مزگێنی دا به‌ سروه ‌مامۆستا هه‌ژار

Posted by
مزگێنی دا به‌ سروه‌ بای به‌هاری
وا هاته‌وه‌ نه‌ورۆزی کورده‌واری
به‌ تیشک ‌ تێک شکا سوپای کڕێوه‌
هه‌واری ڕۆژ گه‌یشته‌ خاکه‌ لێوه‌
فه‌رمان درا به‌ سه‌وزه‌ سه‌ر هه‌ڵێنێ
چیدی له‌ به‌ندی خاکی ڕه‌ش نه‌مێنێ

باده‌رکه‌ون،کوڵ و که‌سه‌ر بنێژن
با ڕۆژی ڕزگاری بکه‌ن به‌ جێژن
شه‌ماڵ،گه‌واڵ گه‌واڵ هه‌ور بنێرێ
ئاهه‌نگ و به‌زمی جه‌ژنی پێ بسپێرێ

Leave a Reply

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *