بەشی:ھەشتاو شەشەمی گەرانەوە(٨۶) له‌ نووسینی نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.

Posted by
بەشی:ھەشتاو شەشەمی گەرانەوە(٨۶) له‌ نووسینی نووسینی:عەلی سوورەچۆمی.
ئیدامەی بەشی دووھەم.
…………………………..
بیرەوەرییەکانی پێشمەرگایەتی.
……….
بە زەحمەتیەکی زۆر سەرکەوتین بۆ سەر لووتکەی کێوەکە ھەوایەکی تا بڵێی سارد شەوێکی پڕ لە بێدەنگی تەنیا چرا“دوورەکانی دیوی باشوور“دیار بوون کە بە پانتایی ناوچەکە و بڕستی بینین بە ھەموو کەلێن و قووژبن-ێکدا بڵاو ببوونەوە کە ئەوەش دەلالەت بوو بۆ ژیانی ئاوارەیی و ترازان لە سەر جێگاو رێگای خۆیان. ئەو جار ،لە سەر سنوور“شۆڕ بووینەوە بەرەو دەشتی باژاڕ“. لێرە بەدواوە تەنیا ھەناسە بایەکیش“نایە ئەوەی ھەیە زوخمی“ساردە کە بە ھەر پێ“گرتنەوەیەک ،ھەست بە تەزووە ساردەکان دەکەی.
ھێشتا شەو زووە ،ئێمە گەیشتینە دەشتی کانی“خاتوون ،بە بێ ھەستی بە پەنا ئەو گوورھان“ە دا تێپەڕ بووین کە چەند سەعات پێشتر کەوتبووینە بەر رەگباری چەکەکانیان. گەیشتێنە دەشتایی بە ھۆی تەڕی گیاکان و ئاوێک کە لە دەشتەکەدا بوو پێڵاو“ەکانن تەڕ بوون ئاو گەیشتە نێو پێ“یەکانن ،لە راستی دا رێگا بڕین بە پێی“تەڕ تا خوا حەز بکات ناخۆشە.
بە بێ دەنگی لە رێگا ڕۆیشتن بەردەوام بووین دەشتی باژاڕ بەرەو تەواو بوون دەچوو. دەپەڕینەوە بۆ بەری کانی“گۆیژێ ،لێرە بەداوە دەبێ دە ھەوراز“ێک ھەڵبینەوە کە دەکەوێتە پێش خۆمان. رێگای خۆمان گرت و بەرەبەرە سەرکەوتین ھەر ھەنگاوێک لێرە دەنرێ ھەر ھەناسەیەک لێرە لە تاریکی شەو دا پەیامی گەلێکە کە لە سەر خاکی خۆی چۆک دانادات و تەسلیم بە داگیرکەر نابێ.
سەرکەوتین بۆ بەرزایی»کانی گۆیژێ«بە ھۆی بەرزی ئەو شوێنە چراکانی بەشێکی زۆر لە گوندەکانی ناوچەکە وەدیار کەوتن ،دوو گوندی“نزیک لە خۆمان گوندی قەلەرەشە“و گوندی سوورەچۆم“بە دەر لەوەی بۆ من بیرخەرەوەی رابردووە بە ھەمان شێوە بەشێکی دیکە لە ھاورێکانم خەڵکی ناوچەکەن و زۆر بیرەوەری و یادگاری بە جێماو-یان لێرە ھەیە.
باش ، ھێشتا جەستەی ئێمە پڕە لە گەرمایی رێگا ،زۆر ھەست بە ساردی جێگای خۆمان ناکەین. بڕیاری مانەوە درا شوێنی ئێمە پێشتر پایەگا“کۆنێکی ھێزەکانی رێژیم بووە کە ئێستا چۆڵ کراوە تەنیا سەنگەرە رووخاوەکان و چەند کەلاوەیەک مابوو.
رێگای شەوی ئێمە ئەوەندەش دوور نەبوو ،بەڵام:سەختی رێگا و ساردی لە حەد بە دەر بۆتە ھۆی ھیلاکی ،جیا لەوەش ئەگەر لێرە بترازێین دەبێ لەو جادە“بپەڕینەوە کە لە شاری سەردەشت(ە)وە دێت و ناوچەکە دەکاتە دوو بەش دیارە ،بە پەڕینەوە لە جادە“ھەم لێڕەوار ھەیە ھەم ئەوەکە ،لە شار“نزیک دەبینەوە.
ئەوە بوو ،کە زەحمەت دەھاتە بەرچاو بتوانین خۆمان بگەیەنینە ئەو جێگایەی باس“مان کرد.
شوێنی مانەوە لە یەک دوو بارەوە نالەبار دێتە بەرچاو ،یەکەم: ئەوە کە ،لێڕەواری نییە تەنیا گوێنیەرەشە ،تیروێ و گیای کوێستانی ھەبوو
دووھەم: شوێنێکی بەرز بوو لە ھیچ جێگایەک تا ھەوا رووناک بوون نەتدەتوانی ئاگر بکەیەوە بە ھۆی ئەوەی لە چەندین مۆڵگەی ھەڵکەوتوو لە ناوچەکە ڕا دیار بوو.
بەرە بەرە تەزووە ساردەکانی سەرما جەستەی ماندوو و بە ئارەقە خووساوی پێشمەرگەکانی دادەگرت ،لە بەرابەردا ئەوەی بۆ کوێستانێکی ئاوا سارد پێویست بوو ئێمە پێمان نەبوو ئەوەش زیاتر بە ھۆی ئەوەی جەوان بووین نە گوێ-مان بە قسەی کەس دەدا نە بۆمان گرینگ بوو.
لە شەوە ساردەکان دا ئاسمان جوانی خۆی دەنوێنێ ئەستێرەکان خومار دەبن پەردەی شینی ئاسمان چاوەروانی ئاسۆیەکی نوێ دەکات.
دەمھەوێ لێرە بەدواوە وا بکەم لە گەڵ ئێمە بێزار بن و ھەست بەوە بکەن پێشمەرگە بێنازەکان لە سەر چ سەھۆڵێک لەنگەر-یان گرتووە.
کاتی دابەش بوون بوو ،بۆوەی چاو لێک نێین
ھەر چەند کەسێک دابەش دەبوون و لە تاریکی دا بە شوێن جێگایەک دا دەگەڕان بۆوەی جێگای خەوتنی خۆیانی لێ چاک بکەن ھەمدیس جۆرێک بێت لە ھەناسە بایەکان“دا ئەمانی زیاتر بێت. جار جار دەنگی چەند پێشمەرگەیەک دەھات کە لە دەست سەرما وەزاڵە ھات بوون ،خۆمان مات کردبوو ،لە راستی دا شوێنەکە شەدار“بوو.
تا کات دەچوو سەرما زیاتر زاڵ دەبوو! باش لە یادمە سێ کەس لە پەنا یەک بووین کە من بەرەکیسەخەو“م پێ بوو کە وەک تۆڕ! وابوو بە ھۆی ئەوەی قەبە نەبوو زۆر جار دەتتوانی وەک پشتێند بیبەستی ھەڵمان دەگرت ئیدی سووک بوو زۆر. باش ،
نازانم رەفیقەکان زۆربەیان ئاوا بوون ئەو ماوە یا دەچووینە دەپشتێندەکانەوە کە ھەر خۆیان تەڕ“ بوون بە ئارەقە یا تەلیس“و شەڵتە“بوون کە دەچووینە ناویان.
ئەھھا ! باسی سێ کەسم کرد ،با زیاتر ڕوونی بکەمەوە: ئەو سێ کەس(ە)کەریم کۆدەڵەیی“خالید پەردەدار“و من بووین کە سێ بە سێ تووند مێزن“لێکدابوو لە دەست سەرما ،لە ئێمە ئەولاتر وابزانم کاک حوسێن مەلازوورار“شەھید مەنسوور“و مەحمەدە سوورە و چەند کەسێکی دیکە بوون. دەی چی بگێڕمەوە ناڵە بوو لە دەست سەرما لە ھەموو ژیانی پێشمەرگایەتی دا دوو جاری دیکە سەرمای ئاوام دیتوە.
شەو وەستا بوو لە چاوەروانی بێ ئەمانی ئێمە دا بەو نواڵەوە ئاور“کە ئیمکانی نەبوو بکرێتەوە تا بەیانی دەبوایە ئاوا زەجرکێش بین وای چەند ناخۆش بوو ھەر جارێک چاوت دەچۆ خەوەوە چەند دەقیقەی نەدەبرد کە سەرما دەیتەزاندی.
شتێک کە باشم لە بیرە با بیگێڕمەوە…
کە ھەوا رووناک بوو دەبوا ھەستین و شوێنی خۆمان بگۆڕین لە خوار خۆمان چەند شیوو دۆڵ“ێک ھەبوون بەرەو پیرەفاتێ“کە قووڵ بوو دەبوایە بەرەو ئەوێ بڕۆین تا لە رووناکی دا ئاگر“بکەینەوە. کە ویستم ھەستم بۆ سەر پێ“لە جێگای خۆم بەربوومەوە کە وەک خۆی باسی بکەم دوو یا سێ جار بەربوومەوە کە پێم سەیر بوو! دواتر زانیم! ئەوە ھەموو گیانن رەق بووە ھاوڕێکانم بە ھەمان شێوە.
بەڵێ: ھەر کە رووناکی داھات بە پەلە ھەستاین بەرەو شیوە“کەی خوار خۆمان داکشاین تا ھێندێک دار و پووش و پەڵاش کۆبکەینەوە کاتی ئاگر“کردنەوە ھات ئەوە بوو لەشی سارد و سڕی ئێمە بە ھۆی ئەو ئاگرە“گەرمایی پێ گەیشت.
ماوە بڵێم: یەکێک لە ناخۆشترین شەوەکان بوو کە لە بیر کردنی زەحمەتە.
ئێستا کە تەواو ھەوا رووناک بووە و تاو ھەڵاتووە وردە وردە گەرما دا ھات کە گەرمای کوێستان بێ سێبەر و پەنا ناخۆشی خۆی ھەیە. لە سەر یەک نە شەوەکەی نە رۆژەکەی ئاسوودە نەبووین.
ئەو رۆژەمان بە مانەوەی سەخت و خۆ پەنادان گەیاندە لای ئێوارە………..
ئێوارەکەی پێویست بوو بەرپرسان لە کۆبوونەوەیەک دا باس و مناقشە“لە سەر تەرحێکی عەمەلیاتی بکەن کە لە حەساسترین شوێنی ناوچەی سەردەشت“بەڕێوە دەچوو کە ئەویش ناو شاری سەردەشت“بوو
زۆری نەبرد بەرپرسان بانگ کران بۆ کۆبوونەوە.
……….
بەر لەوەی بچینە سەر باس و دابەش کردنی ئەرک و دیاری کردنی خاڵەکان چەند روون کردنەوەیەک بە پێویست دەزانم…
قوورسایی ئەو بەرنامە دەکەوێتە سەر کادرەکان و پێشمەرگەکانی شار“لە سەرەوەیان کادری شارەزا و بە توانا کاک مەحمەد کەسرایی“کە دیاری کردنی شوێنەکان ھەر لە زانیاری و زۆر وردەکاری دیکە ئەوان دەوری سەرکی تێدا دەگێڕن. نابێ لە بیر بکەین گەڕانەوە بۆ ناوشار ئەویش: ساڵی ٧٠ ھەر بە نووسین خۆشە ئەگینا دەبێ جەرگی دوژمن ببڕی و دەلاقەیەک بۆ چوونە ناوی درووست بکەی ،دیارە: ئەوە لە رەوانگەی ئەمنییەت و ئەو تۆڕەی بە شێوەی جاڵجاڵۆکە“دوژمن بە دەوری شار“دا لێی داوە.
لە رەوانگەیەکی دیکەوە بریتی“یە لە ھاوکاری و نفووز لە ناو خەڵکی شار“و ئەوانەی لە شەرایتی سەخت دا لە سەنگەرە نەھێنییەکان دان.
گرینگی ئەو جۆرە بەرنامانە و حزووری پێشمەرگە لە ناو شار“لێدانی ھەیبەتی دوژمن و شکاندنییەتی.
لە پێشمەرگەکانی ناو شار“ئەوانەی لە یادم ماون خالید پەردەدار ،حوسێن مەلازوورا ،مەحموود سەردەشتی ،شەھید مەنسوور.
لە جێگای خۆی دا وردە وردە ناوەکان دێن.
دوای تەرکیز“و وردبینییەکی زۆر شوێنەکانی مەبەست دیاری کران.
وێنەکە
لە راستەوە.. ئاکار پەردەدار ،عەلی سوورەچۆمی ،کەریم کۆدەڵەیی،………………….

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *