بەشی:ھەشتاو پێنجەمی گەڕانەوە(٨۵) له‌ نووسینی نووسینی: عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی:ھەشتاو پێنجەمی گەڕانەوە(٨۵) له‌ نووسینی نووسینی: عەلی سوورەچۆمی.
بەشی ٢
بیرەوەریەکانی پێشمەرگایەتی.
………..
بە پەلە پەل ھاتین تا جێگایەک بە ناوی بناوێن“ئێرە لە خاڵی سنوور“ نزیکە ،بۆ من تێکەڵاو لە ھەستێکە کە وردە وردە سەرەڕای بیرکردنەوە لە سەفەر“و رێگای دووری پڕ مەترسی بیرێکم لای قۆناخی منداڵی-یە ،ئەو کاتەی بۆ ھاوین“ێک لێرە لە کەپر“ێکی ھاوینە دا دەژیاین. چاوم لەو رێگایەیە کە بە بنار دا سەردەکەوێ بەرەو سنوور“ی کوردستانی رۆژھەڵات. تەمەنم کەم بوو ئەو کات ،ناوچەکە بە تەواوی لە ژیان و خەڵکەکەی پاک کرابۆوە خەڵکەکەی لە ئۆردووگا“زۆرە مل-یەکان دا دەژیان کە سەددام“ی دیکتاتۆر داھێنەری بوو.
……….
سەرەتا ، ١٣٧٠/٣/۵یە سێھەمین مانگی بەھارە ،ئێرە کوێستانە ھەوا ساردە.
دوایی بۆ ھێندێک شت دەگەڕێمەوە جارێ بزانین چی ڕوودەدات……..
با بڕۆین…..
ھێشتا زەردە پەڕەی ئێوارە مابوو ،وا بڕیار بوو:بەرلەوەی ،تاریکی دابێت تیم“ێکی دوو سێ کەس“ی ،بە رێگایەک دا کە ھەر لەوێوە تا کەلێنی»قۆرغان«دەڕۆیشت دواتر دەگەیشتە خاڵی سنوور ،بڕۆن. نیاز ئەوە بوو ،رێگاکە لە مەترسیەکانی مین“پاک بکرێتەوە. بۆ ئەو کارە من ھەروەھا کاک ئەحمەد رەزگەیی وەک شارەزای(تەخریب)و نەفەرێکی دیکە کە بەداخەوە ناوەکەی بیرم نەماوە دیاری کراین. بە گەیشتن بە خاڵی سنوور“ی و کەلێنێ(قۆرغان)مەترسیەکانی رێگا لە مین“تەواو دەبوو ،چۆن ھەر بە گەیشتن بەو شوێنە دەشتی کانی خاتوون“و کوێستانی باژار“دەستی پێ دەکرد کە لەوێ ئاوەدانی ھەبوو. ئەوەش باس بکەم ھەر لەو شوێنە گوورھان“ێکی رێژیم ھەبوو کە چاوەدێری رێگاکەو ناوچەکەی دەکرد ،شوێنەکەی مەترسیدار بوو. دوا رێنوێنی“یەکانن لە فەرماندەکان وەرگرت رۆیشتین ،وا ساخ بووینەوە پێشمەرگەکان چاوەروانی بکەن تا ئێمە دوا زانیاری بە ئەوان دەدەین.
ئێمە کەوتینە رێگا…کەمێک رۆیشتین ھەموو شتێک باش بوو ،بە دیققەتەوە چاو دەبڕینە رێگا و ژێر پێ“یەکانی خۆمان ،رێگا بەرەو کوێر بوونەوە بوو ھیچ ئاسەوارێک لە شوێنی تازە بوونی نییە.
من وەک خۆم زۆر لە مین“دەترسێم ھەموو کات وەک دوژمن“ێک چاوم لێ کردوە کە ھیچ ناکرێ لە گەڵی بە ئاسانی وێرانت دەکات! ئەوە بە تەنیا ترس لە مەرگ نییە چۆن پێشمەرگە بەر لە ھەموو شتێک مەرگی خۆی لە بەرچاوە ،ترس“ی من بە درێژایی پێشمەرگایەتی ئەوە بوو کە بەشێک لە ھاوسەنگەرانم لە بەرچاو بوون کە بەشێکی جەستەیان لە دەست دابوو ،بەوەش دەبوا ماڵ ئاوایی بکەی لە بەشێکی زۆر لە ئەرکەکانت. دیارە ھەرگیز مەبەستم ئەوەیە نییە بۆ تەنیا جارێک ئەو ترس(ە)رێگر بووبێ.
با زۆر دوور نەکەومەوە….
دە دەقیقەیەک بوو بە پارێزەوە دەڕۆیشتین ئەوە بوو لە پڕ لە رێگاکەدا بە مین“ی چێنراو گەیشتین. لێرەوە ھەوڵی ئێمە دەستی پێ کرد دوو ھاوڕێکەم بە ھەموو تواناوە سەرگەرمی مین“ھەڵگرتنەوە بوون ،بەو پێ“یە دەبێ رێگایەکی زۆر دوور پاک بکەینەوە. ئێستا باشم لە بیرە من ھەر نیشانم دەدان و ئەوان بە نێزە“و چەند جۆرێکی دیکە دەیاندانەوەو ھەڵیان دەگرتنەوە.(بەتاڵ کردنەوە)
لە ھەمووی مەترسیدارتر ئەوە بوو: سێڵاو“و ئاوی زۆر پەرت و بڵاوی کردبوون و دای پۆشیبوون ھەر سانیە چاوەروان دەکرا پێ“مان بکەوێتە سەر یەکێک لە مین“کان و پێمان دا بتەقێتەوە.
وای بە سەر ھات زۆر نائومێد بووم! بە بێسیم“قسەم لە گەڵ کاک حەمە نارستی“کرد کە وەزع زۆر مەترسیدارە و مین“ەکان یەکجار زۆر ،گووتی: تا ئەو جێگایەی دەکرێ بەردەوام بن ،ئەوە تەنیا رێگایە. ترس“ی ئێمە تەنیا خۆمان نەبوو ،ئێمە پێمان وابوو ئەگەر دواتر پێشمەرگەکان“لە تاریکی ھەوادا بە رێگاکەدا ھاتن ،ئەوە مەترسی تەقینەوەی مین“زۆرە.
لێرە دەبێ وا بکەین بە فیداکاری ھەنگاو بە ھەنگاو بە سەر سەختی و مەترسیەکان دا سەربکەوین ،ئێمە ھەروامان کرد ،بەردەوام بووین لە تەواوی رێگاکە تەنیا شوێن پێیەکان(ن)لە رێگایەکی بەرتەسک دا پاک دەکردەوە بۆوەی لەوێوە دەرباز بین.
تەواوی بنارەکەن بڕی و گەیشتینە ئەو تیژە باسکەی کە شۆڕ دەبۆوە بەرەو دۆڵەکە و دواتر گەیشتن بە خاڵی سنوور“ی ،کەمی مابوو سەربکەوین و کۆتایی بێنین بە کارێک کە ھەرچی ئازارو مەترسی بوو تێیدا بوو.
ئا لەو کاتەدا بوو لە سەر لووتکەی شاخ“ی بەرامبەر خۆمان چەند پاسدار“ێک گەیشتنە دەو سەنگەرانەی کە پێشتر لێدرا بوون. ھەر بە دیتنی ئێمە ،کەوتینە بەر رەگباری چەکی ئەوان! جێگایەک ئەوەندە ھەستیار بوو ھیچ شتێک نەدەبوو بە فریاد رەسی“ئێمە ،ئەوان لە سەنگەر دا ئێمە لە شوێنێکی ڕووتەن و ھیچ شتێک نەبوو تا خۆمان پەنا بدەین. ھەوا سارد بوو گڤەی ھەناسە بایەکان پڕ بەو دۆڵە تێکەڵاوی رەگبارەکانی دوژمن دەبوو تەنیا شتێک بۆ ئێمە مابۆوە ئەوە بوو: بە مەودایەکی زۆر ھەر بەو رێگایەی دا ھاتبووین و پاک کرابۆوە ،بگەڕێینەوە دواوە. ئەوان نزیک و زاڵ بوون لە جێگای ئاوا شانس“ێک نییە بۆ دەست کردنەوە. جا ئەو جار ،لە ژێر تیغی رەگبارە مەترسیدارەکان و ویزە ویزی گووللەکان“دا بە رێگایەک دا کە بۆت نییە پێ“یەکانت خوار دا بنێی بگەڕێینەوە دواوە.
چۆن بتوانم ترس“ی ئێرە وێنا بکەم! لە لایەک دوژمن سەنگەری گرتبێت و لێت بدات لە لایەک دوژمن“ێک لە قووڵایی خاک دا!
ئاوڕ دانەوە نەدەکرا ،بێ ھیچ دوو دڵ“یەک دەگەڕاینەوە دواوە تەنیا کارێک دەبوو ئێمە بیکەین.
لێرە ئەگەر رەوایەتێک بوونی نەبێ مەحاڵە ئیدامەی ژیان و ئەو رێگایە.
بەو جۆرە کشاینەوە دواوە ھەر لەحزەیەک چاوەڕوانی بریندار بوون یا شەھید بوون بکەی.
لە کۆتایی دا بەخت یاوەری ئێمە بوو بە سەلامەتی لە چاوی ئەوان ون بووین. کە شۆڕ بووینەوە پێویست بوو ھەرچی زووتر پێوەندی ھاورێکان“ن لە سەر بێسیم“وەڵام بدەینەوە ،کە بە پەرۆشەوە بە درێژایی تەقەکان چاوەروان بوون بزانن چی رووی داوە ،کاتێک لە سەر بێسیم“بە کاک حەمە نارستیم“،گووت: ئێمە سەلامەتین زۆر خۆشحاڵ بوون ،ئەوان چاوەڕوان بوون بە پەرۆشەوە نەکا تووشی رووداوی ناخۆش بووبین. بە شوێنی خۆمان دا گەڕاینەوە بۆ لای پێشمەرگەکان بەوە کات بەرەو درەنگی رۆیشت.
……………
کۆبوونەوە بۆ بڕیار دان.
ھەر کە گەیشتینەوە دووبارە سوور بووین لە سەر دەرباز بوون. ئەوە بوو ،بە دەستی چەپی“ئەو شوێنە دا جارێکی دیکە کەوتینە رێگا ئەو جار ھەموو بە سەر یەکەوە بە جێگایەک دا کە زیاتر ریسک“بوو ،بەڵێ: جێگایەک کە ھەڵدێر بوو مەترسی یەکجار زۆر بوو…بەو حاڵەش بە لێبڕاوی سوور بووین بۆ گەیشتن بە ئامانج. شەوێکی تاریک(ە) بە رەوەزە شاخەکان دا سەردەکەوتین شوێنەکە کوێستان بوو ،بۆنی گیای کوێستانی لە گەڵ تەوژمە تووندەکانی با تێکەڵاوی یەک دەبوون. ئێستا بیرو ھزرو پێنووس دەیەوێ چیرۆکی ئەو شەوە وێنا بکاتەوە ،ھەناسەکان وەگڕ کەوتبوون ھەورەکان دەسووڕانەوە جار جار لە سەختی شاخەکان دا گیرمان دەخوارد ،چەند جارێک ئەم لاو ئەو لا دەکرا بۆوەی شوێنێکی گوونجاوتر ببینینەوە…ئارەقاوی ھەوایەکی سارد سەرەڕای ئەوەی مل“ی ھەورازێکی تاقەت پڕوکێنن گرتوە ،بەڵام: کەس ئارەزووی وچانێکی نییە ئەوەش لە ترسی سەرما !. دە تۆش لێرەبە ……لە گەڵ ھیواکانی ئێرە وەرێکەوە…
لێرە ژیان و شۆرش بخوێنەوە بە نووسین و گێڕانەوەکانی ئێرە ،کەویرەکان“دەکەین بە دەریای پڕ لە شەپۆل و بە گژ بڕیارە مەحاڵەکان دا دەچین. مەڵێن ئەوان کێن…ئەوان زۆر سادەن. جووتێک ئادیداس“لیباسێکی“خاکی ،گیرفانێکی بە تاڵ ،کۆڵەپشتیەک“و چەند نانێکی ڕەق ،بەڵام:تەژی لە باوەڕو ئەوین
لە بەشی داھاتوو دا چیرۆکی سەرما…
………………………………………………………
وێنەکان
شەھید کەریم تووژەڵی.
شەھید حەمە نارستی.
عوسمان زەردەکانی
دووھەم سەیرانگای باژاڕ.

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *