بەشی: ھەشتاو چوارەمی گەڕانەوە(٨۴) له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی: ھەشتاو چوارەمی گەڕانەوە(٨۴) له‌ نووسینی: عەلی سوورەچۆمی.
…………………………………
بیرەوەرییەکانی پێشمەرگایەتی…
…………………………………
ھاتووین تا لە نێوان بۆشاییەکی گەورە دا شان بدەینە بەر ئەرکێکی قوورس لە گێڕانەوەی ئەو مێژووەدا. ئێمە بە گێڕانەوەکان پردی“نێوان رووداوەکان دەبین بۆوەی لە فەوتان رزگار بن.
نیازم ھەیە ،نووسینەوەی ئەو مێژووە رانەگرم ،بەڵکوو: ھەوڵ دەدەم مەودای نووسین و گێڕانەوە تێیدا بکەم بە درەفەتێکی دیکە بۆوەی رووداوەکانی شۆرش و پێشمەرگایەتی بە ھەموو سەختیەکانی ژیان و جانب“ە جۆراوجۆرەکانی بکەم بە دەرفەتی دەرخستنی شێوەکانی ژیان و خەبات لە: بەرگری ،خۆراگری. نەبوونی…ھتد ، بۆ من کارێکی ئەستەم و قوورس دێتە بەرچاو.
ئەوە خەونێک بوو ،ئێستا کە دەستم داوەتێ دەبینم خەریکە قەرەبووی بەشێک لە زیانەکان دەکەمەوە ،لەوەی نەمانزانی ئەو مێژووە دەبێتە سەرمایەی داھاتووی خەباتی ئێمە ،ئێمە مێژووی خۆمان دەبێ بە ھەموو شێوەکانی دەربڕین بەیان بکەین لە پێشەوە نووسین.
…………..
دەچینە سەر رووداوێکی دیکە ،لێرەدا ھەوڵ دەدەم لە کەش و ھەوای ئەو سەردەم دا بێ ئەوەی ھەست بەوە بکەین لە دەرەوەی رووداوەکانین خۆمان لە قووڵایی گێڕانەوەیەکی جێگای سەرنج دا ببینینەوە. کەس ناتوانێ باوەڕ بەوە بکات شۆرشگێڕانی رۆژھەڵات ،پێشمەرگە ئازاکانی ئەو سەردەم چۆن جمھووری ئیسلامی“یان لە گەڵ شکستێکی گەورە رووبەروو کردبوو.
شەڕی پارتیزانی“ئەو شەڕەی بە جووڵەی نادیار دوژمن دەباتە دۆخی بەرگری-یەوە ،ئەو شەڕەی دوژمن تێیدا تەرکیز“لە دەست دەدات ،لە ھەموو شوێن“ێک ھەبی و لە ھیچ جێگایەک نەبی! بەو مانایە ،بە چاوی ھەڵۆ“بڕوانیتە نێچیرو بە دوای دا بگەڕێی لە جێگایەک زەربەی لێ بدەی کە ھەرگیز باوەڕ نەکات.
رەنگە باوەڕ کردنی ئەو گێڕانەوە زەحمەت بێ ئەو جار بۆ ناو شاری سەردەشت“بۆ سەر شەقامەکانی شار“تا لەوێوە پەیامی باوەڕو ھێزی پۆڵاینی خۆمان نیشان بدەین،بەڵێ: لە جێگایەک کە دوژمن و پاسەوانەکانی پاراستنی تەناھی-یەکەی شۆک بن و شەرم لەوە بکەن بەیانی بڕواننە خەڵک و شەقامەکانی شار.
…………………….
ھەر جارێ ،بیری نووسینەوەی بیروەرییەک دەکەم بە نێو کۆڵانەکانی خەیاڵ دا دەفڕم ،بیری شەوی تاریک و ھێندێک جار وەھمەکانی مانگ و ئەستێرە ،بیری ھاورێکانم…ھەناسەی رێگا و لەشی ئارەقاوی ،نازانم ئەو جارە دەتوانم سەرەتای ترس“لە پێشھاتێک چۆن بنووسمەوە کە لە یەکەم ھەنگاوەکان دا مەرگ وەک شتێکی راستەقینە خۆی نیشان دا. وای ئامانجی گەورە…باوەڕی مەزن و بەخشینی دەوێ.
سەرەتای بەھارە دیمەنی جوان و زەردەپەڕەی ئێواران لە بناری کێوی مامەندە“ھەڵگری جوانییەکی سەرنج راکێش(ە)ھێشتا کات زووە پێشمەرگەکان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی سەفەری نیشتمان و گەرانەوە بۆ شوێنی بیرەوەرییەکانی خۆیانن. ھەرچی دوژمن(ە)ترس دایگرتووە ئەوان دەزانن کە بەفرو سەرماو سۆڵە بارگەو بنەی تێکەوە پێچا ،ھێزی پێشمەرگە وەک ھەرەشەی جیددی سەر ژیان-یان دەگەڕێتەوە.
فەرماندەکانی دوژمن سەرگەرمی دانانی پیلان“و چۆنییەتی رووبەروو بوونەوەی پێشمەرگە“ن ،کەچی: ھێزی پێشمەرگە بە دیققەتی ورد و دیاری کردنی یەکەم ئامانج دوژمن تووشی سەر سووڕمان دەکەن.
با ئەو جارەش بە یەکەوە بڕۆین بۆ ناو رووداوەکانی سەفەرێکی دیکە ،لێرە بن و رووداوە مەترسیدارەکان بخوێننەوە.
ئێمە زمانی سادە و پێشمەرگانەین تۆ ھەست دەکەی رووداوەکانی ئێرە دەتبەن بەرەو خەیاڵ و خۆزگەکان ،رێگا نادەین ماندوو بن….
………………………………
ماوەیەک بە سەر راپەرینی کوردستانی باشوور دا تێپەڕیوە جۆش و خرۆش ،ھیوا بە داھاتوو و رزگاری لە ژێر چەنگی دیکتاتۆری ھەموو ناخۆشیەکانی بیربردووینەوە.
پێشتر ناوچەکە رووداوی زۆر ناخۆش و کاریگەری بە خۆوە بینیوە شەڕە گەورەکانی ئێران و عێراق ھێشتا ئاسەواری زۆریان لە سەر خاک ماوە. بست بە بستی شاخ و کوێستان و زنوێری بە مین“ چینراوە ،ھێشتا…دەرفەتی ئەوە نەبووە ناوچەکان پاک بکرێنەوە خۆ رەنگە ھەرگیز و بە درێژایی دەیان ساڵ نەکرێ مەترسی مواد“ی تەقینەوەو مین“رێژ کردنەکان بسڕێنەوە ،ھەر ئەوەش بۆتە ھۆی مەترسی و رۆژانە خەڵک شەھید و بریندار دەبێ. من لە ماوەی پێشمەرگایەتی و تێپەڕین بە ناوچەکانی سنوور و شەڕگەکان دا شوێنی وام دیتوە باوەڕم وابووە کە ھەرگیز رۆژێک نایەت بکرێ ئەو خاکە پاک بکرێتەوە.
………………………….
بەیانیەکەی ماشێنەکەی ھێز“نێردرا بۆ قەڵادزە“تا ھێندێک پێداویستی رێگای پێشمەرگەکان بکڕێ و لە گەڵ خۆی بێنێ ،چەند قووتوە گۆشت ماسی“یەک ،ھێندێک پێداویستی دیکە بۆ رێگا ،راستی نایشارمەوە پێشمەرگە لەو پەڕی نەبوونی دا بوو بە بەراورد بە ئازارو ئەزییەتێک کە دەی کێشا !
رێگای ئێمە بێ وچان بۆ پێکانی ئامانج“ێک درێژ دەبۆوە ،چاو لێ بکەن چ جێگایەکی حەساس و ھەستیار بۆ زەربە لە دوژمن دیاری کراوە.
ئێوارەکەی تەواوی ئەوانەی بۆ ئەو مەئموورییەت(ە)دیاری کرابوون خەریکی خۆ پێچانەوە بوون ،لە نێویان دا چەند کادرێکی“شارەزای ناو شار و پێشمەرگە ئازاکانی ، ھەر ئەوەش بوو شێمانەی ئەوەی کە ھەدەفێکی گرینگ دیاری کراوە ،درووست بوو.
وەرێکەوتن،
ئێوارەکەی بە سێ ماشێن“کەوتینە رێگا بە پشتی قەڵادزە“دا رێگای گوندی ھێرۆمان“گرت. ئێوارە بوو بڕیار بوو بەر لە تاریک داھاتن بگەینە سەر سنوور“واتە:ئەو شوێنانەی بە مین“ی ئێران و عێراق لێورێژ کرابوو کە پێویست بوو پاکی بکەینەوە. لێرەدا با ئەوەش لە بیر نەکەین ناوچەکە تازە ئازاد کراوە ،ھێشتا زۆر شوێن و رێگا کەس نەیتوانیوە خۆی لێ بدات ،ئەوەش باس بکەم کە ئەو مەترسی“یە زیاتر کەوتۆتە سنووری باشوور“.
لە نێو تۆزی جادەکە“ دا کە بە ھۆی تیژ رۆیشتنی سەیارە-کان درووست دەبوو ،سەر دەکەوتین. جوانی بەھار ماوە دیمەنەکان سەرنج راکێش و خەیاڵ بزوێنن. دوای ماوەیەک سەرکەوتین بە گردەبێناس“دا بەرەو نزیک بناوێن“بووینەوە بەر لەوەی بگەینە دۆڵ“ەکە ھاتینە خوار لە ماشێنەکان“زۆر بە پەلە ئەوان گەڕانەوە….ئێمەش گوورج بەرەو مەبەست.
ترسی ئەو ئێوارە بۆ بەشی داھاتوو

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *