بەشی: ھەشتاو سێھەمی گەڕانەوە(٨٣) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی

Posted by
بەشی: ھەشتاو سێھەمی گەڕانەوە(٨٣) له‌ نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
…………………
بیرەوەرییەکانی پێشمەرگایەتی.
لە بەشی ٣ و کۆتایی دا…
لە کاتێک دا چاوەڕوانی دەرفەت بووم ،ھەرچی مووچڕک“ی پێش رووداوێکی ناخۆش بوو بە گیانم دا دەھاتن.ئێستا ھەر بەوەندە کە ھاورێ-یان تێگەیشتن ئێمە لە گەمارۆ“داین ،بە پەلە وەخۆ دەکەون. تیم“ێک لە پێشمەرگەکان لە نێو گوندی بەردەسووڕ“را بە پەلە خۆیان دەگەیەننە ئەو بەر ،واتە: بەری گوندی دیواڵان“کە بە ھۆی قەبرستان“ێک کە لەوێ ھەبوو شوێنەکە بە پۆلە دارێک داپۆشرا بوو ،ئەو دەستە لە پێشمەرگەکان دامەزران تا لەوێوە بە چەکی نیوە قووڕس“ببن بە جۆرێک پشتیوانی بۆ ئێمە.
لە راستی دا ،تەنیا کارێک بوو کە دەکرا.
……………………………….
ئێستا بزانین چی ڕوو دەدا…
لە شوێنی خۆم مامەوە ،خۆم مات کردبوو چاوەروانی کات و دەرفەت بووم تا بگەمە ھاورێ-کانم ،ھێزەکانی دوژمن کە تازە دەگەیشتنە ئەو شوێنە ماندوو بوون دەیان ھەویست لە دەورووبەری خۆیان دڵنیا ببن دواتر پشوو بدەن. لە پڕ ئەو چەند کەس(ە) شوێنی خۆیان چۆڵ کرد! ئەوە دەرفەتی باش بوو تا بگەمە چەکەکەم“و دەوەنێکی… ئەو لاتری خۆم.
ئەو کارەم کرد ،ھەر لەو ھەلەش دا کە رەخسا خۆم گەیاندە نزیک رەفیقەکانم و بە یەک دوو زیخە بەرد“و ئیشارە تێم گەیاندن کە ھێزی دوژمن لە ناو پایەگا“دایە. ئەوە بوو خۆیان گەیاندە دەوەنەکان“.
ئێستا لە ھەنگاوی یەکەم دا لە چاوی ئەوان ون“بووین. جارێ با کە مێک باسی ئەو شوێنە بکەم.
مەوقعییەتی شوێنەکە:
جێگایەکی ڕژد“و تا بڵێی ھەڵدێر ،لە پایەگا“کە بەرەو خوار رۆیشتبای تا گەیشتن بە دۆڵ-ەکەی خوار خۆمان مەودایەکی سەخت و ھەڵدێر ،دەی لێرە ھیچ ھیوایەک بۆ پاشەکشە نییە ،دەبێ بمێنینەوە. بەختی ئێمە ئەو چەند دەوەنە“بوو کە نەوی بوون و دەکرا لە ناو ئەوان دا خۆت حەشار“بدەی ، ئەویش ناخۆشییەکەی ئەوە بوو ئەوەندە تەلان“بوو پێت بۆ گیر نەدەکران.
بەو جۆرە لە دۆخێکی تا بڵێی قوورس و ناخۆش دا چووینە دەنێو دەوەنەکانەوە“.
ئێمە لە یەکتر زۆر نزیک بووین. ئێستا نزیکەی ۵٠ کەس یا زیاتر لە ھێزەکانی دوژمن گەیشتوونە نێو پایەگا“ تەنیا شتێک کەمێک بۆتە ھۆی دڵنیایی زیاتر بۆ ئێمە، ئەوەیە: بەر لەوەی شتێک ڕوو بدات کەوتووینەوە سەر یەک و توانیونە خۆمان پەنا بدەین ،ئیدی لە سەر ئەوەش ساخ بووینەوە کە بە ھیچ جۆرێک لە کاتی رووداوی نەخوازراودا دەرفەت بە دوژمن نادەین،پێشمەرگانە شەڕ“ێک دەکەین کە بە بەرچاوی خەڵک و ھاوسەنگەرانی خۆمان جێگای شانازی بین.
رەنگە سەعات ١/۵ یەک و نیو“,بێت. بۆ ئێمەش ڕوون نییە چی ڕوو دەدات تا گەیشتن بە ئێوارە درەنگان و ئەوەی کە دەبێ تاریک دا بێت ،لە راستی دا بۆ تاریک داھاتن زیاتر لە شەش سەعاتی کات دەویست.
ئەو جار ،ھەرچی ھاورێ-یان بوون لە نێو گوند“و لەو شوێنەی بۆ پشتیوانی لێی دامەزرا بوون دڵ خۆشی-یان دەداینەوە. ھیچ رێگایەک نەبوو خۆڕاگری پێویست بوو. چاوەروان بووین بەر لەوەی شتێک ڕوو بدات ئەوان لانی کەم شوێنەکە چۆڵ“بکەن و پاشەکشە بکەن. ئێستا بە نووسین بە ئەستەمی دەزانم وەک ئەوەی ئێمە بە جەستە چ ئازارو ناخۆشییەک“ن دیت بیگێڕمەوە.
نازانم مەودای ئێمە ۶-میتر بوو یا زیاتر یا کەمتر لە گەڵ دوژمن. لەو چەند دەوەنە دا خۆمان حەشار دا ،تفەنگ“لە دەست دا ،دەست لە سەر ماشە“چاوەروان ماینەوە…ئەوەی زۆرتر بوو بە ھۆی نیگەرانی ئێمە ئەو فشارە زۆرە بوو کە بە ھۆی خرابی شوێنەکە ئێمەی ئازار دەدا ،چاو لێ بکەن ! تۆ ھەتا نەتوانی بکۆخی“قسە بکەی جووڵە نەدەکرا دەبوا دەوەنەکان“تکان-یان نەبێ.
زۆری نەبرد کەوتینە حاڵەتی لەوە سەخت تر !
ئاخر ئەوان ،بی کەی سی و ئاربی جی-یان ھێنانە سەر خاک ریزی و لەوێ دایان بەستن بەرەو شاخەکانی ئەو بەرو گوند“. بۆوەی لەوە تێبگەین ھەر ئەوەندە بەسە ،بڵێم: بە درێژایی کاتێکی زۆر قاچ“ێکم خەریک بوو ئازارەکەی شێتی دەکردم ،کەچی: نەمدەتوانی بۆ ھاوسەنگی جووڵە بکەم ،دەی وەزعی رەفیقانم لە ھی من خرابتر بوو. سەرەتاکانی ھیوایەک ھەبوو کە رەنگە ئەو شوێنە چۆڵ بکەن و بکشێنەوە دواوە ،بەرەبەرە کات درێژ دەبۆوە ھیچ نیشانەیەک لەو ھیوایە نەبینرا. ھەتاوێکی گەرم بوو ،تینوەتی فشاری ھێنا بوو، گەرووی“ئێمە ویشک ببۆوە ،چاوەروانی بۆ تێپەڕ بوونی کات لە نا ئارامی و بێ سەبری دا ئازاری زۆرە.
گەرما ھێندەی دیکە بێزاری کردبووین رۆژ لە بێ سەبری ئێمە دا وەک ئەوە بوو لە ناوەراستی ئاسمان وەستا بێت. ھەرچی نەفەرەکانی ئەوبەر بوون(گەڵبڕەکان)دوای ماوەیەک ئەوان شوێنی خۆیان چۆڵ“کرد و داگەڕانەوە بۆ نێو گوند“نەکا شەر دەست پێ بکات. ئەو ماوە کە لەوێ بوون کەوتنە دڵ خۆشی دانەوەی ئێمە و بە حەیران“و گۆرانی باسی ئازایەتی و خۆراگری ئێمە-یان دەکرد.
ئێستا مەترسی زیاد بوو!
چەند پاسدار“ێک ھاتنەوە سەر خاک-ریزی و بە دووربین“دەیانڕوانییە ناو گوند“و دەورووبەری ئەوان دەقیق کەوتبوونە سەر سەری ئێمە. قسە و ترس“ی ئەوان لە پێشمەرگە دەگەیشتە گوێی“ئێمە ،شوێنی ئێمە ئەوەند خراب بوو کە تەقە“کردن ھەتا لێ“یەوە زەحمەت بوو ،ئەوەندە ھەڵدێر بوو. چەند لەوحێک“کە لە ناو پایەگا“بە ھۆی بەرکەوتنی بای تووند ھاتبوونە ئەو دیوەی خاک-ریزی بوون بە گرفت بۆ ئێمە! یەکێک لە لەوحەکان“بەو دەوەنەوە گیرسابۆوە کە ئێمە تێیدا بووین. دوو-سێ پاسدار „ھاتن تا بیبەنەوە بۆ ناو پایەگا“چار نەبوو دەست لە سەر ماشەی چەک بۆوەی کە قەوما بە سەر خۆمان دا بەریان-بدەینەوە ،جێگاکە ئەوەندە لێژ و ھەڵدێر بوو. دوو کەس دەستیان تێک بەست بۆوەی نەفەری سەر خاک-ریزی بتوانێ رایکێشێتەوە بۆ سەرێ ،ئەوە بوو گۆشەیەکی لەوحەکەی“گرت و کێشای تا سەرکەوتەوە.
مات و مەلوول بووین بە دەست تینوەتی و چاو لێ کردنی کاتەوە ، بە پەرۆش و نیگای خەم ،جار جار دەمان ڕوانییە یەکتر ،ئاخر لێرە ھیچ شتێک نەدەکرا کێشەی ئێمە ھەر بە تەنیا بوونی ئەو ھێزە“زۆرە لە ناو پایەگا“نەبوو ،بەڵکوو:شوێنێکی زاڵ ھەبوو کە بە سەر ئەو شوێنەی دا دەڕوانی لەوێش نیرو“دامەزرا بوو ،ھەر جووڵەیەکی ئێمە دەبوو بە ھۆی ئەوە ئەوان ئێمە ببینن.
کات“ئەو مۆتەکەیە بوو کە ئێمەی رادەگووشی وردە وردە باوەڕن بەوە ھێنا کە ئەگەر ھیچ شتێکیش روو نەدات ،ئەوە دەبێ تا تاریکی شەو لێرە خۆمان بگرین. بەرەو شۆڕ بوونەوەی سێبەرەکان رۆیشتین ،ھیچ ھەواڵێک لە چۆل“کردنی پایەگا“نەبوو ، بەرە بەرە گاڕان“و شوانگەل“رێچکەی نزیک گوند“یان بە تۆز داپۆشی و ئێمە ھەر بەو بنارەوە سیس“دەبووین.
ئەو تیشکەی ببوو بە چاوەڕوانی بێ قەراری ئێمە خەریک بوو دەدۆڕا- ئەوە ئێمە بووین بە ھیلاکی و بڕست لێبڕاوی چاون تێوە بڕیبوو تا زووتر مەیدان بۆ تاریکی بکاتەوە.
بەرەبەرە چراکانی گوند“داگیرسان خەڵکی چاوەروان ھەروا بە پەرۆشەوە دەیان ڕوانییە جێگایەک کە پۆلێک پێشمەرگە تێیدا گیریان خوارد بوو.دڵنیام ھەرچی بینووسم ناتوانم گۆشەیەک لە ئازاری ئەو رۆژە درێژە بنووسمەوە.
شەش سەعات“بەڵێ: شەش سەعات“بگرە زیاتر نەتوانی لە جێگای خۆت جووڵەی بکەی.
وردە وردە تاریکی داھات و بەخت ئەو رۆژە یاوەری ئێمە نەبوو. کاتی ئەوە ھات بوو بە ھەر شێوەیەک بووە یەک یەک لە شوێنی خۆمان بێینە دەرێ بێ ئەوەی دوژمن لەو شوێنە ھەست“بە بوونی ئێمە بکات. بە ھەماھەنگی لە گەڵ ھاورێ-یانی دیکە دوای ئەوەی بە تەواوی تاریکی باڵی کێشا بڕیاری خۆمان دا کە لەو جێگایە دوور بکەوینە ،لە کاتێک دا چەندین پاسەوانی“دوژمن لە سەر خاک-ریزی را چاوەدێری(اطراف)ی خۆیان دەکرد. ساخ بووینەوە زۆر بە ھێواشی بێ ئەوەی دوژمن پێ بزانیت ئەو کارە بکەین.
ئەو کارەش زەحمەت بوو زۆر ،ھێزەکانی دوژمن“بە تاریک داھاتن ترس“زیاتر دایگرتبوون.
لە سەر خاک-ریزی سەنگەر-یان گرت بوو.
بڕیاری خۆمان دا…
یەک یەک بە ھێواشی بەرەو خوار دەبووینەوە.
رۆیشتن زەحمەت بوو کە راست دەبوویەوە ئەو جار ھەستت بە ئازاری پێ“یەکانت دەکرد و دەتزانی چۆن رەق بوون.
کەمێک دوور کەوتینەوە ھێشتا لە دیدی“ئەوان دابووین لە پڕ کەوتینە بەر رەگباری چەکەکانی دوژمن کە وا دیار بوو ھەستیان بە شتێک کرد! پێویست بوو خۆمان نەجات بدەین ،خۆمان گەیاندە لێواری جادە“و لە تۆز و خۆڵ دا ماوەیەک ماینەوە ،تا تەقەی ھێزەکانی دوژمن دامرکا. کەس نەیدەتوانی بڕوات لە ژیانی پێشمەرگایەتی دا رۆژی ئاوا سەخت و دشوارن کەم دیت بوون لەتاو ئازاری لاق“ھاوارم بوو.
کاک حەمە نارستی“کاک مستەفا مەولوودی“و تەواوی رەفیقان بە پەرۆشەوە چاوەڕوان بوون ئێمە رزگار بین.
پشتی سەری یەک دەھاتین وای ئەوە ئێمەین!
باوەڕ کردنی زەحمەت بوو. یەک دەیگووت:بڵێی ئاو“ھەبێ یەک خەیاڵی دۆ“ی بوو ئەوی دیکە خواردنێکی باش.
کاک حەمە نارستی“بۆ جێگایەک رێنوێنی کردین ،گووتی:وەرن بۆ ئەو ماڵ(ە)
کە چووین بەشێک لەو خەڵکەی ئێمە-یان بەو وەزعە ناخۆشە بینی بوو باوەشیان پێدا کردین و باسی رووداو“ێکیان دەکرد کە گێڕانەوەی لە زمانی ئەوان بە چێژ و خۆش بوو.
دۆ“ھەبوو نەک ھەر ئەوە حەیوان“ێکیان بۆ سەر بڕیبووین.
ئەوە بوو چارەنووسی ئەو پێشمەرگانە……
………………………………………………………
تا دەرفەتێکی دیکە………..

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *