حەقین“ئەوە ئاگات لێمان بێت .ئێستا خەریکە دەبێت بە سەعات یەک و نیو“.ئەو جار ،ئێمە بۆوا تووش بووین ، ئەو خەڵکە“دەمێکە ھەوڵ دەدەن ئێمە بە ھۆش خۆمان بێین و بزانین چی ڕوودەدات!بۆ ئەوەش بە ئاماژە و حەیران“دەیانەوێ ئێمە ئاگادار بکەن ،لە بەر ئەوەی
نەکا ئەوان جاش“یان لە گەڵ بێ و تێبگەن.!باشە ئێستا کە بیر دەکەمەوە ،دەڵێم: بۆ بەو ھەموو ھەراسان-یەی ئەوان ئێمە تێنەگەیشتین!
چارەیەک نەبوو ،چاوەڕوان بووم پاسدارە“کە شوێنی خۆی چۆڵ بکات ،زۆری پێ نەچوو دوو“کەسی دیکەش بە ئەو ھەڵوەستان!
ھیوام کەم دەبوو. خۆشەویستان…ئاوایە! ناچارم بە درێژایی سەختی و ئازارەکانی ئێرە بنووسمەوە ،لە ھەموو دەستێکی ھانا دوور بووین ،تەنیا چەند پێشمەرگەیەکی ئازاو باوەڕی چەند کووڕێکی تەنگانە کە ناوم ھێنان…دەی ،کەسێک پێشمەرگە بێ دەبێتە چیا
ئەوانە راستی مێژوویەک“ن ،کە تەمەن لە(جوغرافیا)یەکی گەمارۆ دراو دا بە برسییەتی بە نەبوونی بۆی توایەوە…
بۆ بەشی داھاتوو……..

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *